لێره: له‌م مه‌مله‌كه‌ته گریان
به ده‌ست خۆم نییه
هه‌ر ڕۆژه‌ی به ده‌ست ئاوازێكه‌وه
شیوه‌ن ئه‌كه‌م
ده‌ستم ناچێته خۆم كاڵ ببمه‌وه،
بێمروه‌ته ڕۆژگار
له هه‌موویان ساناتر
تـــــــــۆ كه له خۆم بێــماناتری
له ئاو ڵێڵــتری ئه‌و ده‌مه‌ی تێكه‌ڵ به
وه‌یشومی فیراق ده‌بیت
له‌م جه‌نگه‌ڵه سوره‌دا،
به‌قه‌ت ئاسوده‌یی پڕی له كتێبی
وه‌یشوم
*
*
له نێوان من و خۆمدا كه كه‌سمان هاوڕێی
یه‌ك نین، تۆی كه عیشقه
له نێوان ئاده‌م و حه‌وا كه دوژمنی
یه‌كین، تۆی كه عیشقه
باوه‌ڕ، پڕه له شكانی جوانی،
تــــــۆی كه عیشقی
سووربوون به ناكامی ڕۆژگار،
ئاو بوو مرد، تۆ بووی كه عیشقی
زاده‌ی خه‌یاڵ، كه پڕه له پرچی سپی،
گومانی تۆیه كه عیشقه
له‌م به‌خشینی عومره‌دا كه قه‌ت
ناگه‌نه‌وه به یه‌ك،
ئاشوبی هه‌نگاوه‌كانته كه عیشقه
*
*
لێره ده‌مرم،
خۆ ده‌زانم ته‌نهایم هه‌ر عیشقه
ڕوو له تۆ، یا له ئاسمان !
كامیان هه‌بن هه‌ر عیشقه
مه‌وجێكه دنیا،
به كام ڕوودا هه‌مبێ ژین، هه‌ر عیشقه
وه‌رگێڕم چاو به ئه‌ندازه‌ی دڵ،
خاڵی ده‌بم له ئاو،
وشكییشم هه‌ر عیشقه
خۆ به زه‌ردی گه‌ر هه‌ڵوه‌رێم،
كه‌وتنه خواره‌وه‌وم مه‌رگه،
له بن پێتا بم هه‌ر عیشقه
فایده جی ئه‌م دێڕانه، له ڕووی دڵی تۆ،
فكرم چوو كه بڵێم مردنیشم هه‌ر عیشقه