ئەی وڵاتم ... ئەگەر فێرببوومایە مار چۆن دەڕوات، وا دەڕۆیشتم
دەمەوێت بە لەشە شێدارەکەت بگەم و لە ناو برینەکانتدا پەپکەبخۆم
لوولپێچێکم لە سەدەفەکەم بێزار بووم
پیاوێکم دەست لە درەختەکان دەدەم و قسە دەکەم، شەرم ناکەم
کلیلی کڵۆڵییەکان بەسەر سنگە ڕووتەکەمدا شۆڕبۆتەوە
خەنجەرێک لەسەر گەردنمە و گوڵێکیش لەسەر لێومە
پەنجەکانم دەلەرزێت و خوێن بە چاومدا دێتەخوارێ
بەڵام بە دەنگێگی زوڵاڵەوە، بە دەنگێگی سافی وەک نەی قسە دەکەم
ئەی وڵاتم ... هەناسەکانم بەستوێتی و گەرووم بۆتە پەرداخێکی پڕ لە بەفر
دەڕوانم، بەرد و ئادەمیزادەکانم بۆ لەیەک جیاناکرێتەوە
ئەم دەمامکە ڕەنگاوڕەنگانە وێڵیانکردووم
ناتوانم بەم جۆرە بژیم
بۆیە دەبێت، ئەم لەمپەڕانە ببڕم و
شانازی بە یاخیبوونمەوە بکەم
* * *
ئەی وڵاتم ... لە نابەینی پەنجەکانی تۆدا گەورە بووم
قەڵەمێکی بچکۆلە بووم ... لە گیرفانەکانی تۆوە هاتمەدەرێ
سەرما شکستیکردبووم ... کۆڵانەوکۆڵان دەگەڕام
بەڵام نەتدەبینیم ... ئەو مردووەت نەدەبینی کە دەمی پڕ بوو لە بەفر
فرمێسکەکانیشی وەکو تکەی مۆم بە ڕوومەتییەوە بەستبووی ... نەتدەبینیم
چەند بەسەر دەست و داوێنتدا شکامەوە
بە ددان بە ڕەشەباکانتدا نووسام، فڕێمنەدەن
بەڵام وەکو جلکێکی تەنک بە تەنافێکی بەرزەوە با بردمی و گوێت پێنەدام
لە دڵیشمدا هەورێکی لێڵ پیاسەی دەکرد
هەورێک ... ڕەنگی چڵکی کیشوە دوورەکانی گرتبوو
ئاه و سکاڵای کۆڵانە تاریکەکانی دەباران
لە فرمێسکی بەندیخانە و عارەقی دەستی شۆفێرەکان دروستبووبوو
خەونی بە خاکێکی شینەوە دەبینی ...
...
...
...
* * *
...
...