بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
ئه‌و ده‌مه‌ی عاشقم
تێناگه‌م ئه‌م هه‌موو دڵۆپی بارانانه بۆ
ئه‌شكێن
بۆ كۆڵانه‌كانی غه‌ریبی به ئاسوده‌یی
ئه‌مرن
ئه‌م هه‌موو باخی قسانه بۆ بێده‌نگ نابن
شه‌وی غه‌زه‌ل كه ئه‌فڕێ بۆ له
ونبوونی خۆی ناپرسێ
ئه‌وده‌مه‌ی عاشقم
ئه‌و ده‌مه‌ی عاشقم
هه‌موو شتێك لێره ده‌مرێ
گۆرانی ده‌چێته مه‌یخانه‌كان ..!
شه‌قامه‌كان ده‌چنه‌وه ناو كتێبێكی
مێژوویی ..؟
كافتریاكان ده‌بێته مه‌نزڵگه‌ی پرسه
باغه‌كان خه‌ریكی خۆگۆرٍینن بۆ دنیایه‌كی
تر......!
ئیتر شوێنێ نامێنێ له تۆ بچێ
پرسیارێكیش نامێنێ له‌من بچێ
ئیتر ئاوایه عاشق بوونم ..؟..!