ده‌یڤد فرێنچ" و بهشانۆکردنی مێژوو
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه : عه‌بدوڵا سڵێمان (مه‌شخه‌ڵ)
کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی شانۆگه‌ری "دڵی سه‌رباز"
له شانۆگه‌ری "دڵی سه‌رباز"دا عیسا له میانی کوڕه شانزه ساڵانه‌که‌ی "یاقوب" که‌له‌سه‌ر سۆشتهی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به خۆی و جانتاکه‌ی و بلیتی یه‌ک سه‌ره‌وه له چاوه‌ڕوانی سه‌فه‌ردایه،ئاوڕ له ڕابردوو ده‌داته‌وه. "عیسا" که جه‌نگاوه‌رێکی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م بووه به‌په‌له خۆی ده‌گه‌ێنێته وێستگه‌که تا کوڕه‌که‌ی ڕازی بکات که ماڵ جێنه‌هێڵێ.ئه‌م جه‌نگاوه‌ره له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که له جه‌نگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناتوانێ باسی ڕووداوه‌کانی ڕۆژانی شه‌ڕ بکات. سه‌ره‌تا "عیسا" به زمانێکی پڕ له نیگه‌رانی و نادڵنییاییهوه ده‌رباره‌ی براکه‌ی"وێڵ" و هاوڕێکانی ده‌دوێت سه‌باره‌ت به مه‌شقی سه‌ربازی له سکۆتڵه‌ند و گالیپۆلی و پاشان دێته سه‌ر شه‌ڕ له "سۆم".
عیسا سه‌ره‌تا خۆی له پرسیاره قووڵ و بێئارامهکانی کوڕه‌که‌ی ده‌پارێزێ و بێئاگایی خۆی له‌و پابه‌ندبوونه ئه‌خلاقییه ڕاده‌گه‌ێنێ سه‌باره‌ت به‌و په‌یمانه‌ی که له‌یه‌که‌م ڕۆژێ گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌وبه‌ری ئۆقیانووسه‌کانه‌وه به "یاقوب"ی داوه.دواتر وه‌ڵامه‌کانی په‌ل ده‌هاون بۆ چیرۆکی شانازی و گه‌مژه‌یی و تووڕه‌بوون و نائومێدی تا ده‌گاته نه‌خشاندنی وێنه‌ی مرۆڤێک که به غه‌ریزه‌یه‌کی ئاژه‌ڵیی کوێرانه له هه‌وڵی ڕزگار بووندایه.
ئه‌مه ئه‌و وێرانکردن و توندوتیژییه‌ی ناو شانۆگه‌ری "دڵی سه‌رباز"ه که دواجار باوک و کوڕه‌که به‌یه‌ک شاد ده‌کاته‌وه.
تراژیدیای جه‌نگ
جه‌نگ-تراژیدیا-مه‌رگ ئه‌و هاوکێشه‌یه‌یه که"ده‌یڤد فرێنج"ی شانۆنامه‌نووسی که‌نه‌دی له شانۆگه‌ری "دڵی سه‌رباز"دا درامایه‌کی لێ ئه‌خوڵقێنێ که کاریگه‌رییه‌که‌ی هێنده به‌قووڵی ڕه‌گ داده‌کوتێ له ڕێگای کاره‌کته‌ره‌کانه‌وه به‌ره‌و ناخی خوێنه‌ر-بینه‌ر ڕۆده‌چێ. هێڵه درامییه‌کان هێنده چڕ‌وپڕ ته‌نراون که‌له‌ڕێگه‌ی وهیادهێنانهوه و فلاش باکه‌وه ته‌واوی ڕووداوه‌کانی هه‌شت ساڵی پێشتر و به‌تایبه‌تی ڕۆژانی نۆ و ده‌ی پووشپه‌ڕی 1916 دێنێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر-بینه‌ر. ئه‌م چنینه درامییه له سه‌ر سه‌رسه‌ختی و پێداگری "یاقوب مێرسه‌ر"ه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت.
ده‌یڤد فرێنج له ڕێگه‌ی شانۆگه‌رییه‌کانییه‌وه که دواتر قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌که‌ین، ناو و ناوبانگێکی لۆکا‌ڵی و جیهانی وا په‌یدا ده‌کات که ئیتر بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێکی شانۆی که‌نه‌دی- ئینگلیزی که بیه‌وێت له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی شانۆی که‌نه‌دی بدوێت،ناتوانێت به‌سه‌ر ده‌یڤد فرێنج دا باز بدات و فه‌رامۆشی بکات.ڕۆژنامه‌ی"گلۆب ئه‌ند مه‌یڵ" ده‌نووسێت" هه‌ر که باس دێته سه‌ر نووسینی شانۆ، ده‌یڤد فرێنج له‌وانه‌یه له‌هه‌موو که‌سێک زیاتر ناسراوتر بێت له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی که‌نه‌دی"(1). به‌رهه‌مه‌کانی ده‌یڤد سنووری که‌نه‌دا و ئه‌مریکای باکور ده‌بڕن و له‌سه‌ر شانۆکانی وڵاتانی کیشوه‌ره‌کانی ئه‌مریکای باشور و ئه‌وروپا و ئوسترالیاش دێنه نمایش.
ته‌وزیفی مێژوو له دراما ی "دڵی سه‌رباز" و گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك له مێژوو و کاره‌ساتی جه‌نگی کاولکاری جیهانی یه‌که‌م له ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌وه(Narrative ) و به‌شداریکردن له داڕشتنی ڕێگای گه‌ڕانه‌وه و نائومێدی و بێهیوابوون له‌به‌رده‌م ته‌واوی ئاسۆکانی ژیان، هێمایه‌که بۆ شاره‌زایی و توانایی نووسه‌ر. هه‌رێمی نیوفاونڵاند که ئه‌وسا هه‌رێمێک بووه سه‌ربه‌خۆ له‌که‌نه‌دا و وه‌ک به‌شێک له وڵاتی به‌ریتانیا،ده‌بوایه له‌و جه‌نگه‌دا به‌شدار بێ و ئه‌میش به‌ده‌وری خۆی له سه‌رکه‌وتن و شکسته‌کاندا پشکی به‌رکه‌وێ. ده‌یڤد له شانۆگه‌ری"1949 "دا وردتر له‌سه‌ر ساڵی 1949 وه‌کو ساڵێکی مێژوویی لهپهیوهستبوونی نیوفاونڵاند به که‌نه‌داوه ده‌دوێت.
شانۆگه‌ری"دڵی سه‌رباز" که له ڕواڵه‌تدا ساده و ساکار و به سێ کاره‌کته‌ر چنراوه( عیسا مێرسه‌ر،یاقوب مێرسه‌ر، بێرت تایله‌ر)،به‌ڵام له‌ناواخندا ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که کاره‌کته‌ره‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی لێکدابڕێن، یان جیاوازی بیرکردنه‌وه‌یان هه‌ریه‌که‌یان به‌ره‌و ئاقارێکی جیاواز ببات،یه‌کانگیرانه له‌ده‌وری ته‌وه‌ره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌خولێنه‌وه ئه‌ویش جه‌نگه که مۆری خۆی به‌سه‌ر ژیانی هه‌ر سێ کاره‌کته‌ره‌که و ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌وه ناوه. "ده‌یڤد فرێنج" له‌م شانۆگهرییهیدا ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌مان پێبڵێت که کاریگه‌رییه‌کانی جه‌نگ هه‌ر کۆمه‌ڵێ مه‌ودای ئابووری و سیاسی نییه،به‌ڵکو له‌ڕووی سایکۆڵۆژییهوهش کاریگه‌رییه‌که‌ی له گۆشه‌گیری و بێده‌نگ بوون و ماتی و بێئومێدی و ته‌نانه‌ت تا ئاستی شێتبوونیش درێژ ده‌بێته‌وه.
یاقوب : خۆت باش ده‌زانی پێی خۆش نییه ده‌رباره‌ی جه‌نگ بدوێ، ته‌نانه‌ت بۆ دایکیشم باسی ناکات .
زۆر هه‌وڵم له‌گه‌ڵی داوه بیهێنمهگۆ، به‌ڵام هیچ که‌ڵکی نییه .
بێرت : ڕاسته، زۆر له‌پیاوان خۆشییان به‌و باسانه نایه‌ت .
یاقوب : به‌ڵام تۆ باسی ئه‌که‌یت .
بێرت : به‌ڵێ، که‌قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌که‌م، ئیسراحه‌ت ده‌که‌م.
یاقوب : له‌وانه‌یه باوکیشم به‌وه ئیسراحه‌ت بکات . له‌وانه‌یه ؟ ( دواتر ) له‌وانه‌یه بێرت ؟
ئه‌م کاریگه‌رییه له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌کو نه‌خۆشی درمی وایه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی ده‌وروبه‌ر به ئاشکرا هه‌ست پێده‌کرێت. کاریگه‌ری جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له‌سه‌ر "عیسا مێرسه‌ر" به‌جۆرێکه که تووشی جۆرێک له گۆشه‌گیری و ته‌نیایی کردووه که هه‌رچه‌ند ده‌کات مۆته‌که‌ی کوشتنی براکه‌ی "وێڵ" به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌یه و وازی لێناهێنێت. تا کار ده‌گاته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژیان بێزار بێت.
یاقوب : چۆن بزانین ؟ تۆ ڕۆژ نا ڕۆژێکیش دوو قسه بۆ ئێمه ناکه‌ی .
لێره‌شه‌وه "یاقوب مێرسه‌ر" تووشی سه‌رچڵی و یاخیبوون بووه له‌ئه‌نجامی هه‌ستکردن به ته‌نیایی و فه‌رامۆشکردنه‌وه له‌لایه‌ن باوکییه‌وه.ده‌رئه‌نجام ئه‌م کاریگه‌رییه سایکۆڵۆژییه هێنده په‌ره‌ده‌ستێنێ که خه‌ریکه ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی "عیسا مێرسه‌ر".
له‌ناو قه‌دی شانۆگه‌رییه‌که به‌دواوه هه‌ست ده‌که‌یت میزاج (Mood )ی "عیسا" ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت. هه‌ست ده‌که‌یت وا عیسا له قاوغی خۆی ده‌چێته ده‌ره‌وه و ڕه‌ها له بێئومێدی و ئازاد له‌و ئازاره‌ی که له هه‌شت ساڵی ڕابردوودا پێوه‌ی تلاوه‌ته‌وه ،به بێ له‌به‌رچاوگرتنی وشیارکردنهوهکانی "بێرت"ی هاوڕێی ده‌که‌وێته گێرانه‌وه‌ی ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌کانی ڕۆژی ده‌ی پووشپه‌ڕ. میزاج له شانۆگه‌رییه‌که له یه‌که‌مین دیداری نێوان "یاقوب" و "بێرت"ده‌رده‌که‌وێ به‌ڵام له‌یه‌ک ئاستدا نامێنێته‌وه به‌ڵکو میزاج له چه‌ندین ئاستی جیاوازدا خۆی ده‌نوێنێ.وه‌کو نزم، به‌رز، باڵا.میزاج سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ڕیتمێکی نزم و نه‌رم ده‌ڕوات و دواتر به‌پێ به پێ له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ری ڕێژه‌ی ڕووداوه‌کان و به‌رز و نزم بوونه‌وه‌ی هه‌ست و سۆز ،ئه‌میش به‌رز ده‌بێته‌وه و له کۆتایشدا دێته‌وه ئاستی نزم.
میزاجی نزم----میزاجی مامناوه‌ندی----میزاجی باڵا----میزاجی نزم
جۆری میزاج له"دڵی سه‌رباز"دا توند و پڕ له هه‌ڵچوون و سه‌رکێشییه.ته‌نانه‌ت کاره‌کته‌ره ناسهرهکییهکانیش پابه‌ندبوونی خۆیان به‌م میزاجه‌وه نیشان ده‌ده‌ن ته‌نها خاتوو"سه‌یدی" خێزانی "بێرت" نه‌بێت که ئه‌م هاوکێشه‌یه نایگرێته‌وه، هۆیه‌که‌شی به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئارامی ده‌روونی"بێرت" ی هاوسه‌ری.
ئه‌تمۆسفیر له "دڵی سه‌رباز"دا لێوانلێوه له ترس و شانازی و ته‌ژیه له بێڕه‌نگی.
شانازی و ترس به ته‌واوی سێبه‌ریان خستۆته سه‌ر ئه‌تمۆسفیری شانۆگه‌رییه‌که و له‌ڕێگه‌ی دیالۆگی کاره‌کته‌ره‌کانه‌وه و له دوو توێی ڕسته و له‌په‌نای وشه‌کانه‌وه ئه‌و ترس و شانازییه ده‌بینرێن.دوو ترس له‌م شانۆگه‌رییه ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌بن.یه‌کێکیان ترسه له شه‌ڕ و تۆقینه له‌مردن. ئه‌وی تریشیان ترسه له له‌ده‌ستدانی (کوڕ،برا،باوک،مێرد).
بێرت : من خه‌ریک بوو خۆم پیس بکه‌م.
ئه‌م دوو ترسه که‌شوهه‌وای شانۆگه‌رییه‌که ڕه‌نگڕێژ ده‌که‌ن بهدیمهنگهلێکی خۆڵه‌مێشی.بۆیه سه‌رله‌به‌ری شانۆگه‌رییه‌که ڕه‌ش و سپییه پێش ئه‌وه‌ی هیچ ڕه‌نگێکی تر بتوانێ هه‌ژموونی خۆی باڵاده‌ست بکات. له‌پاڵ ڕه‌ش و سپیشه‌وه جاروبار ده‌یڤد ڕه‌نگی سوور و شین و سه‌وز یان زه‌ردمان نیشان ده‌دات.به‌ڵام ئه‌م ڕه‌نگانه له دوو دێری وتووێژێک زیاتر تێپه‌ڕ ناکه‌ن. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئه‌تمۆسفیر لهیهکانگیرییهکی به‌هێز دایه له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و شوێنکات. شوێنکات له شانۆگه‌رییه‌که به‌م جۆره‌یه: شوێن سۆشتهی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری"به‌ی ڕۆبه‌رتس "ه، کاتیش شه‌وه. ئه‌م تاریکییه حوکمڕانی ئه‌تمۆسفیری شانۆگه‌رییه‌که ده‌کات تا کۆتایی. تاریکی که ڕه‌گه‌زی ڕه‌نگی ڕه‌ش تیایدا باڵاده‌سته، له ئاوێته بوونێکی ئۆرگانیکی دایه له‌گه‌ڵ ترس و نائومێدی و په‌شیمانی،له‌گه‌ڵ برینه ساڕێژنه‌بووه‌کانی "عیسا و بێرت و یاقوب".بۆیه ئه‌گه‌ر شوێنکاتی شانۆگه‌ری "دڵی سه‌رباز" پارکێکی سه‌وز بوایه،یان که‌نار ده‌ریایه‌کی شینی جوان بوایه،ئه‌وا نووسه‌ر نه‌یده‌توانی به‌م سه‌رکه‌وتووییه که‌شی له‌بار بخوڵقێنێ و ئامانجه‌که‌ی بپێکێ.
هه‌رچی شانازیشه وه‌کو کۆنسێپتێکی(Concept ) سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو ئارگیومهنتهکانی "دڵی سه‌رباز"دا ئاماده‌ییه‌کی به‌هێزی هه‌یه، وه‌کو شانازی گیانفیداکردن له‌پێناو به‌ریتانیا، شانازی به‌شداریکردن له جه‌نگ و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌زموونی شه‌ڕ و شاهێد بوون به‌سه‌ر قه‌سابخانه‌یه‌کی بێوێنه له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
بێرت : یاقوب، له‌وانه‌یه به‌و په‌ڕی ساده‌ییه‌وه خۆی نه‌یویستبێ ڕزگاری ببێ. گوێبگره، مهمکهره قاره‌مان. قاره‌مانی ڕاسته‌قینه ئه‌و که‌سه‌یه که نه‌گه‌ڕایه‌وه . وه‌کو مامه "وێڵ"ی ئێوه.
"عیسا" وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی کۆن و ڕزگار بووی ئه‌و جه‌نگ و نه‌هامه‌تییه، شانازییه‌کانی به‌درێژایی شانۆگه‌رییه‌که نمایش ده‌کا و به‌رده‌وام خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. "عیسا" کوشتنی براکه‌ی و هه‌زاران سه‌ربازی تر ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌ڵمانیا،نه‌ک جه‌نگ!. ئه‌م دیدگا و تێروانینه ئاو له ناسیۆنالیزم ده‌خواته‌وه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا بازدانه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ فاکته‌ری واقیعی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری و سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و کاته‌ی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌دابه‌شکردنی جیهان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌کان و ئاو و خاک و فه‌راهه‌مکردنی بازاڕ بۆ کاڵا به‌رهه‌م هێنراوه‌کانیان و دابینکردنی هێزی کاری هه‌رزان.
کاره‌کته‌ره نادیاره‌کان(ناسه‌ره‌کییه‌کان) و ستایڵی شانۆگه‌رییه‌که
کاره‌کته‌ر، بریتییه له هه‌ر که‌سێک یان شتێک که‌له به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری له چنینی خه‌یاڵه‌وه له‌ڕێگه‌ی نووسه‌رێک یان دانهرێکهوه هه‌ر که‌سێک یان قه‌واره‌یه‌ک له جیهانی داهێنانی نووسه‌رێکه‌وه ده‌رده‌که‌ون. وردتر بڵێین کاره‌کته‌ر هه‌ر ته‌نها مرۆڤ ناگرێته‌وه،به‌ڵکو ئاژه‌ڵ،مه‌خلوقاتی ئاسمانی،خواوه‌ند،و هه‌ر که‌س و مه‌خلوقێکی میتۆلۆژی تر.(2 )
کاره‌کته‌ر شانبه‌شان له‌گه‌ڵ گرێچنه و شوێنکات و مه‌به‌ست و ستایڵ ڕۆڵێکی شیاو ده‌گێڕێ له ده‌ق .کاره‌کته‌ر به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه (کارکرده، گۆشه‌نیگا،ناسرا و نه‌ناسراو،وه‌ستا و جوڵه،سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کی...تاد) له‌خزمه‌ت ده‌قدا ده‌توانرێت سوودی لێببینرێت و نووسه‌ری به‌توانا ده‌توانێت له کاتی گونجاو‌دا کۆمه‌ڵێ ئه‌رکیان پێبسپێرێ.
"ده‌یڤد فرێنج" زیره‌کانه هه‌وڵی داوه چه‌ند کاره‌کته‌رێکی نادیار(ناسه‌ره‌کی) له شانۆگه‌رییه‌که‌ی به‌رجه‌سته بکاته‌وه.(ڕاشێڵ - دایکی یاقوب، خاتوو سه‌یدی هاوسه‌ری بێرت،ئه‌فسه‌ر کێڵی، وێڵ مامی یاقوب، ڕوبی و عه‌ریف ئه‌نگز....تاد.)گرنگی ئه‌م کاره‌کته‌رانه له‌وه‌دایه له‌لایه‌که‌وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به کاره‌کته‌ره ئه‌سڵییه‌کانی شانۆگه‌رییه‌که‌وه هه‌یه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه کۆمه‌ڵه ئه‌رکێکی تریان له‌سه‌رشانه که ڕوونکردنه‌وه و ڕۆشنکردنه‌وه یان پێکه‌وه لێک‌گرێدانی ڕووداوه‌کانه به‌تایبه‌تی "وێڵ" که ئاماده‌ییه‌کی گه‌وره‌ی له نه‌ستی "عیسا" دا هه‌یه. بوونی ئه‌م کاره‌کته‌ره نادیارانه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌خزمه‌ت کاراکته‌ره ئه‌سڵییه‌کان و گرێچنه‌ی شانۆگهرییهکهن. بوونی خاتوو"سه‌یدی" لهفهراههمکردن و ئاسایی کردنه‌وه‌ی ژیانی پاش جه‌نگ و زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ "بێرت"،بوونی دایکی یاقوب لهسهرپهریشتیکردنی یاقوب و عه‌تف به‌خشین و ته‌نانه‌ت جێگرتنه‌وه‌ی "عیسا" له سۆز به‌خشین به کوڕه‌که‌ی و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانی "عیسا" له‌کاروباری ژیان و خێزاندا، ئه‌فسه‌ر کێڵی ده‌رخستنی هه‌ندێ سه‌ره‌داو و ڕاستی بۆ "یاقوب" سه‌باره‌ت به ڕۆژه تاریکه‌کانی جه‌نگ و خه‌ونه‌کانی مرۆڤ له‌ژێر ڕه‌هێڵه‌ی گولله،ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که "وێڵ" وه‌ک تارماییه‌ک سێبه‌ری خستۆته سه‌ر ته‌واوی ده‌قه‌که.
ده‌یڤد فرێنج له پانتایی ده‌قه‌که‌وه هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شکردنی وزه و توانایی به‌سه‌ر کاره‌کته‌ره‌کان که نادیارهکانیش له‌م نێوه‌دا بێبه‌ش ناکات. دروستکردنی باڵانس له نێوان کاره‌کته‌ره‌کانی "دڵی سه‌رباز" په‌یوه‌سته به گرێچنه و توانایی ده‌یڤد له ته‌کنیکی شانۆ که‌ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی که‌شوهه‌وایه‌کی مۆتیڤانه‌ی دروست کردووه تا ئامانج بپێکێ.
سه‌باره‌ت به ستایڵ(Style )یش وه‌کو ڕه‌گه‌زێکی شێواز بریتییه له‌وه‌ی که نووسه‌ر چۆن وێنای ڕوداوه‌کان ده‌کات و نیشانه‌ی ئیندیڤیجواڵییهته که نووسه‌ری چاک له نووسه‌ری خراپ جیاده‌کاته‌وه.(3 )ده‌یڤد له "دڵی سه‌رباز"دا به‌بڕوای من هه‌وڵی داوه خۆی له ئاڵۆزی ستایڵ به‌دوور بگرێ و له‌گه‌ڵ به‌ره‌و ژوور هه‌ڵکشانی ڕووداوه‌کان و گرێچنه(plot ) به‌له‌به‌رچاوگرتنی کات و جۆری کاره‌کته‌ر ستراکچه‌ری شانۆگه‌رییه‌که‌ی به زمانێکی ساده به‌ڵام سفت دابڕێژێ.به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت که زمانی شانۆگه‌رییه‌که زمانێکی ئاڵۆز نییه و به هیچ جۆرێک بۆشایی له نێوان دیالۆگه‌کان به‌دی ناکرێت. زمان له "دڵی سه‌رباز"دا زمانی ئه‌رستۆکراته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی که‌نه‌دی نییه،به‌ڵکه زمانی سه‌رباز و مامۆستا و دارتاش و جوتیار و کرێکاره.زمانی خه‌ڵکی نێو پارک و شوێنه گشتییه‌کانی نیوفاونڵانده.زمانێکه ته‌ژی له ساده‌یی و خاکی(Slang ) و ته‌نانه‌ت له ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌شدا ژماره‌یه‌ک وشه به‌شێوه کورتکراوه‌که‌ی نووسراون.
.
عیسا : به هه‌رحاڵ، به‌نیازی له ساینت جۆنز چی بکه‌ی ؟ له سه‌ر کورسی باخچه‌یه‌ک ههڵدهکورمێی یان له
به‌رده‌رگای ماڵانا وه‌کو سه‌گێکی بێخاوه‌ن ده‌نووی ؟
یاقوب : ئه‌توانم خه‌می خۆم بخۆم.
عیسا : به‌ڵێ، ده‌توانی .
یاقوب : باشیش ده‌توانم.
عیسا : یاقوب، تۆ هێشتا ته‌مه‌نت پانزه ساڵانه . پانزه ساڵ !
یاقوب : من شانزه ساڵانم . دوو هه‌فته پێش ئێستا پێم ناوه‌ته شانزه ساڵیه‌وه . ته‌نانه‌ت بێرت
تایله‌ریش ئه‌وه ده‌زانێت.
عیسا : شانزه ساڵی هێشتا تفڵێکه .
یاقوب : خانوویه‌کی کرێ په‌یا ده‌که‌م و کارێک ئه‌دۆزمه‌وه .
عیسا : ئیشی چی ؟ ئیش ده‌گمه‌نه، خاوه‌ن ئه‌زموونێکی وه‌کو منیش بۆی ناکرێ له‌وێ کارێک بدۆزێته‌وه .
یاقوب : مشوری خۆم ئه‌خۆم .
زمان لێره له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌کانی زمانه‌وه خۆی له ساده‌یی هه‌ڵکێشاوه‌و دیالۆگ(Dialogue) بوار به خوێنه‌ر-بینه‌ر نادات بۆ به‌شداریکردن له پێشبینی کردنی ڕووداوه‌کان، له‌بری ئه‌وه "ده‌یڤد فرێنج" له کۆتایی شانۆگه‌رییه‌که‌دا سه‌رسامییه‌کی گه‌وره‌مان ده‌خاته به‌رده‌م که مه‌گه‌ر هونه‌ری زمانی ده‌یڤد ئاوا ساده به‌ڵام به‌رز بینه‌خشێنێ.
جه‌نگ و کێشه ده‌روونییه‌کان
"عیسا" وه‌ک قوربانییه‌کی جه‌نگ به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک کێشه‌وه ده‌ناڵێنێت که‌به بڕوای من گرنگترینیان هه‌ست کردنه به گوناهی گه‌وره و ژیان لێسه‌ندنه‌وه‌ی مرۆڤ. ئه‌م گوناهه گه‌وره‌یه نه‌ک هه‌ر سێبه‌ری خستۆته سه‌ر به‌شێک له گفتوگۆ و پراکتیکی ڕۆژانه‌ی عیسا، بگره سه‌رتاپای ژیانیشی داگیر کردووه به ڕوحیشیهوه. ئازارێک که عیسا ده‌یچێژێت به هیچ پێوانه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناپێورێت.
یاقوب : دایکم گووتی دوێنێ شه‌و که بهخهبهرهاتوه باوکم له‌ناو جێگای نوستنه‌که‌ی نه‌بووه . دوایی له
حه‌وشه‌ی کڵیساکه بینیویه‌تی که چواردهخۆرهکهی، ئه‌وه‌ی که له‌جه‌نگ هێنابویه‌وه، ڕوه‌و ئاسمان
ڕائهتهکێنێ ..
بێرت : ئه‌ی خوای گه‌وره.
یاقوب : چواردهخۆرهکه پڕ له فیشه‌که. کهدهخهوێت ده‌یکاته ژێر سه‌رینه‌که‌یه‌وه.
ئه‌م قوربانییه له ناسکترین ساته وه‌ختی ژیانی خۆی، برای خوێنی خۆی له‌ژێر ڕه‌هێڵه‌ی بۆمبا و گوللهباراندا به‌هه‌ڵه،بهلێتێکچوون به‌چه‌قۆ ده‌کوژێ و ده‌بێته شاهیدی بینینی دوا هه‌ناسه‌ی و وشک بوونه‌وه‌ی دوا پرسیار له‌سه‌ر لێوه وشکه‌کانی. له‌و ساته‌وه ئیتر "عیسا" نه‌فره‌ت له جه‌نگ و ژیان ده‌کات و بێئومێدانه ده‌ڕوانێته ئاسۆی داهاتوو و هه‌نگاوه خاوه‌کانی هه‌ڵده‌هێنێته‌وه.
یاقوب : تۆ چه‌قۆت ناوه‌ته سه‌ر گه‌ردنم باوکه ! چه‌قۆ . چۆن زاتی ئه‌وه ده‌که‌ی، من کوڕی تۆم !
عیسا : سوێند ده‌خۆم بۆ خۆشم نازانم چۆن ئه‌وه ڕویدا . له کادینه‌که بووم، قه‌ڵه‌م بڕهکهم تیژ ده‌کرده‌وه، وه‌ختێ
که تۆ له پشتمه‌وه ده‌رکه‌وتی، له‌پڕێکا ڕاتچڵه‌کاندم
"عیسا" له ماوه‌ی چوار ساڵی جه‌نگدا هێنده‌ی گۆڕان به‌سه‌ردا دێت که سه‌ربازه‌کان له دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، یاقوب هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕۆژه نه‌ساغه و تۆزێک سکی ئه‌یه‌شێت و له‌گه‌ڵ دایکی نه‌چۆته کڵێسا ، به‌پرتاو به‌ره‌و پیرییان ڕاده‌کات و له باوکی خۆی ده‌پرسێت که ئاخۆ "عیسا مێرسه‌ر"ی نه‌بینیوه؟
له‌لایه‌کی تریشه‌وه "عیسا" جۆره ڕقێکی زۆر ئه‌ستووری لا دروست ده‌بێت،ڕق له ئه‌ڵمانه‌کان و ڕق له جه‌نگ(ئه‌م ڕقه‌یان لێوانلێوه له شانازی). ئه‌م دوو ڕقه باری ده‌روونی "عیسا"یان ڕه‌نگڕێژ کردووه به شپرزه‌یی و توڕه‌یی و قین و ئیتر دواجار "عیسا" به ته‌نیایی و گۆشه‌گیری و فه‌رامۆشکردنی خانه‌واده‌که‌ی گوزارشتیان لێده‌کات، فه‌رامۆشکردنێکی هێنده کوشنده که "یاقوب" لهتهنیاییهکی ترسناکدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و له‌هه‌وڵێکی بێپایانیشدایه تا باوکی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆی و ژیانێکی ئاسایی بژین.
یاقوب : تۆ بۆچی ڕۆینی منت لێبۆته خه‌م ؟ خۆ تۆ نیگایه‌کم تێناگری، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا
بوونیشم نه‌بێ
به‌ڵام که هه‌وڵه‌کانی "یاقوب" و دایکی یاقوب له‌به‌رامبه‌ر سهرسهختییهکانی "عیسا" شکست ده‌هێنن، ئیتر ناچار "یاقوب"ی شانزه ساڵان جانتا ده‌پێچێته‌وه و ماڵ جێده‌هێڵێ.ئه‌م بڕیاره‌ی "یاقوب" که ساختمانی شانۆگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر بنیادنراوه سه‌ره‌تایه‌که بۆ کردنه‌وه‌ی ته‌واوی گرێ و گۆڵه ده‌روونییه‌کانی "عیسا" له‌لایه‌ک و دانپیانانی قوربانییه‌که به تاوانگه‌لێک له‌به‌رده‌م ناوه‌وه‌ی خود و ده‌ره‌وه‌ی خود. ناوه‌وه‌ی خود به‌و دانپیانانه باری سه‌ر شانی سووکتر ده‌بێ له‌کۆمه‌ڵێ ئازاری ویژدانی و ئیتر جارێکی تر "عیسا" له‌به‌رده‌م کوڕه شانزه ساڵانه‌که‌ی ده‌چێته‌وه ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی کهخهنجهرهکهی له‌دڵی (وێڵ) ی برای ده‌چه‌قێنێ و ده‌یکوژێ.لێره‌وه په‌یامی دانپیانانه‌که‌ی ده‌گه‌ێنێته کوڕه‌که‌ی . هه‌رچی ده‌ره‌وه‌ی خودیشه ،دانپیانانه‌که‌ی عیسا له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕێگاکردنهوهیه بۆ ویستی نه‌وه‌ی نوێ و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به ئاره‌زووه‌کانی.
په‌یامی دانپیانانه‌که‌ی عیسا له‌سه‌ر دوو کۆڵه‌که وه‌ستاوه.یه‌ک: ماڵجێهێشتنی یاقوب" و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌زایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تاریک له ماڵی عیسا. دوو: په‌یمانێک که عیسا دابووی به یاقوب له‌یه‌که‌م ڕۆژی گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ نیوفاونڵاند که ڕاستییه‌کانی جه‌نگی بۆ باس بکات. ئه‌م دوو کۆڵه‌که‌یه به تێگه‌یشتنی من وه‌بارهێنانی سایکۆڵۆژیانه‌ی "عیسا"یه بۆ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌کانی ئه‌ودیو ئۆقیانووس بگێڕێته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی مێرسه‌ر و خه‌ونی بهناسیونالیست بوون له که‌نه‌دا
هه‌رێمی نیوفاونڵاند و لابرهدۆر که‌وتۆته ڕۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دا و له یانزه‌ی خاکه‌لێوی 1949 به کۆنفیدراسیۆنی که‌نه‌داوه په‌یوه‌ست بوو و بوو به ده‌هه‌مین هه‌رێمی که‌نه‌دا .له ساڵی 1964 وه حکومه‌تی خۆی هه‌یه و له سیانزه‌ی گه‌ڵاڕێزانی 2001 یشه‌وه به‌فه‌رمی ناوی بوو به "نیوفاونڵاند و لابرهدۆر. به‌پێی دوایین ئاماری سه‌رژمێری له مانگی ڕێبه‌ندان 2009 دا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که پێنجسه‌د و هه‌شت هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د که‌سه.خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه‌ش به زمانه‌کانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئێرله‌ندی ده‌دوێن.
ده‌یڤد فرێنچ تاکه نووسه‌رێکی که‌نه‌دییه که بنه‌ماڵه‌ی مێرسه‌ر ئاماده‌یی به‌رده‌وامی له پێنج کاری شانۆیی وی‌دا هه‌بێت و ئه‌م کاره دراماییانه بوونه‌ته به‌شێک له ناساندنی مێژووی شانۆی که‌نه‌دی. ئه‌وه‌نده‌ی نووسه‌رانی هه‌رێمی نیوفاونڵاند شانازی به زێدی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن،له هیچ هه‌رێمێکی تر و له لای هیچ نووسه‌رێکی که‌نه‌دی تردا به‌رچاو ناکه‌وێت. ده‌یڤد وه‌ک نووسه‌رێکی نیوفاونڵاندی- که‌نه‌دی به‌شێک له‌و شانازییه‌ی به‌ر ده‌که‌وێت و ته‌نانه‌ت پشکی شێریشی پێده‌بڕێت. شانۆگه‌ری "دڵی سه‌رباز"ی ده‌یڤد فرێنج به‌گشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵکی نیوفاونڵاندن و کاره‌کته‌ره‌کانیشی هه‌ر خه‌ڵکی نیوفاونڵاندن.
چیرۆکی بنه‌ماڵه‌ی مێرسه‌ر که خانه‌واده‌یه‌کی ڕه‌گ داکوتاوی هه‌رێمی نیوفاونلانده، و به‌شێکی کاریگه‌ر و زیندووی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی ئه‌و هه‌رێمه‌ن. ده‌یڤد پێنج شانۆگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه نووسیوه و وه‌ک ئاگاداریش بم خه‌ریکی نووسینی شه‌شه‌مین شانۆگهرییهتی( 4 ). هۆکارێک که‌له‌پشت هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بنهماڵهیهوهیه،ڕۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی-مێژوویی بنه‌ماڵه‌ی مێرسهره له‌و هه‌رێمه له‌به‌شداریکردن له ته‌واوی بۆنه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و...تاد.ئاماده‌یی بنه‌ماڵه‌ی مێرسه‌ر له شانۆگه‌رییه‌کانی ده‌یڤد فرێنج نه‌ک نه‌بۆته مایه‌ی توانج و ڕه‌خنه، به‌ڵکو بۆته شوێنی ستایش و خاڵی به‌هێز له‌و به‌رهه‌مانه.
خاڵێکی تر که حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه‌ی پێبده‌م دیدی ناسیۆنالیستی کۆمه‌ڵگه‌ی که‌نه‌دایه.جیهانبینی ناسیۆنالیزم و به‌پیرۆز ڕاگرتنی هاوڵاتی که‌نه‌دی ده‌کرێ له هه‌ندێ شوێن و بۆنه‌ی جیاوازدا ببینرێ و بخوێنرێته‌وه، وه‌ک له سروودی "ئۆ که‌نه‌دا" (5 )، به‌ڵام گه‌لێک یان میلله‌تێک نییه ناوی گه‌لی که‌نه‌دی بێت.چونکه پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای که‌نه‌دا پێکهاته‌یه‌کی فره کلتوری و فره نه‌ته‌وه و فره ئایینه.سه‌رجه‌م ئه‌تنیک و نه‌ته‌وه‌کان له‌نێوان سیسته‌می ژیانی فره کلتوری و فره نه‌ته‌وه‌یی که‌نه‌دا له‌هاتوچۆدان. له‌لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌تی که‌نه‌دا به‌رده‌وام کۆچبه‌ری زیاتر لهکلتوره جیاوازه‌کان وه‌رده‌گرێت و ئاوێته‌یان ده‌کات به سیسته‌می که‌نه‌داوه. بۆیه له که‌نه‌دا هیچ توێژ و چین و نه‌ته‌وه‌یه‌ک نابینی که به نه‌ته‌وه‌ی که‌نه‌دی ناوزه‌د بکرێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه تێکه‌ڵییه‌که له کلتور و میلله‌ته جیاوازه‌کان که زیاتر له 350 زمان و کلتوری جیاوازن. به‌بڕوای من بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی له کۆمه‌ڵگای که‌نه‌دی ،به‌به‌راورد به بزووتنه‌وه ناسیونالیسته ته‌قلیدییه‌کانی دونیا و ڕۆژهه‌ڵات هێشتا هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر زمان و کلتور دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه ناسیونالیسته‌کان بن،ئه‌وا کۆمه‌ڵگای که‌نه‌دی زمانی هاوبه‌شی هه‌یه که زمانی ئینگلیزییه.به‌لام کلتورێکی هاوبه‌شی نییه.هه‌رچه‌نده کلتوری نهیتیڤهکانی که‌نه‌دا وه‌ک سیمبۆڵی کلتوری که‌نه‌دی ته‌ماشا ده‌کرێت،به‌ڵام له دونیای واقیعدا جگه له کلتوری نه‌یتیڤه‌کان هیچی تر نییه.
ده‌رباره‌ی ده‌یڤد فرێنچ و به‌رهه‌مه‌کانی
ده‌یڤد بێنسۆن فرێنچ له شارێکی زۆر بچووکی هه‌رێمی نیوفاونڵاند له کۆڵیس پۆینت له بیستودووی به‌فرانبار 1939 دا له‌دایک بووه. ده‌یڤد کوڕی ناوه‌ڕاستی خێزانێک بووه که پێنج کوڕیان هه‌بووه. باوکی ده‌یڤد ،گارفیڵد فرێنچ دارتاش بووه و له ساڵانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له فه‌رمانده‌یی هێڵی ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵات له که‌نه‌دا کاری کردووه.دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگ دایکی ده‌یڤد خاتوو"ئیدس"له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانی ده‌چێت بۆ ئۆنتاریۆ تا له‌گه‌ڵ باوکی ده‌یڤدا له تۆرنتۆ جێگیر ببن.
ده‌یڤد ده‌چێته قوتابخانه‌ی گشتی به‌ڵام له‌گه‌ڵ کتێب‌دا به‌ینی نابێت تا ڕۆژێکیان ده‌یڤد له پۆل قسه زۆر ده‌کات و مامۆستای ئینگلیزیش وه‌ک سزایه‌ک داوای لێده‌کات کتێبێک بخوێنێته‌وه. ئه‌و کتێبه‌ی ده‌یڤد ده‌ستی بۆ ده‌بات کتێبی "مارک توهینس"بوو به ناوی "به‌سه‌رهاته‌کانی تۆم ساویه‌ر".ده‌یڤد ده‌ڵێت"ئه‌و کاته‌ی کتێبه‌که‌م ته‌واو کرد نه‌ک ده‌مزانی ده‌بم به نووسه‌ر،به‌ڵکو خۆم به نووسه‌ر دانا". جا که‌وته بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆک و شیعرانه‌ی که نووسیبوونی.
دوای قۆناغی ئاماده‌یی ، ده‌یڤد که‌وته مه‌شقی ئه‌کته‌ری. هاوینان له "شانۆی پهسهدێنا"له تۆرۆنتۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نواندن ده‌کرد. له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی کرد به نواندن له‌سه‌ر شانۆ و له ته‌له‌فیزیۆنی CBC و دواتریش ده‌ستی کرد به نووسینی دراما بۆ ته‌له‌فیزیۆن. له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا چه‌ندین درامای نیو سه‌عاتی ته‌له‌فیزیۆنی نووسی.
ساڵی 1971 ده‌یڤد گوێبیستی شانۆیه‌کی تازه بوو به‌ناوی "تهراگۆن"،ئینجا داوای له ده‌رهێنه‌ر " بیڵ گلاسکۆ" کرد که گوێ لهشانۆگهرییه نوێکه‌ی بگرێ.ئه‌مه بووه سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه و پته‌وی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده که وا بۆ چل ساڵ ده‌چێت و هه‌ر به‌رده‌وامه.
شانۆگه‌ری " ماڵ جێهێشتن" ی ده‌یڤد فرێنچ قۆناغێکی گرنگ و خاڵی وه‌رچه‌رخانه له مێژووی شانۆی که‌نه‌دی. پاش ئه‌وه‌ی به سه‌رکه‌وتوویی له ساڵی 1972 نمایش کرا،شانۆگه‌رییه‌که چووه سه‌ر سه‌رجه‌م شانۆکانی که‌نه‌دا – که‌ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مین جار بوو شانۆگه‌رییه‌ک به‌و جۆره شانۆی که‌نه‌دا بهه‌ژێنێ. ئه‌م شانۆگه‌رییه گه‌لێ خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرت و بووه ناسراوترین و خۆشه‌ویسترین شانۆگه‌ری که‌نه‌دی و له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌م دواییانه له‌لایه‌ن " چاوپیاخشاندنی ئه‌ده‌بی که‌نه‌دی"به "یه‌کێک له سه‌د کاریگه‌رترین کتێبی که‌نه‌دی" ناوزه‌د کرا و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن " فه‌رهه‌نگی شانۆی ئۆکسفۆرد"یشه‌وه ناوی" یه‌کێک له هه‌زار شانۆگه‌رییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی زمانی ئینگلیزی" لێ‌نرا. "ماڵ جێهێشتن" بنه‌ماڵه‌ی "مێرسه‌ر"ی به بینه‌ران ناساند که ڕووبه‌رێکی زۆری له به‌رهه‌مه شانۆییه‌کانی ده‌یڤد داگیر کردووه و وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی "فرێنچ" یه‌کێکه له بنه‌ماڵه کۆنه‌کانی نیوفاونڵاند که دواتر به‌ره‌و شاری "تۆرۆنتۆ" کۆچ ده‌که‌ن.
شانۆگه‌ری" له‌م دواییانه...له کێڵگه‌کانه‌وه"ش سه‌رکه‌وتنێکی زۆر به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا. تاوای لێهات خه‌ڵاتی " چاڵمه‌رس"ی به‌ده‌ست هێنا و له ته‌له‌فیزیۆنی CBC به‌تایبه‌ت نیشاندرا و له‌سه‌رتاسه‌ری که‌نه‌دا نمایشکرا و له ئه‌رجه‌نتینیش به زمانی ئیسپانی پیشاندرا.
تا ئه‌مڕۆ ده‌یڤد فرێنچ پێنج شانۆگه‌ری ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌ی "مێرسه‌ر" نووسیوه. لهئاوهڕاستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا،ده‌یڤد شانۆگه‌ری" خوێ ئاو مانگ"ی نووسی. که درامایه‌کی شیعرئامێزه و ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی دایک و باوکێکه که له نیوفاونڵاند ڕوویداوه. شانۆگه‌ری" خوێ ئاو مانگ" له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌رتاسه‌ری که‌نه‌دا سه‌ده‌ها جار ده‌رهێنراوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی. ئه‌م شانۆگه‌رییه خه‌ڵاتی" کۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی که‌نه‌دی بۆ دراما" و خه‌ڵاتی" دۆرا ماڤۆر موور بۆ باشترین شانۆگه‌ری نوێ" و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی" هۆلیوود دراما بۆ پێشبڕکێی ڕه‌خنه"ی پێبڕاوه.
هه‌رچی شانۆگه‌ری "1949" شه وه‌ک شانۆگه‌رییه‌کی نه‌رمونیان و شهیدائامێز ده‌رباره‌ی وه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌ی "مێرسه‌ر"ه له‌سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌کردنی نیوفاونڵاند بۆ په‌یوه‌ست بوون به که‌نه‌داوه.ئه‌م درامایه ناوه‌ندی شانۆکانی که‌نه‌دای داگیرکرد. هه‌رچی شانۆگه‌ری "دڵی سه‌رباز"یشه کاریگه‌ری جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م به‌سه‌ر دوو نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مێرسه‌ر نیشانده‌دا و له ساڵی 2001 له‌سه‌ر شانۆی "تهراگۆن" نمایشکرا.(6 )
سه‌رباری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌ی میرسهر، ده‌یڤد شانۆگه‌رییه‌کی زۆر کۆمیدیشی له 1979 دا نوسی به‌ناوی" شڵه‌ژان" که بێئهژمار له‌سه‌ر شانۆکانی که‌نه‌دا و ولاتانی جیهان نمایش کرا.
هه‌ندێ به‌رهه‌می دیکه‌ی ده‌یڤد وه‌کو شانۆگه‌ری"ئه‌و هاوینه" که له ساڵی 1999 دا نووسی و هه‌روه‌ها شانۆگه‌ری"خه‌نجه‌ری زیوین" له ساڵی 1993 دا نووسی و هه‌ڵبژێردرا بۆ خه‌ڵاتی "ئارسه‌ر ئیلیس"و شانۆگه‌ری " درز تێبوو" له 1975 و شانۆگه‌ری " ڕازی جیهان" له 1981 . سه‌رجه‌م شانۆگه‌رییه‌کانی ده‌یڤد فرێنج به کتێب بڵاو بوونه‌ته‌وه.
ده‌یڤد بێجگه له نوسین وه‌رگێڕان و (اقتباس)یشی ئه‌نجام داوه وه‌کو شانۆنامه‌ی"خاتوو ژولیا" ی ئاگۆست سترنبێری و "دارستان"ی ئه‌لکسه‌نده‌ر ئۆسترۆڤسکی و "نه‌وڕه‌س"ی ئه‌نتوان چیخۆڤ.
ده‌یڤد وه‌کو شانۆنووسێکی به‌ئه‌زموون ،ڕێنوێنی گه‌لی نووسه‌ری کردووه و ده‌کات. هه‌روه‌ها وه‌کو نووسه‌ری تایبه‌ت به زانکۆی ویندزه‌ر 2007 – 2008 و زانکۆی خۆرئاوای ئۆنتاریۆ 2002 – 2003 و ماوه‌یه‌کیش له زانکۆی ترێنت کاری کردووه. هه‌موو هاوینێکیش کۆرسی نووسینی شانۆ له پرنس ئێدوارد ئایڵهند ده‌ڵێته‌وه. هه‌روه‌ها له سه‌رتاسه‌ری که‌نه‌دا کۆڕی گێڕاوه و ماوه نا ماوه‌ش ده‌چێته ئه‌و قوتابخانه ئاماده‌یی و زانکۆیانه‌ی که شانۆکانی ئه‌و ده‌خوێنن.
ده‌یڤد فرێنج یه‌که‌مین کاربه‌ده‌ستی نوێی هۆڵی شه‌ره‌فی هونه‌ر بوو له نیوفاونڵاند و هه‌روه‌ها مه‌دالیای شاژن جوبلی و هارۆڵد ی وه‌رگرتووه و به پێشڕه‌وی فه‌رمی "شانۆی که‌نه‌دا" ش ناوزه‌دکراوه.
کرۆنۆلۆژیای شانۆگه‌رییه‌کانی ده‌یڤد فرێنج
١- ئاماژه‌کانی ڕووباره ڕه‌شه‌که له ته‌له‌فیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1963 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
٢- چهکهوانهی هه‌للاج له ته‌له‌فیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1964 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
٣- ئه‌ڵقه بۆ فلۆری لهتهفیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1964 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
٤- دوای چه‌ند کاتژمێر لهتهفیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1965 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
٥- پاساری و به‌یانی دووشه‌ممه لهتهفیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1965 به‌رهه‌م هێنراوه و دواتریش له ساڵی 1966 بۆ ته‌فیزیۆنی فلادلیفیا به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
٦- ئه‌نجلینا لهتهفیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1967 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
٧- داوه‌تێک بۆ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌ته‌له‌فیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1967 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
٨- زستانی تیمۆسی (7 ) له ته‌له‌فیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1968 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
٩- ئاماژه‌پێدان له ته‌فیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1970 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
١٠- ئاسووده‌ترین پیاو له جیهان له کورته چیرۆکێکی "هیو گارنه‌ر" وه‌رگیراوه و له ته‌له‌فیزیۆنی C.B.C. له ساڵی 1972 به‌رهه‌م هێنراوه و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
١١- ماڵ جێهێشتن له ساڵی 1972 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
١٢- له‌م دوواییانه..لهکێڵگهکانهوه له ساڵی 1973 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
١٣- درز تێبوو له ساڵی 1975 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
١٤- شڵه‌ژان له ساڵی 1980 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
١٥- نه‌وڕه‌س له ئه‌نتوان چیخۆڤه‌وه وه‌رگیراوه و له ساڵی 1977 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
١٦- ڕازی جیهان له ساڵی 1981 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
١٧- خوێ ئاو مانگ له ساڵی 1985 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
١٨- 1949 له ساڵی 1989 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
١٩- خه‌نجه‌ری زیوین له ساڵی 1993 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
٢٠- ئه‌و هاوینه له ساڵی 2000 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
٢١- دڵی سه‌رباز له ساڵی 2002 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
٢٢- خاتوو ژولیا له ئاوگست سترندبێری وه‌رگیراوه و له ساڵی 2007 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
٢٣- جه‌نگه‌ڵ له ئه‌لکسه‌نده‌ر ئۆسترۆڤسکی وه‌رگیراوه و له ساڵی 1987بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ده‌یڤد فرێنچ ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ی پێبه‌خشراوه و ئه‌م ڕێزلێنانانهی لێگیراوه
١-خه‌ڵاتی مه‌دالیای جوبیلی شاژن 2003
٢-خه‌ڵاتی یه‌که‌مین ئه‌ندامی تازه‌ی هونه‌ری نیوفاونڵاند، هۆڵی ڕێزلێنان 1989
٣-خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد بۆ شانۆ 2005 بۆ شانۆگه‌ری ماڵ جێهێشتن
٤-خه‌ڵاتی چاوپیاخشاندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی که‌نه‌دی 2005 بۆ شانۆگه‌ری ماڵ جێهێشتن
٥-خه‌ڵاتی پێشبڕکێی درامای هۆلیوود بۆ ڕه‌خنه 1986 بۆ شانۆگه‌ری خوێ ئاو مانگ
٦-خه‌ڵاتی کۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی که‌نه‌دی بۆ شانۆ 1985 بۆ شانۆگه‌ری خوێ ئاو مانگ
٧-خه‌ڵاتی دۆرا ماڤۆر موور 1985 بۆ شانۆگه‌ری خوێ ئاو مانگ
٨-خه‌ڵاتی چاڵمه‌رس بۆ شانۆی تازه‌ی که‌نه‌دی 1974 بۆ شانۆگه‌ری له‌م دواییانه‌وه..لهکێڵگهکانهوه.(پێنج جار بۆ ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ڵبژێردراوه.)
٩ - خه‌ڵاتی پارێزگاری گشتی که‌نه‌دا 1985 بۆ شانۆگه‌ری خوێ ئاو مانگ
١٠ - خه‌ڵاتی ئارسه‌ر ئالیس بۆ چاکترین شانۆگه‌ری ته‌مومژاوی بۆ شانۆگه‌ری خه‌نجه‌ری زیوین
١١ - خه‌ڵاتی هاڕۆڵد 1985
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێین که ده‌یڤد فرێنج ئیستا له‌گه‌ڵ هاوده‌مه‌که‌ی(Partner ) گلێندا مه‌کفه‌رله‌ین له زستانان له شاری تۆرۆنتۆ و هاوینانیش له پرنس ئیدوارد ئایڵهند ده‌ژین. ده‌یڤد کوڕێکی هه‌یه به‌ناوی گهرێس و کچێکیشی هه‌یه به‌ناوی ماری (8 )
په‌راوێزه‌کان :
(١) زۆرم هه‌وڵ دا ژماره و ڕۆژی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌م بۆ ساغ نه‌کرایه‌وه،چونکه ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر ده‌رچوونی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه تێپه‌ڕیوه و هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمێنته‌ش له‌سه‌ر به‌رگی پشته‌وه‌ی کتێبی (دڵی سه‌رباز) دا نوسراوه.
(٢) بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه http://en.wikipedia.org/wiki/Character_arts
(٣)بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه ئینسکلۆپیدیای ئه‌له‌کترۆنی کۆڵۆمبیا چاپی شه‌شه‌م 2007 ڕاگه‌یاندنی زانکۆی کۆڵۆمبیا.
(٤ ) له‌یه‌کێک له ئیمێڵه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی " تالۆن بووک " و " ئه‌نانسی" بۆ ده‌یڤد پرسیاری شانۆگه‌رییه‌کی نوێ له ده‌یڤد ده‌کات سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی مێرسه‌ر.
(٥ ) سروودی "ئۆ که‌نه‌دا" ته‌ژی و لێوانلێوه له پیرۆزکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و که‌نه‌دا په‌رستن.
(٦ ) وا بڕیاره له هاوینی ئه‌مساڵ 2009، له یادی شه‌ست ساڵه‌ی په‌یوه‌ستبوونی نیوفاونڵاند به که‌نه‌داوه ،شانۆکانی نیوفاونڵاند پێنج شانۆگه‌ری ده‌یڤد فرێنج پیشان بده‌ن و خودی ده‌یڤدیش ئاماده ده‌بێت و له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ده‌دوێت.
(٧ ) تیمۆسی : گیایه‌کی باریک و درێژه گوڵێکی درێژکۆڵه ده‌گرێ به‌سه‌ری لاسکێکی درێژه‌وه(بۆ ئاڵف به‌کار دێت)
(٨ ) پرنس ئێدوارد ئایڵهند : هه‌رێمێکی بچووکه له ڕۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دا.
سه‌رچاوه‌کان :
http://en.wikipedia.org/wiki/David_French
http://www.davidfrench.net/
http://www.playwrightscanada.com/playwrights/david_french.html
http://www.canadiantheatre.com/dict.pl?term=French%2C%20David
http://home.ca.inter.net/~cstephens/beaumont_hamel/
http://en.wikipedia.org/wiki/Newfoundland_and_Labrador
Soldiers Heart 2002
Leaving Home 1972
http://www.bookfinder.com/author/david-french/
http://www.canadiantheatre.com/dict.pl?term=History%20of%20Canadian%20T…