جه‌نگی ئاوێنه‌كان
كورته چیرۆك
كورته چیرۆك
كهجێیهێشتم لهبهیانییهكى ساردى ناوچواردیواردا ، بێ‌باك پێى وتم "ئه‌وا من رۆیشتم ... تۆش هه‌وڵبده به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره بگرى " هیچى تر‌ى نه‌وت ، ئه‌و قسه‌یه‌ى ته‌واو له‌ئامۆژگارى ئه‌و جه‌لاده ده‌چوو دواى ئه‌وه‌ى گولله‌یه‌كى ناوه‌ته كه‌لله‌ى قوربانییهكهیهوه, ده‌ست بنێته ژێرسهرى و به‌سۆزه‌وه پێى بڵێ " هاورێ هه‌وڵبده به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره بگریت " رۆیشت خۆیى و تیسكۆت و پرگال و راستهكانى ئه‌و به‌یانییه رۆیشت و نهم بینینه‌وه .
هۆڵه‌که هه‌زار کورسی تیایا، له نێویاندا پیاوێ به ته‌نیا دانیشتووه، له ژێر بارانی مۆسیقایه‌کی دڵگیرا چاوه‌رێ ئه‌کات فلیمه‌که ده‌ست پێ‌بکات. پیاوه‌که کتێبێ ئه‌خوێنێته‌وه، من له دووره‌وه ئه‌یبینم، به‌رگی شینه، دواین رۆمانی میلان کۆندێرایه. کۆندێرا چه‌ند ساڵێ پێش ئه‌وه‌ی من بێمه دونیاوه پراگی به‌جێهێشت له پاریس نیشته‌وه، له‌و رۆژه‌وه هه‌رده‌م له خۆی ئه‌پرسێ پراگ یان پاریس، کافکا یان پرۆست. ئه‌مرۆ سێیه‌م رۆژی ڤیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایه. من له گه‌ڵ کچێ پۆڵۆنیا ئیش ئه‌که‌م، له کراکۆف ئه‌ده‌ب و سینه‌مای خوێندوه، له‌ش و لارێکی که‌ته‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وام قسه‌ئه‌کات.
له ژێر چێشتخانه یابانیهکهوه، که سوشی خۆشیان هه‌یه، هۆڵێکی سینه‌مای بچکۆله هه‌یه؛ پێی ده‌ڵێن تریسکڵ. تریسکڵ، کورسیه‌کانی ڕه‌ق و کۆنن، ئه‌و فلیمانه پێشان ئه‌دات که زۆرکه‌م خه‌ڵک ئه‌یانه‌وێ بیبینن.
لێره‌وه‌را زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیه، ئه‌م کۆتجه له بێده‌نگیا نوقمه؛ دراوسێی به‌رده‌و هاورێی با. من دوێنێ گه‌شتمه ئێره، ده‌نگی ئافره‌تێ له پاریسه‌وه پێم ده‌ڵێ، "شه‌وان له‌وێ مهمێنێرهوه و ره‌نگه‌کانیش تێکه‌ڵ مه‌که". له‌به‌رده‌م ئه‌م کۆتجهدا به‌رده‌ڵانێک هه‌یه، له‌ناویا گیا هه‌موو شوێنێکی گرتووه، ئه‌م گیایانه گه‌ڵاکانیان باریکن و شه‌وانه ئاونگێکی زۆر له خۆ ئه‌گرن. گیا و گه‌ڵاکانی، قه‌سیده‌که‌ی ویتمانم بیرئه‌خاته‌وه. واڵت ویتمان پیاوێک بوو ردێن سپی، له پشت ئه‌م زه‌ریایه‌وه، له سه‌رزه‌مینێ ئه‌ژیا که پێی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا.
که له پرده به‌ردینه‌که‌ی سان پاتریک ئهپهریتهوه، له‌ژێر ئاسمانێکی وه‌ک قژی من خۆڵه‌مێشیا، ماڵێ ره‌نگ شین به‌لوتا ئه‌ته‌قێ، له‌و ماڵه‌دا له نهۆمی دووه‌م من و بێکێت، هه‌ر یه‌که‌و ژورێکمان هه‌یه. ژورێ بۆ من له رۆژهه‌ڵات، ژورێ بۆ ئه‌وه له خۆرنشین.
بێکێت دێیت برۆین بۆ شار؟
نازانم!
نازانم یانی ئا.. یان نا؟
هیچ کامیان، هه‌ردووکیان!!
من ئه‌مه‌وێ بزانم دێیت یان نه‌ء؟
ره‌نگه!
ره‌نگه بێیت یان نه‌ء؟
نازانم!
++
++
++
++
++
*
*
*
*