بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دی سوریا زیاتر له چل ساڵه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی سوریایان به ده‌سته‌وه‌یه. موباره‌کی میسرله هه‌شتاویه‌کی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات داده‌نیشێت تا رووداوه‌کانی چه‌ند مانگێکی لهمهوپێش، ئه‌گه‌ر پۆستی جێگری سه‌ره‌ککۆماری ساداتیشی بۆ بژمێردرێت، ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌کاته نیو عومری نووح. ئه‌گه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی یه‌مه‌نیش بخرێته ریزه‌وه، ئه‌وا له ساڵی 1978 وه له‌سه‌ر هه‌مان کورسی دانیشتووه.
به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که تاڵه‌بانی و بارزانی پێیانوایه ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان هێنده درێژ نییه و و به‌و هۆکارانه نه‌هاتوونه‌ته سه‌رته‌خت وه‌ک سه‌رکرده‌کانی سه‌ره‌وه. بارزانی له به‌رانبه‌ر رووداوه‌کانی توونسدا ده‌ڵێ:' ئێمه به ده‌بابه نه‌هاتووینه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات".
به‌ڵام به‌ڕاست ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاله‌بانی چه‌ندین ساڵه. به پێی حاسیبهکانی دیموکراسی خۆیان ناگاته بیست ساڵێک. که‌مێک خوارتر له ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک.
به‌ڵام هه‌ر هه‌مان حاسیبه‌ی بژاردنی ساڵه‌کان ، ده‌کرێ پێشمان بڵێ که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوولایان، پشتی موباره‌ک و ئه‌سه دو عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحه‌کان ده‌دات له ئه‌رز. کوره بگره ده‌یدا له شوێنی تریش.
من منداڵ بووم له موفاوه‌زاتی حه‌فتادا، به‌و ده‌نگه زیقاوڵهیهی ئه‌وسامان دهمانقیڕان:" عێراق چوارده لیوایه سیانی هینی مه‌لایه". ئه‌و زه‌مه‌نه شتێ نه‌بوو ناوی موحافه‌زه بێت که ئێستا کراوه‌ته پارێزگا. هێشتاش چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌کانی مه‌له‌کی و عوسمانی بره‌وییان گه‌رم بوو. یان:" سێوێکم خوارد به‌داخه‌وه مام جه‌لال مرد به شاخه‌وه". راستت ده‌وێت نازانم سێوخواردنهکهی مام جه‌لال به شاخه‌وه بووه یان به داخه‌وه بووه، ئاخر رووداوه‌کان هێنده دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، که ناشوکری نه‌بێت عه‌قڵی منیش زه‌فه‌ر به یاده‌وه‌رییه‌کانی نابات. واتا به پێێ حاسیبه‌ی ساڵه‌کانی من و نه‌وه‌ی من که به‌شێکی زۆرییان له کوردستان ماون و مه‌ینه‌تیه‌کانی شه‌ری ناوخۆ و حه‌ساری ئیقتیسادی سه‌ر عێراق و کوردستان وایلێکردن به ده که‌سییان 32 دان له ده‌میاندا نه‌ما بێ ، ته‌مه‌نی کورسییه‌کانی تاله‌بانی و بارزانی، خۆی ده‌گه‌ێنێته زیاتر له په‌نجا ساڵ.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م چه‌ندین ساڵ دانیشتنه‌ی ئه‌م دهموچاوانهدا که هه‌موویان له یه‌کده‌چن له قاهیره بن یان له سلێمانی و هه‌ولێر، هاولاتیانی میسر پێشنیارێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ری یاخیبووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌م پێشنیاره نزیکمان ده‌خاته‌وه له ناونیشانی وتاره‌که‌ی من. باشتره زووتر بیدرکێنم بۆ ئه‌وه‌ی که‌س خه‌یاڵی بۆ چێشتلێنه‌ره‌کانی بارزانی و تاله‌بانی نه‌چێت.
مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ بۆ یه‌که‌مین جار له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری فه‌ره‌نسی "مارک گریگۆری"یه‌وه دروستده‌کرێت که تیایدا پرۆسێسی به‌یه‌که‌وه به‌ستنی ماده‌ی پۆڵی تێترا فلۆری ئیسیلین و ئه‌له‌منیۆم به ئهنجامدهگهێنرێت و ده‌رئه‌نجامه‌که‌یشی به‌وه ته‌واو ده‌بێت که هیچ شتێک به بنی قابله‌مه و تاوه تیڤالهکاندا نه‌نووسێت.
ئه‌مه گه‌وره‌ترین شۆڕشێکه له بواری داهێنانه گه‌وره‌کانی بواری مه‌تبه‌خدا. له ولاتی ئێمه رۆژی هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت بۆ گۆڕه‌که‌ی ئه‌دیسۆن ده‌نێردرێت چوونکه کاره‌بای دۆزییه‌وه و مارک گریگۆری داماویش که‌س نایناسێت. به‌ڵام به‌وه‌ی مه‌نجه‌لی تیڤال شۆرشێکی گه‌وه‌ره‌یه، باشتروایه ئه‌م شۆڕشگێڕییه‌ی تیڤال بخه‌یه‌نه سیاقی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ی سه‌رتاپای باکووری ئه‌فریقا وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه. ئاخر هه‌ر له‌ناو هه‌ناوی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه‌ی میسره‌وه‌یه که شۆڕشی تیڤال دێته‌وه سه‌ر شانۆ و ده‌ست ده‌خاته ناو ده‌ستی شۆرشگێره‌کانی ئه‌و ولاته‌وه و وه‌ک په‌یامێک له مه‌یدانی ته‌حریره‌وه ده‌نێردرێت بۆ مه‌یدانی ئازادی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی.
خه‌ڵکی شۆرشگێری میسر ده‌ڵێن:" بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی داهاتووی ولاتنی ئێمه هه‌میشه لهسهرکوورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دانه‌نیشن، باشتروایه له‌مه‌و دوا کورسی سه‌رکرده‌کان له تیڤاڵ دروستبکرێت، تاکو به قنیانهوه نه‌نووسێت"
ئه‌م په‌یامه هێنده‌ی ره‌هه‌ندیکی ئاینده‌ییانه‌ی هه‌یه، که‌متر پێمانده‌ڵێت که کورسییه‌کانی تا ئیستای سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان له فافۆن بووه یان له مادده‌یه‌کی دی. ئاخر پێش تیڤال، فافۆن و مس دوو که‌ره‌سته‌ی گرنگی شتومه‌که‌کانی ناو مه‌تبه‌خ بوون. من پێموانییه فافۆن بوو بێت. ئاخر فافۆن و کورسی موباره‌ک و ئه‌سه‌د کووجا مه‌رحه‌با. سه‌ددامی نه‌عله‌تی شوێنی گووکردنهکهیشی ئاڵتۆن بوو.
تیڤاڵ له ساڵی 1954دا به‌رهه‌مده‌هێنرێت. به‌ڵام سه‌رنجدانێکی کورسییه‌کانی تاله‌بانی و بارزانی، ده‌مانگه‌ێنێته ناوه‌ڕاستی ساله‌کانی 1945. به‌وه‌ی تا ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕه‌سمی و ناڕهسی دانیشتوون، ده‌بێ کورسییه‌کانی ئه‌م دوو زاته له مادهییهک بێت که به قندا نووسا به‌ری نه‌دات.
سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌سێک دوو دێری نووسی ، په‌یامێک ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی ده‌کات. که‌سێک له دوور و نزیکه‌وه چاوی به سایته‌کانی ئینته‌رنیت و رۆژنامه‌کانی کوردستاندا بگێرێت، هه‌ستده‌کات شۆرشی شاعیران به‌ڕێوه‌یه. که‌س گوویێ لێ نییه که حهمالێکی کوردستان چۆن ده‌نگی بگه‌ێنێته سه‌ر مێدیاکان و ده‌ردی دڵی خۆی ههڵرێژی. ته‌نانه‌ت پێشنیاری حوکومه‌تی ته‌کنۆکراته‌کان، شوێنێک بۆ چایچییه‌کانی کوردستان ناهێڵێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بێبه‌شنه‌کرێن له داخوازییه‌کانییان، من وه‌ک زه‌مه‌نێک که کرێکاری بواری ریستۆران بووم، داوا له ئه‌نجوومه‌نی کاتی سه‌رای سلێمانی ده‌که‌م، که کورسییه ئاینده‌ییه‌کانی ده‌سه‌لاتی سیاسی کوردستان و شوێنی دانیشتنی سه‌رکرده، له که‌ره‌سته‌کانی مه‌نجه‌لی تیڤال دروست بکرێن، تا به قوونی که‌سی دیکه‌دا نه‌نووسێت. به‌و هیوایه‌یه ئه‌م داخوازیه‌ی من له بڵندگۆی مه‌یدانی ئازادییه‌وه ببیسترێت.
29ی مارسی 2011