له په‌نجه‌ره‌ی ڕۆژانێکی به‌فرینه‌وه..
پۆلهمراوی کێویله‌ی نیگای هه‌ڵئه‌فڕین و
ئه‌نیشتنه‌وه به سینه‌ی پانی ده‌ریای شینه‌وه
ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌ستی له جه‌رگی شه‌پۆلا و
تۆڕی ڕه‌نجی له کۆڵا بوو..
که‌وته بنی نائومێدیی و
گێژاوێکی دێرینه‌وه
*
شه‌پۆله‌کان تابووتی بوون..
ناڵه‌و هاواریان هه‌ڵمژی
که‌نار ڕه‌شیی بۆ نه‌پۆشی..
ئاخ ته‌رمه‌که‌ی بۆ نه‌که‌وته سایه‌ی دره‌ختێکی سه‌وز و
مه‌زاری ئاو..
سه‌ری هیوا و ئومێدی خسته ناو کۆشی!
*
له‌سه‌ر تاشه‌به‌ردی که‌نار مێشکی پژاو
شه‌پۆله‌کان له‌خوێنی ئه‌و..
کراسێکی ئاڵیان پۆشی
له چاوتروکانێکیشا.. ئارام و هێدی بوونه‌وه..
بوون به‌چه‌پکێ گوڵی سپی
له‌سه‌ر لمی ڕۆخی گه‌رمیش..
دوا شوێن پێی ئه‌و سڕایه‌وه
ده‌ریاش سه‌ری خسته‌وه ژێر باڵی کپیی
*
له که‌نارا.. چه‌ند جار گۆرانیی چڕیوه و
تۆڕی بۆ ماسی هه‌ڵداوه!
په‌نجه‌ره‌ی ڕوانینی ئه‌مڕۆ ڕه‌ش و ته‌ڵخه..
ماسی ده‌وری ته‌رمیان داوه
سلێمانی_ شه‌وی 14/7/1983
ئیحای ئه‌م شیعره‌م له‌تابلۆی (ڕاوچییه‌کی خنکاو)ی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات وه‌رگرتووه.