من به‌بێ خۆم
به‌یانییه‌کی دره‌وشاوه‌یه
شه‌و خۆم ڕۆیشتووه
من به ته‌نیا خه‌وتووم
هیچ خه‌ونێکی ناخۆشم نه‌بینیوه
ئه‌وه منم به‌بێ خۆم
به‌بێ ژانه‌سه‌ر
یه‌که‌م به‌یانییه
نان ده‌خۆم و گوێ له گۆرانی ده‌گرم
نان و گۆرانیم تیکه‌ڵ کردووه
پێده‌که‌نم
ده‌چمه به‌رده‌می ئاوێنه‌که
منداڵێک ده‌بینم له ئاوێنه‌که‌دا
ده‌ڵێی بۆلای یار ده‌ڕۆم
په‌له‌مه خۆم ده‌گۆرم عه‌تر له خۆم ده‌ده‌م
نا نا بمبوورن من ده‌گۆڕم عه‌تر له من ده‌ده‌م
Exit
مێخ بە زماندا دادەکوتم و قڵیش دەکەمە زارمەوە..
وەکو تۆ ئەم دونیایە کۆنە..!!
لە شارەکەماندا بەفرێکی بێ‌وچان باریوە، دڵی زەوی ساردە، دڵی شەقام ساردە، مرۆڤەکان سیمایان وەک موسافیرێکی بێشوێن پڕبووە لە غەمگینی بچووک، تراموا و ماشێنەکانی کار بە هێواشی لە جوڵەی بچووکدان، تەنانەت باڵندەیەک هەستی ئەوەی لەدەست داوە کە بەگەورەیی ڕۆژەکەدا بفڕێت. بەم بەیانییە سپییە، کە هەموو ستێک وەک تەمەن بردەیەکی درۆزن وێنەی خۆی دەکێشێت، بەسەر جادە و شەقامەکانەوە. وەک نەسیم مەنزڵم دەگۆڕم و لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر و لەم شوێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەڕۆم. بە خودا سەرسامم. بەو هێزەی کە تەنها هەناسەیەک لە منەوە دوورە. ترپەکانی دڵم وەک ئەو کیژانە بێدەنگن کە بەسەر بەفرەکەوە دیارن.
یاخییبوونی ئەندێشەکان
بەتەواوی تەدارەكی خۆت بینیوە، هەرچی پێداویستی و كەلوپەلەكان هەیە لەدەوری خۆت پەخشت كردووە، بەجۆرێك كە حەوجێت بە هیچ شتێكی دی نەبێت. بۆیە و رەنگەكان، فڵچەكان، سوراحییەك ئاو و چەند پەرداخێك، پارچە پەڕۆیەكی بلوری خاوێن، پارچە خامەكەشت زۆر وەستایانە لە چوارچێوەكە گرتووە. ئێستا بە تەواوی ساز و ئامادەیت بۆ نیگاركێشان. پێش ئەوەی دەست بدەیتە فڵچەكە و نیگارەكە بكێشیت، چۆن بتەوێت شیعرێك لەبەربكەیت، یان خۆت ئامادەبكەیت بۆ پرۆڤەی نمایشێكی شانۆیی، ئاوها چەند جارێك بەژورەكەدا هاتیت و چوویت، پاشان لەسەر یەكێك لە كورسییەكان دانیشتیت، زیاتر سەرنجت لە كەلوپەلەكان دا، باشتر دڵنیا بوویت كە لە هیچت كەم نییە.
بەیانییەک پایز لێرەوە تێپەڕی !
بۆ ' کۆپنهاگن ' ... بۆ 'ناتاشا' !
زەكی مۆران لە درزی دەرگاوە سەیری دنیا دەكات....
ئەوانەی لە خۆشەویستیدا تەمەنیان ون كرد
ویستیان لە گۆرانیدا بیدۆزنەوە
بەڵام ئەوان تا مردن نەیانزانی
مردن بە لەنجەی ژیان بزر بووە
بۆیە زەوی هەموو ئازارەكان لە ناخیدا هەڵدەگرێ
لە بیری مرۆڤێكی بێ دەوار
تەنها دەرفەتێك بۆ لەبیركردنی ژیان عاشق بوونە
((لە ناخمدا سێ عەشقی گەورە هەبوون
جارێك بۆ كتێب. جارێك بۆ شیعر و جارێكی دیش
بۆگۆرانی))***
هەرسێكیان هاوارەكانی كوژراوێك بوون
بوونە تارمایی و دەشتەكانیان بە خوێنی شەڕكەران سوور كرد
هبچ شتێك وەكو گۆرانی
دەروونمان بە خەمی شكستی بەتاڵ ناكاتەوە
شتی زۆر زۆر تازه له جیهاندا نییه
* با سه‌ره‌تا له‌و پرسیاره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین؛ مرۆڤ بۆ چیرۆك ده‌نووسێت، یاخود بڵێم توانا ئه‌مین ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی چیرۆكه‌وه بڵێ چیی؟