فەرەیدون دەیگووت: "گۆفەند، ئێمە هەموومان وەکو تۆ ڕۆژگارێک وەرزێکی سەیرمان لە ئومێد و هیوا و خەون بڕی، فەسلێکی درێژمان لە خەیاڵاتدا تەیکرد، من لە هەر کەس زیاتر خەونم بە سەفەرێکەوە دەبینی لەگەڵ مەعشوقدا، سەفەرێک بە هەموو زەویدا بمبات، سەفەرێک بەرەو شاری خەیاڵی هەڵمگرێت، دەموویست سنوورەکان هەموو ببڕم، سنوورەکانی کۆمەڵ و دیانەت و سیاسەت، سنووری شارستانیەتەکان، لەگەڵ‌ڕەزای دڵخۆشدا چەندەها وەرز تەنها بە غایلەی بینینی دونیایەکی تر دەژیاین. بەڵام کە وەرزی ئەو خەیاڵاتانە بەسەرچوو، تێگەیشتم کە هێزی خوێن و کینە و جەنگ لە هەموو ئەو خەیاڵاتە پچوکانە بەهێزترە، ئیدی تەنیا بیرم لە ڕزگارکردنی خۆم و پەروانە دەکردەوە، ڕزگارکردنێک کە دەشێت ئەویش بەشێک بێت لە پاشماوەی ڕۆژگاری خەیاڵات"

 

------------------------------------------------------
ئێوارەی پەروانە، چاپی یەکەم، 1998، لاپەڕە 149

ئێوارەی پەروانە، دوای 'دواهەمین هەناری دونیا' و 'شاری مۆسیقارە سپییەکان'، هەفتەی داهاتوو بە زمانی ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە. پیرۆزە!