هیومانیزم وەک گوتار
ڕامانێک لە ئەزموونی شیعریی فاتیح عیزەدین
لێرەوە بیخوێنەرەوە
كچــى ناو تـــــــــابلۆكه
كهجێیهێشتم لهبهیانییهكى ساردى ناوچواردیواردا ، بێ‌باك پێى وتم "ئه‌وا من رۆیشتم ... تۆش هه‌وڵبده به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره بگرى " هیچى تر‌ى نه‌وت ، ئه‌و قسه‌یه‌ى ته‌واو له‌ئامۆژگارى ئه‌و جه‌لاده ده‌چوو دواى ئه‌وه‌ى گولله‌یه‌كى ناوه‌ته كه‌لله‌ى قوربانییهكهیهوه, ده‌ست بنێته ژێرسهرى و به‌سۆزه‌وه پێى بڵێ " هاورێ هه‌وڵبده به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره بگریت " رۆیشت خۆیى و تیسكۆت و پرگال و راستهكانى ئه‌و به‌یانییه رۆیشت و نهم بینینه‌وه .