...
...
...
که‌س به په‌نجه‌ره‌کان ڕازی نییه
گوڵ ڕازی نییه، په‌پووله له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه ببینێ
دڵ ڕازی نییه له په‌نجه‌ره‌وه بێته ماڵی عه‌شقه‌وه
خه‌ون ڕازی نییه له په‌نجه‌ره‌وه بێته ناو گه‌مارۆی حه‌قیقه‌ته‌وه
که زیان هێنده گه‌وره بێت، کێ به په‌نجه‌ره ڕازییه؟
...
...
...
نامه‌ی کلیلساز (به‌ر له مردن)
ده‌رگاکان داخراون... ده‌رگاکان ناکرێنه‌وه
که ده‌رگاکان نه‌کرێنه‌وه... جه‌نگ یاری نێوان زینده‌گی و سێبه‌ره‌کانێتی
شۆڕش هاتوچۆکردنی مردنه، له نێوان دیواره‌کانی یه‌ک ژووردا
عه‌شق کۆتاییهێنانێکی نائومێدانه‌یه به نائومێدی
به‌هار کۆتاییهێنانێکی پایزانه‌یه به پایز
که ده‌رگاکان نه‌کرێنه‌وه... ده‌بێت مردووه‌کانمان له دیواره‌کاندا بنێژین، خوا له دیواره‌کان داتاشین، مانگ له شووشه‌ی شکاوی په‌نجه‌ره‌کان به‌ر له هه‌ڵچنینیان به لاشه‌ی کوکوختییه‌کان.
ده‌رگاکان ناکرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو زه‌نگه‌کانیش بشکێنین، ده‌رگاکان ناکرێنه‌وه.
ته‌نها به مردنی خۆمان ده‌توانین دیواره‌کان بڕووشێنین.
ڕۆشنایی ئه‌م ژووره له به‌ریه‌ککه‌وتنی فڕینی ئێمه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رده‌کاندا، که نوورێکه له ڕووناکی به‌هه‌شته ونه‌کان... ڕووناکی ته‌قینه‌وه‌ی عه‌ماره سه‌وزه‌کانی جه‌نگه‌ڵ... ڕووناکی زینده‌گییه به‌باچووه‌کان.
...
...
...
ئه‌و ده‌رگایانه‌ی ئه‌میره‌یه‌ک داوای ده‌کات
ده‌رگاکان نین... ده‌رگاکان نین
ئه‌گه‌ر ده‌رگا هه‌بوو
من ده‌رگایه‌کم ده‌وێت، له هه‌یوانی زه‌رده‌خه‌نه‌کانه‌وه دابه‌زم.
ده‌رگایه‌ک له بالکۆنی ئینجانه خه‌مگینه‌کانه‌وه بڕوات به‌ره‌و قه‌راغی ده‌ریاچه‌کان، له‌وێوه کاتێک سه‌یری ماسییه پیره‌کان ده‌که‌یت ده‌توانیت ژیان تیوریزه بکه‌یت، پیریی بخه‌یته به‌ر ڕۆشنایی غونچه‌کان، له نزیک ئه‌فسانه‌کانه‌وه پرگاڵه‌کانت بخه‌یته کار، دووری ته‌نهایی خۆت و گوڵه‌کان بپێویت، دووری پیری و شه‌پۆله‌کان بپێویت، بزانیت خوا چه‌نده به‌سه‌ر سنه‌وبه‌ره‌کاندا چه‌ماوه‌ته‌وه؟ تێبگه‌یت، گۆشه‌ی نێوان شه‌یتان و فریشته، له باغدا چه‌نده.
من کلیلێکم ده‌وێت له نێوان پایز و ده‌رختدا، که نه ژیان، نه په‌ژموورده‌یی، ده‌ستیان نه‌یگاتێ.
...
...
...
ده‌رگاکان نین، ئه‌گه‌ر ده‌رگاش هه‌بێت، ئێمه پێویستمان پێ نییه