دانیشتن لەناو کتێبدا
داگیرکردنی تاریکی
بەختیار عەلی
ڕانانی: بەکر ئەحمەد
فریشتەیەك لە 'بابل' دادەبەزێت
'کۆمەڵەی مێسێلا' و پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ 'شێرزاد حەسەن'
چەند دێرێکی تر لە 'دەربەندی پەپوولە' ەوە
«سالم»ەکانی وڵاتی خەندەی گریاو!
ئەی کەشتیەکانی نێو تۆفان!
هاوڕێیان!
تا ئەم تۆفانی نەهەنگە
کڕنووشی نیشتنەوە ئەبا بۆ زەمین و
هەتا تاریکی ئەوەرێ.
هەتا کەشتیەکانتان ئەیکەن بە جەژنی ئاو
هەتا بەندەرمان ئەیکەن بە جەژنی کەشتی
ئەبێ بانگی سەری ئێمە «نەء» و
سەوڵەکانی دەستی ئێوەیش «نەء» و «نەء»بێ
سالمەکانی وڵاتی خەندەی گریاو!
هاوڕێیان!
ئالەم تاقە وشەیەدا
دواڕۆژ هەناسە ئەدات و
هەر لەم تاقە وشەیەشدا
خەون هەڵدێ!
بۆننامە
"مەحوی" ناهێڵێ داسەکێنم وەکو "وەڵام"
"مەحوی" ناهێڵێ من هەرگیز سەقامگیر بم وەکو "یەقین"
بۆیە ئەو منی کردووە
بە هەڵچوون و بە داچوون و
بە زمانێکی دڕدۆنگ و بە شیعرێکی پڕ لە "بەڵام"!
داگیركردنی تاریكی
هیوا قادر, ئارام کاکەی فەلاح و نەبەز گۆران: دەربارەی 'داگیركردنی تاریكی'