وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: عه‌بدوڵا سڵێمان(مـه‌شخه‌ڵ)
له‌و حه‌ڤده ساڵه‌ی ڕابووردا، له‌و کاته‌وه‌ی یه‌که‌مین جار وتاره‌که‌م "کۆتایی مێژوو" بڵاو بۆوه، گریمانه‌که‌م له‌هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌که‌وه شیا بێ ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا. بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له کتێبی" کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ" ئه‌و بواره‌م بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێ که دووباره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌رگیومێنته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بکه‌مه‌وه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی زیاتر چ ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جیدی به‌ره‌و ڕووی بووه‌وه، وه چاوخشاندن به‌هه‌ندێ په‌ره‌سه‌ندن له دونیای سیاسه‌تدا که له هاوینی ساڵی 1989 دا هاتنه ڕوودان.
ڕێگه‌م بده‌ن با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبکه‌م کۆتایی مێژوو چی بوو؟ بێگومان ده‌سته‌واژه‌که هی من نییه به‌ڵکو له هیگڵه‌وه وه‌رگیراوه و زۆر به‌ربڵاوتریش لای کارڵ مارکس به‌کار‌هاتووه. هیگڵ یه‌که‌مین فه‌یله‌سوفی مێژووناسه که مێژووی مرۆڤایه‌تی وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی گه‌شه‌کردنی پێکه‌وه‌لکاو تێگه‌یشتووه. هیگڵ ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌ی بینی به‌و پێیه‌ی گه‌شه‌کردنێکه له عه‌قڵی مرۆڤه‌وه ئه‌دۆزرێته‌وه که دواجار ئه‌بێته هۆی فراوانبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئازادی له جیهان. مارکس بیردۆزێکی زیاتر ئابوورییانه‌ی خاکی هه‌بوو. بینی که هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و گۆڕانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌کردن له مرۆڤی سه‌ره‌تاییه‌وه بۆ ڕاوچی و بۆ کشتوکاڵ کردن و ئینجا بۆ پیشه‌سازیی. به‌و شێوه‌یه کۆتایی مێژوو و هه‌روه‌ها بیردۆزی به‌مۆدێرنه‌کردن ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاند که کرداری به‌مۆدێرنه‌کردن دواجار له کوێدا ڕوو ئه‌دات.
گه‌ڵی له ڕۆشنبیرانی پێشکه‌وتووخواز له ماوه‌ی نێوان بڵاوکردنه‌وه‌ی "مانیڤێستی کۆمۆنیست"ی کارل مارکس و فریدریک ئه‌نگلز له‌ساڵی 1848 و کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌و بڕوایه‌دا بوون که کۆتایی مێژوو نییه و پرۆسه‌ی مێژوویش له کۆمۆنیزمی خه‌یاڵی کۆتایی دێت. ئه‌مه جه‌ختکردنه‌وه‌ی من نییه به‌ڵکو هی کارڵ مارکسه. ئه‌و ڕێ به‌دییه‌ی که‌من له‌ساڵی 1989 وه ده‌ستم پێ‌کرد وا پێئه‌چوو شتی له‌و بابه‌ته‌ڕوو نه‌دات تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی که پرۆسه‌ی مێژوویی مرۆڤ له هه‌ر شوێنێک ڕابه‌ری ئه‌کرد مه‌یلی به‌لای کۆمۆنیزمدا نه‌بوو، به‌ڵکو به‌ره‌و لای ئه‌وه‌وه بوو که مارکسییه‌کان پێیان ئه‌گووت دیموکراسی بورژوازی.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ باڵاترین شێوه له شێوه‌کانی کۆمه‌ڵگه له هه‌ردوو بنه‌مای ئازادی و یه‌کسانی واوه‌تر نه‌چوو. ئه‌له‌کسه‌نده‌ر کۆژیڤ که هیگڵییه‌کی مه‌زنی ڕووسی– فه‌ره‌نسییه گۆبه‌ندانه قامکی نایه‌سه‌ری کاتێ گووتی مێژوو له‌ساڵی 1806 کۆتایی هات، ئه‌و ساڵه‌ی که‌ناپلیۆن سیستمی پاشایه‌تی بروسی له شه‌ڕی ژینا-ئۆرستاد به‌زاند. به‌م شێوه‌یه ئامانجه‌کانی شۆڕشی فه‌ره‌نسایان ئه‌هێنایه گۆشه‌ی هیگڵی ئه‌ڵمانیا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی دواتر ڕوویاندا ته‌نها پڕکردنه‌وه‌بوون به‌وجۆره تێڕوانینانه‌ی که له سه‌رتاسه‌ری جیهان گشتیگر کرانه‌وه.(2)
پرسیاره‌که
له‌لایه‌ن گه‌لێ چاودێره‌وه به‌راورد کراوم به مامۆستای پێشووم سامۆیڵ هه‌نتگتۆن که تێڕوانینێکی ته‌واو جیاوازی خسته‌ڕوو له گه‌شه‌کردنی جیهان له کتێبه‌که‌یدا "پێکدادانی شارستانه‌کان و دووباره‌دروستکردنه‌وه‌ی سیستمی جیهانی" له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ ئه‌ملاوئه‌ولام، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌شێ زیاده‌ڕۆیی بکرێ له‌و ئاسته‌ی که ئێمه لێکدانه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌یه بۆ جیهان. بۆ نموونه من هاوڕام له‌گه‌ڵیدا له‌و تێڕوانینه‌ی که کلتوور توخمێکی هه‌رگیز له‌ناونه‌چووی کۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تییه‌کانه. وه ناکرێ سیاسه‌ت و گه‌شه‌کردن تێبگه‌ی به‌بێ ئاماژه‌کردن به به‌های کلتووری.
به‌ڵام لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه که لێکمان جودا ئه‌کاته‌وه ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره‌یه ئایا به‌ها و داموده‌زگاکان که شانبه‌شان گه‌شه‌ی ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا گه‌شه‌یان کردووه ئه‌شێ جیهانی بن ( وه‌ک مارکس و هیگڵ له‌وبڕوایه‌دان) یان ئاسۆی کلتووری سنووریان بۆ دائه‌نێ( وه‌ک له‌گه‌ڵ بۆچوونی فه‌یله‌سوفه‌کانی دواتردا کۆکه چه‌شنی فریدریک نیتشه و مارتین هایدگه‌ر). سامۆیڵ هه‌نتگتۆن به‌ئاشکرا ئه‌وه ئه‌بینێ که جیهانی نین. وه مشتومڕی ئه‌وه ئه‌کات که ئه‌م جۆره له داموده‌زگای سیاسی که ئێمه له خۆرئاوا پێی ئاشناین به‌رئه‌نجامی جۆرێکی تایبه‌ته له کلتووری خۆرئاوای مه‌سیحی و ئه‌وروپی و هه‌رگیزیش له پشت سنووره‌کانی ئه‌و کلتووره‌وه ڕه‌گ داناکوتێ.
بۆیه پرسیاری بنه‌ڕه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌هاو داموده‌زگاکانی خۆرئاوا بایه‌خی جیهانیان هه‌یه یان ئایا نوێنه‌رایه‌تی سه‌رکه‌وتنی کاتی هه‌ژموونی کلتوورییه له ئێستادا؟
هه‌نتگتۆن ته‌واو دروسته کاتێ ئه‌ڵی بنه‌چه‌ی مێژوویی دیموکراتی لیبراڵی سکۆلاری مۆدێرن له‌ناو ئایینی مه‌سیحییه‌وه ڕاکشاوه که ئه‌مه تێڕوانینێکی بنه‌ڕه‌تی نییه. هیگڵ ، ئه‌لێکسز دو تۆکڤیڵ، نیتشه له نێو ژماره‌یه‌ک له بیریاراندا پێیان وایه دیموکراسی مۆدێرن وێنه‌ی سکۆلاری بیروباوه‌ڕی مه‌سیحییه‌ته له ڕێزی جیهانی ئینسان. ئێستا ئه‌مه ئه‌و حاڵیبوونه نائایینیه‌ی مافی مرۆڤه. به بڕوای من هیچ گومانی تێدا نییه که ئه‌مه له دیدگای مێژووییه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که.
به‌ڵام هه‌رچه‌نده دیموکراسی لیبراڵی مۆدێرن ڕه‌گی له خاکی ئه‌م کلتووره دیاریکراوه‌دایه که‌چی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م بیروباوه‌ڕانه زۆر له‌و بنه‌ما به‌تایبه‌تکردنانه دوور که‌وتوونه‌ته‌وه، به نسبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کلتووره نا‌مه‌سیحییه‌کان ده‌ژێن، بایه‌خداره. میسۆدی زانستی که شارستانییه ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه‌که‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌کاته‌وه پێئه‌چێ له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی مێژوویی له ساتگه‌لی مێژووی به‌رایی ئه‌وروپای مۆدێرن ده‌رکه‌وتبێ له‌سه‌ر بناغه‌ی تێڕوانینه‌کانی فرانسیس بیکۆن و ڕێنیه دیکارت به‌ڵام جارێکی تر میسۆدی زانستی داهێنرایه‌وه و بووه‌وه موڵکی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و ئه‌توانرێ به‌کاری بهێنی جا خه‌ڵکی ئاسیا بیت یان ئه‌وروپا یان هیندستان.
له‌به‌ر ئه‌وه پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا بناغه‌کانی ئازادی و یه‌کسانی ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک ده‌زگایه‌کی دیموکراسی لیبراڵی ئه‌یبینین هه‌مان بایه‌خی جیهانی هه‌یه؟ له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه مه‌سه‌له‌که‌یه و من وای ئه‌بینم که لۆجیکێکی گشتی هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی مێژوویی بۆ شیکارکردنی ئه‌وه‌ی که بۆچی ئه‌بێ گه‌شه‌ی دیموکراسی له سه‌رتاپای جیهان و کۆمه‌ڵگاکانمان ڕوو له زیادبوون بێ. ئه‌مه‌ته‌نها شێوه‌یه‌کی وشک و وه‌ستاوی حه‌تمییه‌تی مێژوو نییه وه‌کو مارکسیزم. به‌ڵکو کۆمه‌ڵه هێزێکی شاراوه‌یه که پاڵ به مرۆڤه‌وه ده‌نێ بۆ په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ڕێگایه‌ی که پێمان ئه‌ڵێ له کۆتایی ئه‌و پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنه دیموکراسییه‌کی فراوانتر هه‌یه وه‌ک له سه‌ره‌تای پرۆسه‌که.
ململانێ
سه‌رچاوه‌ی "مێژوو" به‌مانا مارکسی-هیگڵییه‌که له دوا شیکردنه‌وه‌دا ئه‌که‌وێته بواری زانست و ته‌کنه‌لۆجیاوه. زانست خۆی که‌ڵه‌که‌بوونه و ئێمه‌ش ڕۆڵی داهێنانه زانستییه‌کان له‌یاد ناکه‌ین. ئه‌مه ئابووری جیهان ئه‌خوڵقێنێ. ئاسۆی ته‌کنه‌لۆجیا له بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئابووری زامنی ئه‌وه‌یه که ته‌مه‌نی ئامێری هه‌ڵم جیاوازه له ته‌مه‌نی هه‌وجاڕ، سه‌رده‌می ترانزستۆر و کۆمپیته‌ر خۆی ڕۆیشتنه به‌ره‌و جیاوازبوون له ته‌مه‌نی خه‌ڵووز و پۆڵا. گه‌شه‌پێدانی زانستی بواری بێئه‌ندازه‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاد ئه‌کات که پاڵ به سه‌رمایه‌دار‌ی نوێوه ئه‌نێ و ته‌کنه‌لۆجیا و بیروباوه‌ڕه‌کان له بازاڕی نوێی ئابووری ڕزگار ئه‌کات.
گه‌شه‌پێدانی ئابووری چاکبوونی بژێوی ژیان به‌رهه‌م ده‌هێنێ که جێگای په‌سندی هه‌موو جیهانه. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ڕای من هۆکاری ده‌نگدانی گه‌له به‌پێی خۆیان ئه‌چنه پای ده‌نگدان. هه‌موو ساڵێ ملیۆنان که‌س له کۆمه‌ڵگا هه‌ژاره دوواکه‌وتووه‌کانه‌وه له هه‌وڵی کۆچکردندان به‌ره‌و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا و یابان یان وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی تر چونکه ئه‌گه‌ری به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان زیاتره وه‌ک له وڵاته هه‌ژاره‌کان. سه‌رباری بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ونبینه‌ری ڕۆسۆیی له‌و بروایه‌دان که زۆر به‌خته‌وه‌رتر ئه‌بن ڕاوچی کۆمه‌ڵگای کشتو‌کاڵی بن وه‌ک له لۆس ئه‌نجلۆسی هاوچه‌رخدا بژین. ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌م له خه‌ڵک هه‌یه که بڕیار ئه‌ده‌ن به کردار به‌و کاره هه‌ڵبسن.
حه‌زی ژیان له دیموکراسی لیبراڵی له سه‌ره‌تادا به شێوه‌یه‌کی فراوان نییه وه‌ک حه‌زکردن له پێشکه‌وتن. له ڕاستیدا لێره‌دا ژماره‌یه‌ک سیستمی سه‌رکوتگه‌ر هه‌ن وه‌ک چین و سه‌نگافوری ئه‌مڕۆ، یان شیلی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بینوشیه که توانی گه‌شه بکا و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره تۆمار بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لێره په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز هه‌یه له نێوان گه‌شه‌پێدانی ئابووری سه‌رکه‌وتوو و گه‌شه‌ی داموده‌زگا دیموکراتییه‌کان که له بنه‌ڕه‌تدا له لایه‌ن کۆمه‌ڵناسی گه‌وره سیمۆر مارتین لیبسێته‌وه سه‌رنجی دراوه‌تێ. لێره‌دا ژماره‌یه‌ک هۆکار هه‌ن که بۆچی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه. گه‌ر وڵاتێک له ڕابردوودا داهاتی هه‌ر هاوڵاتییه‌کی 6000 دۆلار بووبێ، ئیتر ئه‌و وڵاته کشتو‌کاڵی نییه، به‌ڵکو چینێکی ناوه‌ڕاستی هه‌یه که خاوه‌نی زه‌ویوزار و کۆمه‌ڵگای ئالۆزی مه‌ده‌نی و ئاستێکی به‌رزی نوخبه و فێربوونی سه‌راپاگیره. هه‌موو ئه‌م هۆیانه به‌ره‌و ئاره‌زووی به‌هێزکردنی ویستی به‌شداریکردنی دیموکراتی و به‌م شێوه‌یه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ئه‌یبزوێنێ و خوازیاری داموده‌زگای سیاسی و دیموکراتین.
دوا لایه‌نی بایه‌خی پرۆسه‌ی مۆدێرنه‌کردن په‌یوه‌ندی به بواری کلتوورییه‌وه هه‌یه. هه‌موو که‌سێک گه‌شه‌پێدانی ئابووری ده‌وێت و گه‌شه‌پێدانی ئابووریش به‌ره‌و به‌هێزکردنی داموده‌زگا سیاسی و دیموکراتییه‌کانه. به‌ڵام له کۆتایی پرۆسه‌ی به‌مۆدێرنه‌کردنه‌که که‌س هاوشێوه‌ی کلتووری ناوێ، له‌ڕاستیدا، کێشه‌کانی ئایدێندیتی کلتووری له‌گه‌ڵ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌نتگتۆن ڕاستی ئه‌کرد وه‌ختێ ئه‌یگووت "ئێمه هه‌رگیز له دونیایه‌کدا ناژین که کلتووری یه‌کگرتوومان هه‌بێ، ئه‌و کلتووره جیهانییه‌ی که پێی ئه‌ڵێن"پیاوی داڤۆس". له ڕاستیدا نامانه‌وێ له جیهانێکدا بژین که هه‌مان به‌های کلتووری جیهانیمان هه‌یه که پشت به جیهانگیری ئه‌مریکانیزم ببه‌ستێ. ئێمه بۆ ترادیسیۆنێکی تایبه‌تی مێژوویی هاوبه‌ش، و به‌ها ئاینییه‌کان، و جۆره‌کانی تری لایه‌نه‌کانی یاده‌وه‌ری هاوبه‌ش که ژیانی هاوبه‌شمان پێک دێنێ، ئه‌ژین. (3)
ژیان له کۆمه‌ڵگا دیموکراسییه لیبراڵه هاوچه‌رخه‌کان به ئه‌مریکاشه‌وه یه‌کێکه که کلتووری یان ئایدێندیتی به‌کۆمه‌ڵ به‌رده‌وام به‌جه‌خت کردن و دووباره‌جه‌خت کرد‌نه‌وه‌وه و هه‌ندێجاریش داهێنانی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رگی خۆی بێته ده‌ره‌وه. ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بیریارانی بنه‌ڕه‌تی لیبرالیزمی مۆدێرن ڕێنمایی به‌سوودمان ناخه‌نه به‌رده‌ست. تۆماس هۆبیس، جۆن لۆک، بارۆن دی مۆنتسکیو،و جان جاک ڕۆسۆ وێنای گرفتی فره‌مه‌ڵبه‌ندی لیبراڵیان کردووه وه‌کو یه‌کێک له‌وانه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژاردنی ئۆتۆنۆمی ڕوو به‌ڕووی ده‌وڵه‌ت بکات. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا لیبراڵه مۆدێرنه‌کان، تاکه‌کان خۆیان له کۆمه‌ڵه کلتوورییه‌کان ڕێکخراو ئه‌که‌ن که‌پێ له‌سه‌ر مافی به‌کۆمه‌ڵ دائه‌گرن له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و سنووری هه‌ڵبژاردنی تاک له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵانه.
ئه‌کرێ تا ئاستێک ئه‌م شێوازه به نه‌رمی وه‌ربگیرێ هه‌روه‌ک فه‌رمانی فه‌ره‌نسییه که‌نه‌دییه‌کان له هه‌رێمی کوبێک که ده‌خوازن قوتابیان به‌زمانی فه‌ره‌نسی بخوێنن، یان شێوازێکی مه‌ترسیدارتر له‌وه‌ش کاتێ مه‌لا ئیسلامییه‌کان له ئه‌وروپا ئه‌ڵێن ئه‌بێ شه‌ریعه باڵا ده‌ست بێ به‌سه‌ر یاسای فه‌ره‌نسی و هۆڵه‌ندی. هه‌ڵبژاردنیش به‌نسبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌توانێ ئه‌م فره‌لیبراڵییه ڕاڤه بکات که به‌رپرسه له پاراستنی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دواییان بێ چ جۆره کۆتوبه‌ندێکی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر مافی تاکه‌کان له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که ئاماده‌ی لێبوردنن.
پشکنینی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ئه‌م کێشه‌یه له توانای ئه‌م وتاره‌دا نییه. ژماره‌یه‌کی که‌م له کۆمه‌ڵگا لیبڕاڵه‌کان ده‌سته‌وه‌ستانن له به‌رگریکردن له مافی تاک له به‌رامبه‌ر گروپدا؛ فره‌کلتووری، دوو زمان زانین، شێوازی تری دانپیانانی به‌کۆمه‌ڵ بۆ بوون به به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و دیموکراسییه خۆرئاواکانی تر. له لایه‌کی تره‌وه، کۆمه‌ڵگا زۆر لیبراڵه‌کان له‌م دانپیانانی گروپه تێئه‌گه‌ن که ئه‌کرێ بنه‌مای بنچینه‌یی لیبرالیزم له لێبوردن و مافی تاک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. هه‌روه‌ک چارلس تایله‌ر شیده‌کاته‌وه ئه‌شێ لیبراڵیزم له هه‌مبه‌ر کلتووره‌جیاوازه‌کان وه‌کو یه‌ک نه‌بێ به‌و پێیه‌ی له خودی خۆیدا به‌های کلتووریکی دیاریکراو ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه و پێویسته ئه‌لته‌رناتیڤی کلتووری گروپه‌کان ڕه‌ت بکاته‌وه که له ناخی خودی خۆیاندا نالیبراڵ نین.
ئێستا کاتی ئه‌و بیروباوه‌ڕه بنچینه‌ییه هاتووه که یه‌کێکه له بیروباوه‌ڕه سیاسییه سکۆلاره‌کان که تا به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکی کرده‌یی ببێته به‌شێک له پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه. له مێژووی مه‌سیحییه‌تدا، کڵێسا و ده‌وڵه‌ت وه‌ک دوو قه‌واره‌ی جیا له‌یه‌ک ده‌ستیان پێ‌کرد. که ئه‌مه له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامدا په‌یڕه‌و نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه له یه‌ک نه‌پێویست بووه و نه به‌ئاکام گه‌یشتووه. له‌کۆتایی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست هه‌ر شازاده‌یه‌کی ئه‌وروپی ئایینی بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌کاری هێناوه، ململانێ خێڵه‌کییه‌کان له سه‌روبه‌ندی چاکسازیدا بووه هۆی به‌رپاکردنی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک له شه‌ڕی خوێناوی .
سیاسه‌تمه‌دارانی سکۆلاری نوێ ڕاسته‌وخۆ فرچکیان به کلتووری مه‌سیحی نه‌گرتووه، به‌ڵکو شتێک که ده‌بوایه له میانه‌ی ئه‌زموونێکی مێژوویی تاڵه‌وه فێری بن. له نێو ده‌ستکه‌وته لیبراڵیزمه مۆدێرنه‌کانی به‌رایی سه‌رکه‌وتنی قه‌ناعه‌ت پێکردنی خه‌ڵک بوو به پێویستی دوورخستنه‌وه‌یان له دیبه‌یتی ئه‌و ئامانجه کۆتاییه‌ی ئایین له جیهانی سیاسه‌تدا . ئه‌مه ئه‌و خه‌باته‌یه که خۆرئاوا پیایدا تێپه‌ڕی وه پێشم وایه ئێستا ئه‌مه ئه‌و ململانێیه‌یه له جیهانی ئیسلامی که پیایدا تێئه‌په‌ڕێ.
ناکۆکی
"کۆتایی مێژوو" له‌و ڕۆژه‌وه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌وه‌ک له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌ئاماژه‌ی پێدرا له‌گه‌لێ گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه‌هێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر. زۆربه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش پشتیان به‌هه‌ندێ ناکۆکی ساده‌به‌ستووه‌که‌من ئارگیومێنتم له‌سه‌ر کردوون. بۆ نموونه‌له‌وبه‌شه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕوایان وا بوو که‌من وام زانیوه‌ڕووداوه‌کان به‌ئاسانی پێشیان پێئه‌گیرێ. من لێره‌دا نامه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌بده‌مه‌وه‌به‌تایبه‌تی به‌شی زۆری ئه‌و ڕه‌خنانه‌نه‌ده‌گیران ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گره‌که‌به‌ئاسانی کتێبه‌که‌می بخوێندایه‌ته‌وه.
یه‌ک له‌و به‌دحاڵییانه‌ی ئه‌مه‌وێ ڕوونی بکه‌مه‌وه‌که په‌یوه‌ندی به‌به‌دحاڵییه‌کی به‌ربڵاوه‌وه‌هه‌یه‌ئه‌وه‌یه‌که‌به هه‌ر ڕێگایه‌ک بووبێ دیبه‌یتم کردووه‌به‌دیاریکراوی بۆ ئه‌و وێنه‌ئه‌مریکییه‌ی کۆتایی مێژوو که‌نووسه‌رێک به"سه‌رکه‌وتنی شۆڤینیزم"ی ناوزه‌د ئه‌کات. زۆرێک وا له‌کۆتایی مێژوو تێئه‌گه‌ن که‌کورته‌ی باڵاده‌ستی ئه‌مریکایه‌به‌سه‌ر جیهاندا.نه‌ک ته‌نها له‌بواری فیکر و به‌هادا،به‌ڵکو له‌میانی ڕاهێنانی به‌کرده‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکایه‌له‌پێناو جیهانێک به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌مریکا.
هیچ شتێک ناکه‌وێته‌ئه‌ودیوی هه‌قیقه‌ته‌وه. هه‌ر که‌سێ به" کۆژیڤ" و دیدگا‌و بنه‌ما فیکرییه‌کانی له‌سه‌ر کۆتایی مێژوو ئاشنا بێت، تێئه‌گات له‌وه‌ی که‌یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی بیری گیان به‌به‌رداکردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌له‌جیهان، زیاتر له‌ئه‌مریکای هاوچه‌رخ. شانبه‌شانی کۆژیڤ مشتومڕی ئه‌وه‌م ده‌کرد که‌پڕۆژه‌ی ئه‌وروپی له‌واقیعدا ماڵێکه‌له‌سه‌ر ماڵی دوایین مرۆڤ بنیاد نراوه‌که‌له‌کۆتایی مێژووه‌وه‌ئه‌چێته‌ده‌ره‌وه. خه‌ونی ئه‌وروپی – زیاتر له‌ئه‌ڵمانیا هه‌ستی پێئه‌کرێ- سنووربه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیی و سیاسه‌تی هێز و جۆره‌کانی ململانێیه‌وا ئه‌کات هێزی‌سه‌ربازیی پێویست بێت( ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دواتر ئه‌دوێین) هێزی ئه‌مریکی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌تێگه‌یشتنێکی ته‌قلیدییان هه‌یه‌له‌بری ده‌سه‌ڵات چه‌پڵه‌بۆ هێزه‌سه‌ربازییه‌کانیان لێئه‌ده‌ن وه‌کو مانۆره‌نیشتمانییه‌کانی چواری ته‌مموز.(4)
لیبڕاڵیزمی دیموکراسی مۆدێرن له‌سه‌رهه‌ردوو بنه‌مای ئازادی و یه‌کسانی دامه‌زراوه. ئه‌م دووانه‌له‌ناکۆکی به‌رده‌وام دان. یه‌کسانی ناتوانرێ زیاد بکرێت بێ به‌شداری ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز که‌ئازادی تاکه‌کان سنووردار نه‌کات.وه‌ناشتوانرێ سنووری ئازادی بۆ کاتێکی نادیاردا به‌رفراوان بکرێ به‌بێ هانده‌رێکی کوشنده‌له‌نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی.هه‌ر لیبڕاڵ دیموکراسێک پێویسته‌له‌سه‌ری ئاڵو‌ێری نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی ئه‌وروپی که‌ئاره‌زوومه‌ندی یه‌کسانین له‌سه‌ر حیسابی ئازادی و ئه‌مریکییه‌کانیش که‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک که‌ڕه‌گیان له‌ناو مێژووی تاکدایه،بکات. ئه‌مانه‌پله‌یه‌ک له‌و جیاوازییانه‌ن که‌بنه‌ڕه‌تی نین له‌کاتێکدا وێنه‌ی ئه‌مریکی له‌هه‌ندێ لایه‌نه‌وه‌به‌باشتر ئه‌زانم له‌شێوه‌ئه‌وروپییه‌که‌ی.ئه‌مه‌زیاتر مه‌سه‌له‌چاودێری واقیعی و چێژه‌وه‌ک له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی بیروباوه‌ڕ بێت.
چوار به‌ره‌نگاربوونه‌وه
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌کان زۆرن بۆ سیناریۆی گه‌شبینی تیۆری په‌ره‌سه‌ندن که‌له‌کۆتایی مێژوودا هاتووه، دروست لێی حاڵیبوونه، لێره‌دا چواریان جیددیترینیانن. یه‌که‌میان په‌یوه‌ندی به‌ئیسلامه‌وه‌هه‌یه‌به‌وه‌ی که‌ڕێگره‌له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌دیموکراسی. وه‌دووه‌میان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌به‌گرفتی دیموکراسی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، سێهه‌میان بایه‌خ به‌ئۆتۆنۆمی سیاسیی ئه‌دا و چواره‌میشیان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌به‌ڕێگه‌نه‌گرتن له‌ده‌رئه‌نجامه‌کانی ته‌کنه‌لۆجیا .من ئه‌مانه‌یه‌ک له‌دوای یه‌ک باسیان لێوه‌ئه‌که‌م.
ئیسلام
دووای هێرشه‌کانی یانزه‌ی ئه‌یلولی 2001 به‌تایبه‌تی خه‌ڵکانێک مشتومڕی ئه‌وه‌یان بوو که‌ناکۆکییه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌له‌نێوان ئیسلام وه‌کو ئایین و بواری په‌ره‌سه‌ندنی دیموکراسی نوێ.گومانی تێدا نییه‌گه‌ر بڕوانیته‌سه‌رتاپای جیهان جیاوازی به‌رفراوانی موسوڵمانه‌کان ئه‌بینی بۆ شێوازی گشتی ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌دیموکراسییه‌ی که‌له‌ئه‌مریکای لاتین و ئه‌وروپا و ئاسیا و ته‌نانه‌ت له‌باشووری بیابانی ئه‌فریقیا دایه،هه‌ربۆیه‌خه‌ڵک مشتومڕی ئه‌وه‌یان بوو که‌له‌وانه‌یه‌شتگه‌لێک هه‌بن له‌بیروباوه‌ڕی ئیسلامی وه‌کو یه‌کێتی ئایین و ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئاسته‌نگێکی کلتووری که‌به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی دیموکراسی ناتوانرێ زاڵ بیت به‌سه‌ریاندا.
ئه‌م کێشه‌یه‌له‌خودی ئیسلامه‌وه‌هه‌ڵئه‌قوڵێ وه‌ک ئایین من وای ئه‌بینم که‌قابیلی قه‌بووڵ نییه. هه‌موو سیسته‌مه‌ئایینیه‌جیهانییه‌کان بێئه‌ندازه‌ئاڵۆزن. ئایینی مه‌سیحی یه‌کێکه‌له‌وانه(که‌له‌مێژ نییه) بۆ پاکانه‌ی کۆیله‌تی و پله‌وپایه‌به‌کار ئه‌هێنرا، که‌چی ئێستاش ئه‌بینین پشتیوانی دیموکراسی مۆدێرن ئه‌کات. بیروباوه‌ڕه‌ئایینیه‌کان له‌نه‌وه‌یه‌که‌وه‌بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر ملکه‌چی لێکدانه‌وه‌سیاسییه‌کانن. ئه‌مه‌بۆ ئیسلام ڕاستتره‌وه‌ک له‌ئایینی مه‌سیحی.
لێره‌دا جیاوازییه‌کی گه‌وره‌به‌دی ئه‌کرێ له‌پیاده‌کردنی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌کلتووری ئیسلامی زاڵه‌به‌سه‌ریاندا.هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک دیموکراسیش هه‌یه‌که‌سه‌رکه‌وتنێکی ڕه‌زامه‌ندییان به‌ده‌ست هێناوه‌که‌ئه‌نده‌نوسیا یه‌کێکه‌له‌وانه‌که‌له‌پاش ته‌نگه‌ژه‌که‌ی ساڵی 1997 توانی له‌سیسته‌می سه‌رکوتگه‌رانه‌وه‌گواستنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجامدا، له‌تورکیاش دوو حیزبی دیموکراتی له‌جه‌نگی جیهانی دوومه‌وه‌ده‌سه‌ڵات له‌نێوانیاندا له‌هاتوچۆدایه، مالی و سه‌نگاڵ و وڵاتانی تری وه‌کو هیند ژماره‌یه‌ک که‌مایه‌تی ئیسلامی‌یان تێدایه.بێجگه‌له‌مانه‌ش مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا گه‌شه‌یه‌کی ئابووری گه‌وره‌یان به‌خۆوه‌دیوه‌به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئاسته‌نگه‌ی که‌ئیسلام ڕێگره‌له‌گه‌شه‌کردن، بێبایه‌خ ده‌کات.
ئه‌لفرێد ستیپان په‌نجه‌ئه‌خاته‌سه‌ر جیاوازی ڕاسته‌قینه‌بۆ گه‌شه‌ی به‌رفراوان له‌میانی به‌دیموکراتیزه‌کردن که‌سامۆیڵ هه‌نتگتۆن به"شه‌پۆڵی سێیه‌م"ی ناوزه‌د ده‌کات له‌نێو ئاڵوگۆڕه‌دیموکراسییه‌کانی ده‌یه‌ی حه‌فتاکان تا نه‌وه‌ده‌کان که‌له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌جیاوازی موسوڵمانه‌کان نییه‌به‌ڵام زیاتر جیاوازییه‌کی عه‌ره‌بییه‌که‌پێئه‌چێ شتێک له‌کلتووری سیاسی عه‌ره‌بی هه‌بێت که‌به‌رگری زیاتر بنوێنێ. ئه‌وه‌ئه‌کرێ‌جێگای دیبه‌یت بێت، به‌ڵام ئه‌شێ به‌ربه‌ستێکی کلتووری هه‌بێت که‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ئایینه‌وه‌نه‌بێت وه‌کو زیندوویی خێڵایه‌تی. ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌هاوچه‌رخانه‌ی که‌جیهان له‌شێوه‌ی ئیسلامی ڕادیکاڵ و جیهاد به‌ره‌و ڕووی ئه‌بێته‌وه‌زیاتر سیاسییه‌وه‌ک له‌وه‌ی ئایینی یان کلتووری یان شارستانی بێت.
وه‌ک ئۆلیڤه‌ر ڕۆی و ڕۆیا و لادان برۆوماند ئه‌ڵێن ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی باشترین ڕیگایه‌بۆ تێگه‌یشتنی ئایدیۆلۆجی سیاسی. نووسینه‌کانی سه‌ید قوتب ،دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین له‌میسر یان ئوسامه‌بن لادن وئایدۆلۆجییه‌که‌ی له‌ناو ڕێکخراوی قاعیده‌به‌سوود وه‌رگرتن له‌بیرۆکه‌ی سیاسی ده‌رباره‌ی شۆڕش و ده‌وڵه‌ت و ئیستاتیکای توندوتیژی که‌له‌هیچ دابونه‌ریتێکی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌وه‌هه‌ڵناقوڵێن ، به‌ڵکو له‌ئایدیۆلۆجی ڕادیکاڵه‌وه‌سه‌رچاوه‌ئه‌گرن جا چ ڕاست بن یان چه‌پ.هه‌روه‌ک فاشیزم و کۆمۆنیزمی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
ئه‌م ڕێبازانه‌که‌ئێجگار مه‌ترسیدارن،هیچ ڕێوشوێنێکی بنه‌ڕه‌تی ئیسلامی تیاندا ڕه‌نگ ناداته‌وه.به‌ڵام سوود له‌ئیسلام وه‌رئه‌گرن بۆ ئامانجی سیاسی که‌له‌نێوان زۆرێک له‌وڵاته‌عه‌ره‌بیه‌کان و ئیسلامه‌کانی ئه‌وروپا بره‌وی سه‌ندووه‌به‌هۆی ئه‌و نامۆییه‌قووڵه‌ی له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا بوونی هه‌یه. ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی پێداگری پیاده‌کردنی هه‌ندێ ترادیسۆنی کلتووری ئیسلامی نییه، به‌ڵام پێویسته‌له‌چوارچێوه‌ی ناسنامه‌ی مۆدێرنه‌وه‌ته‌ماشا بکرێ به‌وردی کاتێک ڕوون ئه‌بێته‌وه‌که‌ئه‌بێته‌هۆی په‌کخستنی ناسنامه‌ی ترادیسیۆنه‌کلتوورییه‌کان و نوێکردنه‌وه‌له‌سیسته‌می فره‌دیموکراسی که‌له‌یه‌کترازان له‌نێوان تاکی داخراو و پراکتیکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوو به‌ده‌ره‌وه‌دا ئه‌خوڵقێنێ.
ئه‌مه‌ئه‌و هۆیه‌یه‌که‌زۆرکه‌س له‌ئه‌وروپای خۆرئاوا ڕادیکاڵ بوون و بوونه‌جیهادیی زۆر سه‌رسه‌خت وه‌کو مه‌حه‌مه‌د عه‌تا ڕێکخه‌ری هێڕشی یانزه‌ی ئه‌یلول، یان مه‌حه‌مه‌د بوێری بکوژی ده‌رهێنه‌ری هۆله‌ندی تیۆ ڤان کوخ. مۆدێرنیزه‌کردن له‌سه‌ره‌تادا نامۆیی و ئۆپۆزیسیۆنی دژ به‌خۆی ئه‌خوڵقێنێ. له‌م باره‌یه‌وه‌جیهادییه‌هاوچه‌رخه‌کان شوێن پێی ئه‌نارشیسته‌کان و به‌لشه‌فیکه‌کان و فاشییه‌کان و ئه‌ندامانی گروپی بادر ماینهۆفی نه‌وه‌کانی به‌رایی ، هه‌ڵئه‌گرن.(5)
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌ر ئیسلامه‌کان‌به‌شێوه‌یه‌کی چڕ ڕادیکاڵ ببنه‌وه‌و به‌هێزێکی پێویست دوور بکه‌ونه‌وه‌که‌له‌وانه‌یه‌ببێته‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌بۆسه‌ر خودی دیموکراسی لیبراڵی. ئاشکرایه‌ته‌کنه‌لۆژیای نوێ بواری ئه‌وه‌یان ئه‌داتێ و قه‌دبڕانه‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیان ئه‌داته‌ده‌ست که‌ده‌ستڕه‌سی نه‌وه‌کانی پێشووی تیرۆریسته‌کان نه‌بوو.به‌ڵام ئیسلامی سیاسی تا ئێستا بنکه‌یه‌کی ناوچه‌یی به‌هێزی نییه، له‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک ئێران و سعودیه‌و ئه‌فغانستان یان سودان که‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌ست هیچ تۆمارێکی سه‌رنجڕاکێشی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه.
لێره‌دا لێکدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئیسلام له‌ئارادایه‌که‌پێشبڕکێ له‌سه‌ر چوونه‌پێشه‌وه‌ئه‌کات، سه‌رباری ئه‌مه‌ش زۆرێک له‌تێکۆشانه‌کان بۆ جیهانی ئیسلامی ناوه‌وه‌یین . ئینجا هه‌رچی هه‌ڕه‌شه‌ده‌ره‌کییه‌کان که‌پێئه‌چێ به‌ره‌نگارییه‌که‌نه‌رمتر بێ وه‌ک له‌وه‌ی که‌له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمۆنیسته‌کان هاته‌بوون که‌هه‌ردووکیان له‌ڕووی جیهانییه‌وه‌سه‌رنجڕاکێشن و په‌یوه‌ندیشیان به‌هێزی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه‌وه‌هه‌یه.
گرفتی گه‌وره‌ی داهاتووی دیموکراسی لیبراڵی گرفتی ناوه‌وه‌یی گۆمه‌ڵگا دیموکراسییه‌کانه.به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانی فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌نداوه‌که‌ژماره‌یه‌کی زۆر که‌مایه‌تی ئیسلامیان تێدایه. که‌چی له‌ئه‌وروپا سه‌رکه‌وتنێکی زۆر که‌می به‌ده‌ستهێناوه‌له‌پێکه‌وه‌گرێدانی که‌مایه‌تییه‌کلتوورییه‌کان به‌به‌راورد به‌ئه‌مریکا، په‌ره‌سه‌ندنی کاری توندوتیژی له‌لایه‌نی دووه‌مه‌وه- نه‌وه‌ی سێیه‌می – ئیسلامه‌کانی ئه‌وروپا ئاماژه‌یه‌بۆ لای تاریکییه‌کی دوورتری ناسنامه‌سیاسییه‌کان‌وه‌ک له‌و داواکارییانه‌ی پێشکه‌شکران، نموونه‌ی له‌م باره‌وه‌ش هه‌رێمی کوبێک له‌که‌نه‌دا و ناسیونالیزمه‌کانی سکۆتڵه‌ندان.
تووڕه‌یی و که‌مایه‌تییه‌کلتوورییه‌کان هه‌رس ناکرێن و دژه‌کردارێکی به‌هێز له‌لایه‌ن زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاوه‌به‌رهه‌م دێنن که دواتر ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر ناسنامه‌تایبه‌تییه‌کلتووری و ئایینییه‌که‌یان. ڕێگه‌گرتن له‌که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی که‌هه‌ر له" پێکدادانی شارستانه‌کان" ئه‌چێ " پێویستی به‌ڕاستکردنه‌وه‌و حوکومڕانی باشی سه‌رکرده‌سیاسییه‌کان هه‌یه. ئه‌م کاره‌ش هیچ زامنێکی ڕاسته‌وخۆی له‌لایه‌ن خودی پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه‌وه‌نییه.
دیموکراسی
دووه‌م گرنگترین ڕه‌خنه‌له"کۆتایی مێژوو"م په‌یوه‌ندی به‌پرسی مه‌سه‌له‌ی دیموکراسیه‌وه‌هه‌یه‌له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، کاتێ ده‌رباره‌ی دیموکراسی لیبراڵیم نووسی که‌شێوه‌ی کۆتایی حکومه‌ت دروست ئه‌کات،من ده‌رباره‌ی دیموکراتییه‌ک ئه‌دوام له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی. قه‌ت نه‌مئه‌توانی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنی دیموکراسییه‌کی جیهانی بهێنمه‌پێشچاوم که‌ئه‌رکییه‌تی به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان فه‌رمانڕه‌وای ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی له‌میانی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ببه‌زێنێت.
به‌ڵام ئه‌مه‌به‌وردی جۆرێکه‌له‌خه‌م که‌کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌جه‌نگی عێراقه‌وه‌له ساڵی2003 وه‌ده‌ست پێئه‌کات تا ئاستێک که‌له‌و مێژوه‌وه‌فراوانتربوونی درزی نێوان ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ئاشکراتر ده‌رکه‌وت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌له‌ده‌یه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانی جیهانگیریه‌وه‌وروژێنرا که‌مشتومریان بوو له‌سه‌ر ده‌سته‌پاچه‌یی دیموکراسی له‌نێوان ئاستی لێکهه‌ڵپێکرانی نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌وڵاتی‌دادپرسی نیشتمانیی ده‌ژین، له‌گه‌ڵ میکانیزمی به‌ده‌زگاکردنی به‌رپرسیارێتی ئه‌و‌دیوی سنووره‌کانی نیشتمانه‌وه.ئه‌م گرفته‌به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت و به‌قه‌باره‌ی تایبه‌ت که‌ڵه‌که‌ئه‌بێت به‌پێی هه‌ژموونی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌سه‌ر سیسته‌می جیهانی هاوچه‌رخ؛ وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش له‌توانایدایه‌له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بگات به‌خه‌ڵک و به‌ڕێگای جۆراوجۆر کاریگه‌رییان به‌سه‌ره‌وه‌دابنێت بێئه‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی کاریگه‌ری به‌رامبه‌ر له‌گۆڕیدابێ.
به‌شێک له‌پرۆژه‌ی ئه‌وروپاش تێپه‌ڕاندنی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستییه. ئه‌مریکییه‌کانیش له‌لایه‌کی تره‌وه‌مه‌یلیان به‌لای ئه‌و باوه‌ڕه‌وه هه‌یه‌که‌سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وایی یان کاری ڕه‌وا له دیموکراسی ده‌ستوریی باڵادایه. ئه‌م تێڕوانینه‌ئه‌مریکی و ئه‌وروپییه‌له‌مێژووی خۆیانه‌وه‌سه‌رچاوه‌ئه‌گرن . ئه‌وروپییه‌کان ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی باڵای خۆیان بینی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی خۆپه‌رستی و ناسیونالیستی که ڕه‌گیان بۆ ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. پرۆژه‌ی ئه‌وروپی هه‌وڵ ئه‌دات بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی هێز به‌سیسته‌مێک ته‌ژی له‌یاسا و ڕێسا و ڕێکخراو. ئه‌مریکییه‌کانیش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌ئه‌زموونێکی خۆشیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی و به‌کارهێنانی توندوتیژی ڕه‌وا.
ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئه‌مریکا دژ به‌پاشایه‌تی به‌ریتانیا ده‌ستی پێ‌کرد و به‌رده‌وامی به‌خۆیدا له‌جه‌نگیکی زۆر خوێناوی میللی که‌شه‌شسه‌د هه‌زار 600000 ئه‌مریکی تیا کوژرا و بووه‌هۆی لابردنی کۆیلایه‌تی و یه‌کبوونی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.له‌میانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و جه‌نگی سارده‌وه‌که‌وه‌ک جه‌نگیکی مۆرالی بوو بۆ ڕزگارکردنی ئه‌وروپا له‌دوو بۆنه‌و له‌دوو شێوه‌ی جیاوازی سته‌مکاری.
دیدگا و تێروانینی ئه‌وروپی بێگومان پێویستی به‌کۆمه‌ڵی یاسا هه‌یه‌بۆ سنووربه‌زاندنی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی له‌سه‌ر ئاستی تیۆری. لێره‌دا هۆیه‌ک له‌ئارادا نییه‌بۆ بیرکردنه‌وه‌له‌وه‌ی که‌دیموکراسی لیبڕاڵی خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌که‌پێشێلکاری بێپه‌رده‌ناکات له‌به‌رخورد به‌ده‌وڵه‌تانی دیکه، یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاونیشتمانانی خۆی. وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان خۆی له‌شه‌رمه‌زاری کۆیلایه‌تییه‌وه‌له‌دایک بووه‌که‌زۆربه‌ی بنه‌ما دیموکراتییه‌کانی ده‌ستوره‌که‌ی ڕازی بووه‌له‌سه‌ری. ئه‌براهام لینکۆڵن له‌دیبه‌یته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ستیفن دۆگلاس له‌ساڵی 1858 ئاماژه‌ی به‌بنه‌مای یه‌کسانی داوه‌که‌له‌پشت ده‌ستووری ئه‌مریکییه‌وه‌یه‌له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆیله‌تی.
به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که‌ئه‌کرێ حاڵه‌تی تیۆری بکرێته‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کانی دیموکراتی که‌ئه‌رکییه‌تی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی تێپه‌ڕێنێ، به‌بۆچوونی من کۆمه‌ڵێ ئاسته‌نگی عه‌مه‌لی هه‌ن که‌ناکرێ زاڵ بین به‌سه‌ریدا بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه. دیموکراسی سه‌رکه‌وتوو تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌وه‌ستێته‌سه‌ر بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی ڕاسته‌قینه‌که‌کۆکه‌له‌سه‌ر هه‌ندێ به‌های بنه‌ڕه‌تیی هاوبه‌ش و داموده‌زگاکان. به‌ها کلتوورییه‌هاوبه‌شه‌کان متمانه و چه‌ورکردن دروست ئه‌که‌ن – ئه‌گه‌ر گوزارشته‌که‌دروست بێ- که‌لێکهه‌ڵپێکرانی هاووڵاتیانی لێدێته‌به‌رهه‌م. دیموکراسی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی نزیک ئه‌بێته‌وه‌له‌مه‌حاڵ بۆ وێناکردنی میلله‌تان و کلتووره هه‌مه‌چه‌شنه‌ڕاسته‌قینه‌کان. ئه‌و ڕایه‌ی که‌زۆربه‌ی ئه‌مریکییه‌کان سه‌باره‌ت به‌داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌یانه‌له‌به‌شێکی خۆیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هێواشی و ناچالاکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کان که‌هه‌وڵی کاری به‌کۆمه‌ڵ ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکه‌وتنی سیاسی.
چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌که‌توانای نوێنه‌رانی هێزه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و هێزی بڕیارده‌ری یه‌کلایکه‌ره‌وه‌ئه‌خوازێ. ئه‌ی جیهان چۆن له‌سه‌ر پێدانی ئه‌مجۆره‌ده‌سه‌ڵاته‌قایل ئه‌بێ؟ ئه‌ی چۆن ئه‌توانرێ به‌وپه‌ڕی سه‌لامه‌تییه‌وه‌له‌په‌نای ئاماده‌نه‌بوونی هه‌موو ئه‌و داموده‌زگایانه‌وه‌که‌ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی دابه‌ش ده‌کا و سنوورداری ئه‌کات، په‌یڕه‌و بکات؟ ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش هاوبه‌شه‌له‌کلتورێکی هاوبه‌ش و ئه‌زموونێکی مێژوویی، تێروانینێکی دووه‌م و جیددی هه‌یه‌سه‌باره‌ت به‌بنیادنانی ئه‌و پرۆژه‌یه، که‌له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌تێکی ناسیونالیستی ئه‌وروپی تاقانه‌یه‌که‌ئه‌رکییه‌تی له‌سه‌ر شکۆی ده‌وڵه‌ته‌ئه‌ندامه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ترسناکانه‌بنکه‌نه‌بکات.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ئێمه‌به‌م زووانه‌ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی تێناپه‌ڕێنین وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وای دیموکراسی. له‌شوێن حکومه‌تێکی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆبه‌ڕێوه‌بردنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی قایلکه‌رمان ئه‌بێ، ئه‌مه‌ش داموده‌زگا پارچه‌پارچه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌بره‌و به‌کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو ده‌وڵه‌ته‌کان ئه‌دا وئه‌بێته‌هۆی خوڵقاندنی کۆمه‌ڵێ کێشه‌له‌نێو خۆیاندا. ئه‌وه‌ئه‌رکی سیسته‌می لیبراڵی جیهانییه‌که‌له‌هه‌مان کاتدا له‌سه‌ر یه‌ک داموده‌زگای تاقانه‌ی گشتی و جیهانی نه‌وه‌ستێت، به‌ڵکو له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ هه‌مه‌جۆر له‌داموده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی بنیاد بنرێ که‌له‌توانایدا بێ خۆی له‌ده‌وری کێشه‌ته‌کنیکییه‌کان و ناوچه‌کان و گرفته‌دیاریکراوه‌کان ، ڕێک بخات. ئه‌م جۆره‌له‌سیسته‌می جیهانی له‌دۆخی دروست بووندایه‌به‌ڵام هێشتا ئه‌بێ کاری به‌رهه‌مداری زۆرتر بکرێ که‌له‌و بواره‌دا ئه‌توانرێ ئه‌نجام بدرێ.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
گرفتی سێیه‌م که‌وه‌ک کێشه‌یه‌ک له"کۆتایی مێژوو"دا مایه‌وه‌په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌هه‌بوو ئه‌وه‌ی من پێیئه‌ڵێم ئۆتۆنۆمی(سه‌ربه‌خۆیی) سیاسی . وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌ی پێکراوه، په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌یه‌له‌نێوان په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و دیموکراسی لیبراڵی.به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌چه‌سپاندنی دیموکراتی له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رز زۆر ئاسانتره‌له‌به‌رهه‌مه‌سه‌رتاپاگیرییه‌خۆماڵییه‌کانی تاکێک.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ده‌ستهێنانی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه، ئه‌و شته‌ی ئه‌بوایه‌زۆربه‌ی وڵاته‌تازه‌پێگه‌یشتووه‌کان و باشووری بیابانی گه‌وره و باشووری ئاسیا و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریکای لاتین خۆیان لێ ده‌رباز بکردایه.
گه‌شه‌کردنی ئابووری به‌ئاسانی له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تێکی ئابووری چاکه‌وه‌به‌ئاکام ناگات. لێره‌وه‌پێویستیت به‌ده‌وڵه‌تیکه‌تا خه‌ڵکی تیا بژێ که‌یاسا و سیسته‌م و مافی خاوه‌ندارێتی و سه‌روه‌ری یاسا و ئارامی سیاسی تیا به‌رقه‌رار بێ و پێش ئه‌وه‌ی بتوانرێ وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌کردن و ئاڵووێر و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و شتی له‌م جۆره‌ی تێدا به‌ڕێوه‌بچێ .سوود وه‌رگرتن له‌جیهانگیری وه‌ک هیندستان و چین له‌م ساڵانه‌ی دواییدا په‌یڕه‌ویان لێکرد پێش هه‌موو شتێک بوونی ده‌وڵه‌تێکی لێهاتوو و کارامه‌ئه‌خوازێ له‌که‌توانایدا بێ به‌وردی مه‌رجه‌کانی خۆی له‌ئابووری جیهاندا دیاری بکات.
بوونی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت شتێک نییه‌ببێته‌کارێکی به‌تاڵ له‌جیهانێک که‌له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه. زۆربه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی که‌له‌سیاسه‌تی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌مدا ئه‌زموونی ئه‌که‌ین په‌یوه‌ندی‌به‌نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزی دام‌و ده‌زگایییه‌وه‌هه‌یه‌له‌وڵاته‌هه‌ژاره‌کان که‌له‌کارنامه‌ی ده‌وڵه‌ته‌زۆر به‌هێزه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نه‌بوون. سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌لایه‌ن هێزه‌گه‌وره‌کانه‌وه‌به‌ڕێوه‌ده‌برا وه‌کو ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌ڵمانیای نازی و ئیمپڕاتۆری یابان، یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران که‌زۆر گه‌وره‌و به‌هێز بوو. له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مدا کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی زۆر نموونه‌یی له‌هه‌ندێ جێگاوه‌دێن وه‌ک سۆماڵ و ئه‌فغانستان و هایتی ئه‌و وڵاتانه‌ی هیج داموده‌زگایه‌کی حکومییان تێدا نییه‌و ئه‌توانن باڵاده‌ستی یاسایی بنه‌ره‌تی پێویست بۆ گه‌شه‌کردن و بنیادنانی داموده‌زگاکانی دیموکراتی زامن بکه‌ن.
به‌م شێوه‌یه‌لێره‌دا دوو درز له‌کارنامه‌ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه. له‌جیهانی گه‌شه‌کردوودا، ئه‌وروپا ڕووبه‌رووی ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی گه‌وره‌له‌ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی ئه‌بێته‌وه‌به‌درێژایی نه‌وه‌کانی داهاتوو له‌دابه‌زینی ڕێژه‌ی دانیشتوان و ئه‌و مافانه‌ی که‌ناتوانێ به‌رگه‌ی بگرێ و ڕێکی بخات. به‌ڵام له‌جیهانی تا‌زه‌پێگه‌یشتووه‌کان ئاماده‌نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له‌ئارادایه‌که‌به‌ر به‌گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌گرێ که‌زه‌مینه‌یه‌کی له‌باره‌بۆ کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی وه‌ک په‌ناهه‌نده‌یی، نه‌خۆشی، و تیرۆر. به‌م جۆره‌له‌هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی جیهان کارنامه‌ی جیاواز له‌ئارادان: بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چێوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌جیهانی پێشکه‌وتوو به‌ڵام بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت له‌زۆربه‌ی به‌شه‌کانی جیهانی تازه‌پێگه‌یشتوو.
ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌تایبه‌ته‌ی که‌ڕوو به‌ڕووی ئه‌بینه‌وه‌ئه‌وه‌یه‌که‌زۆر به‌که‌می شاره‌زای چۆنییه‌تی بنیادنانی داموده‌زگای سیاسی به‌هێزین له‌ده‌وڵه‌ته‌هه‌ژاره‌کان. به‌شێک له‌مه‌ته‌ڵه‌که‌په‌ره‌سه‌ندنه‌جا چ ئابووری بێت یان سیاسی،که‌هه‌رگیز له‌لایه‌ن که‌سانێکی تره‌وه‌ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌که‌ئه‌بێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌وه‌ئه‌نجام بدرێ که‌ئاشنابن به‌داب و نه‌ریت و به‌رپرسیاریه‌تێکی درێژماوه‌له‌ئه‌ستۆ بگرن له‌پێناو پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن. که‌سانی ده‌ره‌وه(نامۆ) به‌ئاسانی کۆمه‌کی ئه‌م هه‌وڵه‌ئه‌که‌ن. په‌ره‌سه‌ندنی سیاسیش پرۆسه‌یه‌که‌له‌زۆر لایه‌نه‌وه‌سه‌ربه‌خۆیه‌له‌په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری، هه‌رچه‌نده‌ئه‌م دووانه‌ی پێشتر باس کران به‌ڕێگایه‌کی دیاریکراو کارله‌یه‌ک ئه‌که‌ن.
ئینجا ئه‌وه‌ی لێره‌پێویستمانه‌و "کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ" ده‌سته‌به‌ری ناکات، تیۆریی په‌ره‌سه‌ندنی سیاسییه‌سه‌ربه‌خۆ له‌ئابووری. دروستکردنی ده‌وڵه‌ت و بنیادنانی ده‌وڵه‌ت له‌ڕووی مێژووییه‌وه‌ئه‌مه‌چۆن ڕوویدا، ڕۆڵی توندوتیژی،مونافه‌سه‌ی سه‌ربازی،ئایین، بیروباوه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان پاشماوه‌ی جوگرافیای سروشتی و سامانه‌سروشتییه‌کان، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جار ڕوویدا له‌هه‌ندێ شوێنی جیهان و له‌به‌شه‌کانی تر ڕووینه‌دا،هه‌موو ئه‌مانه‌پێکهاتا‌نه‌ی ئه‌و بیردۆزه‌گه‌وره‌یه‌ن که‌ئه‌بێ زیاتر ورد بکرێته‌وه. سامۆیڵ هه‌نتگتۆن له‌کتێبه‌که‌یدا "سیسته‌می سیاسی له‌کۆمه‌ڵگا گۆڕاوه‌کان" هه‌وڵیدا وێنای بنه‌ڕه‌تی بیردۆزه‌ی نوێبوونه‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌به‌وه‌ستانه‌وه‌به‌رامبه‌ر بیردۆزی له‌ناوچوونی سیاسی به‌بیانووی پووکانه‌وه‌که‌ئه‌بێته‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌شه‌کردن. وه‌له‌وێدا پووکانه‌وه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره‌له‌ئارادایه‌که‌سه‌رچاوه‌که‌ی پێویسته‌سیستماتیکانه‌بدۆزریته‌وه.
وه‌دوا ناڕه‌زایی دژ به‌گریمانی " کۆتایی مێژوو " که‌گه‌لێ شێوازی جۆراوجۆری به‌خۆوه‌دیوه، خه‌مه‌ته‌کنه‌لۆجییه‌کان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که‌دواجار پرۆسه‌ی مێژوویی که‌پێشه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجی ڕابه‌ری ئه‌کات، به‌فیڕۆ بدرێ. لێره‌دا کۆمه‌ڵێکی له‌ژماره‌نه‌هاتووی سیناریۆ هه‌ن که‌ئه‌بنه‌هۆی ڕوودانی ئه‌م کاره. ئه‌وه‌ی که‌له11ی ئه‌یلولی ساڵی 2001 ه‌وه‌به‌ئه‌مریکییه‌کان نیشاندراوه‌ئه‌گه‌ری تیرۆری ئه‌تۆمی و بایۆلۆجییه، هه‌رچه‌نده‌به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌ناوبردنی ئه‌تۆمی له‌دوای هیرۆشیماوه‌ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوانکراو بووه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جیاوازه‌ئه‌وه‌یه‌که‌دیموکراتیزه‌کردنی ماناکانی توند و تیژی زۆر بچووکه‌و ئه‌و خه‌ڵکه‌بێ ناوونیشانانه‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی جۆره‌چه‌کێکیان هه‌یه‌که‌توانای وێرانکه‌ری مه‌زنی هه‌یه.
ئه‌گه‌ری سیناریۆی دووه‌میش ژینگه‌یه.ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌پێشبینییه‌کان په‌یوه‌ند به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی ڕاست بن له‌وانه‌یه‌به‌کرده‌وه‌زۆر دره‌نگ بێ بۆ ڕێکخستنی جۆره‌کانی به‌کارهێنانی بڕێکی زۆر له‌هایدرۆکاربۆن که‌له‌وانه‌یه‌ببێته‌هۆی ڕێگه‌گرتن له‌گۆڕانێکی مه‌زن له‌ئاووهه‌وا. ئه‌گه‌ر نا پرۆسه‌ی خۆسازدان خۆی له‌خۆیدا تێکده‌رانه‌یه‌به‌جۆرێک که‌ئه‌بێته‌هۆی کوشتنی ئه‌و مراوییه‌ی که‌هێلکه‌یه‌کی ته‌کنه‌لۆجی ئاڵتونی بۆمان کردووه.
ته‌کنه‌لۆژیا
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چواره‌م ئه‌وه‌ی که‌من له‌کتێبی " داهاتوومان. ڕێگرییه‌کانی به‌رده‌م شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیای زیندوو" له‌ساڵی 2002 دا نووسیومه ئه‌وه‌یه‌توانای به‌رخوردمان له‌گه‌ڵ خۆمان له‌ڕووی بایۆلۆژییه‌وه‌چ له‌ڕێگه‌ی کۆنتڕۆڵی جینۆم یان له‌ڕێگه‌ی گاریگه‌رییه‌ئاوه‌زییه‌کان وه‌یان له‌ڕێگه‌ی داهاتووی زانستی ده‌ماره‌هه‌سته‌وه‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ی شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کانی درێژکردنه‌وه‌ی ژیانه‌وه‌که‌ڕێبازێکی نوێی ئه‌ندازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ئه‌کات،ئه‌رکییه‌تی ئه‌گه‌ری شێوازگه‌لێکی تازه‌ی سیاسه‌ت بوروژێنێ.
منیش ئه‌وه‌م هه‌ڵبژارد به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئا‌ینده‌ی ته‌کنه‌لۆجیا بنووسم سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که‌زۆر له‌هه‌ڕه‌شه‌ی که‌سێک به‌هۆی که‌چه‌کی ئه‌تۆمی یان گۆڕانی که‌شوهه‌وا وردتره. لێره‌دا به‌رئه‌نجامه‌خراپه‌کان یان گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای نائینسانی به‌شتگه‌لێکه‌وه‌گرێ ئه‌دات وه‌ک ڕزگاربوون له‌نه‌خۆشی یان ته‌مه‌ن درێژی که‌خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان عه‌وداڵیه‌تی، به‌م شێوه‌یه‌به‌رگرتن لێی زۆر زه‌حمه‌ت ئه‌بێ.
هیچ شتێکی سوودبه‌خشم پێ نییه‌بۆ گووتن سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌و داهاتووه‌ته‌کنه‌لۆجییه. من نه‌پێغه‌مبه‌رم و نه" داهاتوو خوێنه‌ره‌وه"م . ئه‌مه‌وێ ئه‌و تێبینییه‌بخه‌مه‌پێشچاو که‌له‌ڕابردوودا، په‌ره‌پێدانی ته‌کنه‌لۆجیا بواری تازه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی نێگه‌تیڤی داهێنا که‌خودی ته‌کنه‌لۆجیا دایهێنابوو. به‌ڵام هیچ هۆیه‌کی پێویست له‌ئارادا نییه‌که‌بۆچی به‌رده‌وام ئه‌بێته‌کێشه.
له‌چوارچێوه‌یه‌کی فراواندا، دیدگای مێژووییم له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مرۆڤ هه‌میشه و ته‌نها لاوازانه‌حه‌تمی بووه،به‌پێچه‌وانه‌ی حه‌تمییه‌تی به‌هێزی ڕێبازی مارکسی لینینی. وه‌له‌و بڕوایه‌شدام ئاڕاسته‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه‌به‌ره‌و فراوانتر‌بوونه‌وه‌ی دیموکراسی لیبراڵی، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌شدام ژماره‌یه‌ک توانای پێشبینی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌هه‌ن. ئه‌و چوار به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ی من خستمنه‌به‌رچاو پێموایه‌له‌چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا زۆر پێویست ئه‌بن. حه‌تمییه‌تی لاواز یانی له‌ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئاڕاسته‌مێژووییه‌به‌رفراوانه‌کان، توانا و کارامه‌یی کاربه‌ده‌ستانی میری، سیاسه‌ت و ڕابه‌رایه‌تی و هه‌ڵبژاردنی که‌سی زۆر بایه‌خدارن له‌ڕێڕه‌وی گه‌شه‌ی مێژوویی ڕاسته‌قینه‌دا.
بوار و ڕیسک بۆ نموونه‌ده‌ر‌هاویشته‌ی ته‌کنه‌لۆجیای مۆدێرنن ئه‌بێ وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکان له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌ت و داموده‌زگاکانه‌وه‌به‌رخوردیان له‌گه‌ڵدا بکرێ. به‌م شێوه‌یه‌داهاتوو زۆر کراوه‌تره‌له‌ئابووری و ته‌کنه‌لۆجی و پێشمه‌رجه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌ڕه‌نگه‌پێشنیار بکرێن. هه‌ڵبژاردنه‌سیاسییه‌کانیش که‌له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و ده‌نگده‌ران و ڕابه‌ره‌دیموکراسییه‌جیاوازه‌کانمانه‌وه‌دێنه‌بوون، کاریگه‌ری به‌هێزیان هه‌یه‌له‌سه‌ر توانا و جۆری دیموکراسی لیبراڵ له‌داهاتوودا.
تێبینییه‌کان : ئاماده‌کردنی وه‌رگێڕ
(1) گه‌وره‌فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی ئه‌مریکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک یابانی فرانسیس فۆکۆیاما له‌بیستوحه‌وتی تشرینی یه‌که‌می 1952 له"هاید پارک له‌شیکاگۆ له‌دایک بووه. باوکی فرانسیس، یۆشیۆ فۆکۆیاما، دووه‌م نه‌وه‌ی یابانی-ئه‌مریکی بوو له‌کڵێسای گۆنگراجه‌یشناڵ وه‌ک وه‌زیر ڕائه‌هێنرا و دکتۆرای له‌کۆمه‌ڵناسی له‌زانکۆی شیکاگۆ به‌ده‌ست هێناوه. دایکیشی تۆشیکۆ کاواتا فۆکۆیاما له‌کیۆتۆ له‌یابان له‌دایک بووه‌و کچی شیرۆ کاواتا بوو دامه‌زرێنه‌ری به‌شی ئابوری بوو له‌زانکۆی کیۆتۆ و یه‌که‌مین سه‌رۆکی زانکۆی ئۆساکا سیتی بوو له‌ئۆساکا. سه‌رده‌می منداڵی فرانسیس فۆکۆیاما له‌شاری نیویۆرک بووه، دواتر خێزانه‌که‌یان له‌ساڵی 1967 ئه‌گوێزنه‌وه‌بۆ پێنسلڤانیا که‌فرانسیس خوێندنی ئاماده‌یی له‌وێ ته‌واو ئه‌کات.
فرانسیس فۆکۆیاما به‌کالۆریۆس له‌هونه‌ر له‌زانکۆی کۆرنێڵ وه‌رئه‌گرێ ئه‌و زانکۆیه‌ی که‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له‌ژێر ده‌ستی "ئالان بلوم" خوێند و بروانامه‌ی دکتۆراشی له‌کاروباری حکومه‌ت له‌زانکۆی هارڤه‌رد وه‌رگرتووه. فۆکۆیاما له‌گه‌ڵ سامۆیڵ هه‌نتگتۆن و هارڤی مانسفیڵد خوێندویه‌تی. ئینجا دوای ته‌واو کردنی زانکۆ له‌کۆمه‌ڵه‌ی تیلۆراید دائه‌مه‌زرێ .
فرانسیس فۆکۆیاما ئێستا پرۆفیسۆری ئابوری سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رنارد شوارتزه‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌سه‌ندنی پرۆگرامی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌له‌قوتابخانه‌ی پاول .ه. نیتز که‌سه‌ر به‌زانکۆی جۆنز هۆپکینزه‌له‌واشنتۆن.
(2) ئه‌لکسه‌نده‌ر کوژیڤ (1902 – 1968) : فه‌یله‌سوفێکی هیگڵی فه‌ره‌نسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک روسییه.که‌ریگه‌ری هه‌بووه‌به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌ره‌نسا و مامۆستای فه‌یله‌سوفی ئه‌مریکی ئاڵن بلوم بووه.
(3) پیاوی داڤوس : به‌و پیاوه‌ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ئه‌وترێ که‌نوخبه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهانین و له‌گۆشه‌نیگای خۆیانه‌وه‌خۆیان به‌نێونه‌ته‌وه‌یی دائه‌نێن.
(4) ڕێپێوانی چواری ته‌مموز : رێپێوانی ڕۆژی ئازادی ئه‌مریکایه
(5)کۆمه‌ڵه‌ی سوپای سوور : که‌له‌سه‌ره‌تادا به‌به‌در مه‌ینهۆف ناسرابوون یه‌کێک بوون له‌ناسراوترین و چالاکترین کۆمه‌ڵه‌ی چه‌پی چه‌کداری ئه‌ڵمانیا له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م که‌خۆیان به‌چه‌کداری خه‌ڵک ئه‌زانی و حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاش به‌تیرۆریستی ئه‌ناسین. له‌ساڵی 1970 هاته‌دامه‌زراندن.
سه‌رچاوه‌کان :
1- http://www.opendemocracy.net/democracy-fukuyama/revisited_3496.jsp
2- http://fukuyama.stanford.edu/
3- http://en.wikipedia.org/wiki/Francis_Fukuyama