خوێندنەوەیەكی ڕەخنەییانە بۆ پەیامی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ

مرۆڤ ئەگەر تەنها جارێك بەرپرسیار و خاوەن هەڵوێستی مرۆڤانەی خودی خۆی بێت لەبەرامبەر ماف و ئازادییە خودییەكانی خۆیدا، ئەوا نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان زیاد لە جارێك ئەو بەرپرسیارێتی و هەڵوێستەیان دەكەوێتە سەر شان.
هونەر وەك چالاكیەكی مرۆیی كە وابەستەی فكر و جوانییە لە میژەوە و تا ئێستا و بۆ هەمیشەش خۆی لە نێو گوتاری مرۆڤایەتیدا بەیان دەكات و ئەو پرسیارانە دەوروژێنێت كە ڕێگەی دونیایەكی نوێتر و جوانتر ئەدۆزێتەوە. هەر ئەمەشە بەردەوامی و هەمیشە زیندوێتی بە هونەر بەخشیوە لە نێو ژیانی سەرجەم كۆمەڵگاكانی مرۆڤایەتیدا.

باسە شاراوەكانی پشت ونبوونی هابیل

زۆرجار ئەوەی دەقە ئەدەبییەكان دەیڵێن، زۆر زیاترە لە تێگەیشتنی ئێمە بۆیان، ئەدەبیات وەك ناوەندێكی دەربڕین كاتێك هەست و هزر و خەیاڵ دەنوسێتەوە، سەرجەمیان ئاوێتەی یەكدی دەكات، ئەمە وادەكات بەشێك لە وتراوی ناو دەقەكە بە پەنهانی بمێنێتەوە، ئەم بارە زیاتر ئەو هزرانە دەگرێتەوە لە پشت گێڕانەوەوەن و، بە ئاسانی ناگەنە خوێنەر، چونكە ئەو بابەتانە زیاتر لە ڕێگەی ئاماژە و سیمبولەكانەوە دەردەكەون بەتاییەت لە چیرۆكەكاندا.

چاوەڕوانییەکان

چەندین جار،
داوای بەخشینم لەپێڵاوەکانم کردووە
کەبەرێگا دووبارەکاندا دەیبەمەوە!
چەندین جار،
داوای بەخشینم لەدەستەکانم کردووە
کە بۆ تۆ درێژم کردو تارمایی بووی!

بێزاریی من لەژیان،
وەک بیزاربوونمە لەدەرگاکان
لەکردنەوەیان!
لەداخستنیان!
لەشکاندنیان!

بڕوام نەدەکرد بەو ئەندازە سادە بم

پەشیمانی

گوێم لە قریشكەی فریشتە بوو لە خەیاڵا ئەمرد و هیچم نەوت
بولبولەكانم بینی لە قەفەزا لاڵ بوو بوون و هیچم نەوت
لە پشتی زیندانێكەوە ماڵم لە پەڕەی گوڵ چێ ئەكرد
لە پشتی تەنیاییەوە
قەفەزم لە گەڵا پایزییەكان ئەچنی
بۆئەوەی حەقیقەت بڵێم دەبوو زمان ببڕم و نەمبڕی
بۆ ئەوەی گۆرانییەكان ببیستم دەبوو گوێم بگرم و نەمگرت
بۆ ئەوەی گوڵەكان ببینم دەبوو نابینا بم و دەمبینی
من لە سەردەمێكدا گوڵم ئەچاند سەردەمی من نەبوو

مردنەكان

شەوێك دەمرم!
دایكم بۆ نوێژی بەیانی خەبەرم دەكاتەوە 
پڕم لە خەونی كوژارو و دەنگی سەرسامیی ئێوارە,
بەدەم وتنەوەی گۆرانییەكی تەڕی بارانەوە دەمرم
بە رامان لە كتێبێكی كۆنی ئەفسوناوییەوە
بە كرانەوەی دەركەیەك لە فەرامۆشیی 
دەمرم و كەس نایات بۆ پرسەكەم خۆم نەبێت!
 
بەدیار ژماردنی دەنك دەنك تەسبیحەكەمەوە 
بە دیار ژماردنی دەنك دەنك ئەو جگەرانەی كەدەمكێشێت
بەدیار خۆمەوە دەمرم,
وەك كیسەڵێك چۆن لەترسی ژیان رادەكات

میوانەكانی شەوی هەینی

لەو هەینی یەدا، وەك هەموو هەینییەكانی دیكە، كاتژمێر دوانزە وچارەك ژن وپیاوەكە(رۆزالیس) دوای خواردنی ژەمە نانێك لە چێشتخانەی (گال) وپاشتریش سەیركردنی فلیمێكی سینەمایی ،بە تاكسییەك كە تا دەرگای ماڵەكەیان گەیاندنی، گەڕانەوە.
لە كاتژمێر دوانزەونیو لەناو جێگاكەیان بون، بەرلەوەی بخەون لەسەر فلیمەكە بوو بە مشتومڕیان.
- ئەو بە بەردەوامی ئەكتەرێكی چاكە.
ژنەكە وتی: بەڵام كۆتاییەكەی هەندێك خەمناكبو.
- تۆهەمیشە دەگریت
ماچی یەكترییان كرد وخەوتن.

ڕاپۆرتێک لە کوشتاندینا

لەو نامە ساختەیەدا کە ژیانی ڕاستەقینەی نالی دەگێڕێتەوە؛ بەو جۆرەی کە لە (ئەستەمبوڵ) عاشقی کەنیزەیەک دەبێ کە عوسمانییەکان لەشەڕی ڕۆمدا گرتوویانە و ئێستا وەک ئیشکەرێک لە قەڵای سێی چێشتلێنەران تاقی حەوت کاردەکا.. لە هامشۆی نێوان نالی و شاعیرانی فارسا بۆ دیوان، لە بەرەوژوورکەکەی (لالەلی) چاویان بەیەک دەکەوێ و نالی دڵنیا دەبێ کە ئەمە حەبیبەی ڕاستەقینەی خۆیەتی و بەخێراییش ئەوە بەسەریادێ كە ئینسان هەمیشە یەکەم و دووەمی شتەکانی لێتێکدەچێت..