"مرۆڤ ده‌بێ له ژیاندا بۆ ماناى بوونى خۆى بگهرِێت"
ره‌نگه ئه‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه له رووه ئاشكراكه‌یدا فرۆید و لاكان وه‌ك دوو باوكى ده‌روونشیكارى وێنه بكات، به‌ڵام چاوتێبرِینى ئه‌و نوسینه له‌وێدا نییه، له دوولایه‌نى باوك به واته فرۆیدییه‌كه و له فانتازیاى وێناكردنى (باوك، منى باڵا، ڤالوس) وه‌ك (دال) به واته لاكانییهكهى خۆى هه‌ڵده‌گرێته‌وه... به‌و مانایه‌ش چه‌مكى فانتازیا وه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ره‌گه‌زه‌كانى ئاگامه‌ندى و نائاگامه‌ندى ده‌بینین، كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو جه‌مسه‌رى واقیع و خه‌یاڵ! (له سه‌ده نۆزده نائاگامه‌ندى - Unconscious - به شێته‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرا، واته ئه‌و كه‌سه‌ى كه ناتوانێ له رێگاى عه‌قڵه‌وه بیر بكاته‌وه. فرۆید ده‌ڵێت له سیستمى نائاگامه‌ندى نه ره‌تكردنه‌وه بوونى هه‌یه، نه پله‌كانى یه‌قین بوونى هه‌یه. به‌و مانایه‌ش نائاگامه‌ندى منداڵییه و هه‌میشه له‌گه‌ڵماندایه، به‌ڵام به برِواى لاكان نائاگامه‌ندى شوێنه‌وارێكى ئاڵۆز و پرِ له ژاوه‌ژاو نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندیمان به یه‌كتره‌وه، به پێى ئه‌و بۆچوونه نائاگامه‌ندى له ده‌ره‌وه‌ى ئێمه‌دایه، نه‌ك ده‌روونمان) له‌گه‌ڵ فانتازیا فێرى ئه‌وه ده‌بین كه چۆن ئاره‌زوو ئه‌زموون بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ بزانین ئاره‌زوو یان (حه‌ز) به وردى بابه‌تى نییه، به‌ڵكو حه‌زكردن له شتێكه، شتێك كه ونبووه یان (له‌ده‌ستچووه- منداڵ به ئه‌زموونێكى تراژیدى ونكردن دۆزینه‌وه‌دا دهرِوات، ئه‌و ساته‌ى كه دایكى له پێش چاوى ونده‌بێت و دهرِوات، له‌گه‌ڵ ئه‌و ساته‌ى كه ده‌رده‌كه‌وێت و دهگهرِێتهوه- كورتترین چیرِۆك كه بكرێ بیرى لێبكرێته‌وه: شتێك ون ده‌بێ و دواتر ده‌دۆزرێته‌وه- چیرۆك: بریتییه له سه‌رچاوه‌ى دڵدانه‌وه... شته ونبووه‌كان هۆكارى دڵهرِاوكێى ئێمه‌ن و ره‌مزن بۆ هه‌ندێ شتى له ده‌ستچووى نائاگامه‌ندى و به پێى تیۆرى لاكان ئه‌و ونبووه جه‌سته‌ى دایكه، كه چیرۆكى ژیانى ئێمه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و ناچارمان ده‌كات به شێوه‌یه‌كى مه‌جازى و بێكۆتایى به‌دواى جێنشینێك بۆ ئه‌و به‌هه‌شته ونبووه بگهرِێین. دۆزینه‌وه شتێكه چێژ به‌خش. رۆیشتن ته‌نها له‌گه‌ڵ هاتندا ماناى ده‌بێت....)
(1)
چه‌مكى (ئاره‌زوو-الرغبه) لاى ده‌روونشیكاران مه‌یلى ههرِهمهكییانهى منداڵانه كه كۆمه‌ڵگا قه‌ده‌غه‌ى ده‌كات، به‌مجۆره‌ش ئاره‌زوو ده‌چه‌پێنرێ... ئاره‌زووه تێرنه‌كراوه‌كانمان یان چه‌پێنراوه‌كانمان ده‌خه‌ینه ناهۆشمه‌ندییه‌وه بۆیه ئاگامان له‌و واقیعه نییه، كه تێیدا ده‌ژین. لاكان له دووباره دابه‌شكردنى فرۆیدى بۆ ده‌روونى مرۆڤ و كه‌سایه‌تى مرۆڤ ، له (ره‌مزى و خه‌یاڵى و ریاڵ) ده‌دوێت، واته ئه‌وه‌ى فرۆید له رووى ده‌روونییه‌وه به (پێش ئاگامه‌ندى) یان له رووى كه‌سێتییه‌وه به (سوپه‌ر ئیگۆ) ناوى ده‌بات، لاى لاكان ره‌مزییه و سیستم و یاساى ره‌مزى هه‌یه، به ره‌مزكردن پێش خه‌یاڵى ده‌كه‌وێت، له میانى ئه‌نترۆپۆلۆژیادا سیستمى رۆشنبیریى ده‌گه‌یه‌نێت... (ئاگامه‌ندى) یان (ئیگۆ)ى فرۆیدى، به خه‌یاڵى ناو ده‌برێت (یه‌كه‌مجار كه منداڵ خۆى له ئاوێنه‌دا ده‌بینێ، وا خه‌یاڵ ده‌كات كه ئه‌وه جه‌سته‌ى باوكى نییه، كه‌واته ئایا ده‌بێ خودى خۆى بێت) شوێنى خه‌یاڵكردن و گۆرِان و گۆرِین... ده‌گرێته‌وه. (نائاگامه‌ندى)ى فرۆیدى یان (ئید)، لاى لاكان هیچ شوێنێكى نییه، ته‌نها له قوڵایى مانادا نه‌بێت، ده‌رناكه‌وێت، واته شوێنى بێ شوێنانه، یان هۆیه‌كه بۆ بونیادى بزر، ئه‌وه‌یه كه لاكان ناوى (ریاڵ)ى لێناوه و پێش ره‌مزى ده‌كه‌وێت...
(2)
ژاك لاكان ناوى (باوك) وه‌ك تاكێكى واقیعى نابینێ، ناوى باوك دالێكه كه دووانه‌ى (دایك/ منداڵ) لێكجیا ده‌كاته‌وه، منداڵ ئاشناى (له‌ده‌ستدان) ده‌كات... به مانا فرۆیدییهكهیشى منداڵ تووشى گرێى ئۆدیب ده‌كات (گرێى ئۆدیب- لاى فرۆید په‌یوه‌ندى سیانه‌ى خێزانى –باوك و دایك و منداڵ-ه، واته رێكوپێككردنى پاڵنه‌ره سێكسییه‌كان و چاودێریكردنى منداڵ له‌لایه‌ن باوكه‌وه)... به‌و مانایه‌ش كارى باوك ده‌بێته هۆى دروستبوونى منى باڵا، یان ڤالوسى له ده‌ستچوو (ڤالوس دالێكى به‌تاڵه، دالى له ده‌ستدانه)، كه‌واته له ده‌رئه‌نجامى به دهروونیكردنى باوك، منى باڵا دروست ده‌بێت، به بۆچوونى فرۆید ناوى باوك به قه‌ده‌غه‌كردنى سێكس له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مه‌كانه‌وه ده‌لكێ! به‌ڵام به بۆچوونى لاكان گرێى ئۆدیب هه‌ر ته‌نها له سێ ره‌هه‌ندى بنهرِهتى (فرۆیدى) پێكنه‌هاتووه، به‌ڵكو ره‌هه‌ندى چواره‌مى هه‌یه، ئه‌ویش ره‌هه‌ندى ره‌مزییه كه رێگا بۆ هه‌موو تاكێك خۆش ده‌كات، بارودۆخێكى ئاڵوگۆرِئامێز و سنوردار له‌سه‌ر ئاستى قسه‌كردن بۆ خۆى بسازێنێ... لاى لاكان باوك سیستمى ره‌مزى و پرسه‌ى ده‌لاله‌ت "ڤالوس"ییه و له ژێر كاریگه‌رى میتافۆرى باوك و سه‌پاندنى یاساكانى باوكدایه. منداڵ كه‌سێكى دوو پارچه‌یه له نێوان دوو ژیاندا ئاگامه‌ندى و نائاگامه‌ندى، خود و حه‌زه چه‌پێنراوه‌كان.. منداڵ له‌به‌ر باوكى (له‌به‌ر سیستمى ره‌مزى) نابێته خاوه‌ن، بۆیه له دالێكه‌وه بۆ دالێكى دیكه هه‌نگاو ده‌نێ، هه‌ر دالێك گه‌یه‌نه‌رى دالێكى دیكه‌یه، ئه‌و داله‌ش درێژبوونه‌وه‌ى دالێكى دیكه‌یه.
(3)
تیرى ئیلگلتۆن ده‌پرسێ ئایا به خوێندنه‌وه‌ى مالارمێ ده‌كرێ ده‌وڵه‌تى بورژوازى له‌ناو ببرێت؟ بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و رسته‌یه گوته‌یه‌كى جۆلیا كریستیڤا ده‌هێنمه‌وه كه ده‌ڵێت: نائاگامه‌ندى شوێنى ئه‌و پاڵنه‌رانه‌یه كه رووبهرِووى شێوه (رهمزییهكانى باوكایه‌تى، یان ده‌سه‌ڵاتى باوكایه‌تى) ده‌بنه‌وه. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت، كه نائاگامه‌ندى هه‌میشه وه‌ك رووبه‌رێكى بۆش، هه‌موو ره‌مزه‌كان تێیدا سه‌ربه‌خۆیى خۆیان به ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌و گوته‌یه ده‌مانخاته سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ى لاكان: چۆن هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندیمان به یه‌كتره‌وه، به نائاگامه‌ندیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه... له بیرمان نه‌چێ به‌شێكى گه‌وره‌ى ئیبداعى ئه‌ده‌بى نائاگایى ده‌ینوسێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ده‌روونشیكارى ده‌یسه‌لمێنێ كه ده‌سه‌ڵاتى باوكایه‌تى ئایدیۆلۆژیایه‌كى دژه كاره... وه‌ك ده‌زانین روانینى دژه‌كار ئه‌وه‌ى حه‌زى لێنه‌كات نایبینێ و به دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش خۆى له باره‌ى ئه‌و شته‌ى حه‌شارى داوه فریو ده‌دات! هێز له ده‌ست ئه‌ودایه، بۆیه پێیوایه ده‌توانێ خۆى به‌و گومانه‌وه فریو بدات، كه ئه‌و شته نابینێ! ده‌شێ ئه‌و پرۆسه‌یه به گهوجێتى واقیعخواز ناو به‌رین، بێگومان ده‌سه‌ڵاتى باوكایه‌تى ئه‌و دژهكارهى خۆى له پانتایى نائاگامه‌ندى پرۆسیسه ده‌كات، به‌و مانایه‌ش نائاگامه‌ندى بۆ ده‌سه‌ڵاتى باوكایه‌تى شوێنى فریودان و شاردنه‌وه‌یه! هه‌ر له باره‌ى ئایدیۆلۆژیاوه ئاڵتۆسێر ده‌ڵێت پێشتر ماركسییه‌كان ئایدیۆلۆژیایان به "ئاگایى درۆیین" "په‌یوه‌ندى چینایه‌تى" ده‌زانى، به‌ڵام ئایدیۆلۆژیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به كێشه‌كانى ئاگاییه‌وه نییه، دواجار به برِواى ئاڵتۆسێر ئایدیۆلۆژیا نائاگاییه، ئه‌و بۆچوونه‌ى ئاڵتۆسێر به‌لاى لاكان‌دا ده‌چێ، به‌و مانایه‌ش ئایدیۆلۆژیا دهرخهرهوهى په‌یوه‌ندى خه‌یاڵى سوبێكته‌كانه.
كه‌واته چیرۆكى سیستمێكى ده‌سه‌ڵاتخواز و تۆتالیستى وابه‌سته‌ى په‌یوه‌ندى نائاگامه‌ندى و پشتگیرى نائاگامه‌ندى گشتى ده‌كات... ده‌مه‌وێ بڵێم ده‌سه‌ڵات شتێك له عه‌وام ده‌شارێته‌وه، عه‌وامیش شتێك به ده‌سه‌ڵاتى جێگیره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات ده‌یشارێته‌وه حه‌قیقه‌ته، ئه‌وه‌ى عه‌وام له پێناو مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى جێگیر په‌ناى ده‌دا خه‌ونى خۆشبه‌ختییه، ده‌سه‌ڵات به بیركردنه‌وه له فریودان و عه‌وام به بیركردنه‌وه له خۆشبه‌ختى ده‌گه‌نه گهوجێتى واقیعخواز، كه نه ره‌تكردنه‌وه‌ى سته‌مكارى بوونى هه‌بێت، نه پله‌كانى برِوا به خۆبوون بوونى هه‌بێت... ئه‌گه‌ر نا ئه‌و سیستمانه زۆر به خێرایى له‌ناوده‌چن.
وه‌ك گوتمان په‌یوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى تۆتالیستى به عه‌وامه‌وه له رێگاى ورِوژاندنى نائاگامه‌ندییه‌وه‌یه! به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچى خه‌ڵكى به ئاگامه‌ندییه‌وه پشتگیرى ئه‌و جۆره سیستمانه ده‌كه‌ن؟ لێره‌دا (دوو باوك) دوو لایه‌نى باوك، دێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه. باوكى یه‌كه‌م، باوكى گرێى ئۆدیب كه خۆى له په‌یوه‌ندى دوولایه‌نه‌ى زارۆك/ دایك هه‌ڵده‌قورتێنێ و ئه‌و په‌یوه‌ندییه لێكهه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌و باوكه‌ى كه یاساكان ده‌گوازێته‌وه- دیماگۆجیه‌ت به خۆشبه‌ختى ناوزه‌د ده‌كات- (یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى سێكس له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م) ئاره‌زووى زارۆك بۆ دایك به‌سه‌رپێچیكردن له یاسا ده‌زانێت. باوكى دووه‌م، باوكێكه خۆى ناخاته سنورى هیچ یاسایه‌كه‌وه، نموونه‌ى هێزى ره‌هایه، باوكێكه كه به ده‌ركردنى كورِهكان و نه‌یاره‌كانى ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ژنان و میراتى خێڵه‌كه‌یدا ده‌گرێت، باوكێكه هیچ كات پابه‌ندى یاسا نییه. هه‌ردوو جۆرى باوكه‌كان له روانگه‌ى ده‌روونشیكارى له چوارچێوه‌ى منى باڵادا كار ده‌كه‌ن.
هێز له ده‌ست ئه‌ودایه، بێگومان فریودانیش هێزى ده‌وێ، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتخوازى هێزى خۆى له شتێك به ده‌ست ده‌هێنێ، كه بۆ خۆیشى هه‌وڵى له‌ناوبردنى ده‌دات، ده‌سه‌ڵاتى باوكایه‌تى وه‌ك چۆن هێزى له ده‌ستدایه، به رووهكهى دیكه‌ش هێزى له ده‌ست ده‌رده‌چێ! ده‌سه‌ڵاتى باوكایه‌تى چه‌نده ده‌سه‌ڵاتخواز بێت، مه‌ترسى ههرِهشهى دژ به ئه‌و زێتر ده‌بێت، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتخوازى بریتییه له پێكهاته‌ى فانتازیى تایبه‌ت، كه رێگا بۆ بابه‌تى دژ بهیهكبوونهوهى خۆش ده‌كات!
(4)
هاملێت تراژیدیاى ئاره‌زووه، تراژیدیاى پیاوێكه كه رێگاى ئاره‌زووى ونكردووه... به بۆچوونى لاكان، هاملێت تواناى پرسهگێرِانى نییه، چونكه دایكى له ناكاو هه‌ڤژینى له‌گه‌ڵ مامیدا پێكده‌هێنێت. به‌و مانایه‌ش دایك (- objectئه‌و شته‌ى كه منداڵ ئاره‌زووى ده‌كات) یان بابه‌ته له دهستچووهكهى به بابه‌تێكى دیكه گۆرِیوهتهوه، پێش ئه‌وه‌ى هاملێت بتوانێت ئاره‌زووى خۆى رابگرێت و سه‌رنجى كه‌سى دیكه بدات.
هاملێت له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانێ پرسه دابنێت، چونكه ده‌بێته هۆكارى جولاندنى ئاره‌زووى دایك. فرۆید ده‌ڵێت له‌و حاڵه‌ته‌دا پرسهگێرِان دهگۆرِێت بۆ مالینكۆلیا (melancholia) یان ره‌شبینى... فرۆید جیاوازى گرنگ له نێوان پرسهگێرِان و ره‌شبینى داده‌نێت، پرسهگێرِان شتێكى هیچ و به‌تاڵه، به‌ڵام له مالینكۆلیادا (من- Ego) ئه‌و دۆخه به‌تاڵه‌ى هه‌یه.
(5)
به هاتنه‌ناوه‌وه‌ى ناوى باوك زارۆك له جیهانه زارۆكییه بهرفرهوانهكهى فرِێدهدرێته ناو جیهانى سیمبولى، گرێى ئۆدیبیش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌كانى ئه‌و تێپهرِینهى زارۆك كه له ئاستى خه‌یاڵییه‌وه ده‌چێته ناو ئاستى سیمبولى-ل76. ئه‌و رستانه‌ى وهرگێرِى كوردى (غه‌ریبه حوسێن) له كتێبى (ژاك لاكان، نوسینى شۆن هۆمه‌ر، ده‌زگاى رۆسا، له 2017 چاپى كردووه) به‌شێك له هه‌ستى متمانه‌یى به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت و به‌ڵگه‌ى حاڵی‌بوون ده‌جولێنێ، به‌ڵام ده‌شێ ئه‌و تێگه‌یشتنه له سه‌رچاوه‌كه‌ى جیا بكه‌ینه‌وه، یان كۆى كتێبه به نرخه‌كه‌ى لاكانناس (شۆن هۆمه‌ر) به‌و به‌ڵگه ساكارانه‌وه په‌یوه‌ست نه‌كه‌ین، چونكه بۆ گهرِانهوهى سه‌رچاوه‌ى حاڵی‌بوون خوێنه‌ر پێویستى به خوێندنه‌وه‌ى كۆى كتێبه‌كه‌یه، دواجار ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ خوێنه‌ر و ئاستى خوێندنه‌وه و ئاسۆى چاوهرِوانى خوێنه‌ر و پانتایى كه‌مخوێنى رۆشنبیریى كوردى دهگهرِێتهوه، (وه‌ك هه‌ندرێن له پێشه‌كى ئه‌و كتێبه قسه‌ى له‌و هه‌ژارییه كردووه) به‌ڵام ئه‌وه‌ى منى خوێنه‌ر له‌و چه‌ند دێره ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌م، هه‌ر ته‌نها ده‌ستخۆشیكردن له وهرگێرِى كوردى نییه، به‌ڵكو له‌لایه‌كى دیكه‌ش فره به‌كارهێنانى چه‌مكى (سۆبژه و ئۆبژه- به‌كارهێنانى وشه‌ى حه‌ز له برى رغبهى عه‌ره‌بى كه له زمانى كوردى به زۆرى وشه‌ى ئاره‌زووى بۆ به‌كار ده‌هێنرێت، به‌كارهێنانى زاراوه‌ى –كمون- وه‌ك چۆن له زمانى عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه، به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى هێدمهى ده‌روونى، كه له كوردى زه‌برى ده‌روونى بۆ به‌كار هاتووه، په‌رتووك له برى كتێب...هتد) هه‌موو ئه‌و زاراوه و چه‌مكانه ئه‌گه‌رچى به‌دحاڵیبوون ناسه‌پێنێ، به‌ڵام هێنانه‌وه‌ى هۆكارێكى شیاوى ده‌وێت، وه‌ك چۆن ئاگایى و چاوپێداخشانهوهیشى پێویسته.