"گوونه‌که‌ی بخۆم و هه‌ردوو چاوت ده‌رده‌هێنم"دا
Baker.ahmed@telia.com
که‌یسی یه‌که‌م: منداڵێکی حه‌وتساڵ، له‌لایه‌ن دایکییه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت که هه‌ردوو قاچی ده‌شکێنرێت به‌وه‌ی که به گوێێ ئه‌وی نه‌کردووه. له قوتابخانه، کاتێک له ترس و دڵه‌راوکێی ئه‌و ده‌کۆڵنه‌وه، ده‌ستبه‌جی ده‌نێردرێت به شوێن دایک وباوکدا و له ڕێگای دائیره‌ی سۆشیاله‌وه، ئه‌م که‌یسه ده‌گه‌ێنرێته دادگا. لێکۆڵینه‌وه له‌م که‌یسه، دایک و باوک داخاته به‌رده‌م مه‌ترسی زیندان. ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ له‌به‌رانبه‌ر منداڵدا.
که‌یسی دووه‌م: باوکێک به منداڵه‌ی خۆی ده‌ڵێت ؛" گوونه‌که‌ی بخۆم". منداڵ له ترس‌دا خه‌وی لێناکه‌وێت و له لایه‌ن ستافی باخچه‌ی ساوایانه‌وه ئه‌م ترسه‌ی منداڵ به له‌ده‌ستدانی گوونی ده‌بێته هۆکاری ههڵوێسوهرگرتنی ده‌ستگای سۆسیال و قوتابخانه و ده‌نێردرێته دادگا.
ئه‌م دوو نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، به‌شێکی که‌م له‌و به‌ریه‌ککه‌وتنه کولتوورییانه‌ن که هاوڵاتییان کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕووبه‌ڕوویده‌بنه‌وه له ژیانی رۆژانه‌یاندا. به‌ڵام که‌یسی واقعین و ده‌کرێ به‌هۆی ئه‌و تێڕوانینه جیاوازهوهی که کۆمه‌ڵگای نوێ له به‌رانبه‌ر منداڵ و مافه‌کانیدا هه‌یه‌تی، به ده‌ردی سه‌ری و کاره‌ساتی ناخۆش ته‌واو بێت. ئه‌وه‌یشی هۆکاری ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه کولتوورییه‌ی نێوان کۆمه‌لگای سوید و به‌شێک له هاولاتییانی کۆچبه‌ره بۆ ئه‌م وڵاته، پێشینه جیاوازه‌کانی باوکان ودایکانێکه که منداڵه‌کانییان له وڵاتی دووه‌مدا له دایک ده‌بن و به سیسته‌می باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا تێده‌په‌ڕن . ئه‌گه‌رچی ئاخاوتنی دایک وباوکان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا به زمانی کوردی ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ر زمانی سویدی و به‌شێکی گه‌وره له به‌ها و نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌لگای ده‌ره‌وه‌ی خێزانه، که کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵان و تێروانینی ئه‌وان داده‌نێت. له‌نا و که‌ش وهه‌وایه‌کی وه‌ک په‌روه‌رده‌یه‌کی خێزانی کوردیی له ناو ماڵدا و بوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی دیکه‌ی له ده‌ره‌وی چوارچێوه‌ی خێزان، ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه کولتورییانه ده‌کرێ ببنه نوکته‌یه‌کی خۆش و هه‌ندێک جاریش، کیشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڵام ئایا ئه‌م گرفته، به ته‌نها کێشه‌یه‌که که به چاویلکه‌کانی :" کۆمنیکاسیۆنی ئه‌نته‌رکولتوری" ده‌بێ بخوێنرێته‌وه، ئایا زانیاری په‌یداکردن له‌سه‌ر کۆده کولتوریی و به‌ها جیاوازه‌کان له‌کاتی کۆمۆنیکاسیۆنی نێوان ئینسانه‌کاندا که پێشینه‌ی ئه‌تنی و کولتوری جیاوازییان هه‌یه ئه‌م ده‌ردی سه‌رییانه کۆتایی پێده‌هێنێت. به بڕوای من کێشه‌که له جیاوازییه کولتوریی و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی که له کولتوره جیاوازه‌کاندا ده‌کرێ بوونی هه‌بێت گه‌وره تره و من له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م، ئه‌م پرسیاره له گۆشه‌نیگای جۆراوجۆرتره‌وه، سه‌رنج بده‌م. به‌ڵام له هه‌ر شوێنێکه‌وه ده‌ستپێبکه‌یت، هه‌ست ده‌که‌یت، دیسپلینی کۆمۆنیکاسیۆنی ئه‌نته‌رکولتوری، جێگایه‌کی له‌م باسه‌دا هه‌یه و ناکرێت هه‌روا به‌سه‌ریدا بازبدرێت.
Intercultural communication که من ناچارم به کۆمۆنیکاسیۆنی ئه‌نته‌رکولتوری وهریبگێرم ، بریتییه له تێڕوانیێک بۆ کۆمۆنیکاسیۆن له نێوان ئه‌و ئینسانانه‌ی که پێشینه‌ی کولتوریی و ئه‌تنی جیاوازییان هه‌یه و شاره‌زابوون له پیشینه کولتورریه‌کانی نێوان ئاخاوتنکهران، به‌کارهێنانی چاویلکه‌یه‌کی کۆمۆنیکاسیۆنی ئه‌نته‌رکولتوری، ده‌کرێ هه‌ندێک له ناڕۆشنییه‌کان که‌مبکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاخاوتنی نێوان ئینسانه‌کان، ساده‌تر ئه‌نجامبدرێت. له غیابی تێروانینێکی ئاوادا بۆ کۆمۆنیکاسیۆنی نێوان ئینسانه‌کان، به‌ریه‌ککه‌وتنه‌کان و ناڕۆشنییه‌کان تا دێ گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه. له خراپترین حاڵه‌تدا، ره‌نگه به گرفت و کێشه کۆتایی به ئاخاوتنه‌که بهێنرێت.
بۆ نموونه شێوازی سلاوکردنی خه‌لکی کورد له که‌سێکی دیکه له بهیهکگهیشتنێکدا، که به ده‌ستماچکردن و هه‌واڵپرسینی هه‌موو بنه‌ماڵه ته‌واو ده‌بێت له به‌رانبه‌ر پرسیاری: "چۆنیت"دا، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی "چۆنی" سوویددایه که به باشم کۆتایی پێدێت.
له ئاخاوتنی کۆمه‌ڵگای سویددا، چاوبڕینه چاوی که‌سی قسه‌که‌ر، به مانای گرنگیدان به ئاخاوتنه‌که و ئارهزوونیشاندان بۆ به‌رده‌وامبوون له ئاخاوتن لێکده‌درێته‌وه و ده‌رژێته خانه‌ی ڕیزلێنانهوه له‌وی دی. ئه‌مه گه‌وره‌ترین به‌ریه‌ککه‌وتنی کولتوری هاوڵاتی کورده له به‌یه‌کگه‌یشتن و ئاخاوتنیاندا له‌گه‌ڵ که‌سانی سویدی له دائیره و قوتابخانه و شوێنی کاره‌کاندا. به‌وه‌ی سیسته‌می ڕێزلێگرتن له زمانی کوردی‌دا کۆمه‌ڵێک پله‌و مه‌قامی گه‌وره‌ی له‌ده‌وره، سه‌رداخستن و چاونه‌بڕینه چاوی به‌رانبه‌ر له کاتی ئاخاوتندا بووه‌ته نۆرمێکی باو، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر ژن یان کچ بێت ، بۆیه‌ده‌کرێ له‌لایه‌ن هاولاتی سویدیی و مامۆستا و خاوه‌نکاره‌وه وا لێکبدرێته‌وه که ئه‌وی به‌رانبه‌ر گوێ به ئاخاوتنه‌که نادات و رێزم بۆ دانانێت، لێکبدرێته‌وه. که ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، هیچ ئاخاوتنێک دروستنه‌بێت. شێوازی ئاخاوتن له زمانی کوردی‌دا، شه‌رم و شکۆ تان وپۆی ته‌نیوه و ته‌نها له زمانی کوردی‌دا ده‌کرێ وه‌ک ئاخاوتنێکی ڕێزدارانه لێکبدرێته‌وه. بوونی چاویلکه‌یه‌کی ئه‌نته‌رکولتوری له کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئاخاوتنانه‌دا، ده‌کرێ ئه‌و "قرچکردن" و تێنه‌گه‌یشتنه جیاوازانه‌ی که له کولتووره جیاوازه‌کاندا بوونی هه‌یه که‌مکاته‌وه. یان هیچ نه‌بێت، که‌مێک ئاخاوتنه‌که تێگهیشتووانهتر بخاته به‌ر گوێ.
هه‌ر بۆیه‌ش ده‌کرێ دیفاعی باوکێک له به‌رانبه‌ر دادگایه‌کی سویدیدا که دایک و باوک تاوانبار ده‌کات به به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ له‌به‌رانبه‌ر منداڵدا، ئه‌گه‌رچی زهبروزهنگهکهش نه‌چووه‌ته خانه‌ی پراکتیکه‌وه، به‌وه‌ی که منداڵ هێشتا گوونی پێوه‌یه و هه‌ردوو چاوی هێشتا له شوێنی خۆیدایه، بچێته خانه‌ی تێنه‌گه‌یشتنی مامۆستا و به‌رپرسی سۆشیال و نه‌توانینییان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سیمبوڵ و کۆده شاراوانه‌ی که له زمانی کوردیدایه. گوایا باوک و دایک مه‌به‌ستییان له ئه‌زیه‌تدانی کۆرپه‌کانییان نییه و ئه‌وان ته‌نها زمانێکێان به‌کارهیناوه که ئاساییه له زمانی کوردی‌دا. ده‌کرێ له گۆشه‌نیگای کۆمۆنیکاسیۆنی ئه‌نته‌رکولتورییه‌وه ئه‌م پرسیاره سه‌رنجبدرێت و ئه‌م لێکتێنهگهیشنه به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا ته‌فسیربکرێت. به‌ڵام به دیوێکی دیکه‌یشیدا، ئێمه له‌به‌رانبه‌ر زمانێکی پڕ له زه‌بروزه‌نگی خوێناویداین که کۆمه‌ڵگای نوێ، سنووری یاسایی بۆداناوه و وه‌ک به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگی فیزیکی و سایکۆلۆژی له‌به‌رانبه‌ر هاولاتییاندا قه‌ده‌غه‌ی کردووه.
ئیتر پرسیار لێره‌دا له‌وه‌دا نییه که من هێشتا گوونی منداڵم ده‌رنه‌هێناوه و چاوی منداڵ هێشتا له شوێنی خۆیدایه و هه‌ڕه‌شه‌ی زهبروزهنگئاسای به‌کارهاتووی ناو زمان، ته‌نها بۆ دیاریکردنی "کردن و نه‌کردن"ی کرده‌وه‌یه‌که که منداڵ پێیهه‌ڵده‌ستێت. به‌لکو له تێڕوانینی کۆمه‌لگایه‌کدا که دیدێکی دیکه‌ی له به‌رانبه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵدا هه‌یه و پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ چه‌مکی:" زه‌بروزه‌نگی زمانی" له به‌رچاوه، ده‌کرێ ئه‌م پرسیاره، وه‌لامی خۆی وه‌ربگرێته‌وه.
بۆیه پرسیارگه‌لێکی له چه‌شنی:" زه‌بروزه‌نگ له زماندا" چ جێگایه‌کی له کولتوری په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا هه‌یه، له سوییددا ئه‌م پرسیاره چۆن سه‌رنجده‌درێت، ده‌کرێ سه‌رنجدانێکی دیکه‌ی زمانی ئاخاوتنی گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بێت له به‌رانبه‌ر منداڵه‌کانیاندا.
په‌روه‌رده و سیسته‌می سزا له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا
له هه‌موو سیسته‌مه په‌روه‌رده‌کانی منداڵاندا، سزا و پاداشت جێگایه‌کی تایبه‌تی داگیرده‌که‌ن. ئه‌رکی سزا بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌وه‌یه که چی له خێزان و کۆمه‌لگادا ڕێپێدراوه و چیش ڕێیپێنادرێت. ئینسان له ڕێگای چه‌مکی سزاوه له به‌رانبه‌ر منداڵدا، سنووری کردن و نه‌کردنی ئه‌و شتانه بۆ منداڵ جیاده‌کاته‌وه که نۆرم و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به باش یان خراپ ده‌یاناسێنێت. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر وا بکه‌یت، ده‌کرێ ته‌ماشکردنی ته‌له‌فیزیۆنت لێ قه‌ده‌غه بکرێت، جۆرێکه له سزا که گه‌وره‌کان له‌به‌رانبه‌ر منداڵاندا به‌کاری دێنن. ئینسان ده‌کرێ، کۆمه‌ڵێک نموونه‌ی دیکه به خه‌یاڵیدا تێپه‌رێت.
به‌ڵام سیسته‌می سزا له په‌روه‌رده‌ی منداڵی کورددا هه‌تا بڵیی خوێناوییه. سه‌رنجێکی ئه‌م ده‌ربڕینه باوانه‌ی ئاخاوتنی دایکان وباوکانی کورد بده‌ن. که زۆر کات له به‌رانبه‌ر شتێکدایه که منداڵ کردوویه‌تی، یان به نیازی کردنییه‌تی.
قژ به‌سرته‌وه نایه‌ڵم
بێم هه‌ردوو چاوت ده‌رده‌هێنم
وا بکه‌یت، هه‌ردوو قاچت ده‌شکێنم
داخت ده‌که‌م
شه‌رت بێت هه‌ڵتواسم
ئه‌م هه‌موو قاچ و ده‌ستشکاندن و داغکردنه له‌کوێوه دزه‌ی کردۆته ناو زمانی دایکان و باوکان. بۆچی ئاخاوتن له‌گه‌ل منداڵدا ده‌بێ هێنده خوێناوی بێت.
زه‌بروزه‌نگ له زماندا، هیچ نیه جگه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاماده‌یی ئه‌و زه‌بروزه‌نگه واقعییه‌ی که له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بوونی هه‌یه. کۆمه‌ڵگایه‌ک که به ناو شه‌ڕه یه‌کله‌دواییه‌که‌کاندا تێده‌په‌ڕێت و دڵخۆشه به‌وه‌ی ده‌نگی تفه‌نگه‌کان کۆتای‌یان هاتووه و خه‌ریکی به "دوبه‌ی"کردنی شاره‌کانییه‌تی، به‌ڵام بیری ده‌چێته‌وه، که خامۆشبوونی ده‌نگی تۆپه‌کان، به مانای خامۆشبونی لایه‌نه سایکۆلۆژییه‌کانی جه‌نگ نییه. ئه‌وه‌تانێ دایک و باوکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ڕۆژانه له‌به‌رانبه‌ر جگه‌رگۆشه‌کانیاندا، له‌شه‌ڕێکی سه‌ر و چاودهرهێناندان و هێشتاش پێیانوایه کاریگه‌ری ئه‌م زمانه خوێناوییه له‌سه‌ر منداله‌کانییان، ته‌نها مه‌به‌ستێکی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه و هیچی دی. ئه‌وه ته‌نها منداڵێکی کوردی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نییه که له به‌رانبه‌ر :" هه‌ردوو چاوت ده‌رده‌هێنم"دا زه‌نده‌قی ده‌چێ و سیسته‌می په‌روه‌دره‌ی سوید کۆمه‌کی ده‌کات له شڵه‌ژانی ده‌روونی ئه‌و بکۆڵێته‌وه، به‌ڵکو منداڵانی کوردیش که له ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین و رۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ربڕینانه‌دا، ڕووبه‌ڕووده‌بنه‌وه، به هه‌مان شێوه زهندهقییان چووه و ده‌رفه‌تێکییان نه‌بووه ، یان کۆمه‌ڵگایه‌ک نه‌بووه ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌یان بۆ بکات به مانیفێستی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رانبه‌ر گه‌وره‌کانیاندا. بێگوومان ئه‌وه‌شمان له بیرنه‌چێت تێگه‌یشتنی منداڵان له ڕسته و ده‌ربڕینی پر میتافۆرییانه‌ی گه‌وره‌کان له زه‌ینی ئه‌واندا هیچ زرنگانهوهیهک پێک ناهێنێت و قۆڵشکاندن و سووتاندن و کوێرکردنی چاو، به مانای کۆنکرێتی وشه و ده‌سته‌واژه‌کان لای ئه‌وان لێکدردرێتهوه.
چه‌مکی زه‌بروزه‌نگ به گشتی و زه‌بروزه‌نگ له زماندا له کوردی‌دا قه‌ت پێناسه‌یه‌کی بۆ نه‌کراوه. تێڕوانینی گشتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هێنده‌ی به‌لای زه‌بروزه‌نگی سیاسی‌دا چه‌قی به‌ستووه ، ناتوانێت زه‌برو زه‌نگێکی دیکه ببینێت که له ئاخاوتنی رۆژانه‌ی ئهندامهکانیایدا ڕه‌نگده‌داته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش زه‌بروزه‌نگ له زماندا که له به‌رانبه‌ر بێدرهرهتانترین و لاوازترین ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌لگاکه‌یدا، منداڵه‌کانیدا به‌کارده‌هێنرێ، قه‌ت نه‌خراوه‌ته ڕسته‌یه‌کی به‌که‌ڵکه‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌لکو پێیشیوایه، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م زمانه خوێناوییه‌دا دێته‌ده‌نگ، شته‌کانی زۆر به جدی گرتووه و له کۆده کولتورییه‌کانی زمانی کوردی نه‌گه‌یشتووه و ده‌بوایه به چاویلکه‌کانی کۆمۆنیکاسیۆنی ئه‌نته‌رکولتورییه‌وه له زمانی ئه‌وی بکۆلیایهتهوه.
زه‌بروزه‌نگ چییه
زه‌بر و زه‌نگ، وه‌ک چه‌مکی کولتور، ئیجماعێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نییه که چۆن پێناسه بکرێت. دیسپلینه جۆراوجۆره‌کانی زانست، تێکه‌ڵێک له پێناسه و ده‌ربڕینی، هه‌ندێک جار له‌یه‌که‌وه نزیک و هه‌ندێک جاریش تاراده‌یه‌ک له‌یه‌که‌وه دوور، به‌کارده‌هێنن بۆ پێناسه‌کردنی چه‌مکی زه‌بروزه‌نگ. به‌ڵام من بۆ خۆرزگارکردن له مه‌تاهه‌کانی تێڕوانینی ئه‌م دیسپلینه زانستییانه‌دا، که‌ڵک له تێروانینی Hearn وه‌رده‌گرم که پێیوایه ده‌کرێ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاوبگیرێت له کاتی پێناسه‌کردنی چه‌مکی زه‌بروزه‌نگدا. (1)
یه‌که‌م: به‌کارهێنانی هێزێکی فیزیکی یان هه‌رشتێکی دی، له لایه‌ن که‌سێک یان کۆمه‌ڵێکی دیکه‌وه
دوو: مه‌به‌ستی زیانپیگهیاندن.
سێ: ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن که‌سی دووچاری زه‌بروزه‌نگه‌وه بوو وه‌ک بێحورمهتیپێکردن و زهرهرلێکهوتن هه‌ستی پێده‌کرێت.
چوار: ئه‌وه‌ی که ته‌ره‌فی سێیه‌م، کرده‌وه‌که یان ڕووداوه‌که وه‌ک زهبروزهنگبهکارهێنان سه‌رنجده‌دات، به نموونه ده‌ستگای قه‌زایی
له ئاستی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا، زه‌مه‌نێک به ته‌نها زه‌بروزه‌نگی فیزیکی وه‌ک زه‌بروزه‌نگ سه‌رنجده‌درا. به‌لام له ئێستادا، زه‌بروزه‌نگی ده‌روونی، ئه‌وه‌ی که به تێرۆری نه‌فسی له‌قه‌له‌مده‌درێت ، گوێگرانێکی زۆری هه‌یه و به به‌شێک له به‌کارهێنانی زه‌برو زه‌نگ سه‌رنجده‌درێت.
سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌م، مه‌به‌ستی زیانپێگه‌یاندن ده‌کرێ له حاڵه‌تێکه‌وه بۆ حاڵه‌تێکی دیکه جیاواز بێت. به‌ڵام هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ و به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت به مه‌به‌ستی بهکارنههێنانیش، ده‌چێته خانه‌ی زه‌بروزه‌نگه‌وه، چونکه له زه‌بروزه‌نگی به‌کارهێنراوی نێوان تاکه‌کاندا، جنێو و چاوسوورکردنه‌وه و خۆڕاپسکان و پهلاماردانێش، تێکه‌ڵێک له کرده‌وه‌ی جۆراوجۆرن که هاوکێشه‌ی زه‌بروزه‌نگی نێوان ئینسانه‌کان ته‌واوده‌کات و ناکڕی له‌یه‌کتری جیابکرێنه‌وه.
خاڵی سییه‌م جێگای تایبه‌تی هه‌یه و پێویستی به‌روونکردنه‌وه‌ی زیاتره. به کورتییه‌که‌ی له‌وه‌دا چرده‌کرێته‌وه که مه‌به‌ستی ئه‌و که‌سه‌ی که زه‌بروزه‌نگ به‌کارده‌هێنرێت، جێگایه‌کی ئه‌وتۆی نامێنێته‌وه و چۆنێتی هه‌ستپێکردنی که‌سی زه‌بروزه‌نگ له به‌رانبه‌ردا به‌کارهاتوو گرنگی په‌یداده‌کات. به کورتییه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌ستیشت نه‌بوو بێت زه‌بروزه‌نگ له‌بارانبه‌ر مندا به‌کاربێنیت، به مانا فیزیکی و نهفسییهکهیهوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له زمانی کوردی‌دا ده‌ڵێن به‌خوا به‌س سووعبه‌ت بووه و هیچی تر، سه‌رنج ده‌چێته سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی که‌سی "تهعهدالێکراو" که ئه‌و چۆن پێی تێکده‌چێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێت. ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌ستیش نه‌بێت که وا بکه‌یت له به‌رانبه‌ر مندا، من پێموایه به‌م هه‌ڕه‌شه و گووڕه‌شه فیزیکی و نه‌فسییانه‌ی تۆ له به‌رانبه‌ر مندا، شه‌خسییه‌ت و به‌های ئینسانیم که‌وتۆته به‌ر په‌لامار. واتا له پێناسه‌کردنی چه‌مکی زه‌بروزه‌نگدا، جێگایه‌کی گرنگ بۆ چیرۆکی ئه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگی به‌رانبه‌ر به‌کارهاتووه، په‌یدا ده‌بێت. ئه‌م تێروانینه بۆ سه‌رنجدان له کێشه‌ی گاڵته‌پێکردنی منداڵان و گه‌وره‌سالان له به‌رانبه‌ر یه‌کتریدا، ئاڵوگۆرێکی رادیکالانه بۆ سه‌رنجدان له پرسیاری زه‌بروزه‌نگی زمانه‌وانیدا ده‌خاته به‌رده‌ست.
خالێ چواره‌م، بڕیاردانی ته‌ره‌فی سێیه‌مه به‌وه‌ی که چی زه‌بروزه‌نگه و چیش زه‌بروزه‌نگ نییه له ئاستی قانوونی قه‌زایی وڵات‌دا. تا زه‌مه‌نێکی دووریش نییه، ژن‌کوژی له ژێر په‌رده‌ی شه‌ره‌فدا، وه‌ک زه‌بروزه‌نگ و تاوان له یاساکانی ئه‌حوالی مه‌ده‌نی کوردستاندا، نه‌ده‌ناسێنرا.
له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، به‌وه‌ی منداڵ کائینێکی خاوه‌نئیراده و ئازاد نییه و وه‌ک موڵکی خێزان سه‌یرده‌کرێت، زه‌بروزه‌نگی زمانی به‌کارهێنراو له به‌رانبه‌ریاندا، جێگایه‌کی له تێروانینی گشتی و باوی کۆمه‌ڵگادا نییه. ئه‌مه نه‌ک ته‌نها به‌مانای ئه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگی چاوده‌رهێنان و قاچشکاندنی منداڵان ته‌نها ڕه‌مزییه و ناچێته ئاستی پراکتیکه‌وه، به‌لکو زه‌بروزه‌نگی زمانی به‌کارهێنراو هه‌میشه به کووته‌ککاری و داغکردنی منداڵان ته‌واده‌بێت. یانی ئه‌گه‌ر چاوه‌کانیش دهرنههێنرێن،زیانێکی فیزیکی له منداڵان هه‌ر ده‌درێت. به جیا له‌و زیانه ڕۆحیی و سایکۆلۆژیانه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌کانی گوونخواردن و قژبهسهرهوهنههێڵان لای منداڵانی دایده‌نێت.
ئه‌وه‌ی جێگای تێرامانی منه له په‌یوه‌ند به پێناسه‌کردنی چه‌مکی زه‌بروزه‌نگدا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره له زه‌بروزه‌نگ که له نزیکترین په‌یوه‌ندییه نزیکه‌کانی نێوان خێزاندا به‌کارده‌هێنرێت، هێشتاش به کاری ناوخۆیی خێزان له قه‌له‌مده‌درێت و هیچ ڕێسایه‌ک ناگرێته خۆ. ئیشکالییه‌ت له‌وه‌دا نییه که کۆمه‌لگای ئێمه له‌سه‌ر پێناسه‌یک بۆ زه‌بروزه‌نگ ساغنه‌بووه‌ته‌وه بۆیه کووته‌ککاری منداڵ له رێگای زه‌بروزه‌نگی زمانه‌وه کاردانه‌وه لای دایک و باوک پێکناهێنێت، به‌لکو له‌وه‌دایه ئه‌م زمانه خوێناوییه هێنده پانتاییه‌کی گه‌وره و ره‌زامه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له پشته‌وه‌یه که به جومگه‌یه‌کی ئاسایی تهربییهتدانی منداڵ گۆڕدراوه. من دڵنییام ئه‌گه‌ر دایکان و باوکان ههڕهشهکانیشییان له په‌یوه‌ند به نینۆکدهرهێنان و قژبهسهرهوهنههێشتن نه‌گاته ئاستی پراکتیک، ئه‌وا مندال، کووته‌ککاری زۆی ده‌کرێت و له باری فیزیکی و سایکۆلۆژییه‌وه، داغاندهکرێت. سه‌رنجی من له‌م وتاره‌دا، له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌می دایک و باوک به عه‌مه‌لی ده‌کرێته‌وه یاخود نا، به‌لکو له‌سه‌ر کاریگه‌ری تێرۆرێکه له به‌رانبه‌ر بێده‌سه‌لاتترین ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌لگادا که ده‌بێ حورمه‌ت و که‌سایه‌تییان بپارێزرێت، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م هێرشانه له دایک و باوکی منداڵه‌کانیشه‌وه بێت. هه‌موو که‌سێک داتوانێت ببێته دایک و باوک، منداڵان ئازاد نین له‌وه‌ی که کێ ده‌که‌نه دایک یان باوکی خۆیان، به‌لکو پاراستنی ڕۆڵی دایک و باوکایه‌تی کارێکی ئاسان نییه و به‌کارهێنانی ئه‌م زمانه تێرۆرئاسایه، کافییه که ئه‌م ڕۆڵه له زۆرێک له دایکان و باوکانی کۆمه‌ڵگای ئێمه بسه‌ندرێته‌وه.
دوو حه‌قیقه‌ت
ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆماس ترانستریۆمه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵی ئهمسالێ وه‌رگرت 2011، بۆ ڕۆژێک شیعر دێته په‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌کانی سوید. لانی که‌م له ڕۆژنامه‌ی یۆتۆبۆری پۆستنی شاری یۆتۆبۆریدا ده‌کرێ له 7ی ئۆکتۆبه‌ردا ئه‌م شیعره بخوێنرێته‌وه
دوو حه‌قیقه‌ت
له یه‌کتری نزیک ده‌بنه‌وه
یه‌کێکیان له ناوه‌وه دێت
ئه‌وی دییان، له ده‌ره‌وه
له‌و شوێنه‌یدا به‌یه‌کده‌گه‌ن
ئینسان شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، خۆی ببینێت
حه‌قیقه‌تی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که زمانی کوردی له ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیدا، له زمانی ژێرزه‌مینه‌کانی ژووری ئه‌شکه‌نجه و سزادانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرییه‌کان ده‌چێت. حه‌قیقه‌تێکه و تا ئێستاش مه‌رجه‌عییه‌تی خۆی له‌و کۆده کولتوریی و پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه وه‌رده‌گڕیت که له کۆمه‌لگای کوردستاندا باوی هه‌یه و پرسیارێکیشی لێنه‌کراوه.
حه‌قیقه‌تی دووه‌م ئه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌م زمانه به زمانی شایسته‌ی ئاخاوتن له‌گه‌ل منداڵدا ناناسێت و ده‌زانێ به‌رده‌وامبوون له به‌کارهێنانیدا له به‌رانبه‌ر منداڵاندا، ڕاگرتنی ئه‌وانه له ژێرزه‌مینه شێداره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی ئه‌واندا.
کاتێکیش به‌یه‌کده‌گه‌ن، چ له قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایاندا بێت، دایکان وباوکان بۆیان هه‌یه خۆیان ببینن. من جه‌للادی منداڵه‌کانمم یاخود پارێزه‌ری حورمه‌ت و شه‌خسیه‌تی ئه‌وانم. به‌وه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنی ئه‌م دوو حه‌قیقه‌ته بۆ هاوڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات فرسه‌تێکه و ناکرێت له ده‌ستبدرێت، ده‌کرێ ئینسان به چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه له‌و زمانه پڕ له زه‌بروزه‌نگه‌ی خۆی بڕوانێت و زمانێکی دیکه بدۆزێته‌وه.
به‌لآم بۆ هاوڵاتییانی ناوه‌وه‌ی کوردستان، ئیمکانی به‌ریه‌ککه‌وتنی ئه‌م دوو حه‌قیقه‌ته له ژیانی رۆژانه‌دا که‌متره و سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا که له به‌رانبه‌ر منداڵه‌کانیاندا، خه‌ریکی قژبڕین و قاچودهستشکاندنی منداڵه‌کانیانن، ئه‌رکێکی قورستره. به‌ڵام سه‌خت نییه تا زمانی کوردی له‌م زه‌بروزه‌نگه واقعییه‌ی له به‌رانبه‌ر منداڵاندا ئه‌نجامده‌درێت، پاکبکرێته‌وه.
دوا وته
میله‌ر له کتێبی:" هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌روه‌رده بوو" ئاماژه‌یه‌کی گرنگ به منداڵی هیتله‌ر و مامه‌له‌ی باوکی ئه‌و ده‌دات. تیکسته‌که درێژه، به‌ڵام به‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگی به‌کارهاتووی باوک له به‌رانبه‌ر کوڕه‌که‌یدا، کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له شکڵپێدان و دروستکردنی شه‌خسییه‌تی هیتله‌ری گه‌وره‌دا هه‌یه، ناچارم هه‌موو تێکسته‌که وه‌ربگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی.
:"باوکی هیتله‌ر قه‌ت به ناوی خۆیه‌وه کوڕه‌که‌ی ناوناهێنێت. به‌لکو هه‌میشه به فیکه بانگیده‌کات. ئه‌م چاره‌نووسه‌ش دووچاری جووله‌که‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه که بێ ماف و بێ ناو ژیان دهگووزهرێنێ. تێههلدانهکانی باوک بۆ هیتله‌ر، گرفتی چاره‌سه‌رنه‌کراوی ئه‌و بوو که هیچ په‌یوه‌ندی به هیتله‌ر خۆیه‌وه نه‌بوو. جووله‌که‌ش هه‌ست به‌مه ده‌کات کاتێک له شه‌قامێک ده‌په‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شیر بێنێت. پیاوێک به ده‌سته‌سڕی به قۆڵه‌وه به‌ستراوی SAوه به‌ره و ڕووی دێ، ئه‌م SA پیاوه، ده‌توانێ هه‌رچی شتێک بکات له به‌رانبه‌ر جوولهکهکهدا، ئه‌و ده‌توانێ شیره‌که بکات به‌سه‌ریدا و بانگه‌وازی ئه‌وانی دیکه بکات تا به‌م ڕووداوه ڕابووێرن و که‌یف له‌وه بکه‌ن که ئینسانێکی دی ته‌واو بێده‌سه‌ڵاته. جووه‌که بۆئه‌وه‌ی سه‌ری سه‌لامه‌ت بێت، ڕق و تووڕه‌یی خۆی له ناوخۆیدا ده‌خواته‌وه. جووه‌که ناتوانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌زعه‌که‌ی هه‌بێت هه‌ر وه‌ک چۆن هیتله‌ر له ده‌سه‌ڵاتێکی خوارهوهتردا بوو له به‌رانبه‌ر باوکی‌دا. هیتله‌ر ڕقی له‌به‌رانبه‌ر باوکی‌دا نیشاننه‌ده‌دا، به‌ڵکو لاوازییه‌کی بینییه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ده‌یویست سزای باوکی بدات به نمره خراپه‌کانی قوتابخانه‌یه‌وه. باوکی پێیوابوو ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئیهانه‌ت بووه له به‌رابه‌ریدا بکرێت.
هێله ئاسنه‌کانی که به‌ره و که‌مپه‌کانی بێگاری دریژدهبوونهوه، هه‌ر له‌وێدا ته‌واو ده‌بوون، به بێ هیوا، ئاخر له‌وێدا ژیان کۆتایی ده‌هات. له که‌مپه‌کانی بێگارییه‌وه هیچ ڕیگایه‌کی دیکه به‌ره‌و شوێنی دی، بوونی نه‌بوو. ئه‌م هه‌سته‌ش منداڵێک هه‌یه‌تی که هه‌میشه لێده‌درێت و سووکایه‌تی پێده‌کریت و نازانێت که ژیان ده‌کرێ کۆتایی پێبێت. هیچ ڕیگایه‌ک بۆ هه‌لهاتن له‌به‌رانبه‌ر جه‌للادا بوونی نییه. هیتله‌ر له له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا ده‌یزانی که لێدان و زه‌بروزه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بوو، هه‌ر چییه‌کی دیکه‌ی بکردایه تێهه‌لدان کۆتایی نه‌ده‌هات. هه‌ر بۆیه‌ش تاکه ئه‌لته‌رناتیڤێک ئه‌وه بوو ئازاره‌کانی خۆی له‌بیرکات و خۆیی له بیرباته‌وه و له‌گه‌ڵ جه‌للادا بێت به‌یه‌ک. خۆ پێناسه‌کردنه‌وه و خۆناسینه‌وه له‌گه‌ڵ باوک‌دا، وا له هیتله‌ر ده‌کات که له ته‌مه‌نی لاوێتیدا داوای ملکه‌چبوونی ته‌واوه‌تی له‌هاوڕێکانی بکات له به‌رانبه‌ر ئه‌ودا. هیتله‌ر له ته‌مه‌نێکی که‌می گه‌نجێتیدا بوو ده‌ستی دایه خوتبه‌ی درێژی حه‌ماسییانه. ئه‌و خوتبه‌کانی باوکی زیندووده‌کرده‌وه، ئه‌و خوتبانه‌ی باوکی ده‌یدان و ئه‌و هه‌ستی پێدهکرن له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تراومایه له یاد بکات که باوکی ئه‌وی پێ دووچارکرد،
هیتله‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌لمانیدا گرت
ده‌سه‌لات به‌سه‌ر ئه‌لمانیادا هێنده گه‌وره بوو که حوکمه‌ته‌کانی ئه‌وروپای ناچار کرد، له دوای هیتله‌ره‌وه خۆیان بگوونجینن.
باوکی هیتله‌ر هه‌میشه له شه‌ودا ئاماده بوو، هیتله‌ر له خه‌ویشدا نه‌یده‌توانی ده‌ستبه‌رداری باوکی ببێت."
ڕه‌نگه به ته‌نها زانستی سایکۆلۆژیا کافی نه‌بێت بۆ ته‌ماشاکردنی ده‌سه‌لاتێکی وه‌ک نازیزمی ئه‌لمانی وکورتکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ که‌سایه‌تی هیتله‌ر. پێشموانییه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی میلله‌ریش ده‌رکێشانی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه بێت. به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌ش نابێت فه‌رامۆش بکرێت که که‌سایه‌تی ئه‌م پیاوه و دڵرهقبوونی بێوێنه‌ی ئه‌و له به‌رانبه‌ر دۆست و دوژمنانی‌دا، ده‌رئه‌نجامی په‌روه‌رده‌یه‌کی تووندوتیژی باوکه له‌به‌رانبه‌ر منداڵێکی بێده‌سه‌ڵاتدا. له پشت هه‌موو تاوانبارێکی ناو زیندانه‌وه، منداڵییه‌کی تێکشکێندراو و دایک و باوکێکی دڵڕه‌ق ئاماده‌یی هه‌یه. ئه‌م حه‌قیقه‌ته له‌م رۆدا فاکتێکی واقعییه و سه‌لماندنی خۆماندووکردنێکی زۆری ناوێت. بۆ منداڵییه‌کی تێکشێندراوی هیتله‌ر و زه‌بروزه‌نگی هه‌میشه‌یی باوک، نه ده‌کرا پیاوێکی میهره‌بان بێته ئاراوه.
هه‌ر بۆیه‌ش کاریگه‌ری کولتووری:" قاچت ده‌شکینم، چاوت ده‌رده‌هێنم، قژ به‌سه‌رته‌وه ناهێڵم و هه‌ڵتده‌واسم " که له زمانی باوکان و دایکانی کوردی ده‌ره‌وه‌ی ولاتیشدا ئاماده‌ییه‌کی به‌رچاوی هه‌یه، به‌ڵگه‌ی ڕه‌فتاری دایک و باوکه هیتله‌ره‌کانی کۆمه‌لگای ئێمه‌یه له به‌رانبه‌ر منداڵه‌کانی دوێنێیاندا که ئه‌مڕۆ باوک و دایکی نه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ولات و به هه‌مان زمانی دایک و باوکه هیتله‌ره‌کانی دوێنێیانه‌وه ده‌دوێن. ئه‌م نموونانه، سه‌رگوزشته‌ی باوکی هیتله‌ر و کورهکهیمان له کۆنتێکستێکی کوردی‌دا به ڕۆشنی ده‌خاته به‌رده‌ست. ئه‌م میراته کولتوری و ئه‌م بازنه داخراوه‌ی زه‌بروزه‌نگی زمانی که دایک و باوک ده‌یده‌نه ده‌ستی کوڕ و کچه‌کانیان و ئه‌وانیش وه‌ک باوک و دایکی زه‌مه‌نێکی دیکه ده‌یگویزنه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی دیکه‌یان ، ده‌کرێ له شوێنێکدا کۆتایی پێ بێت. من زه‌مه‌نێکی کورتم له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ تێکشکاندنی ئه‌م بازنه داخراوه‌ی زه‌بروزه‌نگ، هیوادارم، که‌سانی تر له‌من گه‌شبینتر بن.
1- Eliasson M& Menckel E (2003) könsperspektiv på verbal aggression och fysiskt våld mellan elever i grundskolan Arbetslivsrapport 2003
2-Maria Myhrman, uppfostran Karlstads Universitet uppsatser.se