پرسیارکردن لە تاریکى
"من و ئازاد سوبحى وەک شاعیر"
"من و ئازاد سوبحى وەک شاعیر"
ئه‌لیف شافاك(شفق) Elif Şafak نووسه‌رى به رِهچهلهك تورك له شارى (ستراسبورغ) ی فه‌ره‌نسى له ساڵى 1971 له دایك بووه، باوكى ناوى (نوری بیلغین) و دایكى ناوى (شافاك ئتیمان)ه، كه كارمه‌ندى دیبۆماسى بووه وكاتێك ئه‌لیف ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵان بووه له پیاوه‌كه‌ى جیابوویتهوهو له‌گه‌ل كچه‌كه‌ى به‌یه‌كه‌وه ژیاون، له‌به‌ر ئه‌وه له‌جیاتى ناوى باوكى ئه‌لیف ناوى دایكى هه‌ڵگرتووه.
دوو منداڵی بە تەنها هاتووی پەنابەر ، نۆ ساڵەیەک و ١٢ ساڵانەیەک، لە ماڵی منداڵانی بە تەنها هاتووەوە لە شاری مالموێ ی سوید هەڵدێن و لە لایەن (پاسەوانی نیزامەوە) کە پۆلیس نین ، دەگیرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە لییاندەدرێت. ئەم دێرانەی خوارەوە، لە لایەن (ئوێز نۆجین)وە خراونەتە سەر کاغەز.
لە بەشی کولتوری رۆژنامەی ئێکسپرێسنەوە وەرگیراوە. http://www.expressen.se/kultur/en-nioaring-far-sitt-huvud-dunkat-i-golv…
وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد
لە ٢٧ی جانیوەریدا، کۆمەلگای بەشەری لەبەردەم یادی هۆلۆکۆستدا، بێدەنگ دەوەستێت. ئەم بەروارە، ڕێکەوتی ئەو ڕۆژەیە کە حەفتا ساڵ پێش ئێستا لەشکری سووری سۆڤییەت دەچێتە ناو ئۆردووگاکانی کاری زۆرەملێی نازییەکانەوە لە پۆلۆنیا و ئەو تراژیدیایە دێنێتە بەرچاوان کە نازیزم بۆ جووەکانی ئەوروپای خوڵقاندبوو. بێگوومان قەتلوعامی نازیەکان بە تەنها ڕووی لە جووەکانی ئەوروپا نەبوو. بەڵکو ئۆپۆزیسیۆنەکانی نیزامی نازیزم، هۆمۆسیکسوال، "قەرەج"، "هاندیکاپ" ، سۆسیالیست و هەموو ئەوانەی لە نەخشەی بایۆلۆژی رەگەزی نازییەکاندا جێیان نەدەبووەوە، دەکرا لە ئاوشویستدا لە گازبدرێن و بسووتێنرێن.
"له‌سه‌ر دۆسیه‌ی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، هونه‌رمه‌ندان دوابه‌دوای یه‌کتر رونکردنه‌وه بڵاوده‌که‌نه‌وه"، ئەم دەربڕینە، ناونیشانی کورتیلە ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی)یە لە پاش ڕوونکردنەوە تایبەتیەکەی عەدنان کەریم و دیاری قەرەداغیدا.
دیاری دەنووسێ:" بەڕێزانم زۆرن که سامانى بێ هاوتایى وڵاتیان له‌گیرفان ناوه، زۆرێک له(سیاسیى و کاربه‌ده‌ست و بازرگانى جه‌نگ و بهڵیندهره حیزبییه‌کان) ئه‌وه منى هونه‌رمه‌ند نیم به‌شدارى ئه‌و تاڵانییه بم.” چونکە بە قسەی دیاری:" ئەو بڕە پارەیە بۆ کلیپەکە بووە نەک بۆ گیرفانم."
ڕوونکردنەوەکەی عەدنان کەریم قەباعەتتر.