بوونی مرۆڤ وبەرهەمهێنانی شارستانێتیی مردن
بەشی دووەم

زۆر جار لەوە وورد دەبینەوە كە مێژووی شارستانێتیی مرۆڤ چ مانایەك بەرهەم دێنێ‌ و بەرەو پەرەپێدانی چ مانایەك دەچێت؟ ئاخۆ ئامانج لە بوونمان چییە لە ڕووە ئەنتۆلۆژیەكەوەی هەروەها لە ڕووە بەرجەستەیی ویاریەكەوەی، واتە ئێمە كە بووینە بەشێك لە مانا گەورەكانی ژیان و مانەوە لە بوونێكی بەرفراواندا، ئێمە گەورەترین ماناكانی مانەوەمان چین و بەرەو كوێ‌ دەچین وشوێنی مردن لەو ژیانەدا چییە؟
لە ڕاستیدا پرسیاری لەم جۆرە بە ساكاریی خۆیەوە وەڵامی زۆر ترسناك هەڵدەگرێت. چونكە گۆشە هەرە ڕووناكەكانی ئەو وەڵامانەی هەمانە بەدەر نین لە ڕوویەكی تاریكی ژیانی مرۆڤ لە سەر ئەم زەوییە. كە گەورەترین ماناش بیرمان بۆی بچێت ئەو بوونەی مرۆڤ وپەرەسەندنی شارسیتانێتیە جیاوازەكانە كە تەنها بەرهەمهێنانی ژیانی جیاواز و ئاسانكردنی ژیان ودەسەڵاتە زانستی و فیكری وفەلسەفیەكەی نییە كە بەهایەكی ڕەوشتی بە مرۆڤ دەدەن، بەڵكو گرفتەكە لەوە گەورترە. بەڵكو دەشێ‌ ئێمە بە ڕێچكەیەكی هەڵەی ژیاندا گوزەرمان كردبێت وكارمان بۆ مردن كردبێ‌ وبەردەوام بین لەو ئاراستەیە،.
 
بەرهەم هێنانی مردن، لە شارستانێتیی مرۆڤدا ڕاستیەكە و پێویستیی بە ووردبوونەوە و شیكردنەوە هەیە. ئاماژەكانی ئەم بیرانەش جگە لەو شارستانێتیە دیاردەگەراییانەی كە مرۆڤ بەرهەمیانی هێناوە لە بەشەكانی زانینی مرۆڤ وخولیاكانیدا ڕەنگیان داوەتەوە، ڕێچكەیەكی هەڵەی شارستانێتی دەكەوێتە بەرچاو. كە مرۆڤ خۆی و زەویی بەرەو مردن بردووە. لە لایەكەوە ئەوكولتوورە لە گەڵ گەشەسەندنی خێرای تەكنۆلۆژیا كاری لە سەر بێئامانجبوونی مرۆڤ كردووە. كە لە سەردەمێكدا دەژین وچاو دەكەینەوە هەست بەوە ناكەین ئەمە سەردەم و ژیانی ئێمەیە و ئێمە نامۆین بەم سەردەمە، ئەم هەستكردنە بە ڕێچكەیەكی چەسپاوی ژیان وبیركردنەوە وایان كردووە مرۆڤ پیًشبینی ولێكدانەوەیەكی ئەوتۆی باوەڕ پێهێنەری نەبێت بۆ ژیانی خۆی، بە مانایەكی دیكە مرۆڤ لەو گەشەسەندنە خێرایەیدا هەمیشە هەستێكی قووڵی دەرك نەكردن بە زەمەن وشوێن بەرهەم دێنێ‌. كە زۆر جار لە خەو هەڵدەستین چەند چركەیەكمان پێویستە كە بێینەوە سەر واقیعی ژیانی خۆمان. كە ئاشنابوونەوە بە ژیان و ناسینەوەی ژیان لەلای مرۆڤی ئەم سەردەمە لە سەر بناغەی بیركردنەوەی بەردەوامە لەو پرسیارەی كە ئێمە دەتوانین چ مانایەك لە سەر ئەم زەویە بەرهەم بێنین؟ كەواتە ئێمە چیمان لە دەست چوو لەو ژیان وشارستانێتیەی كە هەزاران ساڵە كاری لە سەر دەكەین وبۆچی نەكەوتینە سەر ڕێچكەیەكی دیكەی ژیان كە وەڵامێك بێت بۆ پرسیارە پەنهانەكانی ناوەوەمان سەبارەت بە بوونمان لە سەر ئەم زەویە؟
 
دیارترین سیمای بنیات نانی شارستانێتی مرۆڤ لە چەند سەردەمێكی جیاكەرەوەی گەورەی مێژووی مرۆڤایەتیدا چڕ دەبێتەوە ،كە ئەوانیش سەردەمی بنیات نانی شارستانێتیە كۆنەكانی مرۆڤن وەكو یۆنان وڕۆمان وفیرعەونەكان وشارستانێتیە مێژووییە كۆنەكانی دیكە.كە شارستانێتیی یۆنانی گەورەترین وبە ناوبانگ ترین شارستانێتیی مرۆڤایەتی بووە.پاش ئەم سەردەمە مرۆڤ سیستەمەكانی ژیانی لە شارستانێتیەكەوە كە خواوەند تیایدا حوكمڕانە دەگوازێتەوە بۆ حوكمڕانیی عەقڵ هەروەها ناوەندێتیەك لە نێوان خواو مرۆڤدا دێتە كایەوە .كە شارستانێتیی ڕۆمان وچەندین شارستانێتیی دیكەی وەكو شارستانێتیی ئیسلامی نیشانەیەك بوون بۆ چەسپاندنی ئەو ئامانجە بنیات دارەی بیركردنەوە كە ئێمە بۆ خواپەرستی وپاداشت كردنەوەی ئەو خوا پەرستیەمان لە ژ1یان ومردنماندا زیندو دەكرێینەوەو پاداشت دەكرێین ،لەوانەی تاكو ئەمڕۆ لە هەموو ەئاینەكانی دیكەو باوەڕەكانیان ‌ئەمە بە هێزترین یا باوەڕ پێ‌ كراوترین ئانماج بێت كە زۆرینەیەك لە مرۆڤ ئامانجدار دەكات لە ژیاندا، وەكو ناوەندێكی دەسەڵات داری لە سەر زەویدا نەك وەكو دەسەڵات دارێتیەكی دیكە.لە پاشاندا سەردەمی نوێ‌ دێتە كایەوە كە عەقڵ وگومان و سیستەم حوكم دەكەن و مرۆڤ لە سەر سیستەمێكی زانستی وئابووری وسیاسی كار دەكات وتاكو ئەمڕۆ ئەو سیستەمە بەردەوامە لە بەرهەم هێنانی ماناكانی خۆی كە بناغەكەی لە سەر دۆزینەوەی زانستی داڕشتووە لە هەموو بوارەكانی ژیاندا هەروەها لە گومان كردن لەو باوەڕە مێژوویییەی مرۆڤ.پرسیاری گەوهەری لە هەموو ئەم سەردەمانە ئەوەیە كە شڵەژانێكی گەشە سەندن وبیركردنەوە ئامادەیە لە پشتەوەی ئەو مێژووەی مرۆڤدا.كە مرۆڤ نەیتوانیوە لە سەر یەك ڕێچكەی بیركردنەوە مێژووی خۆی یەك خات و لە پاشاندا ئەو مێژووە ئامانجێكی ڕوون وبەرچاوی وبەرجەستەیی بۆ بخاتە ڕوو.مێژووی مرۆڤ بە پچڕ پچڕی وبەش بەش بوون گەشەی سەندووە.بەوەی مرۆڤ لە دوای لە ناوچوونی شارستانێتیە كۆنەكان ودەست پێكردنی هەر شارستانێتیەكی نوێ‌ بەشێك لە ماناكانی خۆی كوشتووە.گواستنەوەی سیستەمی ژیان وبیركردنەوە لە شارستانێتیی یۆنانەكاندا هاوشێوەی ژیان وبیركردنەوەی فیرعەونەكان بووە بەوەی شارستانێتیەكان دەسەڵاتی ژیانیان لە خواوەندەكانیانەوە وەرگرتووە.لە سەردەمی پێغەمبەرایەتیدا سیستەمی ژیان بە هۆی ناوەندێتیەكەوە بووە لە نێوان مرۆڤ كە گەیێنەری پەیامێكی سەرەوەیی خواوەندیە بۆ مرۆڤ .لە سەردەمی نوێدا كە دیارترین سیماكانی داهێنانی تەكنۆلۆژیاو زانسستی نوێ‌ بوو. لە سەرجەمدا هەموو ئەم مانایانە لەوێدا كۆ دەبنەوە كە ئێمە بۆچی لە سەیر زەویین ولێرە دەتوانتین چ مانایەك بەرهەم بێنین.لە هەموو سەردەمەكانیشدا شارستانێتیی مرۆڤ وەكو یەك ڕێچكەی ژیان بەردەوام نەبووە.گومانەكانی مرۆڤ لە گەڵ سەردەمی نوێدا دەركەوتن لە پرسیار كردن لە بوونی خۆی،بەڵام لەوەش گرنگتر ئێمەی مرۆڤ پاش ئەم مێژووە دوورو درێژە بە دوای چ مانایەكدا دەچین وكۆتاییی ماناكان لە كوێدان؟
 
ناتوانین لەوە خۆمان دوور خەینەوە كە زۆرینەی ئەو مانایانەی كە مرۆڤ لە پشتەوەی ژیانەوە بەرهەمیانی هێناوە دوور بوونە لە بەرهەم هێنانەوەی مردن بە جۆرێك لە جۆرەكان بە ڕادەیەك مرۆڤ لە ئایندا لە گەڵ مردن زۆر كۆكە چونكە مردن لە خواو ڕۆژی داهاتووی زیندوو بوونەوەو نەمانی مردن نزیك دەكاتەوە،هەروەكو چۆن پەرەسەندنی عەقڵ وزانست مرۆڤیان بەرەو بەدی هێنانی شارستانێتیی مردن بردووە لە نێو ژیاندا،.سیمای گەورەو مانای گەورەی كۆكردنەوەی هەموو شارستانێتیەكانی مرۆڤ لەوەدا چڕ دەبێتەوە كە هیچ یەكێك لە هەوڵە زانستی وفیكری وفەلسەفی وئایدۆلۆژی وئاینیەكانی مرۆڤ بە دەر نین لە بەرهەم هێنانەوەیژیان ،بەڵام بەرامبەر بەمەش هیچیان بە دەر نین لەوەی مردن بە دوای خۆیاندا بەرهەم بێنن.بەوەی هەموو هەوڵێك لە سەر بناغەی لە ناو بردنی سەرجەمی ئەو بیركردنەوەو تەنانەت لە ڕووە ئایدۆلۆیەكەوەی لە ناوبردنی بەرامبەرەكانیشی گرتۆتەوە.،واتە میكانیزمی خوڵقاندنی ژیان خۆی لە خۆیدا كردارێكە بەرەو مردنمان دەبات.بەوەی زەوی وزەكانی هەناوی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە دەست دەدات،ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە هۆی پاشماوەكانی پیشەسازی ئەتۆمی وكیمیایی وبایۆلۆژیەوە .زەوی ژەهری زیاتر لە هەناویدا هەڵدەگرێت ناخی بەتالبَ دەكرێت لە ووزە،،لە.ئاسمان چینی ئۆزۆن كونی دزە كردنی تیشكی بكوژی تێكەوتووە.دەریاكان پیس كراون.زەوی ووزەكانی ناوەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەتاڵ دەكرێتەوە .دووكەڵی پیشەسازی وكارگەكانی ئاسمانی وڵاتانیان ڕەش كردووە.لە ڕووی جەنگەكانی مرۆڤەوە هێشتا شەڕی مرۆڤ لە گەڵ مرۆڤی دیكە بەردەوامە.كە لە شەڕی یەكتر كوشتنی سەربازیەوە كوشتن بە هۆكاری نەداری وئابووریی خراپ و ووشكە ساڵیەوە دەستی پێكردووە.زاناكان باس لە كارەساتی گەورە دەكەن لە سەر زەوی لە چەند ساڵی داهاتوودا بە هۆی دزە كردنی تیشك وپیس بوونی ژینگەوە،مرۆڤ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هونەری كوشتنی بە پەلەو كەرەستەی كوشتنی زۆرترین كەس لە ماوەیەكی كەمدا دادەهێنێ‌ .توندو تیژی ئاینی و ڕەگەزی ونەژادی ونەتەوەیی وجوگرافی لە نێو نەتەوەكانی جیهاندا بەردەوامە.بەستەڵەكەكانی باشوورو باكوور بەهۆی ماڵی شووشەییەوە وپەنگ خواردنی گەرماوە دەتوێنەوەو پێشبینیی خراپ هەیە بۆ ئەم ڕووداوە،گازی ئۆكسجین بە هۆی دووكەڵەوە بەرەو خراپی دەچێت.عەمبار كردن وداهێنانی چەكی ئەتۆمی وبایۆلۆژی وكیمیایی هەڕەشەیەكی بەردەوامن لە سەر مرۆڤایەتی ،داهێنانی كارەباو بەنداوو فرۆكەو ئۆتۆمبێل وچەندین داهێنانی دیكە هەمیشە ئەگەری مردنی مرۆڤ بەرهەم دێنن.بە كورتی مرۆڤ لە شارستانتێتیەكەیدا ڕێچكەیەكی گرتۆتە بەر كە هەمیشە لە مردنمان نزیك دەكاتەوە.نەك لە مانەوە لە ژیان بەو هەلومەرجە كاتیەوەی كە هەیەتی .واتە مرۆڤ هەر خۆی لە كۆتایی هەموو شتەكاندا .هەموو داهێنانەكانی هاوپێچ كراون لە گەڵ مردندا.هێزێكی نوێی بیركردنەوە نیە ڕێگا لەم هەنگاوانە بگرێ‌ كە مرۆڤ بەرەو مردن دەبەن.چونكە هەموو شتەكانی دەورو بەری مرۆڤ وتەنانەت خودی بیركردنەوەو ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ گونجاون لە گەڵ كرداری كوشتن وبەرەو مردن بردنمان.شارستانێتیەك لە لێواری مردندا ژیان دەباتە سەر.شارستانێتیەك ناتوانێ‌ بە بێ‌ بەرهەم هێنانی مردن ،ژیان بەرهەم بێنێ‌ دوور لە مردن نەیدەتوانی ژیان بەرهەم بێنێ‌ .كەواتە هێزێك هەیە لە نێو گەوهەری هەموو بوونە بەرجەستەیی ونابەرجەستەییەكانی گەردوون وبوون كە لە سەر بناغەی مردن وژیان خوڵقاوە.هێزێكی مَژوویی هەیە هەر لە سەرەتاوە ئێمەی خستە سەر ڕێچكەی مردنەوەو نەیهێشتووە ئێمە لە مردن دوور كەوینەوە،واتە بوونی مرۆڤ نەدەبوو بە بێ‌ مردن بوونی هەبێت.چونكە بوونی شتەكان لە سەر بناغەی سڕینەوەو دروست بوونەوە دروست كراون.ئەم دەرك پێنەكردنەی مرۆڤ بەم ئامادەبوونە گەورەیەی مردن هەستێكی شاراوەیەتی بەوەی مرۆڤ هەمیشە ئەو ڕاستیەی لە لادا دیار نیە كە ئەو لە گەڵ مردنی شتەكاندا مردنێك دەیباو تەنانەت هەست بەو بردنەی خۆشی ناكات.چونكە لە ناهوشیاریی مرۆڤدا مرۆڤ تەنها لە نەستیدا ژیانی هەڵبژاردووە نەك ژیان ومردن بە یەكەوە لەو كاتەی مرۆڤ تەنها دەرفەتێكی بۆ بەرهەم هێنانی ژیان وماناكانی ژیان مانەوەیە لە بازنەی ماناكانی مردن وبەرهەم هێنانەوەی مردن.كەسیش ناتوانێ‌ بە بیری مردنەوە ژیان هەڵبژێرێت واتە دەرك نەكردن بە تراژیدیاو مانا گیەورەكانمی مردنی مرۆڤ بە ژیان چارەسەر كراوە،.ئەم كردارە لە پەرەسەندنی شارستانێتی وبیری مرۆڤ وهەموو ئایدۆلۆژیاكانیدا ڕەنگی داوەتەوە.لە هەموو ساتەكانی گواستنەوە مێژووییەكانیدا.لە ئەفسانەوە بەرەو واقیع لە واقیعەوە بەرەو تێكەڵ كردنی ئەفسانەوزانست.ئەمانە هەموو ئەو ئاماژە جیاوازانەی مرۆڤن كە لە شوێن پەنجەكانی بەرهەم هێنانی مردندا دەردەكەون. لە ئەفسانەكاندا بۆ زاڵ بوون بە سەر مردندا بیری مەسخ بوون وشێوەگۆڕین ودۆنای دۆن وچوونە جیهانی خوارەوەی مردوان و..هتد هەیە .لە ئایندا مرۆڤ پاش مردنی بە زیندووبوونەوە دەگات.ئەم ڕێگایانەی بیركردنەوە هەوڵێكن بۆ زاڵ بوون بە سەر مردن ونەمانی یەكجارەكی.
 
نەمانی یەك جارەكی لە سەر زەوی و لە پاش مردن بیرێكە گەوهەری ترسەكانی مرۆڤ دەنوێنێ‌ لە مردن.شارستانێتیەك لەوە سڵ ناكاتەوە كە هەمیشە ئەو ترسانەی خۆی لە ڕووكەشدا بكوژێ‌ ولە پراكتیكی ژیان وبەرهەمەكانیدا نمایشیان كاتەوە.لە ڕاستیدا شارستانێتیی مرۆڤ هەمیشە بانگەشەیەكی ویژدانی وڕەوشتی بۆ مردن دەكات.بەوەی هێشتا پڕۆژەی ژیان لە لای ئەو لە سنووری مانەوەیە لە ژیاندا بۆ سنووری تەمەن ودان نان بە واقیعی مردن .هەموو ئەو پەرەسەندنە لە بوارە جیاجیاكانی ژیانی نمایشی ئەم مردنە واقیعیەی ئەو دەكەن.لە بەر ئەوەی هەموو ئەم پەرەسەندنە كاردانەوەیەكە بەرامبەر بە هێزی مردن ومانەوە لە سنووری مردن.بیری گەوهەریی پەرەسەندنیش لە سەر بناغەی ئەگەری بە دووی یەكدا هاتنەكانی بوون نیە وەكو بوونی بەرجەستە كراوو بوونی شاراوە.كە كڕۆكی باسی دواییمانە.بەوەی مرۆڤ لە سەنتەریەتی مرۆڤایەتی خۆیدا خۆی كردۆتە جێگرەوە بۆ هەموو بوونێكی دیكەو هەموو ئەگەرێكی بوونی دیكەی ڕەت كردۆتەوە.تاكو ئێستا لە گەڵ تێبینی كردن وسەرنج دانی سەدان هەزار بەڵگە لە سەر بوونە جیاوازەكانی دەورو بەری مرۆڤ هێشتا لە ڕووە زانستیەكەوەی ئەمە بە بەڵگەی بوونی ئەو دیوی مرۆڤ دانانرێ‌ وەكو واقیع تەنها لەم چەند ساڵە كەمەی گەشەسەندنیدا نەبێت.لەگەڵ ئەوەشدا هێزە فیزیۆنۆمی وهەستیاری ودیاردەگەراییەكانی دەوروبەرو ژیانی مرۆڤ سەلماندوویانە هەموو ڕاستیەكانی بەرجەستە بوونی مادیانەی ئەو وابەستەی هاوتەباییەكی دیكەی بوونە كە بوونێكی شاراوەی هەیە.هێزی ڕاكێشان.هێزی كارەبا.هێزی پەخش كردن.هێزی گواستنەوەی دەنگ ووێنە.هێزی بە یەك گەیشتنەوەی نا بەرجەستەیی هێزە شاراوەكانی مرۆڤ،سیحر ....هەموو ئەمانە بوونێكن لەودیوی بوونی مرۆڤەوە .بوونێك كە نەتوانراوە بگاتە ئاستی بوونێكی بەرجەستەیی مرۆڤ.بەڵام هەموو ئەم بوونە وهێزە عەقڵیانەی مرۆڤ دەرخەری ڕاستیەكی گەوهەرین كە ئەویش ئەوەویە،شارستانێتیی مرۆڤ لە خولگەی مردن وكۆتایی هێنان بە ژیان پەرەدەسەنێ‌ وئەم ئەگەرەش هەمیشە دوا دەخاو لە بیری خۆی دەباتەوەو نەگەیشتۆتە ئەو هەست پێكردنە واقیعیەی كە جێگرەوەیەك بۆ بەرهەم هێنانەوەی مردن بدۆزێتەوە.بۆچی بیركردنەوە لە بوونی شاراوەی نابەرجەستەیی دیكە لە باسی مردندا؟
 
 
 
 
چ بەهایەك بۆ مردن؟
.......................................
بیری گەشەسەندنی سروشتیانەی مرۆڤ كە كردارێكی بایۆلۆژی وكیمیایی وفیزیۆنۆنمیی جەستەیە .لە ماوەی ملیۆنەها ساڵدا بیرێكی ئەفسانەییە زیاتر لەوەی بیرێكی زانستی وواقیعی بێت.بەوەی ئەو ئاڵۆزیانەی كە لە بوونی مرۆڤدا هەن.،ئاڵۆزیەكن وابەستەی هەموو بوونی ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ كراون.هەموو بوونەوەرێك لە بوونیدا خاوەنی شێوازێك لە زانینە هەموو بوونەوەرێك شوێنێكی لە لەشیدا هەیە بۆ بیركردنەوە.تەنانەت ئەو بوونەوەرانەی كە زیندوون لەم دواییانەدا دەركەوتووە خاوەنی جۆرێك لە ناوەندیی بیركردنەوەن.عەقڵ ولە پاشاندالا بیركردنەوە دەركەوتەیەكی گەشەسەندن نین بەڵكو گەوهەرێكی بەرجەستە بوونن.واتە پەرەسەندنی عەقڵ لە خودی بیركردنەوەكانی مرۆڤدایە نەك لە گەشەسەندنی بایۆلۆژیانەی مرۆڤ.كە ئەزموونی ژیان وبیركردنەوەی بەردەوامی مرۆڤ لە خۆی ولە بوون.كە ووردبوونەوەو خەیاڵەكانی خۆی لە بوونی خۆی وایان لێ‌ كردووە شێوازەكانی ژیانی دەرەنجامی گەشەسەندنی بیركردنەوەی پەرەبسەنی نەك شێوازە بایۆلۆژیەكانی عەقڵی خۆی.كەواتە ئەم ڕاستیە بەراییە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە بوونی مرۆڤ لە سەر زەوی بوونێكی یەك سەریی زۆر دەگمەن گەشە سەندووی فیزیۆنۆمیی جەستەیی بە خۆوە گرتووە.بەڵكو تەنها گەشەسەندنێكی سنوورداری بیركردنەوەی بە خۆوە بینیوە لە پێناوی گۆڕینی شێوازەكانی ژیان وبیركردنەوەی.ئەگەر بوونی دیاردە مادیەكانی دەوروبەری مرۆڤ.یا ئامادەبوونی مرۆڤ لە نێو دیاردە بەرجەستەییەكانی دەورو بەری.ئەو دوالیزمە دیاردەگەراییەی بوون بێت.ئەوا پێشكەوتنی هاتنە بوون وبەرجەستە بوونی ئەو بوونە بە جیا لە مرۆڤ وەكو مرۆڤ سنوورەكانی مانەوەو بەرجەستە بوون ولە پاشاندا لە ناوچوونی خۆی لە خۆیدا هەڵگرتووە.ئەمەش مانای وایە كاتێك مرۆڤ دەكەوێتە پەراوێزی بوونێكی نا سنووردارەوە.ئەوا مانای بوونی مرۆڤ لەم ناوەدا ولەم شوێنەدا ئامادەبوونێكی گەوهەریانەی خەڵق نیە.بەڵكو ئامادەبوونێكە پەیوەستێكی شاراوەی بە بوونی دیكەوە هەیە .بوونێك كە توانای خۆسازاندن وجووڵەو بیركردنەوەی گەورەو فراوانی هەیە لە بوونداو توانای ئەوەی تێدایە جۆرێك لە هاوسەنگی لە نێوان بوونی دەرك بە خۆكارو بوونی نا دەرك بە خۆكار بێنێتە بوونەوە.كەواتە هاتنە ژیانەوە ئەگەرچی ڕووداوێكی بایۆلۆژی و خەڵقەندەیی هەیە لە بووندا بەڵام ئەو هاتنەوە ژیانە لە سەر بناغەی مادە بەرجەستەییەكانی بووندا نیە.بەڵًكو لە سەر بناغەی ئەو بوونانەیە كە توانای دووبارە ئامادەبوونەوەیان هەیە.بە بێ‌ ئەوەی بەو ئامادەبوونەوەیە ئاشنا بێت یا دەركی پێ‌ بكات.لە ئایندا بۆ چارەسەر كردنی ئەم گرفتە مەسەلەی گیان دێتە پێشەوە.گیان ئەو هێزەیە كە ئاین لە هێزی بوونی خوایدا دەبینێ‌.كە تاكو ئەمڕۆش لە گەشەسەندنی مرۆڤ ئەم بیرە نزیكە لە بوونی ڕاستەقینەو بوونی ئەفسانەیی مرۆڤ لە سەر زەویدا بەدەر لەوەی هاوپێچی كردنی مردن بە گیانەوە چەندێك مانایەكی ڕەوشتی وپاساوەكانی باوەڕ بە مرۆڤ دێنێ‌ مرۆڤ كاتێك بیر لە جێ‌ هێشتنی ژیان دەكاتەوە ئەو لە ناهوشیاریی خۆیدا لە گەڵً چاوەڕوانیەكی نەزانراوی بیرەكانیدا ئەو بیرە قەبووڵ دەكات.لە ڕاستیدا دەرك كردن بە ژیان لە سەر بناغەی دەرك كردن نیە بە مردن،نەدەرك كردن بە مكردنیش لە سەر بناغەی دەرك كردنە بە ژیان.بەڵكو لە سەر بناغەی دەرك پێكردنێكی نەگەییوی ناخ وبیركردنەوەیەكی ناكامڵ بووە ،بەوەی چاوەڕوانیەك هەیە لە ناخی مرۆڤدا كە ئەوەی بە سەری دێت بە سەرهاتنیبَكی ڕاستەقینە نیەو وەهمیە.بەوەی دروست بلوونی مرۆڤ ڕووداوێكی ئەوەندە گەورەیە لەلای مرۆڤ كە خەیاڵی ئەوەی پێ‌ دەبەخشسێت كە مردن كۆتاییە هەموو پرسیارو چاوەڕوانیەكاتنلی ئەو نیەو تاكو ئەمڕۆش ئەو دەرك پێكردنە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی كولتوورێكی عەقڵانیی نوێ‌ بە مرۆڤ ببەخشیبَت لە پێناوی گۆڕانی ئاراستەی ژیانی خۆی.بلۆچی وڵات دروست دەكەین وبۆچی چەك وتەكنۆلۆژیای نوێ‌ دروست دەكەین وبۆچی دەمانەوێ‌ لە گەردووندا ئامادەبین؟لە ڕاستیدا پڕۆژەی شارستانێتیی مرۆڤ پڕۆژەیەكی ناكامنڵە هەرچەندە لە هوشیاریی مرۆڤدا ئەم بەشەی بیركردنەوەی خۆی شاردۆتەوە.هەروەها ڕێی لەو هێزەی خۆی گرتووە كە توانای بیركردنەوەیەكی تازەی پێ‌ ببەخشێ‌ لە بوونی خۆی.گرۆنگترین ئاماژەكانی بە شارستانی بوون وگەشەسەندن.ئاسان كردنی ژیان وهێًنانە كایەوەی دادپەروەری وبیری نوێیە لە ژیانیدا كە هەموو كولتوورێكی نوێ‌ دەگرێتەوە.ئەم ناوەڕۆكەی كە ڕێچكەی پەرەسەندنی مرۆڤ دەنوێنێ‌ بەشێك نیە لە هەستە خەمبارو تراژیدیەكانی بوونی خودی مرۆڤ .چونكە بوونی مرۆڤ لە سەر ئەم زەویە ئەو پرسیارەی ئەو نەبووە بۆ هاتنە كایەوەی ئەم شارستانێتە .بەڵكو ئەم هەستە لە ناخی هەرەقووڵیدا خەفە كراوەو شاردراوەتەوە.بۆیە نەبووە بەشێكی كارا لە ژیان وبیركردنەوەو پەرەسەندنیدا.ئەو شارستانێتیانەی كە پرسیاری لەم جۆرەیان هەبووە.لەناوچوون وكولتوورەكەیان سوتێندران ونەهێڵدرانەوە،بەمەش جیاوازیی شارستانێتیەكانی مرۆڤ ئەو پێچ خواردنەوە بەردەوامەی وەهمە لە نێوان مانای جیاوازو بەرهەم هێًنانی مانای لێك دابڕاو.ئەو ڕاستیە مێژووییەی كە هەمیشە بۆتە حیكمەتێكی پەرەسەندنی مێژووییمان .ئەمڕۆكە بۆتە گەورەترین فریوخواردنمان لە مێژووی خۆماندا.بەوەی بوونی مرۆڤ لە شارستانێتیەكاندا قەتاو قەت لە سەر بناغەی ئەو بیرە پەرەی نەسەندووە كە دەوری ئێمەو بوونی ئێمە لە سەر ئەم زەویە بۆچیەو بۆچی لێرەین.،لەو كاتەی لە ناخی هەموو مرۆڤێكداو تاكو ساتی مردن ئەو پرسیارەی ئەو هەمیشە زیندووە هەربۆیە لە كۆتاییدا بە ناچاری بەمردن ڕازیە.بەمەش مردن لە هەزاران ساڵ لەمەوبەرەوە گرفتێكی بوونگەرایی فەرامۆشكراوی نەستی مرۆڤ بووە .چونكە شارستانێتیبتیەكەی لە سەر ئەو بناغەیە گەشەی سەندووە كە مردن لە پەرەسەندندا بوونیبَكی كارای لە بیركردنەوەو پەرەسەندنیدا نەبێت.كەواتە چ بەهایەكی ڕەوشتی ومانەوی بۆ بوونی ئێمە هەیە لە ژیان ولە سەر ئەم زەویە؟
گەورەترین مانا كە بۆی هەبێت پرسیار دروست كات بوونی ئامادەو بەرجەستەیی ئێمەیە لەم بوونە بە بێ‌ ئەوەی بوون لە ئێمەدا ڕاستەقینە بێت،واتە بوون وەكو ئامادەبوونێك بێت تەبابێت لە گەڵ بوونی ئێمەدا.واتە بوون لە زۆر ڕوەوە ئێمە تێپەڕ دەكات .مانا ڕووحی وفەلسەفی وتەنانەت ئاوەزیەكانی ئێمەش وەكو پەراوێزێكی ناكاریگەرو نا كردەیی دەمێننەوە،بۆچی؟.
 
بوونی مرۆڤ كە ئامادەبوونە لە خولگەی نابوونایەتیەوە بوونە نەك لە خولگەی بوون خۆیەوە،كەس نیە بزانێ‌ نەبوون بوونی هەیە یانا.ئەوەی لێمان دیار نیەو نەزانراوە،بە نەبوونی لە قەڵەم دەدەین،ئەگەر نەبوون نەبوایە چۆن دەمانتوانی هەست بە بوون بكەین.گەورەترین هەست كردنی ناهوشیاریمان بە نەبوون مردنە،لەو كاتەی بوونمان لە مردنەوە ناتوانێ‌ ماناكانی نەبوون بەرجەستە بكات یا مانایەكی ڕوون بە نەبوون ببەخشێت .كەواتە جیهانێك بوونێك ،ئەودیویەك لە بوونمان داماڵدراوەوئێمە بەشێكی كاریگەر نین لەو بوونە.ئامادەنەبوونمان یا دەرك پێنەكردنمان،یا هاوبەشی نەبوونمان لەو بوونە دەمانباتەوە خولگەی گومان كردن لە خودی بوونی بەرجەستەیی خۆمان ودەوروبەرمان.وەكو ئەوەی كۆمەڵێك هۆكاری بوونگەرایی لە پشتەوەی بوونی ئێمەدا بێ‌ وئەوەی وەكو پەراوێزێك فڕێی داوەتە دەرەوەی خۆی بوونی ئێمەیە،بەڵام لێرەدا گرنگە هۆكارەكانی تێپەڕ كردنمان لە بووندا دیاری بكەین تاكو هیچ نەبێت پرسیارە زۆرەكانمان لە بارەی مردنەوە بخەینە بەر شیكردنەوە،كە بەم خاڵانە دیاریان دەكەین:
1- كاتێك بوون لە نەبوونەوە دێتە بوونی ئێمەوە،بە واتایەكی دیكە كاتێك هەلومەرجێكی گەردوونی وبوونایەتی ئێمە بەرهەم دێنێ‌ .نەك ئێمە بوونایەتیەكی پێش وەختەمان هەبێت.واتە تەنانەت بە پێی ئاینەكانیش بوونی مرۆڤ وهاتنە كایەوەی لە پاش بوونایەتیی دیكەوەیە،ئەمە ئەوە دەگەیێنێ‌ ئێمە لە نێو بیری هەمیشە لەودیومانەوە سەروەییەك وپلەیەكی دیكە هەیە كە دنیای ئێمە نیەو مانای ئێمە نیە وا لە بوونی مرۆڤ دەكات خۆی وەكو گەشت كارێك بێتە بەرچاو كە ئەو ژیان وبوونایەتیەكی نا ناوەندی ونا بنەڕەتی وپەراوێزكاریی هەیە .ئەمە پەیوەندیی بە تێڕوانینی ئایدۆلۆژی وئاینیەوە نیە ،بەڵكو پەیوەندیی بە فەلسەفەیەكی بوونگەراییەوە هەیە،خۆ سەیر كردن بەوەی ئەو لە دەرەوەی كۆمەڵێك ڕووداوی پێشینەیی وبوونایەتیی پێشینەوە یە،خۆی لە خۆیدا ئەوە دەسەلمێنێ‌ كە بوونی مرۆڤ بوونێكی گەوهەریی گەردوون نیەو زیاتر بە ڕێكەوتێكی گەردوونی دەچێت.نەك بە بوونێكی ناوەندیی هاوبەش.ئەمەش مانای وایە هەموو مێژووی بوونی مرۆڤ وئەوەی بە دەستی هێناوە تەنها لە خولگەی بەرهەم هێنانەوەی مردنێكدایە كە لە گەڵ ئەودا مانای وەرگرتووە،چونكە مردن لە گەڵ مرۆڤدا هاوتایە نەك لە گەڵ بوونەكانی دیكە .ئەمەش مانای وایە ژیان خۆی لە خۆیدا بەرهەم هێنانی مردنەو هەموو مێژووی مرۆڤ بریتیە لە هەنگاو نانێكی دەرك پێنەكراو بەرەو مردن،لەم بارودۆخە ناڕوونەشدا مرۆڤ ناتوانێ‌ بانگەشەی هیچ باوەڕێكی گەوهەریی بوونایەتیی خۆی بكات.وبیری زیندوو بوونەوەو ڕوح بە بەردا هاتنەوە ،قەرەبوو كردنەوەی ئەو بیرە زۆر خەمناكەیە كە مرۆڤ هەیەتی بۆ ئامادەبوونی خۆی لە ژیاندا.ئەم بۆچوونانە چۆن لە بیركردنەوەماندا ئامادەگیان هەیەو كاریان پێ‌ ناكرێ‌.؟ ;
كاری بە شارستانیەت بوون وچەمكەكانی پێشكگەوتن وبەرهەم هێنانی زانست وتەكنۆلۆژیا هەرخۆیان دەری دەخەن كە مرۆڤ ملیۆنەها ساڵی دەوێ‌ تاكو دەستی بگاتە شوێنە هەرە نزیكەكانی دەوروبەری خۆی.لە لایەكی دیكەوە هەر ئەو شارستانێتیە لە گەوهەریترین ماناكانیدا لادوو سەرەییەكی ژیان ومردنی لە خۆی گرتووە،چونكە هەموو بنیات نانێك لە گەردووندا پێویستیی بە تێك شكاندنە هەروەها پێویستیی بە قەبووڵ كردنی مەترسیەكانی مردنیشە،كێ‌ هەیە سواری فڕۆكەیەك بێت ولەوە دڵنیا بێت كە ناكەوێتە خوارەوە،كێ‌ لەو باوەڕەدا بوو هەروەها ئێستاش لەو باوەڕەدایە چەكی ئەتۆمی قەتاو قەت بە كار نایەت ولە ئایندەش بە كار ناهێنرێ‌،كێش دەتونێ‌ بەو باوەڕەوە نەژێ‌ كە ئەو یا لە پاش مردنی دەگەڕێتەوە بۆ شیبوونەوەو بۆ ڕەگەزكانی دیكەی بوون.یاخود ڕوحی دەمێنێ‌ وزیندوو دەبێتەوە،ئەم دوو سەرەیی بوونانە هەموو یەك گرتووییەكی بوونایەتیی مرۆڤ وئامادەبوونەكانی لە ژیاندا بەرەو وەهمێكی گەوهەری دەبەن بە بێ‌ ئەوەی لە قووڵترین باوەڕەكانیدا،لە قووڵترین ئارامیەكانیدا لەوە دڵنیا بێت كە ئەو خاوەنی وەزیفەیەكی گەوهەریی بوونەو بوونی ئەو پێداویستی وكاریگەریەكی گرنگە لە بووندا؟
ئەم بۆچوونەش دەمانباتەوە سەر بیرێكی دیكەو وورد بوونەوەیەكی دیكە،كە لە پرسیاری:-
-ئایا بوونی من پێویستیەكی گەردوونی ومادی وڕووحیە یاخود رێكەوتەیی وپەراوێزیە؟
1- بیری خەڵق كردنی مرۆڤ ودیاری كردنی تەمەن وژیانی بیرێكە ل گەڵ ئەفسانەكانی تەنانەت پێش ئاینیشدا هاتۆتە كایەوە .ئەم بیرە هەمیشە بەخشینی وەزیفەیەكی ڕەوشتی وئەتنی وبوونایەتیی پیرۆز كراوە بە ژیان ومردنی مرۆڤ.ئەو بیرە پاڵپشتیەكانی زۆر لاوازن.بەوەی هەموو باوەڕهێنانێك ناتوانێ‌ لەو پرسیارانە دوورمان خاتەوە كە گومان دەخەنە سەر بوون ونەبوونی ئێمە لە ژیانداو ئەو پاساوە ڕەوشتیەش كە بە مردن دراوە، هەروەها ئەوەشی كە بە ژیان دراوە .بەوەی مرۆڤ لە هیچ هەڵبژاردنێكدا خاوەنی وەزیفەیەكی خودێتیی بوونایەتیی خۆی وهاتنە ژیانەوەی نیە وقەتیش دەربارەی خۆی پێ‌ نیسەو هەروەكو چۆن بە بیرێكەوە نەهاتۆتە ژیانەوە كە بەرەو كوێ‌ دەچێ‌ وبۆچی هاتۆتە ژیانەوە،ئەم ئاراستەیە بەرەو ئاڵۆزیەكانی بوونمان دەباتەوە،بەرەو ئەو شوێنەی كە مرۆڤی لێوە هاتۆتە كایەوە،كە ئەمەش هێشتا لە شیكردنەوەكەماندا زۆر هەنگاوی دیكەی دەوێ‌ تاكو پێی بگەین. ئەگەر باوەڕ بەوەش بێنین كە دیاردەی خەڵق دیاردەیەكی سروشتی بێت وبۆ ملیۆنەها ساڵ گەشەسەندن بگەڕێتەوە ،ئەمە تەنها وەهمێكە زیاتر لەوەی لە ڕاستیەوە دووربێت.چونكە ووردبوونەوە لە هەندێك وەزیفەی بایۆلۆژی وكیمیایی وهەستیاریی مرۆڤ دەمانگەیێننە ئەو باوەڕەی سەدان ملیۆن ساڵیش لە گەشە سەندنی جەستەو بوونی خەڵق ناتوانێ‌ جەستەیەكی بیركەرەوو ماشێنێكی خود میكانیكیی وەكو جەستەو وەزیفەكانی بخوڵقێنێ‌ .لە ماوەی زیاتر لە دەهەزار ساڵ لەمەوبەرەوە مرۆڤ لە سەر هەمان شێوەی ئێستایدا بووە لە ڕووی جەستەییەوە.كەواتە بازنەیەكی بزر هەیە لە نێوان زانست وئایدۆلۆژیاو ئاین.بازنەیەك كە دەشێ‌ هەموو ئەو بیركردنەوانە بخاتە قاڵبێكی دیاری كراووەوە،كە ئەویش لەم بڕگانە پێك دێن:
-خەڵق بوونی مرۆڤ نە بۆ ئامانجێكی مرۆیی وبەها ڕەوشتیەكان دروست كراوەو هاتۆتە بوونەوە،نە دەركەوتەیەكی سروشتیشە.،چونكە هێشتا مرۆڤ بیرێكی ڕوونی لە بارەی وەزیفەكانی جەستەو بیركردنەوەو ئامانجەكانیدا نیەو دەیرك بە شوێنی خۆی ناكات.واتە پێشبینیەكی تەواو ڕوونی لە لادا نیە كە بۆچی لێرەداو لە نێو سەدان ملیۆن ئەستێرەدا لێرە دروست بوو.بەڵكو ئەوەی زۆر ڕوون وئاشكرایە كە ئامانج لە هاتنە ژیانەوەی خۆی بزر كردووە لە قۆناغێك لە قۆناغەكانی مێژوویدا ئەگەر ئەو ئامانجە بوونی هەبووبێت.لە ڕاستیدا لێرە ناچارین.ئاماژە بەو تێزە بدەین كە لە كتێبی بەرجەستە بوونی گەردوونیدا ئاماژەمان پێدا كە ئەویش ئەوەیە مرۆڤ خەڵقەندەی خەڵق كراوی زۆر لە خۆی گەشە سەندوو ترو بە حیكمەت ترو گەشەسەندوو ترەو لە قۆناغێكدا پەیوەندیی لە گەڵ خەڵق كارانیدا نەماوەو بیری پەیامبەرێتی وئاینی كولتوورێكی ئەو خەڵقەندە گەشەسەندوانە بوەو بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە،(ئەمە پەیوەندیی بە قسە كردن لە سەر بوون ونەبوونی خواوە نیە،چونكە كێشەی بوونی خواو ئامادەبوونی كێشەی هەموو خەڵقە سەرووییەكانی دیكەی بوونەكانی دیكەشن)))
بۆچی بەرەو ئەم لێكدانەوەیە چووین؟
لەو باوەڕەدام بە بەراوورد لە گەڵ دەسەڵاتێكی گەردوونی وفراوانیەكی بێ‌ سنوورو لە دەرەوەی عەقڵی گەشەسەندنی بووندا،مرۆڤ وڕووەك وگیانەوەرەكانی سەر زەوی،پەرەسەندوو ترین بوونی ئەم گەردوونە نین.ئەوان هەزاران ساڵە یەكتر دەكوژن.پیسایی دەكەن وزوو تووشی نەخۆشی دەبن وزۆر جار بە كەم ئەندامی لە دایك دەبن،.شێوەیەكی دڕندانەیان هەیە،هەر لە ددان ودەست وپێوە تاكو دۆزینەوەی ئاسن وئەلیكترۆن وبارووت،كە جەستەی مرۆڤ ودۆزینەوە ترسناكەكانی دەیبەنەوە سەر هەمان دروست بوونی جەستەیی وعەقڵیی خۆی،مرۆڤ زیاتر بە خەڵقەندەیەكی تاقیگەیی دەچێت لەوەی بە خەڵقەندەیەكی خاوەن پەیامێكی گەردوونی وڕەوشتی بچێت،هەموو ئەو گەشەسەندنەی هەیەتی بەرەو نەمان ولە ناوچوونی دەبەن،مرۆڤ نە لە ڕووی بەهای مرۆڤایەتیی خۆی ونە لە ڕووی گەشەسەندنی عەقڵی وتەكنۆلۆژی وشارستانێتیی خۆیەوە چاكترین نموونەی خەڵق نیە،بەڵكو دوا نموونەی خەڵقەو هەموو پەیوەندیەكانی بە بوونی دیكەوە نەماوە،بە هەزاران بەڵگەی هاتنی بوونی دیكە بۆ زەوی یەك تۆماری لێك گەیشتن وقسەكردن بوونی نیە،بە هەزاران پەیوەندیی سیحری وئاینی وزانستی بە بوونی شاراوەی دیكەوە تاكو ئێستا هیچ لە بارەی بوونی مرۆڤەوە بوونی نیە.كە ئەمانە هەرخۆیان لە نێوانی بیركردنەوەی ڕووحی وعەقڵی تێك دەشكێندرێن،
 
لە لایەكی دیكەوە بێ‌ ئاگایی ونەزانیی مرۆڤ لە هۆكاری سەرەكیی بەهای مردن وژیان لێرە لەم زەویەدا دەری دەخات كە مرۆڤ هەروەكو گوتمان پەراوێز كراوێكی گەردوونی وبوونایەتیەو بەشێكی كاریگەر نیە لەم بوونە،ئەگەریش پەیوەستێكی گەوهەریی بەم بوونەوە هەبێت لەو پرسیارەوەیە كاتێك مرۆڤ لە سەر بناغەی بیركردنەوەو وەزیفەوە بە بەراوورد بە بوونی گەورەی دیكە شوێنی دیاری دەكرێ‌،ئەوا مرۆڤیش لە سەر ئەم بناغەیە بۆی هەیە شوێنی بوونەكانی دیكە كە هەندێكیان بە چاو نابینرێن دیاری بكاو بەهایەكی ڕەوشتیان پێ‌ ببەخشێ‌ .بەمەش پەیوەست بە بیری مردنەوە،مرۆڤ بۆ ئەوە نەژیاوەو ناژێت كە وەزیفەیەكی نە ڕەوشتی ونە زانستی ونە فەلسەفی لە بووندا بدۆزێتەوە .لە بەر ئەم هۆیانە:
1- مرۆڤ بە خەڵقەندەیەك دەچێت هەر لە دروست بوونیەوە تاكو ئەمڕۆ خاوەنی جەستەیەكی كامڵ بووە،هەروەكو ئاینەكان دیاریی دەكەن،بە جیاوازیی ئاینی مەسیحی كە وای دەبینێ‌ خودا لە سەر شێوەی خۆی مرۆڤی دروست كردووە.ئەمە مانای وایە بەخشینی یا سەپاندنی مردن بە سەریدا ئەگەرچی بەهایەكی زانستی لە خۆ دەگرێ‌ هەروەكو چۆن هاتنە ژیانەوەی ئەو بەهایەكی زانستیی وەرگرتووە.بەڵام ئەم ڕاستیە لە ڕووی تێگەیشتنەوە ناتوانێ‌ ئەو ڕاستیە ڕەت كاتەوە،كە مرۆڤ لە ژیان وبوونیدا بەهایەكی شاراوەو گیانی ومیتافیزیكی لە گەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت لەو بەها سۆزاویانەی كە بایەخێكی مرۆڤایەتی وگەردوونی بەو دەبەخشن هەر كاتێك دێتە ژیانەوەو هەر كاتێكیش ژیان بە بێ‌ هەڵبژاردن وویستی خۆی جێ‌ دێڵێ‌ ،واتە مرۆڤ كە دێتە ژیانەوە وەكو فیكر دێتە ژیانەوە،بەوەی خاوەنی میكانیزمێكی عەقڵیەو بیردەكاتەوە،دەرك كردنی ئەو بە بوون دەیخاتە واقیعێكی گەردوونی وبوونایەتیی زۆر گەورەوە،ئەو ئامادەبوونە فیكریەی وای لێ‌ دەكات بە كۆمەڵێك هیواو حەزو چێژو غەریزەوە ببێتە بەشێك لە ژیانی جەستەیی خۆی نەك بەشێك لە جەستەی گەردوونێكی بێ‌ سنوورو بێ‌ كۆتایی،ئەمەش وای لێ‌ دەكات بە دوای ئەوەدا بگەڕێت بەهایەك بە بوونی خۆی ببەخشێت وەكو جەستەیەكی بیركەرەوە كە توانای ئەوەی تێدا یە بیركاتەوەو لە خۆی ودەوروبەری خۆی وورد بێتەوە،بەڵام سەرەتای دەرك بە خۆ كردنی مرۆڤ بە تراژیدیایەكی گەردوونی دەچێت زیاتر لە هەموو ئەو بەهایانەی كە بە بوون ومردنی خۆی دەبەخشێت ،واتە مرۆڤ لە ژیانیدا لە دەروەی هەموو بەهاو بایەخ وگرنگیەكی گەردوزونیدا دەژێت.
2- مرۆڤ وەڵامی ئەو پرسیارەی لە لادا نیە كە ئەگەر بوونی نەبوایە چی لە گەردوون دەگۆڕێ‌ وچی كەم دەكاتەوە،ئەگەر باوەڕ بەوەش بێنین مرۆڤ ئەو ژیانە كاتی وبەردەوامەی بەشێك بن لە ئامادەبوونێكی گشتیی گەردوونی ئەوا دیار نیە مرۆڤ لەو ئامادە بوونە شوێنی چیەو دەوری چیە،مەبەست لەم پرسیارە ساكارە گەڕاندنەوەو سەلماندنی ناهۆكاری ونا بنچینەیی مردن وژیانی مرۆڤە لە پەراوێزی بوونێكی بێ‌ سنووردا،واتە مرۆڤ كاتێك ناتوانێ‌ باوەڕ بەوە بێنێ‌ كە ئەو بۆ هۆكارێكی ڕەوشتی یا بوونایەتیی مانادارو ئامانجداری گەورە هاتۆتە ژیانەوە،ئەوا ڕەگەزێكی بوونایەتیی خۆی لە ژیان لە دەست داوە،ئەمەش مانای وایە،مردن وەكو هەر دیاردەیەكی دیكەی گەردوون ڕووداوێكی گەورە نیە لە بووندا بە بەراوورد بە بوون ونەبوونی مرۆڤەوە لە سەر زەوی،بەوەی مردن دیاردەگەراییەكی گشتیی بوونە كە ئەو ڕەگەزانەی گەردوونیان لێ‌ دروست كراوە ئەویش دەچێتە خانەی هەموو ئەوڕەگەزانەوە كە شیاون بۆ لە ناوچوون ونەمان،دۆزینەوەی شریتی جینی وخانە بنەڕەتیەكانی مرۆڤ كە تەمەنی مرۆڤ وشێوە فیزیۆنۆمیەكەی دیاری دەكەن،شوێنی ووردبوونەوەیە كە بە هۆیەوە دەتوانرێ‌ تەمەنی مرۆڤ درێژ بكرێتەوە،ئەم جۆرە دۆزینەوەیە هەمیشە دجوا خستنی ئەو ڕاستیەیە كە مرۆڤ بە هەموو ئەگەرەكانی مانەوەی مەحكوومە بەو مردنەی لە گەوهەرەكەی تێناگات.
3- مرۆڤ لە مردنیدا هیچ جیاوازیەكی نیە لە گەڵ مردنی درەختێك یا گیانەوەرێك ،ئەم هاوشێوە بوونەی مردن هەمدیسان بەڵگەیەكە بۆ جیاوازنەبوونی مردن لە مانەوەو لە ژیان ولەم گەردوونەدا،واتە ئەگەر مردنی مرۆڤ بەهایەكی ِەوشتیی هەبێت،دەبێ‌ چۆن سەیری مردنی ئەو گیانەوەرانەو ئەو ڕوەك وزیندەوەرانە بكەین كە وەكو ئێمە وەزیفەیەكی مانەوەو بوونایەتیان هەیە،ئاشكرایە گەوهەری ژیان ومانەوە لفە هەموو ئەم بوونەورانەدا هالوشێوەیە ،ئەوانی دی جگە لە مرۆڤ تەنانەت بیر لە بوون ومردنیشیان نەكراوەتەوە،تەنانەت مردنیان لە پەراوێزی مردنی بوونەورێكی هۆشمەندو باوەڕدارو عەقڵاًنیدایە كەچی مرۆڤیش وەكو ئەوان دەوری مردن لە خۆ دەگرێ‌.كەواتە كاتێك مردن دەبێتە ڕاستی وواقیعێكی گەردوونی ئەوا ئەوا هۆكارێكی گەورەتر لە نێو بیری لە ناوچوونییدا نیە جگە لەوەی كە ئەو وەزیفەیەكی گشتگیری گەردوونی جێ‌ بە جێ‌ دەكاو ئەو جێ‌ بە جێ‌ كردنەو بەهاكەشی لە نێو پرسیاری بوونی مردندایە لە بووندتا نەك بوونی مردن لە مرۆڤدا.كەواتە كوانێ‌ بنەماكانی ئەو بەها ڕەوشتیانەی لە بیرو باوەڕی مرۆڤدا بە مردن دەبەخشرێت؟
4-لە هەموو بیرو باوەڕە گردوونیەكاندا وەزیفەی مردن كاتێك وابەستەی بەهایەكی ڕەوشتی دەكرێت ئەو مانا
گەوهەریەكانی ئەو بەهایانەی كە مرۆڤ دەخەنە خانەیەكی ناوەندیەوە لە گەردووندا لە نێو خودی ژیانی مرۆڤدایە،بەڵكو هەموو ئەوبەهایانە دوا خراوە بۆ پاش مردنی،بۆچی مرۆڤ هەمیشە مانەوەی ڕاستەقینەو زیندوێتیی خۆی ومانەوەی بە مردن دێنێتە دی،مرۆڤ لە گەڵ مردندا هیچ سنوورێكی تێكەڵ بوون ولە یەك جیابوونەوەی نیە ،ئەمەش مانای وایە مرۆڤ كە لە ژیاندایە لە گەڵ بیری مردندا ژیاوە نەك لە گەڵ بیری ژیاندا وهەمیشە ویستوویەتی مردن بكاتە ئەو دەروازەیەی كە ناوەندێتیەكی گەردوونیی بۆ دەهێننە كایەوە،ئەو ناوەندێتیەی كە لە ژیاندا لێی بزربوەو نایدۆزێتەوەو ناتوانێ‌ لە ماناكانیدا بژێت ،چونكە مردن سڕینەوەی بوونایەتیی مرۆڤ وداخستنی وێنەیەكی زیندووی مرۆڤە،وێنەی ئەو لە مردندا لە ژێر حوكمی بەهایەكی ڕەوشتیی دوا خراودایە كە كەس نەیتوانیوە لە نێو ژیان لەو بەهایانەو تێكەڵ بوونی لە گەڵ بەهاكانی ئەو لە سەر زەویدا بژێت.
5- كاتێك مرۆڤ لە گەڵ بیری مردندا دەژێت ئەو بە بیری بەها ڕەوشتیەكانی پاش مردن گرفتارو خەیاڵدار دەبێت ئەمەش وای لێ‌ دەكات هەیمیشە بە چاوێكی پڕ لە گومان وترسی ڕۆژانەوە سەیری مردن نەكات،بیری بێهوودە بوون لە ژیاندا كە زۆر جار دەگاتە ئاستی مردن ،باوەڕ هێنانێكی قووڵی تاكە بەوەی كە ئەو مردن دەبێتە كۆیتایی بوونی ئ‌وەوو لە هەموو بوونێكی دەپچڕێنێ‌ .با وای دابنێین كە مرۆڤ لە مرنیدا دەگاتە ئەو بەها ڕەوشتیانە ،مرۆڤ لەو ساتانەشدا ناتوانێ‌ لە ناخی خۆیدا باوەڕ بەوە بێنێ‌ كە مردن جۆرێك لە واقیعیەت وڕەوایەتیی گەردوونیی تێدایە ،بەڵكو ئەو ڕەوایەتیە لە دەرەنجامی دەست بەرداری بوونی مرۆڤەوەیە لە هەموو ئەو پرسیارانەی كە گومان دەخەنە سەر بەها ڕەوشتیەكانی خۆی لە مردنتدا،
6- بیری مردن وڕزینی جەستەو كەوتنە نێو گۆڕەوە خۆی لە خۆیدا بێ‌ بەهایی كردنێكی گەورەی ئەو ناوەندێتیە گەورەیەیە كە مرۆڤ لە دووتوێی بوونی بە پیرۆز كراوی خۆیدا بە ژیان ومردنی دەبەخشێت،بیرێكە كە ترس ونیگەرانی ونائومێدی دەخاتە مێشكەوە .كاتێك مردن بەو شێوە توندو تیژەو بەو هەموو وێنە دڕندانەی خۆیەوە دێتە ژیانی مرۆڤەوە ئەوا مرۆڤ هەر پێشوەختە ئەو بیرە ترسناكەی لە لادا گەورە دەبێتەوە كە ئەو بەم مردنە توندو تیژەی نابێتە مانایەكی ڕەوشتی بۆ خودی مردن،واتە مرۆڤ وشێوەی مردنەكەی جۆرێك لە توندو تیژیی ترسناك وسصەختی تێدایە كە مرۆڤ تاكو ئەمڕٍۆ بە هەموو بەها ڕەوشتیەكانیەوە ناتوانێ‌ بیر لەوە بكاتەوە كە ئەو مردن وەكو وەزیفەیەكی ِەوشتی وەردەگرێت،
كەواتە بەها ڕەوشتیەكانی مردن وەكو دیاردەیەكی گەردوونی لە كوێدایە؟ٍ
كاتێك وەكو گریانێك ئەو بیرە قەبووڵ دەكەین كە ژیانی مرۆڤ وهاتنە بوونەوەی خۆی لە خۆیدا بوونایەتیەكی ئەزموونی بێت ئەوا مرۆڤ بنەماكانی بوونی ئەو ئەزموونە دادەڕێژێتەوە،بەو دیدو باوەڕەی كە خۆی هەڵی دەگرێتەوەو خۆی دیهێنێتە بیری خۆیەوە،بیری تێگەیشتن لە و مرۆڤانەی كە ئەقڵ لە دەست دەدەن وتەنها وەزیفەیەكی بایەلۆژی ئەنجام دەدجەن نەك وەزیفەیەكی بایۆلۆژی وعەقڵانی ولە پاشاندا ڕووحی ،مانەوەیەكە لە پەراوێزی مردن وژیاندا،كەواتە عەقڵی مرۆڤ خۆی لە خۆیدا بەرجەستەكاری دەرك پێكردنێكی ڕووحی وغەقڵانی وخەیاڵی ولە پاشاندا گەیشتن بە وەهمداریی تێدایە؟بۆچی مرۆڤ هیچ مانیەكی گەورەتر لەو مانایانەی كە هەزاران ساڵە چەسپاندوویەتلی زیاتری پێ‌ نیە؟چ سنوورێكی جیا كەرەوە هەیە لە نێوان مردن وەكو وەزیفەیەكی بایۆلۆژی یاخود وەكو وەزیفەیەكی ڕەوشتی ؟لە ڕاستیدا بوونایەتیی ئەزموونگەرانەی مرۆڤ لە ژیان ومردنەكەیدا زیاتر بەهایەكی نەك ڕەوشتی وڕووحی بەڵكو بەهایەكی گەردوونی بە مرۆڤز دەبەخشێت لە مردنەكەی ،بەوەی مرۆڤ بوونەوەرێكی ئەزموون پێكراوی نا ناوەندیەو هەموو ئەو بەهایانەی بۆ ژیان ومردن هەیەتی ناتوانن لەو چارەنووسەی دەر بكەن،چونكە ئیرادەی بوونایەتیی ئەو وابەستەی ئەو ئەزموونگەراییە بەرفراوان وبێ‌ سنوورو گەورەیە كراوە،بەوەی ئەو خۆی خاوەنی ماناكانی ئەو ئەزموونگەراییەی خۆی نیە بەڵكو ئەو وەزیفەیەی ئەزموونگەرایی بوونایەتی جێ‌ بە جێ‌ دەكات وئەو زەمەنە هاتۆتە دنیاوەو تاكو دوا مرۆڤ لە سەر ئەم زەمینە تەنها چاو نوقاندنێكی گەردوونە لە بوونی ئەو.ئەگەر گەردوون وەكو بوونێكی دەرك بە خۆ كراوی ئەزمووندار وەرۆگرین،ڕووی ئەزموونكارانەی مرۆڤ ڕوویەكە كە مرۆڤ وێنەی بوونایەتیی خۆی لە دەست دەدات ودووبارە وێنەیەكی دیكەی بوونایەتیی خۆی دەكێشێتەوە،ئەم كردارەی وێنا كردنەوەی خەیاڵی ووەهمداریەی ئەو سنووردارو بێ‌ بنەماو لاواز دەكەوێتەوە‌،بەوەی لەوپەڕی باوەڕداری ودڵنیا بوون لە داهاتووی مردن وساتی مردندا مرۆڤ پراكتیكی تعرس دەكات نەك وێنا كردنەوەیەكی گەشبین وبێگەردی خۆی،مردن كاتێك دەبێتە تعرسێكی گەورەی لە ناوچوون هەموو بقەها ئاڵ وواڵاكراوەكانی خۆی لە دەست دەدات ،هەموو ویبَنە جانەكانی ژیان وبوونی دواخراوی خۆی تێك دەشكێنێ‌.كەواتە كاتێك مرۆڤ هەموو پیوەستە بەرجەستەیی وعەقڵانی وهوشیاریەكانی خۆی لە گەڵ داهاتوویەكی بزردا لە دەست دەدات،ئەو دەگاتە بەهایەكی نوێی ئەزموونگەرایی كە لە سەر ئەو پراكتیك دەكرێ‌ .
ڕووداوی هاتنە ژیانەوە هیچ پەیوەستێكی گەوهەری بە بیری بەرجەستەیی گەردوونیەوە نیە،واتە ئەگەر ژیان پەیوەستێكی گەورەی لە گەڵ گەردووندا هەبێت لە ڕێگەی دەرك پێكردن وبینین ولە پاشاندا لە ڕێگەی بیركردنەوەوە ئەوا مرۆڤ هیچ پەیوەستێكی لە سسەر هیچ بنەمایەكی نە عەقڵی ونە دەرك پێكردن لە گەڵ مردندا نیە،بەمەش ژیان ئەگەر ئامادەبوون وشایەد دانێكی بەرجەستەیی بێت بۆ مانەوەو ئامادەبوون ئەوا مردن نابێتە شایەتیەكی بەرجەستەیی بۆ هیچ مانایەك،كەواتە مردن لە گەڵ ژیاندا بەها ناوەندی وگەوهەریەكانی خۆی نادۆزێتەوە ‌بەڵكو مردن لە نێو نەبووندا ئەو بەهایانەی خۆی وون كردوەمو چارەنووسی مرۆڤزە لە هەزاران ساڵی داهاتوودا ئەزموونگەرایی بوونی خۆی بگەوازێتەوە بۆ تێگەیشتن لە نەبوونی خۆی،لەم ڕوەوە زانست و خەیاڵ تێكەڵ دەكرێن،لەو دەق ووێنانەی كە مرۆڤ لە شێوەی بوونایەتیەك دەبینن كە دەتوانێ‌ شیبێتەوە بۆ نەبوون،لە ئاینیشدا ئەم شیبوونەوەیەی مرۆڤ ڕوویەكی دیكەی زانست وخەیاڵە بەوەی نەمان گەیشتنە بە بوونێكی باوەڕداری وبەهاداریی گەورە.لێرەوە بیرمان بۆ ئەوە دەچێت كە مردن لە نێو ژیاندا هیچ بەهایەكی نە مانادارو نە گرنگی هەیەو لەو باوەڕەشدام مردن دوا خراوێكی ماناداری ئەو پەیوەستانەیە كە هەیوەتی لە نەبووندا ،بەوەی بیری نەبوون بیرێكی گەوهەیریە كە بە هۆیەوە دەرك بە خۆمان وبوون دەكەین،ژیان لە ڕووتەختێكی مانەویی بێ‌ مردندا هیچ مانایەكی نابێت و مرۆڤ هەرزوو ئەو ژیانەی بە كۆی بوونایەتیی خۆیەوە لە دەست دەدا،واتە مردن كاتێك دێتە بوونی مرۆڤەوە ئەوا مرۆڤ ڕاپێچی نەبوونێًك دەكات كە ئەو بە دوایدا گەڕاوە لە ژیان وبیركردنەوەی ئەفسانەیی وخەیاڵ وتەنانەت زانستی وئەقەڵانیی خۆشیدا.