گۆڕە ئاوییەکان
- سەرنجی پێش خوێندنەوە :
هاوڕێی هونەرمەندم ، ڕەوانشاد "ئیبراهیم چێوار" ،کاتی خۆی و لە وەڵامی نامەیەکمدا ، لە باسکردنی ئەحواڵی خۆیدا بۆی نوسیبووم :
[ ... بەندەش خەم بە هەموو شتێک دەخوا و هەموو شتێ لەم سەرزەمینە ڕوو ئەدا وا ئەزانم من تاوانبارم و من لێی بەرپرسیارم و هیچیشم پێ ناکرێ جگە لەوەی هەندێ جار لەسەر تەختەی شانۆ ئەو زامانە دەکولێنمەوە ...]
بۆیە ئەم دەقە شیعرییەش ، لێبوردننامەی منە ، بۆ نەزیفی هیجرەتی ئەوانەی لە نیشتمان هەڵدێن . منی دوا بزماری چەقیو لە تابووتی قەسیدەیەک ، بەر لە تەواوکردنی ، سەفەری مردنی کرد ! .
بۆ دایکم
بیری نانەکەی دایکم ،
قاوەکەی دایکم دەکەم !
بیری دەکەم ، کەدەستی بەسەرمدا دەهێنا .
منداڵیی ، ڕۆژ بەڕۆژ لە مندا گەورە دەبێ و
منیش هەتا دێ ، عاشقی تەمەنی خۆم دەبم
چونکە ئەگەر بمرم
شەرم لە فرمێسکی دایکم دەکەم !
دایە !
ئەگەر ڕۆژێ گەڕامەوە
بمکە بە کۆڵوانەی بەرت
ئێسکەکانم بەو گیایە داپۆشە
پهیبردن به نهێنى بوون
له ههردوو دهقی شاعیر سهباح رهنجدهر:
(تۆم ئهم بهرهبەیانییه ناسی، نهمزانی له كام نوێژدا)
(له نوێژی ئهم بهیانییهدا كهوتمه ناو ئاگرى گهورهى سرووش و بهرزبوونهوه)
فڕین بەسەر سینییەکەی مام زۆرابدا
ئەم نووسینە بڕیار بوو لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری گەڵاوێژدا بڵاوبکرێتەوە کە تەوەرێکی تایبەتی بۆ خوێندنەوەی ئەلف و بیێ باڵدار تەرخان کردبوو. تەوەرەکە ئامادەنەکراو و نووسینەکەی منیش لای خۆم هەر بە بڵاونەکراوەیی مایەوە.