پرۆتێستی گه‌وره و پێکه‌وه‌سه‌نگه‌رگرتنی خه‌ڵک و هێزهئۆپۆزیسیۆنه جیاوازه‌کان له‌به‌هاری ئه‌مساڵدا له‌به‌رامبه‌ر شێوه‌ی حوکمڕانیی پ‌د‌ک و ینک-دا، وهپهرچهکرداری سه‌رکوتگه‌رانه‌و پێکه‌وه‌سه‌نگه‌رگرتنی ئه‌و دوو حیزبه له‌به‌رامبه‌ر پرۆتێسته‌کاندا، تێگه‌یشتنێکی ساده‌کراوه‌ی خه‌ته‌رناکی له‌سه‌ر ماهییه‌تی ململانێ سیاسییه‌کان و ماهییه‌تی هێزه سیاسییه جیاوازه‌کانی کوردستان له‌زیهنی خه‌ڵکی کوردستان و له ناوه‌ندی رۆشنبیریی ئێمه‌دا جێخستووه. له‌دوای ئه‌و ڕووداوانه‌وه دژبوون یان له‌گه‌ڵبوونی ده‌سه‌ڵات بۆته پێوانه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی بۆ ئه‌وه‌ی هێزێک وه‌ک هێزێکی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ناو «سه‌نگه‌ری خێر» چاو لێبکرێت و هێزێکی تریش وه‌ک هێزێکی سته‌مکار و دژه‌ئازادیی ناو «سه‌نگه‌ری شه‌ڕ».
خه‌ته‌رناکیی ئه‌م تێڕاوانینه دووبه‌ره‌ییه سادهکراوهیه بۆ هێزه سیاسییه‌کان له‌وه‌دایه که جێپێیه‌ک بۆ دیبه‌یتێکی سیاسیی ڕاشیوناڵ و لێکدانه‌وه‌یه‌کی که‌مێک زیندوو و ئاڵۆزتر بۆ سیاسه‌ت له ناوه‌ندی سیاسیی و ڕۆشنبیرییدا ناهێڵێته‌وه. له هه‌مان کاتدا شه‌رعییه‌تێکی شۆڕشگێڕیی بۆ چه‌ندین هێزی نادیموکرات په‌یدا ده‌کات و هێزیان بۆ ده‌گرێت. هه‌ر ئێستا دیارده‌یه‌کی به‌رچاو له کوردستاندا که ده‌یهێنێت جێگه‌ی قه‌له‌قیی گه‌وره‌ی ئێمه‌بێت، ڕووتێکردنی خه‌ڵکێکی زۆره له هێزه فه‌نده‌مێنتاڵیسته ئیسلامییه‌کان و زیادبوونی ژماره‌ی خه‌ڵکی فاناتیکهری ئاینییه له کوردستاندا. ئه‌م دیارده‌یه له به‌شێکیدا ئاکامی ئه‌و وێنه دووجه‌مسه‌رییه ساده‌کراوه‌ی «ده‌سه‌ڵات-ئۆپۆزیسیۆنه» بۆ ناکۆکییه سیاسییه‌کان کهپرۆتێستهکانی ئه‌مساڵ له‌ناوه‌ندی سیاسیی و ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا زیاتر جێگیری کرد.
پرۆتێسته‌کانی ئه‌مساڵ لای زۆرێک، کارکردن بۆ به‌هاکانی دیموکراتییه‌ت و مافه‌کانی مرۆڤی کرد به‌کاری جه‌مسه‌رێکی سیاسیی ڕادیکاڵ که گه‌وره‌ترین هونه‌رێک بیزانێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان ته‌نها ئه‌و به‌دیله شۆڕشگێڕانهیهیه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا لاچن (یان ڕاماڵرێن) و ده‌سه‌ڵاتدارانێکی تر جێگه‌یان بگرنه‌وه. ئه‌م جێگرتنه‌وه‌یه‌ی شه‌رعییه‌تی شۆرشگێڕانه‌ی هێزه ڕادیکاڵه‌کان بۆ دیبه‌یتی سیاسیی له فه‌زای گشتیی‌دا ڕێک ئه‌و عاقیبه‌ته خراپه‌ی هاورده‌کردنی ڕاپه‌ڕینی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراتیی له هه‌رێمی کوردستاندا که من له‌ووتارێکدا چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له که‌وتنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان پێشبینییم کرد و هۆشدارییم دا سه‌باره‌ت به خهتهرناکییهکهی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی کوردستاندا.
ئه‌وه‌ی شایان به سه‌رنجلێدان و قسهلێکردنه له‌م سیاقه‌دا ئه‌و دیارده‌یه‌یه که ماوه‌یه‌که له ناو هه‌ندێک له ڕۆشنبیرانی ئێمه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه به‌وه‌ی که به هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێک ئارگیومێنتی نابابه‌تیی، دڵنه‌وایی ئه‌وه ده‌ده‌ن به خه‌ڵک که گه‌شه‌کردنی ئیسلامیزم له هه‌رێمی کوردستاندا نه‌ک هه‌ر ناهێنێت قهلهقمان بکات به‌ڵکو وه‌ک پشتئه‌ستووربوونی پرۆسه‌ی دیموکراتییه‌ت له‌و هه‌رێمه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن. هه‌وڵێکی به‌رچاوی له‌م چه‌شنه که بکرێت له‌م سیاقه‌دا وه‌ک نموونه ئاماژه‌ی پێ بکرێت وتارێکی به‌رێز کاک 'مه‌ریوان وریا قانیع' ه که له ڕۆژانی خۆپیشاندانه‌کاندا له ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)دا له‌ژێر ناوی (دین و خۆپیشاندانه‌کان)دا نووسی و له‌وێدا هه‌ر قهلهقییهک له ئاست زیادبوونی کارکردی سیاسیی هێزه ئاینییه‌کان له کوردستاندا به قه‌له‌قییه‌کی به‌لاشه و بێبنه‌مای – به‌ووته‌ی ئه‌و - «عه‌لمانییه بێفیکرهکانی کوردستان» داده‌نێت.
من پێموایه ئه‌م دیارده‌ی هێرشبردن و وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر قه‌له‌قییه‌کانی ڕۆشنبیرانی عه‌لمانییدا ده‌رهه‌ق به ئیسلامی سیاسیی، زیاتر ئاکامی دروستبوونی لێکدانه‌وه‌ی ساده‌کراوه‌ی دووبه‌ره‌ییه بۆ سیاسه‌ت نه‌ک ئاکامی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ڕاشیوناڵ و لێکدانه‌وه‌یه‌کی فیکریی بۆ پله‌ی خه‌ته‌ری هێزگرتنی به‌دیارییکراویی ئیسلامیسته‌کانی کوردستان بۆ سه‌ر ئازادییه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کان له‌و هه‌رێمه‌دا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م داکۆکییهدهکهن، به‌وه ئارگیومێنت ده‌که‌ن که ئێستا چه‌ندین فه‌یله‌سوفی عه‌لمانیی مۆدێرنهخواز دان به گرنگیی ڕۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی-سیاسیی ئایین له کۆمه‌ڵگادا ده‌نێن. ئه‌م ئارگیومێنته‌ی ڕۆشنبیرانی ئێمه له‌دووتوێی خۆیدا هه‌وڵێکی خه‌ته‌رناکی بۆ به‌لاڕێدابردنی خوێنه‌ری کورد هه‌ڵگرتووه که ئه‌هه‌مییه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه ده‌ستی بخه‌ینه سه‌ر و ڕێ له تێپه‌ڕینی به‌سه‌ر ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی کوردییدا بگرین. فه‌یله‌سووفان باسی ئیمکانی هه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ حوکم و کارکردی سیاسیی بزووتنه‌وه‌گه‌لێکی ئاینیی-سیاسیی ناکه‌ن که مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌بێت هه‌موو پێوانه‌یه‌کی مۆڕاڵ و زانست و جوانناسیی له کۆمه‌ڵگادا به‌پێی دۆگماکان و تێکسته نه‌گۆڕه‌کانی ناو عه‌قیده‌ی ئه‌وان بێت. کاک مه‌ریوان وریا کاتێک له سیاقی قسه‌کردن له‌سه‌ر به‌شداریی ئیسلامی سیاسیی له پرۆتێسته‌کانی کوردستاندا، باسی تێڕوانینی یۆرگن هابه‌رماس بۆ ئایین له دنیای مۆدێرندا دێنێته پێشه‌وه، نابه‌رپرسانه خوێنه‌ر به وه‌همێکی وادا ده‌بات که هابه‌رماس له‌و تێزه‌یدا مه‌به‌ستی له بزووتنهوهگهڵێکی فه‌نده‌مێنتاڵیستی ئاینیی له چه‌شنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌کگرتووی ئیسلامی‌یش بێت. هابه‌رماس له سیاقی کۆمه‌ڵگای سکۆلاری ئێستای ڕۆژئاوادا که تیایدا ئاین چیتر ناتوانێت وه‌ک مه‌نزومه‌یه‌کی ته‌شریعیی و بڕیارده‌ر کار بکات، بۆ داکۆکیی له عه‌لمانییه‌ت و ئازادیی عه‌قیده ئه‌و تێزه ده‌خاته‌به‌رچاو. ئه‌و تێزه‌ی هابه‌رماس سه‌باره‌ت به‌و مافانه‌یه که خه‌ڵکه ئاینییه‌که و خه‌ڵکه سکۆلارهکه به‌سه‌ر یه‌که‌وه هه‌یانه و داوا ده‌کات هه‌ردوولا ڕه‌چاوکردنی مافه‌کانی به‌رامبه‌ر وه‌ک ئه‌رکی خۆیان سه‌یر بکه‌ن. ئه‌وه‌ی هابه‌رماس وه‌ک مافی خه‌ڵکه ئاینییه‌که باسی ده‌کات ئه‌وه نییه باکمان نه‌بێت ده‌سه‌ڵات و هێز له کۆمه‌ڵگادا لای هێزگهڵێک بێت که‌مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌بێت شهرعییبوون یان شهرعیینهبوونی هه‌ر ئیقدام و بڕیارێکی حکومیی به پێوانه‌ی دۆگما و حوکمه لێبڕاوه‌کانی ناو عه‌قیده‌ی ئاینیی ئه‌وان بریاری له‌سه‌ر بدرێت. ده‌ی هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕۆشنبیرانی عه‌لمانیی ئێمه له ئاستیدا قه‌له‌قن و وا ده‌کات حه‌ماسه‌تێکیان بۆ هاوسه‌نگه‌ریی له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسیی‌دا نه‌بێت. هابه‌رماس داوا ده‌کات جێپێییهک بۆ ئه‌و جۆره له هێزی ئاینیی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی‌دا بکرێته‌وه که ئه‌م سێ مه‌رجه‌ی خواره‌وه‌ی ته‌واو پێ قبوڵه: یه‌که‌م، پلورالیزمی عه‌قیده‌یی و جیهانبینیی هه‌بێت له وڵات‌دا؛ دووه‌م، زانست له سه‌رووی هه‌موو زانینێکه‌وه بێت؛ سێیه‌م، هه‌موو یاسا و مۆڕاڵێک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی عه‌لمانیی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. تێنه‌گه‌یشتنه له تێزه‌که‌ی هابه‌رماس یان ته‌فسیرکردنی هه‌ڵه‌یه‌تی وا ده‌کات ڕۆشنبیرانی ئێمه له‌و قه‌له‌قییه‌ی ڕۆشنبیرانی عه‌لمانیی تێنه‌گه‌ن که له ئاست هێزگرتنی ئیسلامی سیاسیی له کوردستاندا هه‌یانه. ئه‌و ئیسلامهسیاسییهی که هه‌ر مانگێک به‌ر له خۆپیشاندانه‌کان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ده‌زگای دادوه‌ریی و به‌شی زۆری کۆمه‌ڵگایان له دژی ڕۆشنفکران سه‌نگه‌ر پێگرت و مه‌رجی ئه‌وه‌یان فه‌رز کرد که ئازادیی بۆ بیروڕایه‌ک نه‌بێت که له‌گه‌ڵ دۆگما ئاینییه‌کانی ئه‌واندا نه‌یه‌ته‌وه. ئه‌و ئیسلامهسیاسییه ڕادیکاڵه‌ی که هه‌ر خودی کاک مه‌ریوان وریا مانگێک به‌ر له که‌وتنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان و له وتارێکدا به ناوی (هەرای هەندێک لهمەلاکان)، له‌سه‌ر کهمتۆڵێڕانسیی و هێڕشی خه‌ته‌رناکیان بۆ سه‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕینی ڕۆشنبیران، وه‌ک «هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پڕ له‌ترس و خورافەت بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردیی و ئیهانەکردنێکی بەردەوامی ئینسان له‌لایه‌ن نوخبه‌یه‌کی په‌ڕگیری ئاینییه‌وه» وه‌سفیان ده‌کات.
هه‌ندێک پێیانوایه که‌وتنه‌وه‌ی پرۆتێسته‌کانی ئه‌مساڵ هێزه فه‌نده‌مێنتاڵیسته ئیسلامییه‌کانی له ڕادیکاڵییه‌ت خست و کردنی به هێزگه‌لێک که ئیتر بتوانن پلورالیزمی جیهانبینیی له چوارچێوه‌یه‌کی عه‌لمانییدا قبوڵ بکه‌ن. ئه‌مه لێکدانه‌وه‌یه‌کی ڕووکه‌شانه و دڵپاکانه‌ی پڕ لهحهماسهتهنهک فیکر. که‌سێک که لێکدانه‌وه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه بۆ هاوسه‌نگه‌ریی هێزه ئیسلامییه‌کان له‌گه‌ڵ هێزه عه‌لمانییه‌کاندا له پرۆتێسته‌کانی به‌هاری ئه‌مساڵدا ده‌کات، به‌و ئه‌ندازه‌یه سادهبینه که ناتوانێت ئه‌و ڕاستییه ساده‌یه ببینێت که چاوپۆشین له جیاوازییه ئایدۆلۆژییه‌کان له نێوان هێزه به‌شداره‌کاندا گۆڕانێکی ئایدۆلۆژیی نه‌بوو له فیکری ئه‌واندا، به‌ڵکو ئیقدامێکی پراگماتیکیی ئه‌و هێزانه بوو له پێناو زیاتر تۆکمه‌کردنی سه‌نگه‌رێک که ئه‌وانی ئۆپۆزیسیۆن له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتوویانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕێکی زیاتر له ده‌سه‌ڵات و کارکردی سیاسیی بۆ خۆیان. دیاره ئه‌و هێزانه ئه‌م پراگماتیکییهتهیان له‌و ڕۆژانه‌دا گه‌یانده ئه‌وه‌ی که بۆ پیشاندانی پرۆتێسته‌کان ته‌نها وه‌ک خرۆشانێکی ''خۆڕسک'' و ڕه‌وای جه‌ماوه‌ریی دژ به خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و بۆ لهبهرچاولابردنی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به‌دوای ده‌سه‌ڵات و کارکردی سیاسیی زیاتره‌وه‌ن بۆ خۆیان، ته‌واو خۆیان کشاندبۆوه بۆ پشت که‌والیسه‌کان. ئه‌م تاکتیکه بوو زۆرێک له ڕۆشنبیرانی به‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌دا برد. بۆ نموونه ئه‌مه‌بوو وایکرد به‌رێز کاک به‌ختیار عه‌لی پێیوابێت «له کوردستاندا ئه‌مجاره بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه که‌وتۆته‌وه که ئایدۆلۆژیا له پشت مۆبیلیزهکردنییهوه نییه». هه‌ر درێژه‌ی ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه‌یه‌یه له پرۆتێسته‌کان که باوه‌ڕێکی وا ساده و کورتبینی له‌ناو خه‌ڵک و رۆشنبیرانی ئێمه‌دا جێخستووهکه پێیانوابێت هێزێکی بۆ نموونهوهک کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له حاڵه‌تی سه‌رگرتنی پرۆتێسته‌کاندا، له حیزبه‌کانی ئێستای ناو ده‌سه‌ڵات زیاتر ئازادیی ڕاده‌ربڕینی پێ قبوڵ ده‌بێت.
من قه‌له‌قی ئه‌وه‌م که کۆمه‌ڵگای ئێمه خه‌ریکه له پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پاره‌یه‌ک که گه‌نده‌ڵیی حکومه‌ت ده‌یفه‌وتێنێت، ئازادییه‌کانی خۆی داده‌نێت. من پێموایه یارییکردنه به ئاگر خه‌یاڵت ڕاحه‌ت بێت له ئاست ئه‌وه‌ی هه‌زاران گه‌نجی بێکارت په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر مزگه‌وت و له خوتبه‌ی ساده‌و پڕ له ڕقی مه‌لاکان زیاتر لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆزتری دنیا تێناگه‌ن. ئه‌م ڕووکردنه له فه‌نده‌مێنتاڵیزم پۆتێنسیاڵی گه‌وره‌ی بۆ که‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژیی سیاسیی له داهاتوودای هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ڵگرتووه. هه‌رێمێک که ده‌یان هه‌زار پۆلیس و پێشمه‌رگه‌و چه‌کداری تیایه که له هه‌موو عومریاندا تاکه سهنعاتێک و تاکه سه‌رچاوه‌یه‌کی داهات فێرکرابن، به‌کارهێنانی چه‌که. بیرمان نه‌چێت ئێستا ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و ته‌واو بێزراو له کوردستاندا هه‌یه و له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌شدا فه‌رزکردنی داواکاریی سیاسیی به‌وه‌سیله‌ی چه‌ک ترادیشیۆنێکه که تا مێژوویه‌کی نزیک کاری پێکراوه‌و کاریگه‌ر بووه.
زۆرێک نموونه‌ی ئه‌ردۆغانی سه‌رکۆوه‌زیرانی تورکیا دێننه‌وه و به‌وه ئارگیومێنت ده‌که‌ن که ئیسلامییه‌کانی کوردستانیش مومکینه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و میانڕه‌و بن. گرفتی ئه‌م که‌سانه ئه‌وه‌یه میانڕه‌ویی ئه‌ردۆغان وه‌ک بڕیارێکی شه‌خسیی ئه‌و که‌سه و دابڕاو له ژینگه‌ی سیاسیی و سروشتی کێشمه‌کێشه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تورکیا سه‌یر ده‌که‌ن. زۆر به ساده‌یی؛ ئه‌ردۆغان له تورکیا هه‌ڵده‌که‌وێت چونکه ئه‌وه تورکیایه. ئه‌وه سروشتی کێشمه‌کێش و ئانتاگۆنیزمه سیاسییه‌کانی ناو هه‌ر وڵاتێکه که بڕیار ده‌دات بزووتنه‌وه‌ی توندڕه‌و یان میانڕه‌و هه‌ڵده‌که‌وێت له‌وێدا، نه‌ک مه‌زاجی فه‌ردیی و بڕیاری شه‌خسیی که‌سه‌کان. عه‌لمانییه‌کانی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسینی ستراکتۆری کۆمه‌ڵگا و ستراکتۆری ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمی کوردستاندا که پێیانوایه ئیسلامییه‌کان له‌وێدا نوسخه توندڕه‌وه‌که‌ی ئیسلامیزم هه‌ڵده‌بژێرن. له تورکیا عه‌لمانییه‌ت ئایدۆلۆژیایه‌که که له‌لایه‌ن یه‌ک سوپای گه‌وره‌و هدهپارێزرێت و لادان لێی ته‌نانه‌ت شه‌رعییه‌ت به کوده‌تای سوپا به‌سه‌ر حکومه‌تیشدا ده‌دات. بێجگه له‌مه، تورکیا وڵاتێکی دامه‌زراوه‌ییه که دیموکراتییه‌ت تیایدا سه‌رباری هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانی، زۆر له‌هه‌ریمی کوردستان زیاتر به دامه‌زراوه‌ی جیاواز زامن کراوه. هه‌رێمی کوردستان هه‌رێمێکه تا ئاستی ئانارشییهت بێدامهزراوهیه. له ئاست هه‌رێمێکی وادا، وه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گه‌نده‌ڵیی و نادادپه‌روه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تییه کوشنده‌یه‌ی له‌وێدا زاڵه و تووڕه‌یی خه‌ڵک له‌و دیارده‌یه، سادهدڵییهکی گه‌وره‌یه ئێمه خه‌یاڵمان راحه‌ت بێت و ترسی گه‌شه‌ی فهندهمێنتاڵیزممان نه‌بێت.
به کورتیی سیاسه‌تکردن تێفکرین و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ئالۆزتری ده‌وێت له‌و لێکدانه‌وه و سهنگهرگیرییه ساده‌یه‌ی که له ئێستادا له‌ناوه‌ندی سیاسیی و ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا هه‌یه. دیارده‌یه‌ک که من تێبینیی ده‌که‌م و پێم کارێکی نادروسته ئه‌وه‌یه که زۆرێک له ڕۆژنامه‌کان که‌وتوونه‌ته داوی ئه‌م ساده‌کردنه‌وه‌یه‌ی سیاسه‌ت بۆ دووبه‌ره‌ی ڕه‌ش و سپی و ئاماده نین دیبه‌یتێکی تۆزێک زیندووتر له نێوان بیروڕا جیاوازه‌کاندا بخه‌نه‌وه. نایشارمه‌وه به لای منه‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموکراتییه‌ت، خستنه‌وه‌ی دیبه‌یتێکی زیندوو و ڕاسته‌قینه له میدیاکاندا له نێوان بیروڕا جیاوازه‌کاندا زۆر گرنگتره له به‌رپاکردنی ده‌یان ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان که مومکینه هێزه سیاسییه‌کان ئاوا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی خێر و شه‌ڕدا دابه‌ش بکات و ته‌نانه‌ت هیزی فه‌نده‌مێنتاڵ و نادیموکراتیش له‌به‌ره‌ی خێر-دا دابنێت.
23.08.11