که‌ی ده‌سته‌کانت ده‌هێنیت؟
من هه‌موو شتێکم له ده‌ست دا
ته‌نیا ده‌سته‌کانم ماوه
ده‌ستت بگره به ده‌ستمه‌وه،
بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌رێوه‌یه
به رێخته‌ری له‌ناوچوون.
له گۆره‌وییه دڕاوه‌که‌مدا ,
بیر له که‌للەسه‌ری خۆم ده‌که‌مه‌وه
له گۆڕه‌که‌شمدا هه‌ر بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
که‌سی تر نا، هه‌ر تۆ
چۆن ده‌گه‌ڕایت منت ده‌دۆزییه‌وه
له هه‌موو شوێنێک من هه‌بووم،
له نێو کتێب، له رۆژنامه، له دۆزه‌خ، له کولانه‌ی سه‌گ، له نازانم کوێ!
چۆن ده‌گه‌ڕام تۆم نه‌دۆزییه‌وه
ده‌ترسم له مندا ونبووبێتی و نه‌زانم،
ده‌ترسم کاتێک بتدۆزمه‌وه
چاوشارکێی ژیان ته‌واو بووبێت
دۆزینه‌وه ته‌واو بووبێت
وشه ته‌واو بووبێت
من ته‌واو بووبێتم.
که تۆ دێیت، وشه‌کان ده‌که‌ونه سه‌ما،
ڕسته‌کان گۆرانی ده‌ڵێن
مردن به خۆی و ده‌نگه ناخۆشه‌که‌یه‌وه هه‌ڵدێت
که تۆ دێیت، پر ده‌بم له ژیان ،
پر ده‌بم له ورده ئه‌ستێره ،
ئاسمان دێته ژووره‌که‌م و مانگیش میوانی هه‌میشه‌م،
که تۆ دێیت، ئه‌ستێره یه‌که‌یه‌که ده‌خۆمه‌وه، باران ده‌ست له ملم ده‌کات،
هه‌ور ده‌بێته باڵێک و ده‌فرم به‌ره‌و ناشوێن
که تۆ نایه‌یت، دۆزه‌خ به ئاوێنه شکاوه‌کانییه‌وه دێت،
ئازار به خۆی و دارشه‌قه کۆنه‌که‌یه‌وه دێت،
که تۆ نایه‌یت ته‌نیا مردنم لێوه دیاره و ته‌نیا غه‌مگینیی باوه‌شم بۆ ده‌کاته‌وه
که تۆ نایه‌یت که‌س نایه که‌س، تۆ نایه‌یت تۆ
ئه و ساتانه‌ی که بیرت لێ ناکه‌مه‌وه
هه‌ر بیرت لێ ده‌که‌مه‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردووکمان بین
هه‌ر بیرت لێ ده‌که‌مه‌وه
زۆر له مێژە
من ئاگایی خۆم له دەست داوە
ئیدی ئاگام له تۆ دەبێت، هه‌ر تۆ./h6>
ئه‌گه‌ر منت خۆشده‌وێت!
وه‌ک دوژمن ته‌ماشام بکه،
وه‌ک دوژمن بمکوژه،
وه‌ک دوژمن خۆشت بوێم،
ئه‌گه‌ر منت خۆشده‌وێت
تکایه خۆشت نه‌وێم.
چ ته‌مێکه،
هیچ نابینم
جگه له تۆ
باران ده‌بارێت، من هه‌ر ته‌نیام
نه‌بارێت، من هه‌ر ته‌نیام
مرۆڤ ده‌بارێت، من هه‌ر ته‌نیام
دۆزه‌خیش ببارێت، تازه من هه‌ر ته‌نیام
من له ئێستادا
پێویستم به به‌رگی کیسه‌ڵه
بۆ هیچ نا
بۆ پاراستنم، له عه‌شق
بۆ پاسه‌وانیم، له داخی مرۆڤ
ئاساییه با له‌سه‌ر خۆم بم
خۆ من تازه دره‌نگ ده‌گه‌م
تازه، من ناتوانم سه‌ربکه‌وم
ته‌نانه‌ت به نووسینیش
ده‌زانم که‌ی ده‌مرم!
به‌ڵام هه‌رگیز نازانم
که‌ی ده‌توانم، وه‌ک مرۆڤ بژیم
ئه‌م ئێواره‌یه داوه‌تی ئاهه‌نگێک بووم،
ویستم جله تازه‌که‌م له‌به‌ر بکه‌م
هه‌ر چه‌ندم کرد و نه‌متوانی
دیسانه‌وه، به‌ناچاریی ئه‌م کورته شیعره‌م له‌به‌ر کرد
من، له‌کۆتایی نووسینمدا
ئه‌وەی بۆ من گرینگه تۆم خۆشبوێت
ئاساییه ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر خۆشت نه‌وێم
هه‌ر وەک چۆن ئیماندارێک له خوداوەند
نزا دەکات
دڵنیایه له‌وەی، نزاکانیشي هه‌ر ناگات...
هه‌رگیز -تۆ- تۆ نیت
ئه‌گه‌ر -تۆ-تۆ بایتایه
من- دەبوویت نه‌ک هه‌ر خۆت
ئه‌وانی دی ڕوو له‌ژیان دەکه‌ن و پێ دەکه‌نن
منیش رووم له ماڵی ئیوەیه و سیگار دەکێشم
تۆش به‌بێ دەنگی دەڵێيت، چاکه‌ت ساردەوە بوو. وەک هه‌ستی من
ئه‌م جارەش دەڕۆمه‌وە
بێزار بووم له مرۆڤ
گالیسکه‌که‌م رادەکێشم، خۆم دەزانم بۆکوێ دەچم
بێزارم، وەک بێزاربوون له بۆنی دەمی به‌یانیانیی مرۆڤ
به ئه‌ندازەیه‌ک ماندووم
سه‌رم، هه‌ر دەڵێی ته‌رازووە و
هه‌موو کیلۆ ئاسنه‌کانی دونیای کێشاوە
سنگم، هه‌ر دەلێی مانگه و
دووکه‌ڵی هه‌موو سیگارەکانی زەوی هه‌ڵمژیوە
چاوم، هه‌ر دەڵێی دەریایه و
که‌چی هه‌ر دەرناچێت له ژیان، دەرناچێت له وێنه سادەکانی تۆ
ماڵئاوایی، وه‌ک دواین دێڕی من
ئیدی من لێرە نیم،
له‌وێش نیم،
ته‌نانه‌ت له نێوانی وشه‌ی ئێرە و ئه‌وێش نیم!
له وەته‌ی یادم دێت هه‌ر دەشکێم، ڕۆژێک به دەست خۆمه‌وە،
ڕۆژێک به‌دەست ژیانه‌وە، ڕۆژێک به‌دەست ئه‌وەوە،
ڕۆژێک به‌دەست نازانم چییه‌وە!
تۆ و خودا له یه‌ک شت‌دا له یه‌ک دەچن
هه‌ردووکتان بۆ ئه‌به‌د، منتان داگیرکرد
ببورە، ئه‌گه‌ر ئیدی ته‌ماشات نه‌که‌م
که‌ی من دەتوانم به‌رگه‌ی روحی تۆ بگرم
ته‌واو ئیدی، من لێرەدا رادەوەستم
تکایه مه‌مکه‌رەوە؛ ئه‌گینا هاوار دەکه‌م خۆشمدەوێیت
هێندەی ژمارەی هه‌موو سیگارە کێشراوەکانی دونیا بیرت دەکه‌م.
له پاش تۆ
پڕ پڕم له بۆشایی
بۆشایی گه‌ورە گه‌ورە
به ئه‌ندازەی نێوان زەوی و ئاسمان
ئیدی کۆنابمه‌وە ، نا
دەرگاکان ناکرێنه‌وە، ته‌نانه‌ت به نووسینیش
بژی روخان
بروخێ ژیان