مانگ دەبارێ
تشرینی دووەم 2009
شەو سێبەرێكی تەڕە
مانگ دەیچنێ
سپێدە وشكی دەكاتەوە.
++
مانگ بە دەنووك
شەو دەنووسێتەوە
بە خەیاڵ دوارۆژ.
++
خەیاڵی شەو ڕەش دەچێتەوە
وەك ئەوەی لە پرسەی خۆر
بیركردنەوەی جێ هێشتبێ.
++
بەبیركردنەوە
بە شەودا دەڕۆم
بەجەستە
سەما لەگەڵ “با” دەكەم
ئەوە من نیم
بێدەنگی هەتاوە
كاتێ قسە لەگەڵ خۆی دەكا.
++
مانگ چرای شەو
بە دواماچی رۆژ هەڵدەكا.
++