له‌ساڵی نوێ‌دا، تۆ له‌کوێی؟
که‌ی ده‌سته‌کانت ده‌هێنیت؟
من هه‌موو شتێکم له ده‌ست دا
ته‌نیا ده‌سته‌کانم ماوه
ده‌ستت بگره به ده‌ستمه‌وه،
بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌رێوه‌یه
به رێخته‌ری له‌ناوچوون.
له گۆره‌وییه دڕاوه‌که‌مدا ,
بیر له که‌للەسه‌ری خۆم ده‌که‌مه‌وه
له گۆڕه‌که‌شمدا هه‌ر بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
که‌سی تر نا، هه‌ر تۆ
چۆن ده‌گه‌ڕایت منت ده‌دۆزییه‌وه
حساب نەکردن بۆ جوانییەکانى ڕۆمانى (شارى مۆسیقارە سپییەکان) لە فیلمى (شەوى حیساب) دا
ڕۆمانى (شارى مۆسیقارە سپیەکان)ى بەختیار على یەکێکە لە شاکارەکانى ئەو نوسەرە. لە ناوەڕۆکەکەیدا چەندین ڕوداو و چیرۆکى تیادایە هەر یەکەیان بە شێوازى جۆراو جۆر‌و بە ئاراستەى جیاواز ڕوداوێکى گرنگى مێژووی کورد دەگێڕنەوە کە (ئەنفال)ە. بابەتێکى تر‌ى گرنگى ئەم ڕۆمانە بریتییە لە باسکردنى هونەرى مۆسیقا و شێوەکارییە جاویدانەکانى دونیا کە مرۆڤ لە سەردەم و کاتى جیاوازدا خوڵقاندونى، هەر وەک خودى ڕۆمانەکە خۆى شتێکى جاویدانە.
کاتێک دادگاکانی که‌تن که‌تن ده‌که‌ن
که‌تنی ئه‌مجاره‌ی دادگای که‌تنی هه‌ولێر گه‌وره‌تره له که‌تنه‌کانی پێشووتری. دادوه‌ره‌کانی ئه‌م دادگایه کاتێک پێشتر بۆ مێژوو شه‌رمه‌زاییه‌کی وایان بۆ خۆیان تۆمارکرد نووسه‌رێکیان له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کردنی سه‌رانی حیزبێکی سیاسیی، به ٣٠ ساڵ زیندانیی حوکم دا، ئه‌و کاره‌یان شه‌رعییه‌تدانێک بوو به خۆفه‌رزکردنی ئه‌و حیزبه به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگای کوردییدا.
سێوی مەعریفە
بازنە (داخراو/كراوە)كانی جەستە
"جەستە، تیشكۆی مەعریفە و كانی ژیانە"
له لادێ
کراسکهتانی که‌واسه‌وزی بهژنوباڵا به‌رز،
به شان و گۆزه‌وه چه‌ن جوانی ئه‌ی په‌ری سه‌ر ئه‌رز!
ئەی پشکۆی من
هەمیشە دەسووتێیت و دەسووتێیت... ئەی پشکۆی من.
لە مێژە ئاگردان کوژاوەتەوە، لە مێژە ڕاوکەرەکان لە ڕەشماڵەکانیاندا خەوتوون. لە مێژە باران دەبارێت... بەڵام تۆ هەمیشە دەسووتێیت. باڵندەکان دێن و دەفڕن و لە تاریکیدا پیر دەبن. شەونم کە دوێنێ لە دایک بووە، ئەمڕۆ دەمرێت. گیا کە چەند هەفتەیەکە هاتووە ئەمشەو دەڕوات و ناگەڕێتەوە...
هەموو مەخلوقێک کاتژمێری خۆی پێیە... تۆ نەبێت... تۆ نەبێت... ئەی پشکۆی من.
ئەو ڕێبوارەی هەمیشە دەڕوات و ناخەوێت... هات و لێرەوە تێپەڕی.
ئەو هەورەی هەموو رۆژێک دێت و سەیرمان دەکات و نابارێت... هات و ڕاگوزەر
پاش کۆتایی مێژوو
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: عه‌بدوڵا سڵێمان(مـهشخهڵ)
نامەیەك بۆ ئەو فریشتانەی گوناه و چاكە ئەنووسن
باخ بەبێ عیشق باخێكی خاڵی لە جوانییە، باخی خاڵی لە جوانیش باخ نییە، هەربۆیە ئادەم و حەوا دەستیان بۆ سێوی خۆشەویستی برد، لەو كاتەوە ئیتر مرۆڤ مەحكومە بەوەی فریوی شەیتان بخوات، فریوی شتێك بخوات ژیان بەبێ ئەو جوانی تیا نییە و بە بوونی ئەویشەوە مەحكومە بەو گوناهانەی كردن و نەكردنیان مایەی كوشتنیەتی، هەندێك وا ئەڵێن بەڵام ئەگەر خودا وای ویستبا ئەوا دوو مرۆڤی نەئەخستە نێو باخێكی ڕازاوەو بێسنوری وەك (عەدەن)ەوە ،نەخێر خودا بەرلە هەموومان لەو حەقیقەتە تێگەیشت بەتەنیایی هەڵكردن سروشتی خودایە نەوەك مرۆڤ ،ئاخر ئەو زوو لەو حەقیقەتە تێگەیشت باخ بەبێ بوونی عەشق جێگایەكی ناتەواوە بۆ ئەوەی جوانی تیادا