بـۆ ئەسـتێرەیەک دەگەڕێـم نیـوەی ئاسـمان داگیربـکات، خۆرێـک بتوانێت بنوسـێت، شـەوێک بتوانێـت هەتـاو بخوێنێتـەوە. جیهانێکـی تـرم دەوێـت درەختـەکان بتوانـن هاواربکـەن، هـەر شـتێک کـە بێدەنگـە قسـەبکات. هـەر ڕەنگێـک بچێتـە سـەر عەرشـی خـۆی، هـەر شـیعرێک قافیــەی خــۆی بدۆزێتــەوە. جیهانێــک... بکرێــت کەشــتییەکان بەرینــەوە بــۆ مــاڵ، بکرێــت مرۆڤـەکان هەمـوو بـبن بـە پاڵـەوان، بکرێـت ئینسـان بگاتـەوە بـە کەمـاڵ.
ئەمـە چـۆن کەنارێکـە کـە هیـچ تەیرێـک تێماننـاگات. ئەمـە چـۆن درەختێکـە بـەم هەمـوو دەسـتەوە ناتوانێـت دەسـتی ئێمـە بگرێـت. چـۆن هێلکەیەکـە نەورەسـەکان جێیانهێشـتووە وەک بـەرد بیگرینـە پاشـەڕۆژ. جیهانێکـی ترمـان دەوێـت، کـە دەریـا بتوانێت بێتـە پۆلەکەمان و دابنیشـێت. ئـەم شـەقامە بچـوک و کورتانـە بچـن بـۆ دوور. تەختەیەکـم بـدەرێ بیکەمـە کورسـی، بۆنـی ئەو شـاعیرەی لێبێت کـە لە دارسـتانەکاندا ونبوو. جیهانێکی ترمـان دەوێت، کە مۆسـیقارەکان بتوانن نەخەون، کە پەیکەرتاشـەکان نەوەستن بۆ پشـوو. بەختەوەریی هەمیشە ئامانجمان بێـت، دیـار بێـت یان نادیار. گوڵ لە ڕۆحی زەوی بسـتێنین، زسـتان بێـت یان بەهار. جیهانێکـی تـرم بـەرێ، تیشـک ئەبـەدی بێـت. مـرۆڤ کـە هاواریکـرد هەموومـان بیبیسـتین. کـە بولبـول مـرد، هەمـوو بتوانیـن بچیـن بـۆ پرسـەکەی.
ئەمە چۆن سەعاتێکە ناتوانێت پێم بڵێ، من سەر بە چ زەمانێکم.
ئەمە چۆن ئوستادێکە، نازانێت پێم بڵێ، من سەر بە چ شارێکم.
جیهانێکـم بـدەرێ هـەور لـە پەنجەرەکانـەوە بێنـە ژوورێ، شـەونم ئەوەنـدە گـەورە بێـت، نیـوەی ژوورەکـەم بگرێـت. هەمـوو شـتێک لـە یـەک بچێـت، بەنـرخ بێـت، گرنـگ بێـت. گرنگە هەموو شتێک وەک یەک بێت...
تەڵا و زیخ... ماسی و کاکتۆسەکانی بیابان...
ئەوەی زیندووە و ئەوەی دەچێت
ئەوەی ڕۆیشتووە و ئەوەی دێت.
ئیتــر هەموومــان پاڵەوانیــن. درەختــەکان و هەنگــەکان و ڕیشــۆڵەکان... ئێمــە و نازنــاز و مێخەکــەکان... هەمــوو پاڵەوانیــن. مــەرگ یــان جەنــگ یــان تۆفــان نامانترســێنێت، چونکــە هیـچ شـتێک دوژمنـی ئێمـە نییـە. ئیتـر ئازایەتـی بریتییـە لـە ئاشـتکردنەوەی ژەهـر لەگـەڵ ژیانمانــدا، ئاشــتکردنەوەی چەقــۆ لەگــەڵ گەردنمانــدا.
بـا هەمـوو شـتێک ئـاڵای خـۆی هەڵبـکات، هەمـوو کەسـێک، هەمـوو زیندەوەرێـک، هەمـوو پەپولەیـەک و هەمـوو پاسـارییەک، هەمـوو مەڕێـک و هەمـوو گورگێـک... بـا ئـاڵای خـۆی هەڵبــکات. لــە دەریــادا چەنــدە ئــاڵاکان زۆربــن، (بــا) هەموویــان دەکات بەیــەک، بــاران هەموویـان دەکات بـە یـەک. بـا هەمـوو یەکێـک ئامێـری خـۆی بژەنێـت، دواجـار ئاسـمان هەمـوو دەنگـەکان دەکات بـە یـەک... بـا هەمـوو شـتێک خـۆی بێـت، جیـاواز بێـت، ئـاوازی خـۆی بخوێنێـت... دواجـار هەمـوو زەوی تەنیـا دڵۆپێـک ئـاوی گەورەیـە و زەمانـە ناکۆتـاکان هەموومـان دەکات بـە یـەک.
جیهانێکــی تــرم بــدەرێ، کــە ئیـتـر نەگەڕێیــن بــۆ کامەرانــی، یەکجــار بەســەر مردنــدا سـەربکەوین، یەکجـار هەموومـان وەک یـەک و بـە ئەنـدازەی یـەک بژیـن. جیهانێـک ئیـتر مـرۆڤ هیـچ لـە ئاسـمان داوا نـەکات. کـەس بـۆ هیـچ نەپاڕێتـەوە، کـەس خـۆی بـۆ هیوایەکی پـوچ ڕیسـوانەکات. هێنـدە جـوان بێـت، کـەس بـۆ هیـچ بەهەشـتێک نەگەڕێـت، بـۆ هیـچ بەختەوەرییــەک ڕانــەکات.
---
سەرچاوە: شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت، 2019