* با سه‌ره‌تا له‌و پرسیاره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین؛ مرۆڤ بۆ چیرۆك ده‌نووسێت، یاخود بڵێم توانا ئه‌مین ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی چیرۆكه‌وه بڵێ چیی؟
توانا ئه‌مین: پرسیاره‌كه پرسیارێكی زۆر جه‌وهه‌ریی و قورسه، له‌ڕاستیدا من تا ئه‌م ساته نازانم، بۆخۆم نه‌متوانیوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، كه بۆ چیرۆك ده‌نووسم یان بۆ ده‌نووسم؟.. باوه‌ڕێكم هه‌یه؛ كه شتێك هه‌یه من زۆر خافڵگیر ده‌كات، زۆر له‌ناكاو كاتم ده‌گرێت، ده‌ستم ده‌گرێت.. زۆرجار ژیانی تایبه‌تییم ده‌گرێت، ئه‌ویش؛ مه‌سه‌له‌ی ته‌نیاییه.. ئه‌مه كه‌م و زۆر له‌و شته زۆر سه‌ره‌تاییانه‌ی من نووسیومن، ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه، له‌ڕاستیدا ڕه‌نگه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان نووسینی من هه‌وڵێك بێت بۆ ڕاكردن له ته‌نهایی، هه‌رچه‌نده باوه‌ڕم وایه هه‌وڵێكی دۆنكیخوهتانهیهو دواجار تۆ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست پێ بكه‌یت، شكست ده‌هێنیت و دۆڕاویت، چونكه مرۆڤ به‌ته‌نیا له‌دایك ده‌بێت و به ته‌نیا ده‌ژی و كۆتاییهكانیشی ته‌نیایی ده‌بێت. لای من ته‌نیایی زۆر زۆر پرسیاره؛ تێمایه‌كی زۆر زۆر سه‌ره‌كییه له وجودی خۆما، له پرسیاره ههمیشهییهكانمدا، ئه‌وكاتانه‌ی به‌ته‌نیام، ئه‌و كاتانه‌ی ده‌نووم، ئه‌وكاتانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكم، ئه‌وكاتانه‌ی پیاسه ده‌كه‌م، هه‌میشه ده‌مه‌وێت له‌مه ڕزگارم ببێت و ڕزگارم نابێت.. ڕه‌نگه نووسین هه‌وڵێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ده‌ستبه‌رداری ئه‌م (ته‌نیاییه‌م) بم..؟ چۆن له‌م وه‌حشه‌ته، له‌م سامناكییه ڕزگارم ببێت، تا ئه‌م ساته‌ی پێكه‌وه قسه‌ده‌كه‌ین، من ڕزگارم نه‌بووه، نازانم.. ئه‌وه هه‌وڵێكی بچووكی وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه؛ كه من بۆ ده‌نووسم..؟ له‌ڕاستیدا من ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نیایی ڕزگارم بێت و نه‌شبووه.
* كه‌واته نووسینی چیرۆك لای (توانا ئه‌مین) به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕزگاربوون له ته‌نیایی وه‌كو باست كرد؟
توانا ئه‌مین: ڕێك وایه، به پله‌ی یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاكردن له ته‌نیایی و به پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرسیاره وجودییه‌كانی ئینسان، هه‌ندێك پرسیارت هه‌یه؛ ئایین جوابت ناداته‌وه، زانست جوابت ناداته‌وه، سه‌فه‌ر جوابت ناداته‌وه، گه‌ڕان و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جوابت ناده‌نه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌یت ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا وه‌ك تهتهڵهیهكی زمانیی و ناخه‌كیی و ناوه‌كی ئه‌م بابه‌تانه بكه‌یت. لای من نووسین ئاوا بووه، ڕۆژێك له‌ڕۆژان بیرم له خوێنه‌ر نه‌كردووه‌ته‌وه و ڕۆژێك له ڕۆژان له‌ڕاستیشدا بیرم له‌خۆم نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه پرسیاری یه‌كه‌مت تا ئێستا زۆر قورسه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه من ده‌نووسم بۆ خوێنه‌رێكی تایبه‌ت ده‌نووسم؟ یان بۆ خه‌ڵك ده‌نووسم؟ یان بۆخۆم ده‌نووسم؟ نازانم.. به‌ڵام به‌كورتی پێت بڵێم ئه‌گه‌ر نه‌نووسم، دڵم ده‌ته‌قێ.. هه‌ست ده‌كه‌م شتێكم هه‌یه ده‌مه‌وێت بیڵێم، مه‌رج نییه شتێكی زۆر گه‌وره بێت، ڕه‌نگه ئه‌سڵه‌ن ئه‌رزشی نه‌بێت له لای خه‌ڵك، به‌ڵام بۆخۆم ده‌بێت ئه‌مانه بخه‌مه سه‌ركاغه‌ز، ئیدی دوایی بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه، یان نا، چۆن بڕیار ده‌ده‌م ڕه‌شنووسی یه‌كه‌مم پاكنووس بكه‌م.. ئه‌وه به‌شێكه له ژیانی تایبه‌تییم.. من زۆر زۆر كه‌م ده‌نووسم و خۆشحاڵیشم به‌وه‌ی كه‌م ده‌نووسم، به‌ڵام له ڕاستیدا ناچارم به‌وه‌ی بینووسم.
* ڕه‌شبینییه‌كی زۆر له چیرۆكه‌كانتدا ده‌بینرێت... ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕهشبینییهمان بۆ ڕوونبكه‌یته‌وه، بۆ ئه‌م هه‌موو ڕه‌شبینییه؟
توانا ئه‌مین: ڕاسته.. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆئه‌وه‌ی دیدی من بۆ ژیان چییه؟ له‌لای من پێچه‌وانی سوهراب سپهری، ژیان عاده‌تێكی خۆش نییه و زۆریش ناخۆشه... ژیانی مرۆڤی نوێ، ژیانێكه پڕ له ئازار و زۆر زه‌حمه‌ته، دیدی من زۆرتر له دیدی شۆپنهاوێرهوه نزیكتره تا لایبنتز؛ پێم وایه ئه‌م خراپترین ژیانێكه و خراپترین جیهانێكه كه ده‌بێت هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه من باوه‌ڕم وایه هێزێكی شه‌ڕانی و خراپ یاریی له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌كات، یارییه‌كی میتافیزیكیی.. من نازانم و ناتوانم له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ناوی ئه‌و هێزه بنێم، به‌ڵام ده‌زانم له‌سه‌رووی ئێمه‌وه یارییه‌ك ده‌گوزه‌رێت، من ده‌زانم له یارییهكدام، به‌ڵام دڵنیام من یاریچییهكه نیم، دڵنیام هێزكی شه‌ڕ هه‌یه، هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه.. مرۆڤ قوربانیی ئه‌وه‌یه، قوربانیی شه‌ڕێكه كه نازانێت بۆ؟! قوربانیی وه‌ڵامێكه كه پرسیاره‌كه‌ی خۆی ونكردووه، به‌قه‌رز له سارته‌ر؛ من لام وایه به ئازادیی نا.. مرۆڤ به ژیان مه‌حكومه، به ژیانێكی زۆریش ناخۆش، لانی كه‌م له ئێستادا ژیانی مرۆڤی نوێ ژیانێكی خۆش نییه ئه‌رزش و كه‌رامه‌ت و حورمه‌تی مرۆڤ له مه‌ترسیی گه‌وره‌دا ده‌ژی.. له‌به‌ر ئه‌وه ژیان لای من زۆر خۆش نییه، به‌ڵام دواجار ئه‌زموونێكه.. لای من ژیان له نه‌بوون گرنگتره، من دڵخۆش و خۆش چانسترم له منداڵێك كه له‌دایك نه‌بووه، چونكه من ئه‌م ئه‌زموونه‌م هه‌یه، ئه‌و ئه‌وه‌شی نییه، من تاڵیی و سوێرییم چه‌شتووه، ئه‌و نه‌یتوانیوه ئه‌مه بكات، باوه‌ڕم وایه ئه‌زموونی مرۆڤ له ئه‌زموونی په‌ری و فریشته و كائیناتی میتافیزیكی به‌رزتره، چونكه ده‌توانێت هه‌ڵه بكات، له شته‌كانی ده‌وروبه‌ری تا ڕاده‌یه‌ك تێ بگات، ده‌توانێت چێژ له جوانیی وه‌رگرێت.. چێژ له هه‌ڵه وه‌ربگرێت.. زۆر گرنگه چێژ وه‌رگرتن له هه‌ڵه.. له یه‌كه‌م فیگۆری ئوستووره‌ییه‌وه؛ له ئاده‌مه‌وه تا ئێستا چێژ وه‌رگرتن له هه‌ڵه میراتێكی جوان و باوه، یارییه‌كی هێجگار خۆشه، كه له سه‌رو فیزیكه‌وه كه‌س ناتوانێت ئه‌مه بكات، لانی كه‌م من ئینسانێكم هه‌ڵه ده‌كه‌م و چێژی لێ وه‌رده‌گرم، ئه‌مه دڵخۆشم ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ژیان لای من خۆش نییه و قورسه.. به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته و زۆرزۆر قورسه مرۆڤ بیت، به‌تایبه‌تی ژیان له دنیای نوێ‌دا قورسه و باجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بتوانی مرۆڤایه‌تیی خۆت بپارێزیت.
* ئه‌م تێڕوانینه ڕه‌شه بۆ ژیان و مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، پێتوانییه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه تۆ كاریگه‌ریی (سادقی هیدایه‌ت)ت له‌سه‌ره، ئه‌وه‌نده‌شی من بزانم كتێبێكت وه‌رگێڕاوه كه ئهوكتێبهش له‌ژێر كاریگه‌ریی سادق هیدایه‌تدا نووسراوه.. پێت وانییه كاریگهرییتان به‌سه‌ره‌وه بێت؟
توانا ئه‌مین: بۆچوونێكی جوانه! باوه‌ڕم وانییه ڕێك هیدایه‌ت خۆی، بۆ نموونه كافكا، كامۆ له دنیا...
*مه‌به‌ستم ئه‌و خه‌ته كافكاییه، كاریگه‌ریی به‌سه‌رته‌وه هه‌یه؟
توانا ئه‌مین: من نازانم.. هیوادارم ڕۆژێك یه‌كێك ئه‌مه یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه شتێكی تازه ناڵێم ئه‌گه‌ر بڵێم “له‌ژێڕ ئه‌م خۆره‌دا، هیچ شتێكی تازه نییه“ هه‌موو شتێك دووباره‌یه، هه‌مووشتێك له‌ژێر كاریگهرییدایه، باوه‌ڕم وانییه هیچ شتێكی تازه هه‌بێت، هه‌چ شتێك ده‌ڵێین پێشتر به جۆرێك له جۆره‌كان خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی كه‌سێكی تر بووه له ژیانێكی تردا، ئینسان هیچ شتێكی تازه ناڵێت، ئه‌گه‌ر بیڵێت له فۆڕمدا ده‌یڵێت نه‌ك له خودی ئوبژێكتهكهدا، هه‌رچی پێمان وایه نوێیه، نوێ نییه، شێوازی وتنه‌كه‌ی نوێیه. من گومانم له ئه‌زموونی زانستییش هه‌یه كه بیه‌وێت شتێكی تازه بڵێت، هیوادارم ئه‌مه زۆر فانتازیی نه‌بێت، من له فیزیاش گومانم هه‌یه بتوانێت شتی تازه بڵێت، چونكه له فیساگۆرسه‌وه له نیوتنه‌وه له ئه‌نیشتاین تاسه‌ر هاكینگ هه‌رچییه‌ك ده‌وترێت، قاعیده‌یه‌ك هه‌یه، ئیدی یان له‌و قاعیده‌یه لاده‌دات یان لانادات، شتی زۆر زۆر تازه له جیهاندا نییه، بۆ منیش خۆی كه ده‌نووسم له ئه‌سڵدا شتی زۆر تازه‌م نه‌وتووه، ئه‌مه یه‌ك لاییه.. سه‌باره‌ت به كاریگه‌ربوون به هیدایه‌ت كه‌مێك له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خوێندنه‌وه‌ی من به فارسییه و ئه‌و كتێبه‌شی جه‌نابت فه‌رمووت؛ (په‌یكه‌ری فه‌رهاد)ی عه‌باسی مه‌عروفیی و خۆی له‌ژێر كاریگه‌ریی (كونه‌په‌پووی كوێر)ی هیدایه‌تدا نووسیویه‌تیی... به‌شێكی وایه، به‌ڵام خۆ من به‌ر له‌و كتێبه‌ش نووسیومه و دوای ئه‌و كتێبه‌ش كه‌م كه‌م ده‌نووسم، به‌هه‌رحاڵ ئینسان له ژیانی ئاسایی-شدا كاریگه‌ر ده‌بێت به‌و مرۆڤانه‌ی له‌و ده‌چن، یان وه‌كو ئه‌م بیرده‌كه‌نه‌وه، یان ئه‌م حه‌ز ده‌كات وه‌كو ئه‌وان بیربكاته‌وه، یان له‌پێش ئه‌مه‌وه ئه‌م جۆرهكهسانه ئاوا بیریان كردووه‌ته‌وه، یانی كاریگه‌رییه‌كی نۆرماڵه و زۆر ئاساییه.. سه‌باره‌ت به‌و لێكچوونه‌ی من به‌وان شتێكی تازه‌یه، من نه‌مبیستووه بۆنا؟ ڕه‌نگه..
* كاریگه‌ریی سادق هیدایه‌ت به‌سه‌ر تۆوه، زیاتر كاراكته‌ری هیدایه‌ته، یان چیرۆكه‌كانی؟
توانا ئه‌مین: له‌ڕاستیدا هیچیان نییه، جیهانبینی سادق هیدایه‌ت-ه، چونكه من موعجیب نیم به ژیانی تایبه‌تيی هیدایه‌ت، ئه‌وه چه‌ند هه‌وڵێكی بۆخۆكوشتن هه‌یه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌رێكی زۆر گه‌وره‌یه له ئه‌ده‌بیاتی ئێرانی و جیهانیشدا، كه تۆ باسی ئه‌ده‌بی عه‌به‌س و نیهیلییهت ده‌كه‌یت له سه‌ده‌ی بیستدا ناتوانی ناوی هیدایه‌ت نه‌هێنی.. من به‌دنیابینی سادق هیدایه‌ت بۆ ئه‌ده‌ب وه بۆ ژیان وه بۆ كاراكته‌رێكی زۆر ئاڵۆزی وه‌ك مێینه و بۆ چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك جوانیی.. عه‌داله‌ت.. حه‌قیقه‌ت سه‌رسامم.
* له چیرۆكه‌كانی تۆدا عه‌شق هه‌یه و مه‌ودایه‌كی فراوانی داگیركردووه، له ڕه‌شبینییه‌وه بۆ عه‌شق..! یانی چۆن ئه‌م دوالیزمه له‌خۆتدا كۆده‌كه‌یته‌وه، له‌لایه‌كه‌وه ڕه‌شبینیی، له‌لایه‌كه‌وه ژیاندۆستیی؟
توانا ئه‌مین: سوپاس.. ئه‌وه‌ش تێبینییه‌كی ورده، ڕاست ده‌كه‌یت، من بۆخۆشم هه‌ست ده‌كه‌م عه‌شق له هه‌ندێ جێگا تێمایه له‌و ئیشه بچووكانه‌ی كه من كردوومن. به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به‌و هێزه ئه‌فسونگه‌ر و سه‌رسامكه‌ر و سیحرییه‌ی ناو عه‌شق خۆیه‌وه هه‌یه، كه هێزێكه ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا ئینسان بكات به په‌ری و بیشیكات به جه‌للاد، بیكات به فریشته‌وه بیشیكات به ئیبلیس، ئه‌وه‌نده‌ی به‌و هێزه ئیعجابم هه‌یه، ئه‌وه‌نده به كاراكته‌ری ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر نیمه، ئه‌وه‌ی كه ئینسان له‌ناو هه‌موو ئه‌و مرۆڤه‌دا، لانی كه‌م له زیاتر له شه‌ش ملیار كه‌س، تۆ به‌یه‌ك كه‌س سه‌رسام ده‌بیت وه خۆشت ده‌وێت، بیریشمان نه‌چێت یه‌كێك له بنه‌ما ئۆنتۆنۆلۆژییهكانی مرۆڤ، بوونه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، واته بوونی كه‌سێكی تر پرۆژه‌یه‌كه بۆ ته‌واوكردنی بوونی تۆ، له عه‌شقدا تۆ موماره‌سه‌ی بوونی خۆت ده‌كه‌یت، كه‌واته بوونی خۆت ده‌سه‌لمێنیت، تۆ ئه‌وكاته بوونت هه‌یه كه بوونه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، وه‌گه‌رنا قسه‌كردن له‌سه‌ر بوونێك به بێ كۆنتیكستهكهی قسه‌كردنێكی به‌تاڵه، وجودت قابیلی تهقبوول نییه.. بۆ عه‌شق ئاوایه تۆ هه‌ست به وجودی خۆتی تێدا ده‌كه‌یت، پاشان هێزێكی زۆر سیحرییه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه باوانه‌ی تا ئێستا هه‌مانبووه، ناڵێم خه‌ریكم شتێكی زۆر نوێ ده‌ڵێم، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه عه‌شق هێزێكی شهڕانیشه له‌ناو خۆێدا، بچۆره‌وه سه‌ر ئه‌فسانه‌ی ئاده‌م و حه‌وا، له ماجهراكهی نێوان قابیل و هابیل دا؛ هه‌ردووكیان حه‌ز له خوشكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواجار كچه‌كه ته‌نیا یه‌كیانی بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت كه هابیله و ئه‌مه‌ش قینی قابیل تا ئه‌ندازه‌ی كوشتنی هابیل هه‌ڵده‌ستێنێ، ده‌بینی یه‌كه‌م دڵۆپی خوێن كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ڕژاوه عه‌شق ڕشتوویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه قه‌ناعه‌تێكی دێماگۆجیانهیه لامان وابێت عشق هێزێكی زۆر هیومانيی و مرۆڤانه‌یه. ئه‌و ده‌توانێت ئیمپراتۆرییه‌ت بڕووخێنێت، ئه‌وه هێزێكی خه‌ته‌ره به بڕوای من ئه‌گه‌ر به جۆرێك له جۆره‌كان لوا مه‌عریفه‌ی مامه‌ڵه‌كردنت هه‌بێت له‌گه‌ڵ عه‌شقدا، چونكه زۆر سه‌خته و ئاماده‌یه هه‌موو پێوه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌تا ئینسانیش پێشێل بكات و ببه‌زێنێت، چوون هێزێكی زۆر وه‌حشییه و به‌ڕاستیی غه‌ریزه تێدا ئیش ده‌كات.
* چیرۆك و نووستالۆژیا، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان پێكه‌وه هه‌یه، ده‌كرێت بۆمان ڕوونبكه‌یته‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه چییه؟
توانا ئه‌مین: من له‌و ساڵانه‌ی پێشوودا تهوهرێكم كرده‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكی چیرۆكنووس له‌وانه: عه‌تا نه‌هایی، ڕه‌ئوف بێگه‌رد، سه‌ڵاح گوڵ ئه‌ندامی، سه‌ڵاح عومه‌ر و چه‌ند هاوڕێیه‌كی تر له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له، ئه‌وانیش له‌وێ هه‌ریه‌كه ڕای خۆیان هه‌بوو، من له‌وێ پرسیى بووم: ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كاراكته‌رێك ئا ئێستا دێته بوون، به‌ڵام هێزێكی هه‌یه، ده‌توانێت بنووسێت، ئایا ئه‌م كه‌سه ده‌توانێت چیرۆك بنووسێت..؟ ئه‌وه زۆر پرسیار بوو لای من.. به باوه‌ڕی من له گریمانه‌یه‌كی ئاوادا ئه‌و كاراكته‌ره سیحرییه ڕه‌نگه بتوانێت تێكست یان شیعر بنووسێت، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت ڕۆمان بنووسێت.. چونكه ڕۆمان پێویستی به ئه‌زموونی ژیان هه‌یه و ناتوانێت چیرۆكیش بنووسێت، چوون دووباره ئه‌ویش پێویستی به موماره‌سه‌ی ژیان هه‌یه، تۆ ده‌بێت بژێیت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بگێڕیته‌وه.. من قه‌ناعه‌تێكی سه‌یرم هه‌یه له‌وه‌ی؛ كه ئه‌وه‌ی كه داهاتووه ڕوونه كه ئێمه هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ری نییه و نازانین چی ڕووده‌دات، هه‌رچی ئێستاشه شتێك هه‌یه و نییه و وه‌ك تاریك و لێڵه‌ی به‌یان وایه هێشتا زۆر ڕوون نییه.. ئه‌وه‌ی كه له‌ڕاستیدا هه‌یه‌و لێی دڵنیاین، ئه‌وه‌یه كه ڕابردووه، به‌هه‌موو خۆشیی و ناخۆشییه‌كانییه‌وه ئێمه ئه‌زموونمان كردووه..
* ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی چیرۆك و نووستالۆژیایه؟
توانا ئه‌مین: به‌ڵێ، به باوه‌ڕی من ژیان ئه‌وه‌یه كه ڕابوورد..
* لای چیرۆكنووس وایه، چونكه ئه‌و به‌رده‌وام ده‌گێڕێته‌وه؟
توانا ئه‌مین: به‌ڵێ، دروست.. هه‌تا شتێك ڕانهبووردبێت، له ژیانی پاستدا نه‌بێت ئه‌ی تۆ چیی ده‌گێڕیته‌وه..!
* ئه‌وه‌یه وایكردووه ئه‌لبێر كامۆ بڵێت ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له زینداندا بژی، به‌شی سه‌ده‌یه‌ك گێڕانه‌وه‌ی پێیه؟
توانا ئه‌مین: ڕێك وایه، من كه ئه‌مه ده‌ڵێم ئه‌وه‌شم له‌به‌رچاوه، ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی زانستی كه ڕاشنهبووردووه و فانتازیای فراوانی مرۆڤ تهخهیلی داهاتووش ده‌كات.. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی من باوه‌ڕم وایه مرۆڤ ده‌بێت بژی بۆئه‌وه‌ی بتوانێت بگێڕێته‌وه.. مرۆڤ ده‌بێت ئه‌زموون بكات.. ڕاستیتر تێمهیهك كه‌لای من زۆر بۆڵت و گرنگه ئه‌وه‌یه، مرۆڤ ده‌بێت ئازار بچێژێت ئینجا ده‌توانێت بگێڕێته‌وه، یانی من گومانم هه‌یه له‌سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و نووسه‌ره گه‌ورانه‌ی ئازاریان نه‌چه‌شتووه و توانیویشیانه بنووسن...! ئورهان پاموك یه‌كێكه له نووسه‌ره دیاره‌كان، نه له‌به‌ر خاتری نۆبڵ-ه‌كه‌ی، به‌ڵكو له‌به‌ر توانای سه‌رسامكه‌ری خۆی له نووسیندا، من كه یاداشته‌كانی ده‌خوێنمه‌وه؛ ئه‌و منداڵێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، من لێره‌دا گومان ده‌كه‌م منداڵێكی فه‌راهیم و ده‌وڵه‌مه‌ندانه بتوانێت ئاوا زۆرباش بنووسێت.. به‌باوه‌ڕی من؛ ژیانی نووسین كورت ده‌بێته‌وه بۆ ئازار، تۆ چه‌نده بتوانی ئازار بچێژیت، ئه‌وه‌نده ده‌توانی نووسه‌ر بیت، به‌باوه‌ڕی من، غه‌مگینیی دیدێكی ڕه‌ش نییه بۆ دنیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نابت پێشتر له پرسیاره‌كه‌دا وتتان، ئازارچه‌شتن و غه‌مگینی دیدێك نییه تۆ نواندنی تێدابكه‌یت.. ئینسان كه له‌دایك ده‌بێت ئه‌م خاچه وا به‌شانییه‌وه و هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی ده‌یبات، من له‌وساڵانه‌دا وتارێكی بچووكم له‌سه‌ر ئه‌مه نووسی، له‌وێدا ده‌ڵێم: غه‌مگینیی جۆرێكه له ئیشراق، ده‌بێت ئینسان ته‌مه‌نێكی زۆر زه‌حمه‌ت بكێشێت تا ده‌توانێت كۆمه‌ك له‌م پاژه قووڵ و گه‌وره‌و ناوه‌كیه‌ی وجودی خۆی بكات، دیدێكی ناشرین نییه، ئازاری تۆ؛ ئینسانییه‌تی تۆیه.
* ده‌كرێت پێمان بڵێیت ڕۆڵی زمان له چیرۆكدا چییه؟
توانا ئه‌مین: به‌پێی پێوه‌ره ئه‌كادیمییه‌كانیش زمان ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه له نووسینی چیرۆكدا، به‌ر له چیرۆك من باوه‌ڕم وایه ئه‌وه‌ی له‌دونیا دهگوزهرهێت، (ئه‌مه باوه‌ڕێكی زۆر تازه‌ش نییه، فیتگنشتاین.. باختین بخوێنه‌ره‌وه هه‌ر وا ده‌ڵێن)، ئه‌وه‌ی كه له دونیا ده‌گوزه‌رێت، فۆڕمه، ئه‌وه‌ی فۆڕمه ئه‌ندێشه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌یه زمانه.. له‌ڕاستیدا هیچ شتێك له دونیادا نییه جگه له زمان..
من له‌و ڕۆژانه‌دا ڕێگه‌م كه‌وته دادگا، له‌وێ بیرم كه‌وته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌توانێت حوكمی به‌شه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بكات، زمانه.. ئێمه بۆهه‌ر كۆنسێپتێك له ژیاندا، شێوهیهكمان هه‌یه، كاتێك ده‌ڵێین مرۆڤ، ده‌ڵێین كچێكی جوان، ده‌ڵێین په‌رداخێك ئاو، فۆڕممان بۆهه‌ریه‌ك له مرۆڤ و كچێكی جوان په‌رداخێك ئاو هه‌یه، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك وشه‌مان هه‌یه به‌بێ فۆڕم، بۆ نموونه من ده‌ڵێم جوانیی، جوانیی فۆڕمی نییه له‌سه‌ری مندا، خۆ كاتێك بمه‌وێت ده‌ست له تابلۆیه‌كی جوان بده‌م، ده‌ستم به‌ر بۆیاخ و په‌رده‌كه ده‌كه‌وێت، نه‌ك خودی جوانیی خۆی، به بڕوای من؛ نووسه‌ر ده‌توانێت باشتر له‌و چه‌مكانه‌دا كاربكات كه فۆڕمیان نییه، چونكه ده‌توانێت كۆمه‌كی خه‌یاڵی خوێنهرهكهشی بكات بۆ جێگایه‌كی دوورتر له‌وه‌ی هه‌یه، باسی جوانییمان كرد؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ بێ كۆتا ده‌توانیت مانا بده‌ی به‌م چه‌مكه و سه‌ره‌نجامیش نا‌توانیت مانای ته‌واوی بدۆزیته‌وه، چونكه پێوه‌ره‌كانی جوانيی گۆڕاون، نه‌ك وه‌ستا، ئه‌گه‌ر به سروشت مرۆڤ ده‌توانێت جوانیی بناسێت، بۆ منداڵێك له ده‌ستی دێت تابلۆی “دواشێو”ی داڤنشی بدڕێنێت و هیچیش به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به ئه‌زموون فێری ده‌بێی بۆ هه‌مان منداڵه‌كه‌ی پێشوو بۆ چوونه ئێواره پیاسه‌یه‌كی هاوینه، وڕك له دایكی ده‌گرێت (عه‌زییه سووره‌كه) له‌به‌ری ئه‌م بكات، پرسیارێكی زۆر زیندوو به‌رده‌وامه كه؛ جوانیی چییه؟
* ڕه‌گه‌زێكی زیندووی تر له‌دوای زمان فانتازیایه، له ڕابردووی چیرۆكی كوردیبدا فه‌نتازیایه‌كی سیاسبی هه‌بوو...
توانا ئه‌مین: مه‌به‌ستت چییه له فانتازیای سیاسیی..؟!
* مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕووداوانه‌ی دروست ده‌بن، زیاتر ڕووداوی سیاسیین و خه‌یاڵی سیاسین، بۆ نموونه تایبه‌ته به دۆزی كورد.. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی تێبینیم كردووه لای ئێوه فهنتازیاكه فانتازیایه‌كی ئینسانییه.. كاراكته‌ره‌كان كاراكته‌ری كهینونین، به‌ڵام له‌وه‌ی پێشوودا كاراكته‌ر كاراكته‌رێكی سیاسیی بوو، كورد بوو.. پێت وایه ئه‌م فانتازییه سیاسییه‌ی پێشوو گه‌شتبێته ئاستێكی جیهانیی و جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ ئه‌م فانتازیایه‌ی ئێوه پێی ده‌نووسن؟
توانا ئه‌مین: پرسیاره‌كه فره ڕه‌هه‌نده كاك عه‌بدوڵڵا.. له‌ڕاستیدا من زۆر زۆر گه‌شبین نیم به چیرۆكی كوردی كلاسیكمان له جه‌میل سائیبه‌وه له مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و حه‌سه‌ن قزڵجییه‌وه تا سه‌ر كاوس قه‌فتان و مامۆستا حوسین عارف-یش، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌به بارگاویی به ئایدیۆلۆژیایه، سوودمه‌نده له‌و خه‌ته‌ی لای مه‌كسیم گۆرگی هه‌یه له ئه‌ده‌بی ڕوسیدا، كه‌چی هه‌موو ئه‌مان نه‌یانتوانیی سوود له‌و خه‌ته‌ی دۆستۆیفسكی وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ی جه‌نابت وتت كه ئینسان ببێت به‌ته‌وه‌ر له ئه‌ده‌بدا.. به‌باوڕی من ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب شتێك بوو بۆ سه‌رده‌مێك هات و مرد، ئه‌وه ئه‌ده‌ب نییه، ئه‌ده‌ب ده‌بێت گره‌وی نه‌مریی بكات.. یانی زۆر زه‌حمه‌ته ئێستا تۆ بێیت (دایك)ی ماكسیم گۆركی بخوێنیته‌وه، به‌ڵام به ئاسانی ده‌توانی بچیته‌وه سه‌ر ڕاسكۆلینكۆفی تاوان و سزا و بچیته‌وه سه‌ر برایانی كارامازۆف، دۆستۆیفسكی له 1800 كاندا ئه‌مانه‌ی نووسیووه، كه‌چی كه تۆ ده‌یخوێنیته‌وه واده‌زانیت ئه‌مشه‌و له ماڵه‌كه‌ی ته‌نیشتته‌وه نووسراوه..! به باوه‌ڕی من، ئه‌وه‌ی چه‌قه له ئه‌ده‌بدا، ده‌بێ ئینسان بێت.. ئایدیۆلۆژیا بۆخۆی كوڕی قۆناغێكه و له قۆناغێكی تردا كۆتایی پێدێت.. به‌ڵام مه‌سه‌له ئینسانییه‌كان وه‌ها نین و جاویدن، خۆ ئه‌ده‌بی ئایدیۆلۆژی ئه‌ده‌بێكی وه‌هاش نزم نییه، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی ئینسانییدا جێ له‌قه.. ئه‌ده‌بی ئێمه ئه‌ده‌بێكی ناسیۆنالیستی ته‌واویش نییه، ئه‌ده‌بێكی ئاینییش نییه، ئه‌ده‌بێكی قووڵی عیرفانییش نییه.. من باوه‌ڕم وایه هیچ شه‌رمی تێدا نییه. مێژووی خۆمان بخه‌ینه‌وه به‌ر نه‌شته‌ری خوێندنه‌وه، دیقهتلییهنه به‌چاوێكی تیژتر ئه‌م مێژووه بخوێنینه‌وه، نه‌ك هه‌ر چیرۆك هه‌تا له شیعری كلاسیكی، ئێمه واز له‌وه بێنین كه ئه‌م حه‌زره‌ته و ئه‌و گه‌وره‌یه، ده‌بێت به نیگایه‌كی بابه‌تیانه شته‌كان له‌جێی خۆیان بخوێنینه‌وه، بۆ نموونه من باوه‌ڕم وایه ئه‌و حه‌قه‌ی دراوه به (شێخ ڕەزای تاڵه‌بانی)، حه‌قێكی له حه‌ددی خۆی زیاتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێمه‌ی كاركردنی ئه‌م پیاوه تێمهیهكی زۆر فراوان و جیهانیی نییه، له‌باشترین حاڵه‌تدا شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی به نازین به‌گه‌ڵ و گونی و له قسه‌ی به‌رحه‌وزی مزگه‌وت تێ نهپهڕیووه، دواتر ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی پله سێی وه‌ك (ئه‌دمۆنز) دێت ئه‌م زۆرپهڕیی و داوێن ته‌ڕییه‌ی لێ ده‌بێت به موعجیزه.. ! حه‌قی خۆیه‌تی و عه‌یبه‌ی تێدا نییه ئێمه ئێستا بێین دووباره ئه‌مه بخوێنینه‌وه، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر به‌سه‌عدی و بیدل و ئه‌بونه‌واس و عراقی و ئه‌وانه‌ی كه هاوزه‌مانی ئه‌وبوون یان پێش یان دواتر ژیاون له كلاسیكی فارسیی و عه‌ره‌بیدا ده‌زانی چه‌ند كورتی هێناوه..؟ ئه‌عمال كامیلهی شێخ ڕه‌زا ده‌خوێنیته‌وه ده‌بینی له كۆمه‌ڵێ شه‌ڕه‌جنێو بترازێت، هیچی بۆ مرۆڤایه‌تیی جێ نه‌هێشتووه.. یاداشته‌كانی (مێجه‌رسۆن) بخوێنه‌ره‌وه ده‌ڵێت: “من ڕۆیشتم له ته‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوك، بینیم پیاوێكی ئاینیی سهختگیربوو، به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی موسوڵمان نین، به‌تایبه‌ت به كریستیان و جووه‌كان”، له‌به‌رئه‌وه په‌یامی شێخ ڕه‌زا په‌یامێكی ناسيۆنالی نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی لای حاجی قادر، په‌یامێكی عیرفانی نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی لای مه‌حوی، په‌یامێكی ئینسانیش نه‌بووه، ڕێگه‌م بده بڵێم هه‌ركاتێك شیعری كلاسیكی ئێمه له عیرفانییه‌ت ترازابێت كیرڤێك هاتووه‌ته خوار..
* گرنگیی سه‌فه‌ر چییه له‌سه‌ر ڕوئیای نووسه‌ر، به‌تایبه‌ت كه تۆ خۆشت سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتت كرد، سه‌فه‌ر چیی له مرۆڤدا ده‌گۆڕێت؟
توانا ئه‌مین: جا چیی ناگۆڕێ! سه‌فه‌ری من بۆ ده‌ره‌وه سه‌فه‌رێكی زۆر توریستی و گه‌شتیاریی نه‌بوو، به‌ڕاستیی جۆرێك بوو له تووڕه‌یی و سه‌رهه‌ڵگرتن، باوه‌ڕێكم هه‌بوو؛ باوه‌ڕم وابوو ئه‌م شاره شارێكی دڵڕه‌قه (ئێستاش باوه‌ڕم وایه) كه سلێمانی به‌هه‌موو خوێن شیرینییهكانییهوه، شارێكه سروشتێكی هه‌یه، خه‌ڵكه باشه‌كانی خۆی فڕێده‌داته ده‌ره‌وه (تكایه ئه‌م بابه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی من) هه‌ر له نالییه‌وه تا مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندیی.. من باوه‌ڕم وابوو ئه‌م شوێنه شوێنێكی خراپه، یان بۆ من نه‌شیاوه، تووشی ئه‌م وه‌همه بوو بووم.. به‌ڵام كه ڕۆیشتم له‌وێ زانیم من یه‌ك شتم له یادكردووه؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئیقبال و چانس و چاره‌نووسی خۆم (ئه‌وشته‌ی ئینسان ناتوانێت لێی هه‌ڵبێت) جێ نه‌هێشتووه، به‌ڵكو وا له ژانتاكهم دا..! چاره‌نووسی خۆمم به‌شارانه‌وه ده‌گێڕا، من واده‌زانم كه شاره‌كان هه‌ستیان هه‌یه، هه‌یانه ناسكن هه‌یانه دڵڕه‌قن، هه‌یانه میهره‌بان هه‌یانه بوغزاویی...
* ئه‌م شاران بینینه، كاریگه‌ریی هه‌بوو له سه‌ر جیهانبینیی توانا ئه‌مین..؟
توانا ئه‌مین: به‌دڵنیاییه‌وه.. به‌دڵنیاییه‌وه، ئێمه خۆمان له شارێكداین میترۆی نییه، قه‌تاری نییه، ده‌ریای نییه.. من یه‌كه‌مجار كه له‌سه‌ره‌تای سه‌فه‌ره‌كه‌مدا له ئیستانبوڵ پاپۆڕم بینی سه‌رم سوڕما.. ماوه‌یه‌كی زۆرم ده‌ویست سه‌یری بكه‌م..! خۆ مرۆڤ ئاخیر جار له‌سه‌ری حسابه كه ژیاوه، مادام ژیاوه و (ژیان) له‌سه‌ری ماڵه، ئه‌و حه‌قه‌ی هه‌یه كه بڕوات ئه‌و شتانه ببینێت كه له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كه‌ی هه‌ن و خه‌ڵكی تر ده‌توانێت بیبینێت.
* كاك توانا، دوا پرسیاری من له‌سه‌ر ئه‌و كتێبهته كه ئاماده‌یه بۆ چاپ، كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ماتریاڵی بچووكی ناو ژیان وه‌ستاویت، بۆ نموونه جوانیی، له‌و كتێبه‌دا پێناسه‌ی تۆ بۆ جوانیی چییه؟
توانا ئه‌مین: كتێبه‌كه زۆرتر له‌ژێر كاریگه‌ریی كتێبه‌كه‌ی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی واڵته‌ر بنایمین-دایه؛ (جاده‌ی یه‌ك ساید)، بۆ نموونه وتارێك له‌وێ له‌سه‌ر ئاوێنه هه‌یه، به‌ڕای من ئاوێنه ئۆبژێكتێكی زۆر درۆزنه هه‌رگیز ناتوانێت وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت بداتێ، چونكه وێنه‌كان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، وتاره‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئاوێنه ڕاستگۆ نییه و وێنه‌كه‌ی ئێمه له ناویدا ڕاسته‌قینه نییه و له نارسیسی یونانییه‌وه ئێمه نه‌مانتوانیوه خۆمان ببینین، خۆ ئێستا كامێرا ده‌توانێت بمانبینێت.. هه‌ر وتاره‌كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه مادام كامێراش له پێكهاته فیزیكییهكهیدا له كۆمه‌ڵێك هاوێنه پێكهاتووه و ئه‌وانیش وێنه‌كان بۆ دوای خۆیان هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه، ڕه‌نگه ناپاكییه‌ك له‌م ده‌ستی ده‌ستییه‌دا هه‌بێت، وتاره‌كه زۆتر ده‌ڕوات و دواشت ده‌ڵێت؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌یه‌ك له‌واندا هه‌بووبێت، خۆ ئێستا وا چاوی من ده‌تبینێت، دیسان هه‌ر وتاره‌كه خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه له‌وانه‌یه چاوی تۆش بینێنێكی ڕاسته‌قینه نه‌بێت، چونكه وێنه‌كان له گلێنه و په‌رده‌ی چاوه‌وه ده‌دات به مێشك و.... وه ئاخیر جار ڕه‌نگه مرۆڤ بژی و بمرێ و نه‌توانێ به ڕاسته‌قینه‌یی نه خۆی ببینێت نه كه‌سی تر.
* ئه‌م گفتۆگۆیه له دووتوێی به‌رنامه‌ی (په‌یڤ) له كه‌ناڵی KNN پێشكه‌ش كرا.
گفتوگۆی: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د