له‌باره‌ی ڕۆمانی ( وێڵگه‌ی یادهوهرییهگریمانكراوهكانی ) یوسف عیزه‌دینه‌وه
فقد تبین ذاتى حیث لا این )
(لا انا الا انا)
–حه‌للاج-
●●●●●●
ده‌ستپێك:
(من فه‌رهاد تانجوریی دووه‌مم.) ئهمهدهستپێكی ڕۆمانی (وێڵگه‌ی یادهوهرییهگریمانكراوهكان)ی ڕۆماننووس " یوسف عیزه‌دین "ه، ئه‌وه‌ی گرینگه له‌مه‌ڕ ده‌ستپێك و قفڵی نووسین به گشتی و ڕۆمان به تایبه‌تی بدوێین، ئه‌و بیر و ڕایانهیه كه پێیان وایه ڕۆمانی سه‌ركه‌وتوو كه‌سی یێكهمی كۆ (ئێمه)، كه‌سی سێیه‌می كۆ (ئه‌وان) ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، له كاتێكدا مه‌سه‌له‌ی گێڕانه‌وه (سرد) له نێو ڕۆماندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (هونه‌ری داڕشتن و جۆری نێوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه) جا نووسه‌ر له هه‌ر زمانێكه‌وه بدوێت، گرینگ گه‌یاندنی په‌یامه له بنووسه‌وه بۆ خوێنه‌ر، ڕووداوه‌كانی نێو ئه‌م ڕۆمانه له گێڕانه‌وه‌یێكی سه‌رنجراكێشه‌وه به‌ره‌و قوڵایی و نێوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی مێژووی شارێك ده‌ڕوات، ئه‌گه‌رچی له‌م ڕۆمانه‌دا كات و شوێن شێوێندراون و نووسه‌ر ویستوویه‌تی له ڕێی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوگه‌ل و سه‌رهاته مێژوویییهكانی شارێكی نوێ و ناواقیعی ڕووداوگه‌ل و سه‌رهاتی مێژووییی واقیعیی شارێكی كۆنمان نیشان بدات، به‌م جۆره له ڕێی گێڕه‌ره‌وه‌وه كۆمه‌ڵگه ده‌كاته پاڵه‌وانی نادیار (مجهول)ی ڕۆمانه‌كه، هه‌روه‌ك ڕۆماننووسی به‌نێوبانگی فره‌نسه‌یی (ستاندال) پێی وایه، كه ده‌بێت ڕۆمان به ته‌واوی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بێت، هه‌ر بۆیه ده‌یویست تابلۆیێكی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌نسه نیشان بدات، كه‌واته ستاندال واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ گواستووه‌ته‌وه نێو ڕۆمانه‌كانی، ئه‌وه‌ی له وێڵگه‌ی یاده‌وه‌رییه گریمانكراوهكاندا ده‌ركی پێ ده‌كرێت، هه‌مان بیر و ئایدیای (ستاندال)ه، به‌ڵام به گێڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌ماوی و هه‌ر وه‌كو ئاماژه‌شمان پێكرد، له‌گه‌ڵ شێواندنی ناو و شوێن و كات، خوازیارین له‌ڕێی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌وه، به‌شێكی ئه‌م ڕۆمانه به خوێنه‌ری كورد بناسێنین.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چیرۆكی ڕۆمانه‌كه‌دا:
فه‌رهاد تانجوریی دووه‌م كه گێڕه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كیی چیرۆكه‌كه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی دایك و باوكی له"حه‌ج" ناگه‌ڕێنه‌وه، له‌به‌ر هۆیه‌كی نه‌زانراو ده‌ست ده‌داته كاری نیگاركێشی، كه هه‌مان كاری پێشتری باوكییه‌تی بۆ دابینكردنی گوزه‌رانی، (كه‌م تا زۆر له‌نێو ڕۆمانه‌كاندا هه‌ندێك بۆنه و یادی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی نه‌ك له‌سه‌ریان نه‌گوتراوه بگره فه‌رامۆشیش كراون، وه‌ك نمونه: حه‌ج، جێژنی ڕه‌مه‌زان، قوربان، نه‌ورۆز، هتد... به‌داخه‌وه ده‌بێت هۆكه‌ی بۆ نائاگاییی بنووسهكانمان بگێڕینه‌وه، لێره‌دا گوته‌كه‌ی ستاندالمان بۆ ده‌سه‌لمێت، كه له‌باره‌ی ڕۆمانه‌وه ده‌یڵێت و پێشتر باسمان كرد، وه ده‌كرێت ئێمه ئه‌م جۆره ڕۆمانانه ناو بنێین "ڕۆمانی كۆمه‌ڵگه" له ڕاستیدا ته‌نها ڕۆمانێك ده‌مێنێته‌وه كه پێوه‌ندی پته‌وی به كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ژی، لێره‌وه ڕووداوی حه‌جكردنی باوك و دایكی فه‌رهاد ڕه‌وتی ڕۆمان له ده‌ستپێكه‌وه ده‌گوازێته‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌بێته‌هۆی چوونه نێو ڕووداوه‌كانه‌وه، وه‌ك گوتمان پیشه‌ی نیگاركێشی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، لێره‌وه بازرگانێكی بیانی ده‌ناسێت، تابلۆ و نیگاری نێو دووكانه‌كه‌ی به نرخێكی زۆر زیاد لێ ده‌كڕێت، بازرگانه‌كه كه نێوی"شه‌هرام"ه كتێبی سۆفییه‌كی ده‌داتێ، ئه‌وه‌ی دهبێتهجێی سه‌رنجی شه‌هرامی بازرگان ئه‌وه‌یه كه فه‌رهاد كتێبه‌كه ده‌خوێنێته‌وه، چونكه پێی وایه ئه‌و كتێبه هیچی لێ نه‌نووسراوه و به‌ئاسانیش ناخوێندرێته‌وه، لێره‌دا ده‌ڵێت: "وشه‌كان به‌شێك نین له دونیای ده‌نگی ڕاسته‌قینه، به‌ڵكو ته‌نیا وههمێكن و هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به‌و شتانه‌وه نییه كه قه‌وله گوزارشتیان لێ بكه‌ین و ئێمه‌یش پێمان وایه گوزارشت له‌و شته ده‌كه‌ن ل.14"
(پێوه‌ندی نێوان په‌یبردن و بینین نه‌هێنده لێكه‌وه دوورن جوێیان بكه‌ینه‌وه نه هێنده‌ش نزیكن پێكه‌وه باسیان بكه‌ین، لێ پێم وایه شتێكی تازه‌م هه‌یه له باره‌ی بینین و تێڕوانینه‌وه، وه ئه‌م ڕۆمانه‌یش كتێبێكی دانسقه‌یه بۆ ئه‌و شته تازه‌یه و بهنموونهوهرگرتنیشی سوودی نه‌بڕاوه‌یه، له به‌شی واقیع و ناواقیعدا خستوومه ته‌ڕوو.)
پاشان شه‌هرامی بازرگان داوای لێ ده‌كات كه به وێنای سۆفییه‌كه وێنه‌ی"ئیبلاس"ی بۆ بكێشێت، وێنای سۆفیهكهیش وه‌هایه: هه‌ر هێزێك بیه‌وێت له ڕێی وشه‌وه زاڵ بێت و باڵاده‌ستیی خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌وه له ڕاستیدا هێزێكه خۆی وه‌ك خۆی نییه و ئه‌وه ئێمه‌ین درووستمان كردووه.
(وێنای سۆفییه‌كه له‌مه‌ڕ (هێز- وشه)ه‌وه پێوه‌ندی بهتێڕوانینمانهوه هه‌یه و ته‌واو ڕاسته، لێره‌وه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت ههقیقهتێكمان نیشان بدات و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی گوته‌ی سۆفییهكهوه پێمان بڵێت، ئه‌و هێزه‌ی له ڕێگه‌ی وشه‌وه زاڵ بووه و باڵاده‌ستیی خۆی سه‌پاندووه، ئه‌و هێزه خۆی وه‌ك خۆی نییه و ئێمه درووستمان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێت بگوترێت ئه‌مه‌یه: (شه‌یتان ته‌نیا وشه‌یه‌كیشی نییه!) قه‌دیسی ئۆگستینی (354-430ز) له كتێبی شاری خودا "The city of God"دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه مرۆ له ژیانیدا هاووڵاتی دوو شاره، یه‌كه‌میان شاری زه‌وی، ئه‌وی تریان شاری ئاسمان- خودا، كه شاری یه‌كه‌م شاری "شه‌یتان"ه به هه‌موو ماناكانییه‌وه، ئێمه‌یش له‌م شارهداین و كاریگه‌ریی ئه‌ومان به‌سه‌ره‌وه‌یه. بۆیه بیرگهلێكی وه‌ها له باره‌ی خودا و شه‌یتانه‌وه شتێكی ئاسایی و درووسته.
دواتر فه‌رهادی نیگاركێش كه خوێندنی باڵای به‌شی مێژوو ته‌واو ده‌كات پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕیار ده‌دات كه وێنه‌ی "شیڤا"ی خواوه‌ند بكێشێت، ئه‌و خواوه‌نده‌ی باپیری له وێنایدا درووستی كردبوو، خواوه‌ندێك كه سه‌ماكارێكی بێوێنه و جگه له‌وه‌ش چوارسه‌د كچۆڵه‌ی ناسك سه‌مایان له‌گه‌ڵدا كردووه، كه تیراهاما دیارترینیانه، به‌ڵام دواجار ناتوانێت ئه‌و وێنه‌یه بكێشێت، شه‌هرامی بازرگان‌یش وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ركی به‌وه كردبێت یان بینیبێتی، نایه‌ته‌وه لای فه‌رهاد تانجوریی دووه‌م. (فه‌رهاد خوێندنی باڵای مێژوو ته‌واو ده‌كات! لێ گومانی له گێڕانه‌وه‌ی مێژوو له وێنای خۆیدا، وا ده‌كات كه خوێنه‌ر- مرۆ گومانی لا درووست ببێت، پێشی وا بێت له دونیادا مرۆ بێ گومانكردن بوونی نییه و ناتوانێت هه‌ست به شته‌كانی ده‌وروبه‌ری بكات، دواتر كێشان و نه‌كێشانی وێنه‌كه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بازرگانه‌كه جۆرێكه له‌و گومانه‌ی له ناخی بنووسدا حه‌شاردراوه، وه‌ك ئه‌وه‌وایه تۆ نه‌زانیت بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنیته‌وه، له ڕاستیشدا تا دوا دێڕیت خوێندووه‌ته‌وه.)
فه‌رهاد له كه‌سێكی ئاسایییه‌وه ده‌بێته كه‌سێكی نائاسایی، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی مه‌زاری پیرمه‌نسور هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ئێسك و پرووسكی ده‌رده‌هێنن؛ به‌و دره‌خته سهرسوڕهێنهرهیشهوه كه له به‌رده‌م مهزارهكهیدا بووه، به مه‌به‌ستی درووستكردنی هێڵی ئاسنین، (ئاسایی بوون و نه‌بوون مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر قوڵ و باكگراوندێكی ئێجگار سه‌یر و فه‌لسه‌فی له پشته‌وه‌یه، له ڕاستیدا چوونهدۆخی نائاسایی بوونه‌وه به هۆی ڕووداوی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی ئه‌و زاتهمهزنهوه، لێ وردبوونه‌وه‌ی پێویسته، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نووسه‌ر به‌شێك له خاپوركراوهكان و فه‌رامۆشكردنی یاده‌وه‌رییه‌كانی مه‌زاری پیرمهنسوورهوا دیارهكهزۆر پێوه‌سته به‌و شوێنه‌وه و كاریگه‌ری لا به‌جێ هێشتووه. بیرمان نه‌چێت پێوه‌ندیی بنووس ده‌گه‌ڵ هه‌ر كارهكتێرێكیدا پێوه‌ندییه‌كی پێوه‌ندیداره به رۆحییه‌وه، ئه‌وجا پێوه‌ندییه‌كه به‌كار ده‌هێنێت بۆ خۆی، یاخود بۆ شتێكی ده‌ره‌كی، ئه‌وه‌شتێكی دیكه‌یه. پیرمه‌نسوور: ئه‌و زاته‌یه كه هه‌ر كه‌سێك منداڵی نه‌بێت و داوای لێ بكات، ئه‌وا منداڵی ده‌بێت، به‌ڵام به نیشانه‌یه‌كی خۆیه‌وه، بۆ نموونه په‌نجه‌كانی ده‌ستی یان قاچی منداڵه‌كه زیاتره له په‌نجه‌ی منداڵی ئاسایی و ئه‌و دره‌خته سهرسوڕهێنهرهیش هه‌رگیز گه‌ڵاكانی زه‌رد نابن و دره‌ختێكی هه‌میشه‌سه‌وزه. له ڕاستیدا نووسه‌ر لێره‌وه ئاشنامان ده‌كات به پیرۆزی ئه‌و زاته و له یاده‌وه‌ریماندا ده‌یچه‌سپێنێت، وه‌ك له گفتوگۆیه‌كی نووسه‌ری ئه‌م ڕۆمانه زانیم كه‌وا پیرمه‌نسور پیاوێكی زه‌رده‌شتییه، هه‌ر له باره‌ی پیرمه‌نسور یان داری پیرمهنسورهوهكهم تا زۆر نووسه‌رانی دی له‌باره‌یانه‌وه دوواون، جگه له یوسف عیزه‌دین، نالیش به‌جۆرێكی دی له باره‌ی پیرمه‌نسور و دارهئهفسوناوییهكهیهوه ده‌دوێت، كاتێك له وڵاتی غه‌ریبی، كهف و كوڵی دووری و داخی دڵی پڕ خوێنی بۆ ته‌نیاییی خۆی، به نامه‌یه‌ك كه به چامه‌كه‌ی نالی به‌نێوبانگه ده‌نێرێت بۆ سالمی شاعیر و تیایدا پرسیار له باره‌ی پیرمهنسوورهوه ده‌كات و نووسیویه‌تی:
داخۆ ده‌روونی شه‌ق نه‌بووه پردی سه‌رشه‌قام
پیر و ئوفتادهتهن نه‌بووه داری (پیرمه‌نسوور)
هه‌روه‌ك چۆن "سالم"ی شاعیریش له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا پیرمه‌نسور له‌یاد ناكات و كه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وكاته‌ی ده‌خاته ڕوو:
ڕۆمی ئه‌وه‌نده شوومه له شه‌خسیش ده‌خه‌ن زه‌ره‌ر
وه‌ك پیری ساڵخورده، خه‌مه، داری (پیرمه‌نسوور)
لێره‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه و بۆمان ده‌سه‌لمێنێت كه‌وا ناو و كات و شوێن شێوێندراون، لێ به جۆرێكی دی ئاڕاسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نادیارانهمان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، به‌ڵگه‌ش مه‌زاری پیرمهنسوره كه له سلێمانییه و تا ئێستایش ئه‌و مهرزاره پیرۆزه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام داخه‌كه‌م به فه‌رامۆشكراوی...
شه‌قامی میسیۆدۆبری، له ڕاستیدا كۆمه‌ڵێكی زۆر له ڕووداوه‌كان لێره‌دا ڕوو ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی كه شه‌یتان ده‌چێته نێو لاشه‌یه‌وه و بهڕهڵایییهكی بێ ئه‌ندازه ڕوو ده‌كاته ئه‌و شه‌قامه، كه به نێوی ئه‌و پیاوه‌وه ناو ده‌برێت: میسیۆدۆبری. بۆیه حیكایه‌تخوانی ڕۆمانه‌كه ده‌ڵێت: (گه‌ر ده‌تانه‌وێت دوای زیندووبوونه‌وه‌ی مه‌سیح به‌م شه‌قامه‌دا تێپه‌ڕێت، ده‌بێت ئه‌م شه‌قامه بسوتێندرێت...ل27)
وه‌ك پێشتریش باسمان كرد، گێڕانه‌وه‌كانی فه‌رهاد تانجووری گێڕانه‌وه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك خۆویستانه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ جار ناچار ده‌بێت به گێڕانه‌وه وه‌ك خۆی، ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ژینادا له نێو دارستانه نائاسایییهكهدان، به وێنای ئه‌وان باران ده‌بارێت و ده‌كه‌ونه گفتوگۆیه‌كی نه‌ویستراوه‌وه، ( ئه‌گه‌ر خورافیاتیش بێت، ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به خۆمان بكه‌ین كه خورافیات نییه و ڕاستییه، تا بتوانین یاده‌وه‌رییه‌كانمان، وێنه و دیمه‌نه زهینییهكانمان بكه‌ینه وشه و دێڕ و پهرهگرافهكانهوه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بیگێڕینه‌وه. هه‌ر چه‌ند باوه‌ڕ ناكه‌م له نێو وشه‌كاندا جێیان بێته‌وه... ل 30) لێره‌یشدا زیاده‌ڕه‌ویی و خۆویستی گێڕانهوهبهر چاو ده‌كه‌ون، لێ قه‌ناعه‌ت كردن به‌و شته‌ی كه تووشی دێت له دونیا و له كاتی ڕێكردنی ژیاندا شتێكی نه‌ویستراو و ناچارییه. دوابه‌دوای ئهمهڕهوتی ڕۆمان دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو گێڕانه‌وه‌دا ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌كانی فه‌رهاد تانجوریی دووه‌م و ژینان به‌هاوبه‌شی، لێ فه‌رهاد هه‌میشه تا كۆتایی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌یه، هه‌ندێجاریش ده‌رك به‌وه ده‌كه‌یت كه گێڕانه‌وه‌كانی ژینا له گێڕانه‌وه‌كانی فه‌رهاد ده‌چن و یه‌كن، دواتر كۆمه‌ڵێك شه‌هرام ناوی دی تا كۆتایی به دووی یه‌كدا دێن، كه ڕه‌وتی ڕۆمانه‌كه زیاتر به‌ره‌و مه‌به‌ستگه‌رایی و ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه ده‌به‌ن، هه‌روه‌ك هاتنی مێجه‌رسۆن و خۆناساندنی به‌میرزا، باسی زه‌مه‌نی پێش شێخ ڕه‌زا و هه‌روه‌ها باسكردنی شێخی سپی، كه وا ده‌كات ته‌واو دڵنیا ببین له‌وه‌ی باس له‌سلێمانی ده‌كرێت، چونكو شێخی سپی به پێی گێڕانه‌وه‌كان مه‌به‌ست له شێخ مه‌حمودی حه‌فید مه‌لیكی كوردستانه، سیناریۆی بهئهفسانهكردنی شێخ مه‌حمود له پێناو ئینگلیزه‌كان خۆیان ل 73- 74، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر هه‌ڵگری ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌یه كه جه‌میل صائیب له ڕۆمانی "له‌خه‌وما"دا به‌یانی كردوون، هه‌روه‌ك ئه‌و كه سه‌رده‌می حوكمڕانیی شێخ به خه‌ونێكی ناخۆش وه‌سف ده‌كات و تیایدا هه‌قیقه‌ته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ مێژوو ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م ڕۆمانه‌یش به‌شێك له وێناكانی پێوه‌ست ده‌كات به‌و مێژووه‌وه. دیاره ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو ئه‌وا دڵنیا ده‌بین له‌وه‌ی هه‌زاران میر و فه‌رمانڕه‌وا و مهلیكیشمان به ده‌ستی خۆمان و نه‌زانینی ئه‌وان كۆتایی‌یان به ژیانی فه‌رمانڕه‌وایی هێناوه، ته‌نانه‌ت شێخ مه‌حموود به‌هۆی وابه‌سته‌بوونی به‌ئاینی سه‌پێنراوه‌وه قۆڵ له قۆڵی دوژمن "عوسمانییهتوركهكان" ده‌نێت و پشت له ئینگلیز ده‌كات، له كاتێكدا ئینگلیزه‌كان ده‌یانتوانی به ته‌نیا درووستكردنی نه‌خشه‌یه‌ك بمانكه‌نه ده‌وڵه‌ت و بگره تا ئێستا ده‌بووینه وڵاتێكی به‌هێز له هه‌موو بواره‌كاندا. جۆرێكی تر له شێواندنی ناو و شوێن و به‌رچاوڕوونی بۆ ده‌رخستی ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌یه‌وێت مێژووه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه" گۆڕینی ناوی كانیی ئاسكان و لابردنی په‌یكه‌ری دوو ئاسكهكهیه، له جێی كانیی ئاسكان ده‌بێت كانیی به‌رازان و له جێی پهیكهرهكهیش، په‌یكه‌ری به‌راز داده‌نێت، ئه‌و لافاوه بێوێنهیهش كه بۆ یه‌كه‌م جار ڕووده‌دات هه‌مان ئاماژه‌یه... ل75. به‌ستنه‌وه‌ی ڕووداوی به‌به‌ردبوونی ئاسكه‌كان به پیرمهنسوورهوه كارێكی سه‌رنجراكێش و ورده‌كارییه‌كی جوانه، (دوای ئه‌وه‌ی پیرمه‌نسور و موریدانی بۆ ساڵانێكی زۆر له نێو گه‌ڕه‌كه نهبینراوهكهیاندا ده‌ژین، له‌به‌ر هۆیه‌كی نه‌زانراو بهربهیانێك دوو ئاسكی نێو باخه‌كه‌ی میر هه‌ڵدێن و په‌رژینه‌كان تێپه‌ڕده‌كه‌ن و به‌مه‌ش گه‌ڕه‌كه‌كه ته‌ڵسمی نهبینراویی خۆی له ده‌ست ده‌دات، كاتێك پیرمه‌نسور پێده‌زانێت كه كار له‌كار ترازاوه، له‌و كاته‌دا هه‌رچه‌نده توڕه نابێت به‌ڵام ده‌فه‌رموێت ئه‌ی ڕۆحی ڕه‌ها سه‌به‌بكار بكه به به‌رد، له‌و كاته‌دا كه دوو ئاسكه‌كه تێر ئاو ده‌بن له یه‌كێك له كانییه نزیكه‌كان له شوێنی پێشوویان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی شتێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه و به گچكهتهپۆڵكهیهكدا هه‌ڵده‌زنێن و ده‌بنه به‌رد.)
هه‌ر له‌نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا كه‌م تا زۆر قسهلهبارهی مه‌رگ و ژیانهوهدهكرێت.
ئـ : له‌باره‌ی مردنه‌وه: كه ئێمه مه‌حكوم بین به‌مه‌رگ بۆ ده‌بێت بژین، بۆ ده‌بێت هه‌بین و هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك بكێشین، چ وه‌همێكه ئه‌و ژیانه‌ی تێیدا ده‌ژین، چ بێمانایییه ئه‌وه‌نده هه‌بین تا وه‌ك خۆمان وه‌چه ده‌خه‌ینه‌وه و ئه‌وانیش گه‌وره ده‌بن و ده‌بێت به‌جێیان بهێڵین و بڕۆین به‌ره‌و نادیار"مه‌جهول" ناشوێن، نازهمهن، به‌ره‌و تاریكی و نه‌بینین، به‌ره‌و دونیای نه‌بینین و قسه‌نه‌كردن، له هه‌مووشی سامناكتر ئه‌و ئهفسانانهن كه باس له زیندووبوونه‌وه‌مان ده‌كه‌ن، بۆ ده‌بێت زیندوو بكرێینه‌وه له پێناو چیدا ده‌بێت حه‌ق و حسابمان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئێمه چ ئیختیارێكمان له هه‌ڵبژاردنی ژیاندا هه‌بووه تا دواجار به‌بێ ویستی خۆمان به‌جێیبهێڵین. لێره‌وه كه له باره‌ی مردنه‌وه ده‌دوێت بێگومان ده‌كه‌وینه نێوان ئه‌و گومانه‌ی كه خۆیشمان نازانین چمان پێده‌كرێ ده‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه سه‌خیفه، مردن كه بێ‌پرس وه‌ك شتێكی بێ‌مانا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لات و به‌یه‌ك جاری ده‌تخه‌وێنێت، له پووچی زیاتر هیچی دی نییه، ئه‌گه‌ر ژیانێكی تر هه‌یه كوا؟ ئه‌گه‌ر مه‌ریخه با نه‌مرین و كۆچ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وێ، ئه‌گه‌ریش هه‌موو دهبینهنه بینراو با پێكڕا بڕۆین، ئه‌وێك كه هه‌موو شتێكی به ده‌سته (كون فیكون)، پرسیاركردن شتێكی ئاساییه، وه‌ك چۆن له كن دوكتورێك ده‌رده‌دڵی خۆتی هه‌موو بۆ دهڕێژییه خوارێ ئه‌وهاش، كه ئه‌و خۆی به خاوه‌نمان ده‌زانێ ده‌بێ قبوڵی ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه بكات
بـ : له‌باره‌ی ژیانه‌وه: زه‌مه‌ن ته‌نها شوێنی گۆڕانی ڕووكار و ده‌موچاو گۆڕینی ماسكهكانه - له نێو زه‌مه‌ندا هیچ ڕوو نادات - ئێمه‌ین زه‌مه‌ن بۆ خۆمان درووست ده‌كه‌ین - ئێمه‌ین كاتژمێره‌كان داده‌هێنین و میقاتیان ده‌كه‌ین – رۆژی له‌دایكبوونمان دواڕۆژی ژیانمانه چونكه له‌و ڕۆژه‌وه به‌ره‌و مه‌رگ ده‌چین- هۆشمه‌ندی به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی مرۆڤه- له‌وه‌ته‌ی هه‌م نه‌فره‌ت له حامۆرابی ده‌كه‌م، ئه‌و خوێنڕێژه‌ی یاسا و قوتابخانه‌ی بۆ ئێمهدانا، ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستبڕین و كووشتن و هه‌ڵواسینی كرده یاسا و ئه‌و یاسایه‌ش له‌مڕۆدا و تامردنیش دهستهبهردارمان نابێت هێنده‌ی ژیان بۆ خۆی بێمانایه ئه‌وه‌نده‌ی تر بێمانای ده‌كات، - نازانم چ حیكمه‌تێك له بوونی ئێمه هه‌یه جگه له ناشرین كردنی دونیا – هتد ل 104-110، كاتێك ئه‌و ڕستانه ده‌خوێنیته‌وه چ له باره‌ی مردنه‌وه چ له باره‌ی ژیانه‌وه دڵته‌نگی داتده‌گرێت، هه‌ست بهزیادهبوونی خۆت ده‌كه‌یت، بیروباوه‌ڕی ئانارشیزمهكانیش له‌م بیر و ڕایه‌وه نزیكه كه نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێده‌دات، هه‌ر وه‌ك چۆن دادایزمییهكان باوه‌ڕیان وابووه كه یاسا نه‌مێنێت، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌ی كه پێویستمان به‌یاسا نییه، پێویسته به‌و جۆره بین كه بووین، ئاخه‌ر ئێمه چ پێویستمان به یاسا و ڕێكخستنی ژیانێكی پووچ هه‌یه كه له ڕاستیدا ئێمه مرۆیه‌كی چهشنهئهلیكترۆنی بین و هیچ شتێك بۆ ئێمه ئه‌وه نه‌بێت كه نابێت ببێت. دواتر فه‌رهاد ده‌بێته موریدی ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌بینراوه‌كان، شه‌هرام ل120 سه‌ر له‌به‌ری موریده‌كانی فێری گریان ده‌كات، (گریان بۆ بوونمان گریان بۆ هه‌موو ئه‌و خراپه‌كاریانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، گریان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانكوژین، گریان بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه به ناحه‌ق سه‌ریان ده‌بڕین و گۆشتیان ده‌خۆین"(بروانهمرۆڤ یان ئاژه‌ڵ-صادقی هیدایه‌ت) له ڕاستیدا گریان تاكه هۆكاره بۆ خاوبوونه‌وه و كه‌مێك ئاسوده‌بوون، هه‌روه‌ك چۆن دیسان له‌باره‌ی ژیانه‌وه ده‌دوێت ل131 ،" ژیان سیحره، به‌بێ فێربوونی سیحر مه‌حاڵه له‌م دونیایه‌دا بتوانیت بژیت.
واقیع ناواقیع + فه‌لسه‌فه‌ی بینین:
له‌نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا ده‌رك به‌وه‌ده‌كرێت كهفهرهاد تانجوریی دووه‌می حیكایه‌تخوان و ته‌نانه‌ت كاراكتێره‌كانی تریش زۆر جاران له‌هه‌وڵی به‌واقیع كردنی ناواقیعدان و به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م گوتهیهپرسیار بكه‌ین، چۆن؟
-فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قوڵ و نه‌بینراو له‌نێو گوته‌ی كاراكتێرهكاندا ئاماده‌گی هه‌یه‌ئه‌ویش به‌وه‌ی زۆر جاران فه‌رهادی دووه‌م پێی خۆشه‌یان ده‌یه‌وێت به‌تێڕوانینی خۆی شته‌كان بگێڕێته‌وه، كهئهمهلهنێو زۆرێك لهڕۆمانهبیانییهكاندا ده‌ركی پێده‌كرێت، نمونهشههرامی بازرگانهكهداوای كێشانی وێنه‌ی ئیبلیسی لێده‌كات، فه‌رهاد پێی وایهكهشههرام زانیویه‌تی كه‌ناتوانێت ئه‌و وێنهیهبكێشێت، دواجار ڕهنگهوێنهكهیشی كێشابێت، یان له‌وێنای هه‌موو مرۆكانی دی‌دا وێنهكهكێشرابێت، لێ له‌بنه‌چه‌شدا كه‌س وێنه‌كێشی ئه‌و نیگارهنهبووبێت، لێرهوهدهگهینهئهو پرسیاره، ئایا ئه‌وه‌ی مرۆڤێك ئه‌نجامی ده‌دات، له‌به‌رامبه‌ری وی‌دا یه‌كێك پێی وایهدرووستهو یه‌كێكی دی به‌پێچه‌وانه‌وه؟ ئه‌م دوو تێڕوانیینه، درووست، نادرووست، ناكاتهئهوهی گومان له‌بینینمان بكه‌ین و پێمان وابێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یبینێت و تۆ ده‌یبینیت، جوداوازن! ئه‌ی گوایهدوو ته‌فسیری جیاوازتان نییه؟ ڕهنگهئێرهشوێنی ئه‌وه‌نه‌بێت لێ بنۆڕهههریهكهلهسهر ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت و قسه‌ی لهبارهوهدهكات سووربوونهلهسهر بۆچوونی خۆی، كهواتهبینینی ئاسایی كه‌سمان وه‌كو یه‌ك نین و ڕه‌نگه‌ئه‌و ڕووخساره‌ی تۆ له‌ئاوێنه‌دا ده‌یبینیت و پێت وایهخۆتیت، هیچ مرۆیه‌ك به‌و جۆرهنهتبینێت، ئه‌م ڕۆمانهپڕهلهو پرسیارهسهیرانهی ئه‌گه‌ر به‌قوڵی بیانخوێنیتهوهگرنگییهكهی و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆمانهدهروازهیهكی باشه‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌یان بیر و باوه‌ڕێكی نوێ كه‌ده‌كرێت ناوی بنێین "فه‌لسه‌فه‌ی بینین، یانیش ته‌نها بینینه‌كان"
نمونه‌ی زیندوو له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌وه"دارستانهنائاساییهكه"یه، كاتێك گێڕهرهوهلهگهڵ ژینا قسهلهبارهی دارستانهنائاسایییهكهوهدهكهن، دووبینین یان تێڕوانینی جیاواز به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، كه‌له‌لای یه‌كێكیان دارستانهكهوههمهو له‌لای ئه‌وی دی بهواقیعیی ده‌بینرێت، ل28-29" ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك قووڵ دهبنهوهدهچنهنێو ناواقیعهوهكهلهژێر باراندان و ته‌ڕ نابن، تا فه‌رهاد تانجوریی دووه‌م ده‌ڵێت: تۆ بڵێی باران نه‌بارێت و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین وێنایه‌كی من و تۆ بێت، ل30" دواجار له‌گێڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌می ژیناوهئهوهڕوون دهبێتهوهكهچهند به‌وردی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌یان دوونیابینییهشی ده‌بێته‌وه، نا ئاسایی بوونی شاره‌كه‌ی بۆ ڕوون دهبێتهوهپێی وایهئهوانهی بینیوویه‌تی ته‌نها وههم بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش كهلهگهڵیان دوواوهتارمایی بووبن و ڕهنگیشهمردووی ئه‌و شوێنهبووبن، بۆنا ڕهنگهئێستا ئێمه‌له‌گه‌ڵ مردووه‌كان گفتوگۆش بكه‌ین و وه‌ڵامیشیان بده‌ینه‌وه، بێ ئاگاش بین، حه‌قیقه‌تێكی تاڵه، ئه‌و كچهكچێكهلهوههم ئهندێشهكردنهكانی خۆت، ڕهنگهبهو شێوهیهبوونی نه‌بێت كه‌تۆ وێنای ده‌كه‌یت، هه‌رچه‌ند گرنگ وێناكردنی خۆتهل44"، لێرهوهڕووباری خه‌یاڵدان شه‌پۆلی دهگاتهكهناری گومان و پێشمان وا ده‌بێ كه‌ژیان لهوهپووچ ترهكهبیری لێدهكهینهوهههروهك "دیكارت" ده‌ڵێت: چۆن دڵنیا بین له‌وه‌ی كهژیانمان هه‌مووی خه‌ونێك نییه‌و به‌مردن هه‌قیقه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات؟! بێگومان زۆر به‌شاراوه‌یی كاراكتێرانی نێو ئه‌م ڕۆمانهلهنامۆی ئه‌لبێر كامۆ نامۆتر و لهسیزیف بێ هیواتر و خۆشبهختتریشن، كه‌من نمونه‌ی وه‌ك ئه‌م ڕۆمانه‌م له‌نێو كورددا هه‌رگیز نه‌بینیووه، مه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا و چاو له‌ته‌كنیك و ئاڕاسته، هونه‌ری ڕه‌وتی ئه‌م ڕۆمانه‌و ستایله‌كه‌ی بكرێت و ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندی به‌تێڕوانینی خۆمهوهههیه. له‌لایه‌كی دیكهوهیهك كه‌س بوونی دوو شههرامهكهئهوهلای خوێنه‌ر درووست ده‌كات كه‌زۆر دوور بێت لهواقیعهوهل54-55، لێ له بنه‌چه‌دا ئه‌گه‌ر خودی واقیع نه‌بێت زۆر نزیكهلهواقیعهوه، ئهوهمرۆیهكههێندهلاوازه( و لقد خلقنا الانسان چعیفا ) ناتوانێت وێنای ئه‌وه‌بكات كه‌پێمان وایهلهواقیعهوهنزیكهتهنانهت مردبێتین و پێمان وابێت هێشتا نه‌مردووین، مرۆ هێندهلاوازهئهگهر سووریش بزانێت كه‌باوه‌ڕی به‌شتێك نییهلهكهمترین ماوه‌دا په‌نای بۆ ده‌بات.
مه‌به‌ستگه‌رایی:
له‌دوای "كانت"هوهئیدی مه‌به‌ستگه‌رایی گرنگترین و باوترین پرسی فه‌لسه‌فه‌و نووسین بووه، له‌نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا مه‌به‌ستگه‌رایی تا ڕاده‌ی داگیر كردنی ئه‌تمۆسفێری ڕۆمانهكهپێڕهو كراوه، به‌جۆرێك كه‌له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر په‌ڕه‌گرافێكدا مه‌به‌ستێكی نوێ ده‌دۆزیته‌وه، (شارهكهلهو سه‌رده‌مه‌دا پایته‌ختی مه‌مله‌كه‌تێكی كورد بووه، كهلمی بیابانی به‌شتێكی ئه‌فسوونی زانیوه‌و پاره‌و پووڵێكی زۆری مه‌مله‌كه‌تی داوه‌ته ئه‌و بازرگانانه‌ی كهلهجێی هێنانی مسك و به‌هارات و خشڵ و زێڕ و زیو و شتی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ی دونیا، ڕهوهحوشتریان به‌ره‌و بیابان پێش خۆیان داوه‌و لهوێوهچهندیان پێ بهاتایهتهوهگوێنییهلمیان بۆ میر هێناوه‌ته‌وه)، (ده‌یان ئه‌ستێره‌ناس و ئه‌ندازیار و بیرمه‌ند و نووسه‌ری هونه‌رمه‌ند هه‌بووه)، (ده‌یان قه‌ڵا و قولهو پرد و كۆشك و شوێنی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی لهمیتاڵ درووست كراوی هه‌بووه)، تێڕوانینی ئێمهسهبارهت به‌و ڕووداوه‌و خولیای میر، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌بۆ مێژووی كورد، دواتر شێواندنی جوگرافیای وڵات! به‌ده‌ستی خۆمان و درووستكردن و بنیاتنانی مێژوویه‌كی تاكڕه‌ویی خۆكارانه، به‌رده‌وام نووسه‌ر به‌جۆرێك كه‌ره‌سته‌و ده‌سته‌واژه‌ی مه‌به‌ستیی داده‌ڕێژێت، كه‌پێمان وایهزیاد له‌ته‌فسیر و ڕایه‌ك هه‌ڵده‌گرن، بۆیه‌ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین میر لێره‌دا به‌جێی هێنانی مسك و زێڕ و زیو و به‌هارات, كهئهوروپییهكان بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌هارات ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانیان، ئه‌وانیان گه‌یاند به‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی جوگرافیا بۆ ئه‌وان بێته‌پێش وه‌ك ده‌زانین, رأس ألرجال صالح, له‌ئه‌نجامی گه‌ڕانی ئه‌وروپییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌كی نوێ كهبهژێر حوكمڕانی عوسمانییهتوركهكاندا نه‌ڕوات بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌هارات، دۆزرایه‌وه. له‌جێی ئهمانهئهم میرهكوردهمان كلتور و زمان و تێكه‌ڵكردنی وڵات، جوگرافیا، مێژوو، ئایینی عه‌ره‌به‌كانی لێدهكهوێتهوهئهویش ته‌نیا به‌وه‌ی كهخۆڵ "لمی بیابان" ی هێناوه‌و تا دوایی دێته‌سه‌ر چێ كردنی ڕه‌شماڵ و كڕینی ئافره‌تێكی سه‌ماكه‌ری عه‌ره‌ب لهشێخولعهرهبێك، كهئهمهدهلالهتێكی ته‌واوه‌و له‌ڕاستی باسه‌كه‌مان نزیكمان ده‌كاته‌وه.
قهدیسكردنی پیرمه‌نسوور :
ئـ : له‌لایه‌ن خوداوه:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمهڵهزاتهی له‌سه‌ر ناونانی شارهبێناوهكهڕێك ناكه‌ون و یه‌كێك له‌وان به‌خه‌نجه‌ر ده‌كوژرێت، دواتر ده‌نگێك لهغهیبهوهدێتهقسه(مه‌به‌ست خودایه)ده‌ڵێت: ...بیر له‌ته‌نیایی و ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی خۆم بكه‌مه‌وه...، بۆ ده‌بێت ناچار بم چاكه‌ی چاكه‌كاران بده‌مه‌وه‌و خراپه‌كارانیش سزا بده‌م، له‌كاتێكدا نه‌هیچ خۆشییه‌كم به‌چاكه‌ی چاكه‌كاران دێت و نهبهخراپهی خراپه‌كارانیش په‌ست ده‌بم ( إنً اللهبًرٍیٌ من ألمُشركیٍن یان له‌سوره‌تی ته‌وبه‌دا بًرْوهمن اللهو رسولهٍ إلی الژین عًاهدتُم من المشركین )....هه‌ر پاش ناشتنی كوژراوهكهدهبینن چۆن دره‌ختێكی ناوازه‌و ئێجگار سه‌یر له‌پاڵ گۆڕه‌كه‌یدا به‌حه‌وادا ده‌چێت، ئه‌و درهختهههرگیز هیچ كه‌س بۆی نییهبیبڕێتهوه(مه‌به‌ست داری پیرمهنسوره)، هه‌ر بۆ باوهڕهێنانتان و "په‌رجوو" موعجیزه‌یی ئه‌و درهختهههركهس له‌نه‌وه‌ی ئێوهبهلایدا بڕوات گوێی بهگهڵایهكم ده‌شوبهێنم، و نیشانه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌ست و په‌نجه‌و هه‌ندێجار به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌ی ده‌ده‌م... تكایهجار جار بۆ ڕووكاری سێگۆشهیم بگرین ، من ته‌نیا به‌بوونی سێگۆشه‌كان ده‌مێنمه‌وه، لێرهوهپیرۆزكردنی پیرمه‌نسوور سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ههرچهندهبێجگهلهمهسهلماندنی كات و شوێنیشهبهتهنیشت نه‌مركردن و پیرۆزكردنی پیرمهنسوورهوه، دواتر به‌جێمانی ئاسه‌وار و لكاندنی بهونهوهیهوهو سێگۆشه‌كان "سێگۆشه، ده‌كرێت مه‌به‌ست لهنووشتهبێت: شێوهسێگۆشهیهو ئایه‌ت و دوعای تێدا ده‌نووسرێته‌وه‌و هه‌ڵده‌واسرێ یان له‌مل ده‌كرێ" .
بـ : له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه:
له‌لایه‌كی دیكهنووسهر له‌ڕێگه‌ی خۆی و كارهكتهرهسهرهكیهكهیشیهوهههوڵی نه‌مركردنی پیرمهنسووری داوه، و ئێمه‌یش له‌به‌شی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چیرۆكی ڕۆمانهكهباسمان كرد، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌فسانه‌یش بێت بهحهقیقهتكردنێكهكهجێگهی تێوردبوونهوهیهئهوهچهندین ساڵهئهو درهختهههیه، ته‌نانه‌ت نائاسایی بوونی فه‌رهاد تانجوریی دووه‌م ته‌نها پلانی پلان دانان بۆ ڕووخانی مه‌زاری حه‌زره‌تی پیرمهنسووره، به‌مه‌به‌ستی كه‌وتنه‌به‌ر درووستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌كاتێكدا لهدیوهبینراوهكهیهوهكارگهو هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئهستهمهبكهوێتهئهو شوێنهجوگرافییهوه، لێ لهدیوهنهبینراوهكهیهوهئهوهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ڕهنگهئهمهیش جۆرێك بێت له‌و تێكشكانهدهروونییهی و دواتر ئه‌و جوداوازییهكهلهتهسهوری فه‌رهاد دا هه‌یه‌بۆ تێكشكاندنی ماڵی خوداكه‌ی و لابردنی دره‌خته‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت له‌نێو ڕۆمهنهكهدا پیرمه‌نسور ده‌توانێت زینده‌وه‌ر بكاتهبهرد ل78). ده‌كرێت ئاماژه‌به‌وه‌ش بده‌ین كه‌وا له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌دا ته‌نها حه‌وت جار ناوی پیرمه‌نسوور هاتووهئهویش له‌لاپه‌ڕه‌كانی (16-76-77-78-82-91) ئه‌مه‌و چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ناڕاسته‌وخۆ لهبارهیهوهدهدوێت.
تێبینی و سه‌رنج : پێویستهئهوهش بڵێین زۆر لهبارهوهگوتن و درێژكردنه‌وه‌ی پێناسه‌و ته‌عریفكردنی كه‌سایه‌تی و شوێن گه‌ر بگاتهپلهی قه‌دیس كردنیش، خوێنه‌ر به‌ره‌و گومانێكی نادرووست و بیركردنهوهلهموبالهغه"زیادڕه‌وی" ده‌بات و زۆر جاران لهخوێندنهوهكهبێزار ده‌بێت، وه‌ك ده‌شبینین به‌ته‌نها حه‌وت جار ناوهێنان، له‌زه‌یندا پیرمه‌نسوور دهبێتهشتێكی دی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زه‌ینی مندا ئێستا هه‌یه. له‌ڕاستیدا "درێژدادڕی" درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك له‌نێو ڕۆماندا كووشتنی بڕستی خوێنه‌ره. كهواتهنووسهر (یوسف عیزه‌دین) ئه‌و تێبینی و سه‌رنجه‌ی ئێمه‌ی ده‌به‌ر چاو گرتووه‌و ده‌كرێت له‌م ڕووهوهلهزۆر ڕۆماننوسی دیكهجوێ بكرێته‌وه‌و زێده‌تر بخوێندرێته‌وه.
ناونیشانی ڕۆمانه‌كه
دهگهڕێینهوهبۆ ناونیشانی ڕۆمانه‌كه"وێڵكهی یادهوهرییهگریمانكراوهكان" ده‌توانن سوود له‌واقیع و ناواقیع ببیننهوهكهپێشتر باسمانكرد، چونكهپێوهندی به‌ناونیشانی ڕۆمانهكهوهههیه، "وێڵگه‌ی یادهوهرییهگریمانكراوهكان" خودی گرێ كهتهفسیرێكهبۆ ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه، له‌ڕاستیدا گه‌مژه‌كان نازانن حه‌قیقه‌تیش خهیاڵێكهتێدهپهڕێ، به‌بۆچوونی من ئه‌و گرێ یهبهمهبهستی دركاندنی ئه‌مه‌یه: ده‌كرێت ئه‌و ڕووداو‌و به‌یانی ده‌كه‌م گریمانكراو بن، له‌ڕاستیشدا حه‌قیقه‌تن و تێڕوانینی بینینم بن، یانیش هیچیان و تهفسیرێكی دیكه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین فه‌رهاد تانجووری دووه‌م، بهگومانهدووهم فه‌رهاد بێت، یاخود ؛شه‌هرام؛ یانیش ؛فه‌رهاد تانجوریی یه‌كه‌م؛؛فه‌رهاد تانجووری دووه‌م پێچه‌وانه‌ی ڕه‌فتاری تانجووریی یه‌كه‌مه؛ل138"وه‌ك خۆیشی ده‌لێت:ڕهنگهئهوهمن نه‌بم له‌ساته‌وه‌ختێكدا هه‌موو چوارده‌وری خۆم بهوشێوهیهبێتهپێش چاو و ئیدی له‌مه‌ولا نه‌توانم بچمهنێو وێڵگه‌ی یادهوهرییهگریمانكراوهكانهوهتا نه‌توانم یادهوهرییهگریمانكراوهكانی خۆم وكه‌سانی تر بگێڕمه‌وه، ئه‌نجامی ئه‌م وتهیهئهمهیه
ئـ- ئه‌وانه‌ی دهیگێرێتهوهتهواو ڕاستن به‌ڵام به‌و جۆرهدهیگێڕێتهوهكهخۆی ده‌یه‌وێت یان ده‌یبینێت.
بـ- ئه‌وانه‌ی نهیگوتوونلهبارهی ئهوانهوهیانیش گومانی لێیان هه‌یه، ته‌نیا بینینن.
كهواتهڕووداوهڕاستهقینهكانی كه‌خۆی تێیدا بهشدارهگومانی لێده‌كات، كه‌چی گومانه‌كانیشی به‌ڕاستی راستهقینهدێتهپێش چاو له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌یه"فه‌لسه‌فه‌ی نه‌بینراوی بینین".
ناوی كاره‌كته‌ر و شتی دیكه..
له‌ڕاستیدا به‌یه‌كێك لهپلهنێزیكهكان ئه‌وه‌ی وات لێده‌كات به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانێك، به‌ته‌نیا ناوی کاراکتێره‌کانی نێو ڕۆمانه‌كه‌ن، چونكهئهگهر ڕووداوێكی بێزاركه‌ر ته‌نانه‌ت بێماناش له‌نێو چیرۆكی ڕۆمانهكهدرووست ببێت، ئه‌وا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام ناوی کاراکتێره‌کان تا كۆتایی هاوڕێت ده‌بن، من بۆ خۆم چوار جار ڕۆمانی دڵێكی لاوازی فیدیۆر دیستوفسكی¬م خوێندووهتهوهئێستایش به‌ته‌واوه‌تی ناوی كاراكته‌ره‌كان نازانم، ته‌نانه‌ت له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا پێم وابوو هه‌موو یه‌ك شتن و شۆره‌تی كه‌سایه‌تییانم تێكه‌ڵ ده‌كرد، خۆ ڕهنگهئهوههۆكار بووبێت بۆ تێنگه‌یشتن و ئاڵۆزبوونی كه‌ئه‌و ناوانهڕوسین، لێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منهئهمهیهلهنێو كورددا، كه‌ده‌بێت داتاشینی ناوی نوێ به‌و جۆره‌بێت كه‌خوێنه‌ر بیانناسێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ناوێكی باویش بێت و له‌ناوی سرووشتی و داتاشراویی سرووشتییهوهوهرگیرابێت ده‌بێت له‌ڕووی دركاندن و مانا و گونجاندنی كه‌سێتیی کاراکتێرهكهوهگونجاو"شیاو" بێت.
له‌باره‌ی ناوی كاراكتهرهوهدهكرێت پێش هه‌موو شت بڵێین ، كه‌نووسه‌ر زۆر شارهزایانهوهستایانهكار له‌سه‌ر ناوی كاراكته‌ر-كه‌سایه‌تی نێو ڕۆمانه‌كانی ده‌كات، ئه‌م ڕۆمانهیهكهمین نمونه‌ی نییه، هه‌ر له‌ڕووی ئه‌و خاڵهگرنگهی ڕۆمانهوهپێم وایهلهنێو كورددا، وردبینی له‌هه‌ڵبژاردنی ناو بۆ كاراكته‌ر نهكراوهیان زۆر به‌كه‌می نووسه‌رانمان خۆیان پێوه‌سه‌رقاڵ كردووه، ده‌كرێت ته‌نها بڵێین "یوسف عیزه‌دین، به‌ختیار عه‌لی، عه‌تا محه‌مه‌د، كاروان كاكه‌سوور..هت، په‌نجه‌ی ده‌ست." هه‌ن كهگرنگییان به‌م خاڵهداوه. یووسف عیزه‌دین له‌ڕۆمانی ماجه‌راكانی سه‌لمانی فارسی دا ناوی شارێك ده‌هێنێت كه"ینامێلس"ه، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئهمهبخوێنینهوه"سلێمانی"ده‌رده‌چێت، وه‌هه‌ر له‌و جۆرهناوهی درووستی كردووه، كهكارامهیی نیشان ده‌دات شیعری "لافنا"یهكهئهویش پێچه‌وانه‌كه‌ی "انفال"ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ی دركی پێده‌كرێت له‌ڕۆمانه‌كانی نووسه‌ر دا، ئاڵۆز كردنی ناوی كه‌سایه‌تییه‌كانه، به‌ڵام به‌و جۆره‌ی كه‌حه‌ز بكه‌یت به‌دوایاندا بڕۆی، تا دۆزینه‌وه‌یان. بۆ نمونهلهم ڕۆمانه‌ی خستوومانهتهبهر خوێندنه‌وه، ده‌بینین فه‌رهاد تانجوریی یه‌كه‌م، فه‌رهاد تانجوریی دووه‌م، هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆڵێك و كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌یه، وه‌ك بووشرا كه‌سنه‌زانی ئاماژهبهناوی كاراكتێره‌كانی ڕۆمانی ماجه‌راكانی سه‌لمانی فارسی بنووس ده‌دات و ده‌ڵێت: له(ماجه‌راكانی سه‌لمانی فارسی)دا وه‌ك ڕۆمانێكی سه‌ر بهڕیالیزمی جادوویی، له‌گه‌ڵ هێنانی ناوه‌كانی" ساتیاسیا مه‌نسوری، سیاوڵهشارۆخی، سه‌یفه‌دینی چوچانی ) كه‌دوو ناوی كۆتایی كه‌سێتی ڕاگوزه‌ر و لاوه‌كین، ناوی سه‌ره‌كی سه‌لمانی فارسی دێت كه‌پانتایی ڕۆمان به‌و ڕووداوهدهگرێتهوه، له‌ناوناندا نووسه‌ر زۆر جار و له‌زۆربه‌ی كاره‌كانیدا ڕه‌چاوی فۆنه‌تیكی ده‌كات و پیتی (س) وه‌ك پیتێكی دووبارهبووهوهلهناوهكاندا سازاندنی تیا ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ كاره‌كانی دیكه‌شیدا، ئه‌م ناوانهوهك پرۆسه‌ی ناوی جادووی نییهكهلای به‌ختیار عه‌لی ده‌بینرێت. هه‌ر له‌و ڕۆمانه‌دا ناوی سه‌لمانی فارسی وه‌ك ناوێكی مێژووی ئاینی، كۆمه‌لێك كه‌سێتی بونیاد ده‌نێت. "سه‌لمانی فارسی یه‌كه‌م-سه‌لمانی فارسی مێژوو نووس-سه‌لمانی فارسی حه‌وته‌م-دوایه‌مین سه‌لمانی فارس)كهبهدهر لهمانهسهلمانێكی نه‌ناسراویش باس ده‌كات ).
وه‌له‌نێو ئه‌م ڕۆمانه‌یشدا له‌سه‌ره‌تادا "شه‌هرام"ناوێك دێته‌ناو ڕۆمانهكهوهكهكهسێكی بیانی و بازرگانهل11، دواتر "شه‌هرام"ناوی كارهكتهرێكهكهخوداناس و "شه‌هرام"ێكی دیكه‌ش به‌ته‌نیشت ئهمهوهجادووگهر و ساحیرهل54-55، وهدیسانهوهكارهكتهرێكی دیكهدێتهخهونی فه‌رهاد تانجوریی دووه‌م ئه‌ویش هه‌ر ناوی "شه‌هرام"هل116، دیسانهوهناوی "شه‌هرام"ێكی دیكهدێتهپێشمان ل120، ئه‌مه‌و هیچ شههرامێكیشیان له‌یه‌كدی ناچن و هه‌ریه‌كه‌و بیروباوه‌ڕێكیان هه‌یه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێن كه‌له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌دا مامۆستایه‌كی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه كه‌وا وتارێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌وا جگهلهشههرام ئه‌سفه‌هانی هیچ شههرامێكی دیكهبوونی نییه، ده‌كرێت لێره‌دا وه‌ڵامی ئه‌وه‌مان ده‌ست بكه‌وێت كه‌بۆچی له‌زۆربه‌ی ڕۆمانه‌كانیدا نووسه‌ر به‌و جۆرهكار له‌ناوی ڕۆمانه‌كانیدا ده‌كات. بێگومان من زۆر هه‌وڵمدا هیچ جۆرهڕۆمانێكم به‌ر چاو نه‌كه‌وت كه‌وا هێندهگرنگی به‌ناو دابێت و به‌و جۆرهخوێنهر به‌ره‌و ئاقاری تێفكرین و زاخاوكردنی مێشك ببات، دیارهلهكاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌دا هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌یت كه‌وا ناوی شه‌هرام وه‌ك ناوێكی لابه‌لا هاتووه، لێ لهبهرهوڕووچوونی ڕووداوه‌كاندا ئه‌وان هۆكاری سه‌ره‌كین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواجار ئه‌م ڕۆمانهلهكهسێتی فه‌رهادی دووه‌م كهپاڵهوانی ڕۆمان و وه‌ك حیكایه‌ت خوانیش ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م وێنهیهبهرهبهرهكاڵ ده‌بێته‌وه‌و ژینا-ش وه‌ك كاراكتێرێكی سه‌ره‌كی ده‌رده‌كه‌وێت و دێتهڕێزهی ئه‌م.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ناو خوێنه‌ر كاتێك هه‌واڵی كووشتنی "مه‌حوی" ده‌بیستێت له‌لایه‌ن زارایستهكانهوهكهسهرچاوهو سه‌لماندنی كووشتنهكهشی ده‌ستنووسێكی كۆنهخوێنهر تووشی شۆك ده‌كات. دوو هۆكار هه‌یه‌بۆ ئه‌و شۆكه‌ی باسی لێوه‌ده‌كه‌ین ئـ- كه‌سایه‌تی مه‌حوی شاعیر و كووشتنی بـ- ناوێكی تازه"زارایستهكان" كهدرووست كراوی خودی نووسه‌ره. ده‌كرێت ئه‌م بهشهنووسینهی له‌باره‌ی ناوی مهحوییهوهپهیوهست بكه‌ین به‌به‌شی مه‌به‌ستگه‌رایی یهوهبهڵام به‌بێ ته‌فسیری ئێمه..
جگهلهمانهیش هه‌ندێ ناوی تر دێنهپێشهوهكهوا ده‌لاله‌تن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌مان " كه‌پێمان وایه‌ئه‌م ڕۆمانهبهدیوێكی دیكه‌یدا گێڕانه‌وه‌ی مێژووی شاری سلێمانی یه" هاتن و ده‌ركه‌وتنی ناوی "مێجه‌رسۆن".. كهبهمیرزا ده‌ناسرێت ..ل 56 ، ناوهێنانی "شێخی سپی" كه‌مه‌به‌ست له"شێخ مه‌حمودی مه‌لیك" ل70-80 ، جگه‌له‌مه‌یش تیایدا ناوه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كان وه‌ك شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها ناوی خولهپیزهیش ده‌هێنێت .ل 60-62 .
سیزیف و فه‌رهاد تانجوری دووه‌م
"سیزیف" كهخوداكان بۆ سزادان تاشه‌به‌ردێكی گه‌وره‌ی پێدهبهنهسهر شاخێكی به‌رز و لهوێشهوهتاشهبهرد گل دهبێتهوهبۆ سه‌ر زه‌وی و دووبارهئهم كارهئهنجام ده‌داته‌وه‌و دووباره... ئهمهسزا دانێكی زۆر تاڵه، بێمانایه، پڕ و پووچهكهچی ئه‌لبێر كامۆ(1913-1960) ده‌ڵێت: "سیزیف خۆش به‌خته!" ڕهنگهسیزیفیش ئه‌م كار-سزادانه‌ی به‌لاوه‌په‌سه‌ند بێت كه‌وا ئه‌نجامی ده‌دات و بووهتهچارهنووسی، به‌ڵام هه‌رچی بێت بێمانایه.
فه‌رهاد تانجوری دووه‌میش كه‌له‌نێوان هه‌ندێك كار و گه‌ڕانی بێمانادا ده‌خولێته‌وه، به‌خته‌وه‌ره‌و نائومێدیش دێته‌پێش چاو، (له‌ڕاستیدا فه‌رهاد تانجور له‌ڕێگه‌ی خۆش بهختییهكی نهبینراوهوهدهگاتهنا ئومێدی-نائاسایی بوون ، وه‌ك چۆن ده‌توانین بڵێین فه‌رهاد له‌نا ئومێدی و نا ئاسایی بوونهوهخۆش به‌ختی پێوه‌دیاره).
"پیرمه‌نسور"بۆ ئه‌و وه‌ك خوداوه‌ندێك ده‌بینرێت، به‌تێكدانی ماڵی خوداكه‌ی پووچی ژیان ڕوون ده‌بێت بۆی. ئیدی ئاسایی بوون له‌ودا بێمانایییه. زه‌مه‌ن بۆ ئه‌و بێمانایییه. تاكهشت عیشقی ژینایه، كه‌ئه‌ویش بهشێكهلهژیان یاخود دهلالهتهبۆ ژیان.
كه‌واته"سیزیف و فه‌رهاد" هه‌م له‌یه‌ك ده‌چن و هه‌میش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن. ئه‌م به‌بێڕێزی نواندنی، خوداكه‌ی سزای ده‌دات. ئه‌و به‌بێڕێزی نواندن به‌رامبه‌ر خوداكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی سزای خۆی بده‌ن، دهبێتهكهسێكی نائاسایی. و خاڵێكی دیكه‌یش ئهوهیهسیزیف تێده‌گات ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌ك كه‌ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌دا پێوه‌ستی ده‌كات، عه‌شقی كچهلاوهكهیهتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رهاد به‌رانبه‌ر بهژینا تێیده‌گات.
سه‌رچاوه‌كان
1. ڕۆمانی وێڵگه‌ی یادهوهرییهگریمانكراوهكان/یوسف عیزه‌دین/به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی/چاپی یه‌كه‌م 2009/چاپخانه‌ی شڤان/ژ.م سپاردن1809ی2009ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
2. ڕێ‌نی دیكارت/ نووسین و ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی,كاوهجهلال/ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م/چاپی یه‌كه‌م2008
3. دیوانی نالی/بڵاوكراوه‌ی كوردستان"انتشارات كردستان"/چاپی شه‌شه‌م / لێكۆڵینه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم(پیتچن و ڕێنووسی نوێ) / تكایهبڕوانهلاپهڕه194) و (هه‌ر له‌نێو ئه‌م دیوانه‌دا ده‌توانیت چامه‌كه‌ی سالمیش دوابه‌دوای چامه‌كه‌ی نالی ببینیت)
4. ئه‌فسانه‌ی سیزیف/ئه‌لبیر كامۆ/و هودا ئیبراهیم(فروزان) / چاپی یه‌كه‌م 2006 / چاپخانه‌ی هێمن"تكایهبڕوانهلاپهڕه189 و 191"
5. گۆڤاری هه‌نار/ژ.م 41/ناوی كاراكته‌ر له‌چیرۆك و ڕۆمانی پاش ڕاپه‌ڕیندا/بوشرا كه‌سنه‌زانی/تكایهبڕوانهلاپهڕه30-31
6. هونه‌ری ڕۆمان/ میلان كۆندێرا/ و,كه‌ریم په‌ڕه‌نگ/ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م/چاپی یه‌كه‌م ساڵی2008(بڕوانهلاپهڕه-127)
7. له‌باره‌ی ستاندالهوهبابهتێك بوو ، له‌یه‌كێك له‌ژماره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ‌دا به‌رچاوم كه‌وت ... به‌داوای لێبوردن و بهداخهوهژمارهو ناوی نووسهرهكهیم بیر نه‌ماوه
8. دونیابینی و تێڕامانه‌كانی فه‌یله‌سوفێك /هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌نووسراوه‌كانی ئارسه‌ر شۆپنهاوه‌ر/ و,سیدۆ داود عه‌لی/خانه‌ی چاپ و په‌خشی ڕێنما/ چاپه‌مه‌نی گه‌نج/چاپی یه‌كه‌م2009
9. ئه‌ده‌ب چییه؟/ژان پۆل سارته‌ر/ و,مسته‌فا غه‌فوور/ ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریان/ چاپی یه‌كه‌م 2009(بروانهمهبهستگهرایی لاپه‌ڕه)
10. خۆڵاصهی ته‌فسیری نامی / مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس / به‌رگی یه‌كه‌م / چاپی یه‌كه‌م / به‌غداد / ساڵی 2000/"تكایهبڕوانهسوڕهتی تهوبهلاپهڕه526"