مروارییە بچووكەكان
- هەموو شتێك تێدەپەڕێت. لە توانای هیچ كەسێكدا نییە هیچ شتێك بوەستێنێ. ئا بەمجۆرە پێویستە بژین.
- تەمەنم ئێستا 55 ساڵانە، هەر 3 ساڵ جارێكیش كتێبێك دەنووسم، من نازانم تاوەكو بەر لە مردنم دەتوانم چەند كتێب بنووسم، ئەمە كارێكە وەك هاتنە خوارەوەی ژمارەكان وەهایە، لەگەڵ هەموو كتێبێكیشدا من نوێژ دەكەم -لێت دەپارێمەوە كە لێمگەڕێ با بژیم تاوەكو كتێبەكەم تەواودەكەم.
ڕۆمانی ئە ژدیها
زمانی سێیەمی دەق
چەمكی گوێ نەدان وەكو زمانی سێیەمی دەق
بەشی سێیەم
کات کات کات کات کات کات کات کات
کات
ناگیرێ و ههموومانی گرتووه
ههندێک جار کات وهک هاوڕێیهکی به ئهمهک
لهگهڵما دهگری، گۆرانی دهڵێ، پێدهکهنێ
ههندێک جار ملهوڕانه دهمهاڕێت
بهسهرما دهروات و هیچ ئاوڕم لێ ناداتهوه
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
ههندێک جار له دهرهوهی کاتم
کات له دهرهوهی منه
نازانم ئهو کاتانه من له کوێم و کات له کوێیه
دنیا دەبارێ، ژیان سەر ئاو دەكەوێ
دنیا دەبارێ
من كز كز وەك با هەڵدەكەم
لەپاڵ قەڵا سێبەری مێژووی دەنووسمەوە
بەڵام دەمێكە خەون نابینم
خەو ئەوەندە چڕبۆتەوە
خۆر بە باخچەی دڵم ناگا
لە ئاوەوە دادەگیرسێم لە بارانەوە
ڕۆژ لە باخچەی دڵم كوژاوەتەوە
كوژانەوە واتە بەستنی ژێیەكانی ژیان لەسەر ریتمی بێدەنگی
هێلانەی دەنگ لەسەر منارەی مزگەوت
لەو مەملەكەتە مێشەكانیش سەری خۆیان ناخورێنن
مرۆڤ ڕۆژ ڕۆژ تەمەنی كورت دەبێتەوە
ژیان ڕۆژ ڕۆژ دەمامك زیاد دەكات
پشیلەكان وەك مێوان لە دەرگا دەدەن
خێزانەكەم دەڵێ بەیانیان پەنیری كوردی خۆشترە نەك دەنگی فەیروز
نیگارا*
چیێتی "یار" لە دیدی مەحویدا
نامەیەك لە سیخوڕێكەوە بۆ گەورەكەی
سڵاو گەورەی ئازیزم .........
ڕەنگە وشەی ئازیز بەتۆ وشەیەكی نامۆ بێت، لێ هێشتا كات درەنگ نییە من و تۆ و هەموو ئەوانەی بەو شێوەن، لەگەڵ ویژدانی خۆمان و جوانییەكانی ژیان ئاشت بینەوە، دەست بخەینەوە ناو دەستی جوانی و ویژدان و بەڵێنی ئەوەی پێ بدەین هەرگیز خیانەتی لێ نەكەین. من ئێستا ئەمەوێت پێت بڵێم بۆ یەكەمجار من لە پێناوی عەشقا خیانەتم كرد و نازانم تۆ لە پێناوی چیدا.