به‌سه‌رچوو، قه‌ده‌ری سپی ی ئه‌و ڕووبارانه‌ی
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی شكاوی نیشتماندا پرچی عه‌شقیان
بۆ گزنگی برین و دارستانی هه‌تاو شانه ده‌كرد ....
ئاوابوو، ئه‌ستێره‌ی ئه‌و گۆرانییه پاكیزانه‌ی
شمشاڵی خاك و شیعریان ئه‌دایه ده‌ستی په‌ری یه‌كان.
به‌سه‌ر چوون
ئه‌و سپێده ئه‌رخه‌وانی و نیوه‌شه‌وه ڕووناكانه‌ی
پێكی گیان پڕبوو له ئایه‌تی سۆز و ترێ ی خۆشه‌ویستی و
ڕه‌شه‌بای حه‌قیقه‌ت ....
پیاوچاكان ده‌رگای وێرد و نزایان كڵۆم داوه.
مه‌زاری یاوه‌ران بۆته زیندانی مێرووله ڕه‌شه‌كانی درۆ و
تیایدا په‌پووله‌ی كچێنی ی باخه‌كان ماچ ده‌كه‌ن.
ده‌یان قه‌ڕنی خوێن، زه‌مهه‌ریری سه‌دان شه‌ڕ
هاتن و تێپه‌ڕین، كه‌چـی نان هه‌ر برسی یه......ئاو هه‌ر تینووه
ته‌وته‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵات وازیان له به‌خشینه‌وه‌ی.
شكۆلاته‌ی مه‌رگ و سزا نه‌هێنـــا
ده‌ستیان له ته‌لبه‌ندكردنی ئازادی هه‌ڵنه‌گرت.
ده‌یان قه‌ڕنی خوێن تێپه‌ڕ بوون
له مۆزه‌خانه‌ی كاسه‌سه‌ر و جبه‌و تانك و تۆپ زیاتر
گوڵێكــیان بۆ جێ نه‌هێشتین .....
منیش له ڕۆخی داته‌پیوی ئه‌م شانۆیه‌دا.
ئاوا بم و ئاوا نه‌بم.....گڵۆپێكـی سـكوت و به‌سه‌رچووم
ئه‌م ژووره هێشتا بۆنی بێگانان و كۆیله‌ی لێ دێ.
هێشتا پڕێتی له چاویلكه‌ی شكاو و كتێبی به‌پێوه مــردوو.
له كوێــــی؟ تۆ له كوێ ی ئه‌ی سوڵتانی تاج شكـاوی
شیعر ، له كوێــــی ؟
عه‌رشم چۆڵه‌و بیابانی ئاوه‌دانییم ئۆردووی سیسركی برسییه
له كوێ ی؟ تۆ له كوێ ی ئه‌ی پیره زێوانی هه‌ور و ڕه‌شه‌باكان
ئه‌م بارانه‌ت، سه‌ری به‌ر به‌ردی خه‌تا
گه‌وره‌كانی من كه‌وتووه، داناكاسێ!
ئێوه له كوێن، ئه‌ی گۆرهه‌ڵكه‌نه بێ مروه‌ته‌كان، ئه‌ی
سه‌نگتاشه پیره‌كانی تابووته نازداره‌كانی دنیا
ئێوه له كوێن؟
سینه‌ی زه‌ردم، قه‌برستانی زه‌رده‌خه‌نه كوژراوه‌كانی
لێوانمه، گۆمی جه‌سته‌م خه‌ڵتانی ئه‌رخه‌وانی ته‌نیایی یه.
له‌كوێ ی ؟ ئه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری دڵنیایی
هه‌موو ئێوارانێ له‌سه‌ر هێڵی ژماره (٣٣) ی
چاوه‌ڕوانی دا، فرمێسكی پلێته‌كان له په‌نجه‌ما
ده‌ڕوێن و تۆ هه‌ر نایه‌یت .....
هه‌موو به‌یانیانێ ، ماڵه‌كه‌م ده‌بێته هێلانه‌ی
كوكوختیه‌كانی شه‌ڕ و ، ده‌بێته سه‌كۆ و
مینبه‌ری فریشته‌یه‌كی درۆزن.
تۆ هه‌ر نایه‌یت.
باهۆزی خوێن ڕشتن له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌مدا پیره‌ژنێكی
جگه‌ره‌كێشه ، هه‌موو ڕۆژێ پیاسه ده‌كا و
تۆ هه‌ر نایه‌یت !
ڕه‌فته‌ی ئاشتی و دیموكراسیت بۆ هه‌ڵده‌بڕم
تۆ هه‌ر نایه‌یت.
ئێ ی ! ڕۆحه نامۆ و برسی یه‌كه‌م ، به‌چی مه‌ست كراوی!
ئه‌م سه‌دایه ، ته‌پڵ و ده‌فی ده‌روێشه فێ گرتووه‌كانه و پێكه‌نینی قێزه‌وه‌نی
پیاوكوژانه و
قیڕه‌ی ناوه‌ختی بۆقه به‌زیوه‌كانه......چیم لێ ده‌كه‌ی ؟
به‌سه‌ر چووم.... وه‌ك هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی تێپه‌ڕ نه‌بوون
ئاوا بووم . وه‌ك ئه‌و مانگه برینداره‌ی
دیوانه دڕاوه‌كانی ئاسمانی ئه‌زبه‌ر نه‌كردو
ده‌ستی بۆ چڵی شیعر برد
به كێوی گلان دا سه‌ركه‌وتم وه‌ك هه‌موو ئه‌و ئه‌سپانه‌ی
له‌سه‌ر پشتی سواره‌كانیان به‌ربوونه‌وه.
په‌یكه‌ری نه‌فره‌تم له مۆمی خۆشه‌ویستی داتاشی و
سه‌فه‌رنامه‌ی ئاوم بۆ خوێنده‌وه
گوڵه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگی خۆم ، له ڕه‌عشه‌تی
ماره‌بڕینی ڕه‌نگه‌كاندا زایه‌كرد.
به‌سه‌ر چووم ... وه‌ك چۆله‌كه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی
چاوه‌ڕوانی خاپوركردنیان نه‌ده‌كرد
وه‌ك ئه‌و نامه نهێنی یانه‌ی ، پێش ئه‌وه‌ی
بگه‌نه باخه‌ڵی عاشقه‌كان
ته‌ته‌ر و پۆسته‌چی یان ، له‌به‌ر هه‌ڵمی لووله‌ی
كتری یه شكاوه‌كاندا هه‌ڵیان پچڕین.
ئاوابووم ، ئاوابوونێ ، خواوه‌نده‌كان نامنووسنه‌وه، مه‌وسمی برینه
شیرینه‌كان
نامخوێننه‌وه
تۆش ئه‌ی په‌ڵه گه‌نمی دڵنیایی ، چیدی چاوه‌ڕوانت نابم
گه‌ر هاتیشی ، به‌كه‌نارما گوزه‌ر مه‌كه.
منی خه‌سڵه‌ت خوێناوی ، شه‌ڕانگێز
بكوژی شارستانیه‌ت ، لێت بێزارم
چیدی چاوه‌ڕوانت نابم.
من له خه‌وی غه‌فڵه‌تا بووم
جانتاكه‌میان پڕكرد له ڕم و قه‌ڵغان و كاسه‌سه‌ر.....
دڵنیایــی
من و تۆ ، پیاوكوژه خۆشه‌ویسته‌كان
لێكیان كردین!