دواهه‌مین ڕۆمانی مایکڵ کرامی
له‌تێکشکانی جه‌نگ و خۆشه‌ویستییه‌وه له‌دایک بووه.
سازدانی چاوپێکه‌وتن: سکات سێڵهرس
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆمانی " دزه‌کانی ده‌ریا "،مایکل کرامی وه‌کو یه‌کێک له ڕۆشنبیرترین نووسه‌ری که‌نه‌دی به‌ره‌و پێشێ هه‌نگاوی نا.ڕۆمانه‌که له‌سه‌رتاسه‌ری که‌نه‌دا به‌جۆشه‌وه ڕامانی له‌سه‌ر کراو خوێندرایه‌وه و چووه نێو ئه‌و لیسته کورت و به‌شکۆیه‌ی خه‌ڵاتی گیللهر و هه‌روه‌ها بوو به پڕ فرۆشترین کتێب له‌که‌نه‌دا.
ئه‌م پایزه مایکڵ کرامی له‌گه‌ڵ "تێکشکان"دا گه‌ڕایه‌وه، چیرۆکی خۆشه‌ویستییه‌کی مه‌زنه که بهچاونهپۆشین و هێزه‌کانی شه‌ڕ وردوخاش ئه‌بێ .مایکڵ له‌و دواییانه دانیشت بۆ گفتوگۆیه‌کی به‌رفراوان.
پرسیار : پاش ته‌واوکردنی نووسینی " دزه‌کانی ده‌ریا " به‌ته‌واوی پێته‌وه دیار بوو به‌وه‌ی که بیرت له‌وه نه‌ئه‌کرده‌وه هه‌وڵی نوسینی ڕۆمانێکی نوێ بده‌ی.چی ئه‌زموونی نووسینی یه‌که‌م ڕۆمانتی قورس کرد؟
مایکڵ کرامی : ئه‌وکات وام هه‌ست ئه‌کرد بێجگه له من هیچ که‌سێکی تر کاتێکی ناخۆشی نه‌بووه له نووسینی ڕۆماندا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شم گه‌ڕانده‌وه بۆ که‌موکوڕی ڕۆشنبیری یان نا شاره‌زایی و پسپۆڕی خۆم. ئیتر له‌وساوه له‌لایه‌ن نووسه‌رانی تره‌وه هاندرام به‌وه‌ی که نائومێدی به‌شێکه له پرۆسه‌ی نووسین. تۆ ناچیت له‌ڕاکردنی ماراسۆندا به‌شدار بیت بێ ناڕه‌حه‌تییه‌کی زۆر و چرکهساتگهلێکی مه‌حاڵ بۆ ته‌واوکردن. ئه‌مه بۆ ڕۆمانیش دروسته. نووسینی ڕۆمان وه‌کو پرۆسه‌یه‌کی ناسروشتی زگماکی وایه - وه‌کو بڕیاردان بۆ بیست و شه‌ش میل ڕاکردن – که ئه‌و خۆ تێ هاویشتنهش ئازاربه‌خشه.
هه‌ندێک ئه‌ڵێن شته‌کان بڕێک چاکتر له‌جاران چوونه‌ته پێشێ.تۆ له‌هه‌ڵه‌وه فێر ئه‌بیت. ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت. له‌سه‌ره‌خۆ هه‌نگاو بنێ.خۆت ئاماده بکه.ئه‌توانی زۆر شت بکه‌ی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤه‌کان. من کاتێکی زۆرم به‌خه‌رجدا بۆ بیرکردنه‌وه له‌ڕۆمانی "تێکشکان" پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌نووسینی بکه‌م و هه‌روه‌ها ئه‌بوایه زۆربه‌ی خاڵه‌کانی گرێچنه و کاره‌کته‌ره‌کانم ئاماده بکردایه.ئه‌مه‌ش به‌و مانایه بوو که که‌مترین کاتم هه‌بوو بۆ مێشک گووشین بۆ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که‌چۆن کاراکته‌رێک له خاڵی "ئه‌لیف"ه‌وه ده‌گوازمه‌وه بۆ خاڵی "بێ" . یان دۆزینه‌وه‌ی جێگاوشوێنی دروستی خاڵی"بێ" .
پرسیار : ڕۆمانی "تێکشکان" زۆر له ڕۆمانی "دزه‌کانی ده‌ریا" جیاوازتره له ڕووی ستایڵ و تۆنه‌وه. ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له‌کوێوه رووبه‌ڕووت بۆوه که دانیشتی دووه‌مین ڕۆمانی خۆت نووسی؟
مایکل کرامی : گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگاربوونه‌وه له مێشکی مندا ئه‌وه بوو که خۆم دووباره نه‌که‌مه‌وه.نه‌مده‌ویست کتێبێکی تر وه‌کو "دزه‌کانی ده‌ریا" بنووسمه‌وه. تۆنی ئه‌و کتێبه و شێوازی قهدنهکراوی چیرۆکه‌که زۆر ئۆرگانیکانه هاتنه به‌رچاو. قسه له‌سه‌ر تاریکییه،هه‌موو ڕه‌نگه‌کان ئه‌ڕژێنه نێو یه‌کتره‌وه. هیچکام له کاره‌کته‌ره‌کان پێناچێ بزانن که چی ئه‌گوزه‌رێ، به‌تایبه‌تیش گه‌ر بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئه‌یکه‌ن. تۆنه‌کانی پشته‌وه‌ی چیرۆک و ڕۆمان به‌ده‌وری خۆیاندا ئه‌سوڕێنه‌وه.ئه‌مه‌ش لهبێئاگاییهوه نه‌بووه،به‌ڵکو له‌و ستایڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که پێئه‌چێت ڕیک به‌به‌ری پڕۆژه‌که بوبێت.
جا که‌ده‌ستم به نووسینی کتێبه‌که کرد سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌بێت ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاوه بم.من چیرۆکێکی سادهترم ئه‌ویست.چیرۆکخوانی بزێوترم ئه‌ویست.کتێبێکم ئه‌ویست که یه‌ک دوو پێکه‌نینی تێدا بێت. ئه‌مه‌ش له‌و بڕوایه‌دام که گرنگترین خاڵی جیاوازی نیوفاونڵاندییهکانه که توانای دۆزینه‌وه‌ی گاڵتهئامێزییان هه‌یه( له‌وانه‌یه بیرکردنه‌وه‌که ڕه‌شیش بێ) جا له‌هه‌ر بارودۆخێکدا بێت.
پرسیار : وه‌ک ڕۆماننوسێک، شاره‌زایت له‌بواری نووسینی شیعر و کورته چیرۆک چ یارمه‌تی ده‌رێک بوو؟
مایکڵ کرامی : ده‌ستنیشانکردنی ئه‌مه کارێکی ئاسان نییه. من له‌سه‌ره‌تاوه به شیعر ده‌ستم پێ‌کرد و له‌وێشه‌وه زۆربه‌ی ئازاره‌کان باڵایان کرد و گه‌وره‌بوون.ساڵه‌های ساڵی نووسینیش به‌ڕاستی شتێکی باش نییه.هه‌روه‌ها له‌میانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا پێموایه جۆره ده‌نگێکی خۆمم گه‌شه‌پێداوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چ کارێک به‌که‌ڵکی ئه‌وه دێت بخرێته سه‌ر کاغه‌ز یان نه‌کرێت. چیرۆک له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م کێشه و کایه‌کانی چیرۆکخوانی کۆمه‌کی کردووم، وه‌ک ئه‌وه‌ی چۆن چیرۆکه‌کان پێکه‌وه ئهلکێنی و چۆن له‌سیاقی زه‌مه‌نیشدا پاش و پێشیان پێئه‌که‌ی.هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م شتگه‌له میکانیکییهکانیش به‌شدارن که ڕاسته‌وخۆ توانای جێگۆڕکێیان هه‌یه، بۆ نموونه وه‌کو نووسینی دایه‌لۆگی گونجاو، یان نیشاندانی دیمه‌نی ئه‌و جه‌سته زه‌به‌لاحه‌ی کهکارهکتهرهکانی تێدا ئه‌ژێت. له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ناتوانرێت بگوترێت که شیعر و چیرۆک په‌یژه‌یه‌کی به‌ردینن بۆ نووسینی ڕۆمان. ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و پاداشتی هه‌ر ژانرێک به‌ته‌واوه‌تی جیاوازن.له‌ڕاستیدا هیچ شتێکم وه‌ک شاعیر و چیرۆک‌نووسی نه‌کردووه که تا بۆ نووسینی ڕۆمان ئاماده‌م بکات. ڕۆمان به‌ته‌واوی گیاندارێکی جیاوازه.
پرسیار : "تێکشکان" ڕۆمانێکی مه‌زنه له پیاهه‌ڵدان له نیوفاونڵاندهوه بۆ باشوری پاسیفیک که‌به‌درێژایی په‌نجا ساڵ درێژ بۆته‌وه.بیرۆکه‌ی ڕۆمانه‌که له‌کوێوه هاتووه؟
مایکڵ کرامی : میکرۆبی ئه‌سڵی بیرۆکه‌که چیرۆکێکی خێزانییه.مامێکم هه‌بوو که‌له ساڵانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌چێته ئه‌ودیوی ئۆقیانووسه‌کان.ئه‌و مامه‌یه‌م پێش ئه‌وه‌ی بڕوات خۆشه‌ویستێکی هه‌بوو له شاری ساینت جۆنز، ئه‌و کچه دوای کوژرانی مامم له کرده‌یه‌کی سه‌ربازیدا شتێکی ئه‌وتۆی پێنه‌گوترا. په‌نجا ساڵ دواتر ڕاستییه‌کانی زانی که چی به‌سه‌ر مامدا هاتووه. من هه‌میشه پێموابوو که ئه‌م چیرۆکه باشترین بیرۆکه‌یه بۆ ڕۆمان.به‌ڵام شتێک نه‌بوو بمبه‌ستێته‌وه پێوه‌ی،هیچ شتێکی قووڵ نه‌بوو قایلم بکات به‌وه‌ی دوو ساڵ له‌ته‌مه‌نی خۆم ته‌رخان بکه‌م بۆ نووسینی ئه‌و چیرۆکه.
سهرنووسیارهکهم "مارسا کانیا-فۆرستنهر له " ده‌بڵده‌ی که‌نه‌دا" ئه‌یزانی بیرم له ده‌سته‌واژه نادیاره‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌کرده‌وه و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کتێبێکی بۆ ناردم به‌ناوی " به‌ڵگه‌کانی شانازی" له نوسینی "بله‌یک هیچکۆت" بوو. ئه‌م کتێبه که‌نه‌دییه ڕزگاربووه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌می به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌خۆگرتبوو. من له‌و کتێبه به پیاوێکه‌وه گیرسامه‌وه که وه‌کو دیلی جه‌نگ له‌لایه‌ن یابانییه‌کانه‌وه له هۆنگ کۆنگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوو. ئه‌و پیاوه باسی سه‌ربازێکی یابانی ئه‌کات که ڕقی زۆر له که‌نه‌دییه‌کان ئه‌بێته‌وه و به‌تایبه‌تیش سادییه له‌به‌رامبه‌ریان. هۆی ئه‌م ڕقلێبوونه‌وه ژه‌هراوییه‌ش ئه‌وه بوو که‌له بریتیش کۆڵۆمبیا گه‌وره ببوو. به‌هۆی ئه‌و ڕاسیزمهی که‌له‌وێدا هه‌بوو،ئه‌م کابرایه پشتیوانی بۆ په‌یدا ببوو. من له‌سه‌روبه‌ندی وه‌ئاگا هاتنه‌وه‌ی یانزه‌ی سپته‌مبه‌ره‌وه زۆر بیرم له تیره‌گه‌ری،ڕاسیزم،قین و ڕق،ئیمپریالیزم،کۆڵۆنیالیزم،و کۆمه‌ڵێ "ئیزم"ی تر ئه‌کرده‌وه. چیرۆکی" منداڵی کاملوپس" وه‌ک که‌نه‌دییه‌کان وای پێئه‌ڵێن،پێئه‌چێت په‌رده‌پۆشی کۆمه‌ڵی گرفت بگات. یه‌کسه‌ر زانیم من کاراکته‌رێکی له‌و چه‌شنه‌م ئه‌وێت.
سه‌ره‌کیترین کێشه‌یه‌ک که ڕووبه‌ڕووی بوومه‌وه ئه‌و ڕاستییه‌یه که تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من بزانم هیچ نیوفاونڵاندهرییهک له شانۆی پاسیفیک نه‌بووه. نهم ئه‌زانی چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفته به‌رخورد بکه‌م.به‌ڵام هه‌مان هه‌فته کتێبی "به‌ڵگه‌کانی شانازی" م پێگه‌یشت و له ته‌له‌فیزیۆنی CBC ش دۆکیومێنتهرییهک له‌لایه‌ن "ڕێگ شێرن"ئاماده‌کراو له‌ژێر ناوی"گه‌ڕانه‌وه بۆ ناگازاکی".که ده‌رباره‌ی دوایین ساته‌کانی دیله که‌نه‌دییه‌کان بوو له‌کاتی بۆردومانی ئه‌تۆمی،له‌لایه‌ن پیاوێکه‌وه که‌ناوی"جۆن فۆرد"بوو. له‌هه‌مووی ناخۆشتریش جۆن فۆرد خه‌ڵکی نیوفاونڵاند بوو. جۆن له‌بری په‌یوه‌ستبوون به فه‌وجه‌کانی نیوفاونڵاند،به سوپای به‌ریتانیاوه په‌یوه‌ست ببوو،و له سینگافور بریندار ببوو و به دیل گیرابوو. له‌ناکاودا زانیم له‌ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێکه‌م.
پرسیار : ئه‌توانی بڕێک زیاتر له‌سه‌ر کاراکته‌ری نیشینۆ قسان بکه‌ی، وه‌رگێڕی ناپه‌سندی که‌مپی زیندانی یابانی.ئه‌م کاراکته‌ره چۆن ورده ورده گۆڕا؟
مایکڵ کرامی : نیشنۆ یه‌کێک بوو له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه ڕاستییه‌کانی ناو ئه‌و کتێبه،زۆر به ساده‌یی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌دونیا، له باکگراوند و کلتور،زۆر دوور له‌ده‌ره‌وه‌ی خودی خۆم هه‌بوو.وه‌ک پێشتر باسم کرد بیرۆکه‌ی نیشینۆ له حیکایه‌تی که‌نه‌دییه ڕزگاربووه‌کانی جه‌نگه‌وه وه‌رگیراوه که سه‌باره‌ت به سادیی بوونی پاسه‌وانێکی زیندانه‌که‌یه که‌له که‌نه‌دا گه‌وره بووه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکه‌ین که چی به مێشکی ئه‌و که‌سه‌دا گوزه‌راوه،هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌و یابانی-که‌نه‌دییانه‌ی پێش و له‌کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌نجامدا ، که‌له‌ڕاستیدا زۆر سه‌رنجڕاکێش بوون له دابه‌شبوونی سروشتی وه‌فاداری له‌نێوانیاندا. زۆرێک له‌و مێردمنداڵانه‌ی که زۆرجار خۆیان وه‌ک که‌نه‌دییه‌ک ئه‌بینن ته‌نانه‌ت کاتێک که خودی که‌نه‌دا به‌ڕه‌سمی نایانناسێ. له‌سه‌ر "ده‌یڤد سوزوکی" (1)گیرسامه‌وه که گوێم لێ‌بوو باسی ئه‌وه‌ی ئه‌کرد که‌چۆن له‌که‌مپی ده‌ست به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن منداڵه یابانی-که‌نه‌دییه‌کانه‌وه لێیدراوه هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه که که‌نه‌دا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌سه‌ر یاباندا زاڵ ببن. ده‌یڤد نه‌یئه‌توانی خه‌یاڵی هیچ شتیکی تر بکات بێجگه له‌وه‌ی که ببێته هاوڵاتییه‌کی که‌نه‌دی و هیچیتر.
کاره‌کته‌رێکی زۆر له کتێبه‌که به‌وه ئه‌گه‌ن که له‌نێو خودی خۆیاندا ئه‌و شتانه بدۆزنه‌وه که له‌لای خه‌ڵکانی تردا جێی قێزلێبوونهوهیه. ئه‌وه به‌و ڕاستییه ئه‌گه‌ن که دوژمن به‌م شێوه یان به‌و شێوه له‌نیو سینه‌ی خۆماندا هه‌یه‌و نیشینۆش که به‌توندی هه‌موو شتێک ڕه‌تئه‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و جێگایه‌ی لێی گه‌وره‌بووه و به‌ئاشکرا ئه‌وه‌ش ئه‌بینێ که دژی هیواو خواسته‌کانیه‌تی و به ئه‌ندازه‌ی که‌نه‌دی بوونه‌که‌شی ،یابانیشه.
پرسیار : یه‌کێک له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له "تێکشکان"دا دهریئههاوێژی سروشتی لێنهبووردهییه؛ یان وردتر بڵێین قه‌واره‌ی لێنهبووردهییه بۆ سه‌رکێشی هه‌لی له‌یه‌کتر حاڵی‌بوون.ئایا ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕوانینی تۆیه بۆ جیهانی ئه‌مڕۆ؟
مایکل گرامی : به دڵنیاییه‌وه. به‌ڕاستی من حه‌ز به نووسینه‌وه‌ی مێژوو ناکه‌م. هه‌ردوو ڕۆمانه‌کانم سه‌باره‌ت به ڕابردوون،به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه جێی ڕه‌زامه‌ندی منن که لێمئهگهڕێن هاوچه‌رخی و جێی بایه‌خی که‌سه‌کان ببینمه‌وه.چیرۆکی "تێکشکان"وا دێته به‌رچاو وه‌ک شوێنێکی خه‌یاڵی که‌کاری تێدا بکه‌ی له‌میانی خودی خۆمه‌وه به‌وه‌ی که له یانزه‌ی سپته‌مبه‌ر به‌دواوه چی له جیهاندا ڕوو ئه‌دات.مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که یه‌ک به یه‌کی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕابردوو و ئێستا چۆنن،یان ئه‌وه‌ی که چیرۆکی "تێکشکان" به‌ساده‌یی چیرۆکێکی په‌ندئامێزه ئه‌خوازێ ڕاسته‌وخۆ ڕووی ده‌م له بۆش و بن لادن بکات. چیرۆکێکه بوونی خۆی له‌سه‌ر که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی خودی لێهاتوویی خۆی به‌نده. به‌ڵام هه‌ستم به‌وه کرد که هاوڕێکییهکی زۆر له‌چیرۆکه‌که ده‌ست پێئه‌کا و شکڵگیر ئه‌بێ کاتێ ده‌ستم به نوسینی ڕۆمانه‌که کرد یان له‌کاتی ڕووداوه‌کانی جیهانی هاوچه‌رخدا، دیاره ئه‌مه‌ش به‌شێک بوو له‌و بایه‌خه‌ی من.
ژماره‌یه‌کی زۆری کاره‌کته‌ره‌کانی "تێکشکان" هه‌ست ئه‌که‌ن خه‌ریکی نواندنن یان له‌لایه‌ن ڕێنوێنیکهرێکهوه یان چاودێرێکی ئاسمانییه‌وه به‌ره‌و چاره‌نووس ڕێنوێنی ئه‌کرێن. هه‌ندێکیان به‌وه ئه‌گه‌ن که‌به‌ته‌واوه‌تی خۆشحاڵن که ببنه به‌شێک له چاوشۆڕی و له‌ئاکامی ئه‌مه‌ش هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌جێ ئه‌که‌ن.ئازاد به له‌بیرکردنه‌وه له بۆش و بن لادن له‌م نموونه تایبه‌ته.من ئه‌مویست شوێن پێی ئه‌و کاره‌کته‌ره هه‌ڵگرم که پێیوایه ده‌رک کردنی ئه‌و به‌و به‌خشنده ئاسمانییه‌ی که ئه‌می هه‌ڵگرتووه قسه‌ی به‌تاڵن.
پرسیار : هه‌ردوو ڕۆمانی "دزه‌کانی ده‌ریا" و " تێکشکان" ڕۆمانی مێژوویین.ئایا ڕۆمانووس به‌رپرسیاره له وردکردنه‌وه‌ی مێژوو یان به‌رپرسیاره له وتنی چیرۆکێکی چاک؟
مایکل کرامی : ئه‌مه پرسیارێکی قورسه.یان وردتر بڵێم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاڵۆزه.من له‌ڕاستیدا بڕوام به " چیرۆکی باش هه‌موو شتێکه" هه‌بوو،به‌ڵام کتێبێک ده‌باره‌ی نیوفاونڵاند له‌لایه‌ن نووسه‌رێکی ئه‌مه‌ریکییه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لاگؤڕیم.مه‌به‌ستم "هه‌واڵه نێردراوه‌کان" نییه .زۆرێک له نیوفاونڵاندهکان( بهدایکیشمهوه) ئه‌و کتێبه‌یان پێخۆش نه‌بوو چونکه هه‌ستیان به شێواندنی ڕاستییه‌کانی نیوفاونڵاند ئه‌کرد، لێره‌شه‌وه شوێن به‌هه‌ڵه به‌کارهێنراوه. به‌ڵام من به‌جۆرێکی تر بۆی ئه‌چم. من بیرم له پرۆلکس ئه‌کرده‌وه وه‌ک نووسه‌رێکی گۆتی و " هه‌واڵه نێردراوه‌کان"یش وه‌ک گۆتی نیوفاونڵانده.(2) وێنای ئه‌و بۆ ئه‌مریکا له‌م کتێبه‌دا وه‌کو گۆتییهک شێواوه.خوێنه‌ر ناتوانێ هیچ شوێنێک له‌سه‌ر دونیای واقیعدا بدۆزێته‌وه.هه‌رچه‌نده هه‌ندێ ڕه‌گه‌ز له نیوفاونڵاند و ئه‌مریکادا هه‌ن که وێنای هه‌ستکردن به‌ره‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییان ئه‌بات. ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک نووسه‌رێک به‌ره‌و ڕه‌سه‌نایه‌تی بردووه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چیرۆکێکی باشه و من هیچ گرفتێکم له‌گه‌ڵیدا نییه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م پرۆسیسه ئه‌وه‌ش هه‌یه که به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه بێڕێزییه‌کی پێوه دیاره.کتێبه‌که جێوشوێنی منی له‌و پرسیاره‌دا گۆڕی که‌له گوندێکی بچووکی نیوفاونڵاند له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌دوێت. زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێره ئێواران له چێشتخانه‌یه‌کدا به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.که‌ئه‌مه‌ش بێمانایه. له‌م گونده بچووکه هیچ چێشتخانه‌یه‌کی لێ نییه. خه‌ڵک هێنده پاره‌یان هه‌بووه که‌هه‌ر به‌شی خۆیان بکات. نووسه‌ره‌که نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندییه‌کی چیرۆکه‌که به واقیعه‌وه ده‌ستنیشان بکات. ڕۆمانه‌که هه‌ندێ قسه‌ی تێدایه سه‌باره‌ت به نهیتیڤهکانی"بیۆسوک"(3) که بازرگانی له دوکانه ناوخۆییه‌کان ئه‌که‌ن.له‌ڕێی خوا کتێبه‌که نینۆکی لێڕوانم.
جا جیاوازییه‌کان چی بوون؟ ناتوانم هیچ بڵێم.به‌ڵام ئه‌بوایه شتێک له‌گه‌ڵ پاقژی و ڕێز ،له‌گه‌ڵ ڕه‌سه‌نیدا بکرێت. بهپهیامکردنی ڕاستییه‌کانی مێژوو و کلتور و شوێن و جێکردنه‌وه‌یان له چیرۆک ڕێگای خۆی هه‌یه که پاداشتی ئه‌و مهتریاڵانهیه که‌به‌کار هاتوون.هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی تایبه‌تیش هه‌یه بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م مهتریاڵهش که ناوزڕاندن و بێڕێزی لێئه‌بێته‌وه.
له‌هه‌ردوو ڕۆمانه‌که‌م کۆششی زۆرم کردووه بۆ ده‌ستگرتن به میسۆدی یه‌که‌مه‌وه.
ده‌رباره‌ی مایکڵ کرامی
مایکڵ کرامی ڕۆماننوس و شاعیر و نوسه‌ری که‌نه‌دی له هه‌ژده‌ی تشرینی دووه‌می 1965 له بوچانس له نیوفاونڵاند له‌دایک بووه. مایکڵ کوڕی دووه‌مین کوڕی خێزانه‌که‌یه‌تی. مایکڵ ئه‌و کاته‌ی قوتابی بوو له زانکۆی مێمۆریاڵ له ساین جۆنز ده‌ستی به شیعر نوسین کردووه و به‌کالۆریۆسی له زمانی ئینگلیزی له 1987 دا هه‌ر له‌و زانکۆیه به‌ده‌ست هێنا. له ساڵی 1988 ماسته‌ریشی له زانکۆی کوین له کینگستۆن له ئۆنتاریۆ وه‌رگرتووه. دواتریش له ساڵی 1989 واز له دکتۆراکه‌ی ئه‌هێنێ و وه‌ک کار ده‌ست ئه‌کات به نوسین. وه له ساڵی 2001 وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساین جۆنز.
مایکڵ کرامی گه‌لێ کاری جیاجیای کردووه وه‌کو وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له چین بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له 1991 و ڕاوێژکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشپه‌زی و بوتل شوشتن بۆ ڕۆژی جیهانی بۆ پاڵپشتی له‌خه‌ڵکی گواتیمالا و له‌م دواییانه‌ش خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گروپ-کینگستۆنی ئۆنتاریۆ کردووه..
مایکڵ له‌دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی " ج گریگۆری" بۆ شیعر له زانکۆی مێمۆریاڵ له 1986 ،به‌رده‌وام ئه‌بێت له نوسینی شیعر و په‌خشان تا له ساڵی 1994 ئه‌بێته وه‌رگری یه‌که‌مین خه‌ڵاتی بڕۆنوێن وه‌یڵس مێمۆریاڵ بۆ نوسه‌ره لاوه‌کان. یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه شیعری به‌ناوی "مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ مه‌ترسی" له 1996 دا بڵاو کرده‌وه که خه‌ڵاتی ڕایته‌ر ئهڵایهنسی نیوفاونڵاند و لابرهدۆر بۆ کتێبی شیعر پێبه‌خشرا. دووه‌مین کۆمه‌ڵه شیعریشی به‌ناوی ڕووناکی تێر له 1988 بڵاوکرده‌وه که ئه‌م دیوانهشی له‌ساڵی 1999 هه‌ڵبژێردرا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "میڵتۆن ئه‌کۆرن" بۆ شیعر. له‌ساڵی 1998 دا کۆمه‌ڵه چیرۆکێکی به‌ناوی " گۆشت و خوێن" بڵاوکرده‌وه و هه‌ڵبژێردرا بۆ خه‌ڵاتی جۆرنی.
ڕۆمانی دزه‌کانی ده‌ریا که‌له ساڵی 2001 دا بڵاو کرایه‌وه بووه پڕفرۆش‌ترین کتێبی که‌نه‌دی و خه‌ڵاتی " تۆماس هێد ڕه‌ده‌ڵ"، کهخهڵاتێکه بۆ چاکترین نوسه‌ری نیوفاونڵاند و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنی کتێب فرۆشی ئه‌تڵه‌نتیک ئیندیپێندێنت"ی وه‌رگرت. بێجگه له‌مانه‌ش هه‌ڵبژێردرا بۆ خه‌ڵاته‌کانی گیللهر و کۆمۆن وێڵس ڕایته‌ر و یه‌که‌مین کتێبه ڕۆمانی که‌نه‌دی و ئیمپاک.دووه‌مین ڕۆمانیشی " تێکشکان" که‌له ساڵی 2005 دا بڵاوکرایه‌وه،بۆ خه‌ڵاتی ئیمپاک هه‌ڵبژێردرا.
نوسینه‌کانی کرامی زۆرتر له‌سه‌ر مێژوو و سروشتی نیوفاونڵاند و لابرهدۆره.شیعر و په‌خشانه‌کانی مایکڵ له کتێبی " ڕووناکی تێر" ئیلهامیان له چیرۆکه‌کانی باوکی و که‌سه نزیکه‌کانی وه‌رگرتووه.کورته چیرۆکه‌کانیشی له کتێبی "گۆشت و خوێن" ده‌رباره‌ی زێدی له‌دایک بوونین و ڕۆمانه‌کانیشی ئه‌توانرێ وه‌کو ڕۆمانی مێژوویی چاو لێبکرێن.
مایکڵ ده‌ست کورترین که‌سی خێزانه‌که‌یه‌تی و به‌پێچه‌وانه‌ی براکانی که گوزه‌رانیان باشه،ئه‌م له هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات.(4)
کورۆنۆلۆژیای به‌رهه‌مه‌کانی مایکڵ کرامی:
شیعر
1- مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ مه‌ترسی، 1996
2-ڕووناکی تێر، 1998
3-کۆمه‌کی ته‌نگانه‌ی سه‌ر ڕێگا، 2001
4-ڕزگارکردن، 2002
5-چوون له‌گه‌ڵ، 2007
چیرۆک
6-گۆشت و خوێن ، 1998 دواتر له ساڵی 2003 دا فراوانتر کرا.
ڕۆمان
7-دزه‌کانی ده‌ریا، 2001
8-تێکشکان، 2005
9-زۆر‌و زه‌به‌ند ، 2009
نووسین
10- نیوفاونلاند : گه‌شتێک به‌نێو گه‌لێکی ونبوودا له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌ر"گرێگ لۆک"، 2004
تێبینیه‌کانی وه‌رگێڕ :
(1) ده‌یڤد سوزوکی : دکتۆر ده‌یڤد تاکایوشی سوزوکی ئه‌کادیمستی یابانی – که‌نه‌دییه له ساڵی 1936 له‌دایک بووه و
ژینگه ناسێکی بلیمه‌ت و زانایه‌کی لێهاتووه و له بیست و سێ زانکۆی که‌نه‌دی و ئه‌مریکی و ئوسترالی بڕوانامه‌ی فه‌خری پێبه‌خشراوه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک کتێبی بهدانسقهیه.ده‌یڤد سوزوکی ئێستاش له ڤانکۆڤه‌ر له که‌نه‌دا ئه‌ژێت.
(2) ئێدنه ئانی پرۆلکس ژنه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی له ساڵی 1935 له ئه‌مریکا له‌دایک بووه. دووه‌م ڕۆمانی"هه‌واڵه نێردراوه‌کان" ی له 1993 نووسیوه، که‌خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ر و خه‌ڵاتی کتێبی میللی له 1994 وه‌رگرتووه و هه‌روه‌ها له ساڵی 2001 یش کراوه‌ته فیلم.
(3) بیۆسۆک : نهیتیڤهکانی نیوفاونڵاندن له سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م و شانزه‌هه‌م کاتێ ئه‌وروپییه‌کان هاتنه سه‌ر خاکی که‌نه‌دا ئه‌م نهیتیڤانه له‌و سه‌رخاکه ده‌ژیان.
(4) ژیاننامه‌ی مایکڵ کرامی و کرنۆلۆژیای به‌رهه‌مه‌کانی له‌گه‌ڵ چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا نین و خۆم وه‌رمگێڕان و خستمنه پاڵ چاوپێکه‌وتنه‌که تا خوێنه‌ری کورد باشتر مایکڵ کرامی بناسن
سه‌رچاوه‌کان :
1-Read magazine Volume 6 issue 1 pages 6,7,and8
2-http://en.wikipedia.org/wiki/Michael_Crummey
3-http://www.library.utoronto.ca/canpoetry/crummey/index.htm
تێبینی : ئه‌م نووسینه له گۆڤاری "نه‌وشه‌فه‌ق" ژماره 76ی ساڵی 2010 بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاستی چه‌ند دێرێکدا ده‌ستکاریم کرده‌وه، به‌پێویستم زانی خوێنه‌ری به‌ڕێزی لێ ئاگادار بکه‌مه‌وه.