فڕین بەسەر سینییەکەی مام زۆرابدا

ئەم نووسینە بڕیار بوو لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری گەڵاوێژدا بڵاوبکرێتەوە کە تەوەرێکی تایبەتی بۆ خوێندنەوەی ئەلف و بیێ باڵدار تەرخان کردبوو. تەوەرەکە ئامادەنەکراو و نووسینەکەی منیش لای خۆم هەر بە بڵاونەکراوەیی مایەوە.
 

تاقانە حەقایەتی ئەنفال لە دیداری ئاوشویتسدا

لە ٢٧ی جانیوەریدا، کۆمەلگای بەشەری لەبەردەم یادی هۆلۆکۆستدا، بێدەنگ دەوەستێت. ئەم بەروارە، ڕێکەوتی ئەو ڕۆژەیە کە حەفتا ساڵ پێش ئێستا لەشکری سووری سۆڤییەت دەچێتە ناو ئۆردووگاکانی کاری زۆرەملێی نازییەکانەوە لە پۆلۆنیا و ئەو تراژیدیایە دێنێتە بەرچاوان کە نازیزم بۆ جووەکانی ئەوروپای خوڵقاندبوو. بێگوومان قەتلوعامی نازیەکان بە تەنها ڕووی لە جووەکانی ئەوروپا نەبوو. بەڵکو ئۆپۆزیسیۆنەکانی نیزامی نازیزم، هۆمۆسیکسوال، "قەرەج"، "هاندیکاپ" ، سۆسیالیست و هەموو ئەوانەی لە نەخشەی بایۆلۆژی رەگەزی نازییەکاندا جێیان نەدەبووەوە، دەکرا لە ئاوشویستدا لە گازبدرێن و بسووتێنرێن.
 

جنۆکەکانی حاجی سەعید و لێدوانی دوکتۆرە تایبەتییەکەی تاڵەبانی!

لە سایتی سپی نیوزدا ئەم ناونیشانە دەبینرێ:" تالەبانی بەناو شاری بەرلێندا گەڕاوە". لە ماڵپەڕی کوردستانی نوێدا، ڕۆژانە ئەم ناونیشانە دەخوێنرێتەوە:" مام سڵاوی هەیە". لە هەر کوێیەکی سایتە کوردیەکاندا هەواڵێک سەبارەت بە تاڵەبانی هەبێت، شێوازێکی تایبەتی پەیامگەیاندن ئامادەیی هەیە: دەربڕین بە زمانی کەسی سێیەمی تاک. المبنی للمجهول بە زمانی عەرەبی. بە کورتییەکەی بکەر دیار نییە. ئەم رستە خەبەرییە کە کێ تاڵەبانی بینیوە، بە نادیاری دەهێڵرێتەوە. بە کورتییەکەی، کەسێك تاڵەبانی بینیوە کە بە ناو شاری بەرلیندا گەراوە. مام لە رێگای کەسێکی تروە سڵاو دەنێرێ.

لە پشت دەربڕینەکانی:" سووپاس بۆ تەلەفیزیۆنە رەنگینەکەتان و ڕادیۆ خنجیلەکەتان"ەوە

لە یەکێتی کرێکارانی دەریا کارم دەکرد، لە بەشی خزمەتگوزارییە تەلەفۆنییەکانی یەکێتیدا، چەند هاوڕێیەکم هەبوو کە کارییان وەرگرتنی پرسیاری ئەندامانی یەکێتی بوو لە پەیوەند بە پرسیارەکانی بێمەی بێکاری و ئەو پرسیارانەی دیدا کە ڕۆژانە دەگەیشتە بەدالەی یەکێتی. هاوڕییەکم ڕۆژێک پرسیارێکی هەتا بڵێی سەرنجڕاکێشی لێکردم:"بۆچی زۆربەی کرێکارانی دەرەوەی وڵات کە لای ئێمە ئەندامن لە کاتی تەلەفۆنکردنیاندا دەڵێن:" ببوورە، دەکرێ لەگەڵ فڵانە کەسدا قسەبکەم،یان  سوپاستدەکەین ئەگەر ئاخاوتنەکەم بگەێنیتە لای فڵانە کارمەندی یەکێتی". من لەسەرەتاوە لە پرسیارەکە نەگەیشتم و ناچاربووم داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری لێبکەم.