( من و خۆم ) کتێبێکی تازەی شیعری 'حەمە کاکەڕەش'ە لەم ڕۆژانەدا دەکەوێتە کتێبخانەکانەوە، ئەم کتێبە سیانزە شیعر لەخۆ دەگرێت، هەندێک لەم شیعرانە پێشتر لە گۆڤار‌و سایتەکان بڵاوکراونەتەوە، 'من و خۆم' شیعرێکی تاڕادەکەک درێژە یەکێکە لەو شیعرانەی کە پێشتر لە گۆڤاری هەنار بڵاوکراوەتەوەو ژمارەیەک دواتر لە هەمان گۆڤار لە مەلەفێکدا کۆمەڵێک نووسەرو شاعیر خوێندنەوەیان بۆ کردووە، لە دەستپێکی ئەم کتێبەدا ئەحمەدی مەلا خوێندنەوەیەکی بۆ ئەم شیعرانە کردووەو دەڵێت :
"من و خۆم" یه‌ک ده‌قه، یه‌ک ئه‌زموونه، به‌ڵام ده‌بێت وه‌کو قۆناغێکی ئه‌نتۆلۆژی له ژیانی شاعیر ته‌ماشا بکرێت، کاتێک ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه ههڵدهدینهوه، ئاسۆ ده‌بینین : نه‌ک بۆ بزه‌یه‌کی گه‌لحۆیانه، به‌ڵکو بۆ جه‌نگێکی دیکه!
لە پاشکۆی ئەم کتێبەدا ئەو مەلەفەیش بڵاوکراوەتەوە کە خوێندنەوەو نامەی چەند نووسەرو شاعیرێکە لە بارەی من و خۆمەوە، پێنج شیعری ئەم کتێبە لە لایەن برای ڕۆماننووس کاک حەمە دۆستانەوە کراونەتە سویدی،
ناوەڕۆکی ئەم کتێبە پێکهاتووە لەم شیعرانە
1. من و خۆم
2. منداڵیی من و خۆم
3. پیربوونی من و خۆم
4. مردنی من و خۆم
5. گفتوگۆی من و خۆم
6. پێڵاوه‌کانی بۆ داده‌نێم
7. نائومێدم وه‌ک نائومێدی خودا له‌به‌شه‌ر
8. ده‌بێ چیم نووسیبێ
9. کات کات کات
10. من بەبێ خۆم
11. خۆم ناکوژم
12. پیاوێک لە خۆم
13. پیاوێک خۆی ده‌نووسێته‌وه
14. پیاوێک خۆی ده‌سڕێته‌وه
من و خۆم تازەترین کۆمەڵە شیعری حەمە کاکەڕەش، لە بڵاوکراوەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونهرهلهچهمچهماڵ