فه‌ره‌نسا
ئه‌ترسم بنووسم
شتێک نه جوڵێنم
ئه‌ترسم نه نووسم،
دونیا جۆرێکی تر تێک به‌م.
من خۆم ڕاست کردۆته‌وه بۆ ژیان
من خۆم تێکداوه بۆ سفر
ژنه‌که‌م دۆعام لێده‌کات
به‌ڵام ژنم نییه
نیشتیمان دۆعام لێده‌کات
وه‌لێ نیشتیمانم نییه
من پێ په‌تیم، وه‌ک قه‌حبه و سۆزانی و ده‌روێشه‌کانی چێژ ئاواره‌م
ئاواره‌م کاتێک دڵم له به‌ینی ڕانه‌کانمابزربووه
کاتێک هه‌موو شتێکم گه‌رانده‌وه سفر
من ئاواره‌م کاتێک مانگ ئاواره نییه
به‌ڵام خۆی به ئاواره ده‌زانێت
ئه‌ترسم بنووسم، شتێک به‌خه‌ڵکی بگه‌یه‌نم که شت نییه
هۆشیارییه‌ک که نابێته زانست
نابێته سیاسه‌ت و کوشتنی میله‌تێک به سفر
خودایه ئێمه چه‌ند له سفر ده‌چین
ئێمه وه‌ک دوو ڕاهیب له‌به‌رده‌م قه‌شه‌کانماندا
بوینه‌ته‌وه سفر
وه‌ک دوو حوکمه‌ت له‌به‌رده‌م کرده‌ی جیاوازا سفرین
کێ من وه‌ک سفر نابینێت خۆی سفره
کێ تۆ وه‌ک سفر نابینێت نه‌بۆته‌وه به یه‌ک
من سفر نیم، ته‌نها ئه‌وه‌یه له نوسین ده‌ترسم
له‌نوسین ده‌ترسم کاتێک ئاژاوه کان هه‌یه
کاتێک تفه‌نگ هه‌یه و شه‌هید
سۆزانی هه‌یه و پۆلیسیش
ئاخ چه‌نێک له پۆلیس و نوسین و سۆزانی ده‌ترسم
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش سفرێکن
له‌و سفرانه‌ی من ناوم لێناون سفر
ژیان سفرێکی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م یه‌کنه‌بوونی تۆ و مندا
له‌به‌رده‌م یه‌ک نه‌بوونی دو جیهاندا چوونه ناو یه‌ک سفره
من ناگه‌مه‌وه پێت
من له شت ده‌ترسم
له پاره و له ئیش و له نیشتیمان
من ده‌ترسم، نه‌کا له ترس بترسم
ترس ترسانه له ترس
ئه‌گه‌ر ترس نه‌بێت ترسانیش ده‌بێته‌وه به سفر
مردن چییه جگه له‌سفرێکی گه‌وره
که ڕێژه‌ی پتری مردوان زیاد ده‌کات
خودا یه‌که،
مانگ یه‌که
من سفر
ناگه‌مه‌وه به‌یه‌ک
ناتوانم خوا ببینم که یه‌که و ناکاته‌وه سفر
گوڵ سفره کاتێک گوڵێکی تر هه‌یه
کاتێک گیایه‌کی تر له ده‌شتێکی تردا هه‌یه
من ترسم له نووسین هه‌یه
ئه‌ترسم بنووسم و زه‌وی نه‌وه‌ستێنێت
با نه‌خات
ئاسمان نه‌جوڵینێت
که نووسیم بۆ ئه‌وه‌یه
سفرێکی تر زیاد که‌م
خاڵێکی تر بخه‌مه‌وه سه‌ر خاڵ
شوێنێک بکه‌مه‌وه به شوێن
ماڵێک بکه‌مه‌وه به ماڵ
نیشتیمان ماڵی هه‌موو مانه
به‌ڵام ماڵمان نییه
نیشتیمان کوڕه‌کانی ده‌داته به‌ر نه‌فره‌ت
ده‌ریان ده‌کات، ڕاویان ده‌نێت و ده‌یانکه‌ته‌وه به سفر
کێ ده‌ڵێت نیشتیمان سفر نییه
خۆی سفره...
ببوره من درۆ ناکه‌م
چوون درۆ ده‌مان کات به‌یه‌ک
گه‌ر درۆ هه‌بوو، ژماره‌کانی تریش هه‌ن
من به بێده‌نگ ده‌ژیم
کێ ئه‌مه ناخوازێت حه‌زی له درۆیه
خوایه سیاسه‌ت و خه‌ڵکی و ژیان چه‌ند درۆیه‌کی گه‌وره‌ن
من بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌بم درۆ ناکه‌م
درۆ کردن بۆ ئه‌وه‌یه ببیته‌وه به‌وان
من نابمه‌وه به هیچ
من نا نوسم
من ده‌بمه‌وه سفر
کێ ئه‌ڵێت ئه‌مه سفر نییه
خۆی سفره ..
تێبینی:
خوێنه‌ری ئازیز، ئه‌م نووسینه هه‌رچی بێت قسه کردنێکی تره ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێک و هیچیش نا...
گه‌رمۆڵه‌تی نه نووسینم وه‌ر گرتبێت، من ئه‌مشه‌و وام نووسی...
ده‌خوازین به دڵێکی گه‌وره‌وه لێمان قبووڵ بکه‌ن،
ئه‌مه کارێکی کۆن نییه ، ناشمه‌وێت وه‌کو نوێ بیناسێنم
هێنده هه‌یه هه‌نێک جار گڕوگاڵ ده‌که‌ین
تکام وایه گه‌ر وه‌ک شیعر قبووڵ نییه لاتان
وه‌ک گڕوگاڵێک لێمانی وه‌رگرن..