چوارده كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌ی مه‌لاسووره‌دا له دیوی ناوه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی سه‌را به پشتی پیكابێكی مۆدیل 1984 هێنامیانه‌وه، به‌ئاگا هاتمه‌وه. رێك ئه‌و ساته‌م له‌بیر نییه چۆن چۆنی كه‌وتمه پشتی ئه‌و پیكابه‌وه كه شۆفێره‌كه‌ی هێنده به نابه‌دڵیی لێی ده‌خوڕی، وه‌خت بوو له لۆفه‌كانی گوندی میره‌دێدا بمخاته دۆڵێكه‌وه‌و هیچ ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌م نه‌مێنێت و بۆ هه‌تایه له‌بیربچمه‌وه.
ئێواره‌ی 15ی مارت كاتژمێر 4، واته رۆژێك و 2 كاتژمێر به‌رله‌وه‌ی له هۆش خۆم بچم و جه‌سته‌كه‌م بهێننه‌وه به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه، له بازاڕه‌كه‌دا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌موو ئێواره‌كان وه‌ستا بووم.
ئێمه كۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌ك بووین هه‌میشه له‌به‌رده‌می ئه‌و چاخانه‌یه‌دا ده‌وه‌ستاین كه به‌قسه‌ی خه‌ڵكه ساده‌كه‌ی شار تاكه چاخانه‌ی شار بوو شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وانه بێت كه ده‌میان له سیاسه‌ت ده‌دا و جاروباریش ده‌ڕۆشتنه سه‌ر شیعر و درامای ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان. ئێمه نه‌وه‌یه‌كی بێزار بووین له خۆمان، ریتمی دووباره‌یی ژیان بێتاقه‌تی كردبووین، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی بێ سنووری كاربه‌ده‌ستان و به‌ئاسمانداچوونی باڵه‌خانه‌كان هێنده‌ی تر ده‌یكوشتین، نه‌وه‌یه‌كی گوناه كه رۆژه‌كانی ده‌دا به‌ده‌م یه‌كترییه‌وه و له چاوه‌ڕوانی هاتنی مه‌سجێكی درۆزنانه‌ی كچێكدا پیر ده‌بووین.
ئه‌و ئێواره‌یه پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك قسه‌ی زل زلمان كرد و كۆمه‌ڵێك سیاسیمان ره‌خنه‌كرد و به‌ده‌م چاخواردنه‌وه‌وه باسمان له‌چه‌ند كتێب و شیعر‌و چیرۆكێكی بێ له‌زه‌ت كرد، هه‌ریه‌كه‌مان به‌ره‌و ماڵ بووینه‌وه. بێتاقه‌تییه‌كی سه‌یر دایگرتبووم، دونیا له‌به‌رچاومدا جۆرێكی دیكه‌ی لێهاتبوو، هه‌ستم ده‌كرد هێند بچوكبووه‌ته‌وه جێگای منی تیادا نابێته‌وه، هه‌ستم ده‌كرد ئه‌م شاره ده‌مخنكێنێت، ئه‌م شاره هه‌ر چه‌نده رۆژ له‌دوای رۆژ فراوانتر ده‌بێت، به‌لام دڵی من تا دێت بچوك و بچوكتر ده‌بێته‌وه تیایدا.
شه‌وی 15ی مارت كاتژمێر 11 واته19 كاتژمێر به‌رله‌وه‌ی بمرم سه‌رێكی پاركه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شارم دا كه له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی ته‌نها فریای ئه‌وه‌كه‌وتم ئه‌زبه‌رییه‌ك بخۆم و به‌په‌له بڕۆم. گه‌ڕامه‌وه ماڵ هێشتا كاتژمێر 12 نه‌بووبوو، كۆمپیوته‌ره‌كه‌م كرده‌وه‌و سه‌یرێكی وێنه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌م كرد كه رۆژانێك پێكه‌وه بووین، هه‌موویان ده‌م به‌پێكه‌نین رووه و كامێرا وه‌ستا بوون، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی زه‌مه‌نێك هه‌موومان داده‌بڕێین و جگه له پێكه‌نێكی مردوو هیچی دیكه‌مان بۆ نامێنێته‌وه. نازانم كه‌ی بوو خه‌وم لێكه‌وت، به‌لام كه به‌ئاگاهاتم خۆر هه‌ڵهاتبوو، به‌ئاسته‌م چاوم بۆ هه‌ڵده‌هات، سه‌رم ئێشی ده‌كرد، رووخسارم ئاوسا بوو، ئه‌وه به‌بیرمدا هات كتوپڕ ئه‌م شاره جێبهێڵم. نه‌مزانی چۆن ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م به مێشكدا هات، بێ ئه‌وه‌ی به‌هیچ كه‌سێك بڵێم، بێ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی وه‌هام پێبێت كه بمگه‌یه‌نێته شوێنێكی دوور، بێ ئه‌وه‌ی شته‌كانم كۆبكه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خواحافیزی له دراوسێكانمان بكه‌م، له چاخانه‌یه‌ك چایه‌كم خوارده‌وه‌و خۆم گه‌یانده گه‌راجه‌كه و به‌ڕێ كه‌وتم. جامه‌كه‌ی ته‌نیشتم به‌ئاسته‌م كرابووه‌وه، سه‌ره‌تای به‌هاربوو، بایه‌كی فێنكی ده‌هات، دونیا سه‌وزییه‌كی بێ ئامان دایپۆشیبوو.
به‌درێژایی رێگاكه بیرم له خۆم ده‌كرده‌وه، بیرم له دایكم ده‌كرده‌وه كه به‌رله‌وه‌ی هه‌ست به‌بوونی بكه‌م و پێی بڵێم خۆشم ده‌وێیت جێیهێشتین، بیرم له‌و هاوڕێیه‌ی مناڵیم ده‌كرده‌وه كه نیوه‌ڕۆیه‌ك كتوپڕ له‌به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ئۆتۆمبیل لێیداو كوشتی. بیرم له خودا ده‌كرده‌وه كه به‌چی حه‌وسه‌ڵه‌یه‌ك و به‌چی تاقه‌ت و جوانییه‌ك ئه‌م دونیا جه‌نجاڵه‌ی دروستكردووه و پڕپڕیشی كردووه له ته‌نهایی.
رێگاكه‌مان ده‌بڕی و من هێنده‌ی تر خه‌یاڵه‌كانم فراوانتر ده‌بوو، سه‌فه‌ر هه‌میشه خه‌یاڵه‌كانت به‌كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه، شتگه‌لێكی وه‌هات دێته‌وه بیر كه له زاكیره‌تدا كاڵبوونه‌ته‌وه. به درێژایی رێگاكه خۆشییه‌كی سه‌یر دایگرتبووم، خۆشی كه‌شفكردن و دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی تازه، خۆشی جێهێشتنی ژیانی دووباره، جێهێشتنی قه‌ده‌رێك و باوه‌شكردن به‌قه‌ده‌رێكی دیكه‌دا. به‌رده‌وام ویستومه ئه‌م شاره جێبهێڵم، ویستومه بیره‌وه‌رییه‌كانی مناڵیم له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا بسڕمه‌وه كه ته‌نها بۆ خواردن و خه‌وتن جێ‌مان ده‌هێشت. كۆمه‌ڵه مناڵێك به تۆپێكه‌وه كۆلانه‌كه‌مان ده‌گرت و تا ده‌مانتوانی یاریمان ده‌كرد، دواتریش كه ماندوو ده‌بووین، به په‌نجا فلس له‌ماڵی حاجی حسێن سه‌رو مۆته‌ی دڵشادمان ده‌خوارد.
كۆتایی هه‌شتاكان بوو، دونیای ئێمه‌ی مناڵ دونیایه‌كی بێ شه‌ڕوشۆڕ بوو، جاروبار كه جه‌نازه‌ی سه‌ربازێكیشیان به ئالایه‌كی عێراقه‌وه ده‌هێنایه به‌ر ده‌رگای مزگه‌وته‌كه كه له شه‌ڕه‌كانی شه‌مێراندا كوژرا بوو، زۆر گوێمان پێنه‌ده‌دا و پاش نه‌مانی قه‌ره‌باڵغییه‌كه ده‌گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر یاریی خۆمان. گه‌شتینه شارێكی گه‌وره، نیوه‌ڕۆبوو، برسیم بوو، له‌به‌ر بێ پاره‌یی له دوكانی له‌فه‌فرۆشێك به‌ده‌م سه‌یركردنی ئه‌و كرێكاره عه‌ره‌بانه‌ی له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌دا وه‌ستابوون له‌فه‌یه‌كم خوارد. ئه‌م شاره هێدی هێدی ساده‌ییه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا، سینه‌ماكانی رووخابوون و هه‌مووی كرابوون به‌باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌گه‌وره، سینه‌ماكانی ئه‌م شاره بۆ ئێمه‌ی منالانی ده‌ره‌وه‌ی شار یاده‌وه‌ریی خۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو.
ئێواره‌ی به‌ر له‌هه‌موو جه‌ژنێك كۆمه‌ڵه مناڵێك رێك ده‌كه‌وتین به‌یانی زووی جه‌ژن به‌سواری ئه‌و پاسانه‌ی كه له‌به‌رده‌می گه‌راجه‌كه‌دا ده‌وه‌ستا و هاواری ده‌كرد سینه‌ماكان سینه‌ماكان، خۆمان ده‌گه‌یانده سینه‌ماكان.
ئیدی به‌ترس و له‌رز له‌و پیاوه‌گه‌ورانه‌ی كه به چاوێكی سه‌یر لێیان ده‌ڕوانین خۆمان ده‌كرد به‌ژووردا و تا نیوه‌ڕۆ سه‌یری فلیممان ده‌كرد، دواتر به‌دزییه‌وه ده‌گه‌ڕاینه‌وه و له‌ماڵ به‌درۆیه‌ك كه كتوپڕ بۆمان ده‌هات خۆمان ده‌په‌ڕانده‌وه. له چه‌ندین دوكانی پۆشاكدا چه‌ند كراس و پانتۆڵێكم تاقیكرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێكیان بكڕم دامده‌نانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوایین رۆژی ژیانم بێت رۆشتمه دوكانی شه‌ربه‌ت فرۆشێكه‌وه و گلاسێكی گه‌وره شه‌ربه‌تی كاڵه‌كم هه‌ڵلوشی.
كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی 16 مارت بوو، به‌تاق و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌هیچ بكه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری شتێك بكه‌م له‌شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕامه‌وه. كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆی 16مارت كتوپڕ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خه‌وێكی درێژ به‌ئاگاببمه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دۆڵێكی به‌رزه‌وه فڕێم بده‌نه خواره‌وه له خۆم پرسی من لێره‌چی ده‌كه‌م.
رێك 1 كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی خۆم گه‌یانده گه‌راجه‌كه، به‌هه‌مان ئۆتۆمبیل كه پێی هاتبووم و هێشتا چاوه‌ڕوانی نه‌فه‌رێكی دیكه‌ی ده‌كرد، گه‌ڕامه‌وه.
بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆم بكه‌م گومانم له‌خۆم ده‌كرد ئه‌و خه‌یالاتانه‌ی پێشووتر هی من بووبن، بێ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌م كه بڕیاری سه‌فه‌ر بڕیاری من بووبێت، بڕیاری جێهێشتن دواقه‌ده‌ری من بێت، گه‌ڕامه‌وه. سالانێكی زۆره به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنم، زۆرێك له هاوڕێكانم هه‌میشه پێمده‌ڵێن تۆ وه‌همت هه‌یه، سه‌ردانی پزیشكێكی ده‌روونی بكه‌یت خراپ نییه، سالانێكی زۆره من له‌نێوان وه‌هم و واقیعدا دێم و ده‌چم، خه‌یالاتی سه‌یر سه‌یرده‌كه‌م، هه‌ست ده‌كه‌م له‌خه‌ونێكی درێژدام، زۆربه‌ی جاره‌كانیش كه به‌ئاگادێم له كه‌سه‌كه‌ی پێشووتر ناكه‌م، كه‌سێكی دیكه‌م. كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ی 16ی مارت گه‌لابه‌یه‌كی گه‌وره خۆی به‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ماندا كێشا. 14 كاتژمێر پاش ئه‌وه‌ی به‌پیكابێكی ماندووی مۆدیل 1984 هێنامیانه به‌رده‌می مزگه‌وته‌كه‌ی مه‌لا سووره له نه‌خۆشخانه به‌ئاگا هاتم، نه‌مردبووم، جگه له‌وه‌ی هه‌ستم ده‌كرد قاچم نه‌ماوه، له سه‌ریشمدا هه‌ستم به‌ئازارێكی زۆر ده‌كرد، ژاوه‌ژاوو ئازارێك ئه‌وسه‌ری دیارنه‌بێت.
چوارده كاتژمێر بێ هۆشی ماوه‌یه‌كی باشه بۆ بیركردنه‌وه له‌وه‌ی روویدا، بۆ بیركردنه‌وه له وه‌همێكی سه‌یری ناو مێشكم، له خه‌یالاتێكی ناو ئه‌م كه‌للەیه‌م، به‌لام هێشتا باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م چۆن ئه‌و شۆفێره توڕه‌یه نه‌یخستمه دۆڵێكه‌وه و جه‌سته‌ی هه‌لا هه‌لا نه‌كردم، باوه‌ڕ ناكه‌م و ره‌نگه من هێشتا به‌ئاگا نه‌هاتبێتم... كێ چوزانێ... من هێشتا ئه‌وه‌م بۆ روون نه‌بووه‌ته‌وه! كه‌به‌ئاگام یاخود مردوو؟! كێ چوزانێ!
* لەزمارەی ڕۆزی 29-7-2010ی ئەدەب و هونەری كوردستانی نوێ‌دا بڵاوبووەتەوە