پێشەکی:
ڕەزا بەراهەنی نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی لەساڵی 1314 ی هەتاوی لەشاری تەورێز لە بنەماڵەێکی هەژار لەدایک بووه. دەگەڵ فێرکاری سەرەتایی و دواناوەندی لە ناعیلاجی کاریشی کردووه. بەکالۆریوس لە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی لە زانستگای تەورێز لە ساڵی 1336 دا و لە دوای ئەوە بۆ تورکیە دەچێ و دوا گەرانەوەی بەرەو وڵات دوکتورای وێژەوانی خۆی لەسەر زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی وەردەگرێ.
ساڵی 1351 ی هەتاوی بەرەو ئەمریکا ئەروا و ساڵی دوایش دێتەوه، بەڵام ئەگیرێ و حەبس ئەکرێ. ساڵی 1353 بۆ دووهەمین جار چووە بۆ ئەمریکا و لە ساڵی 1356 خەڵاتی باشترین رۆژنامەنووس بۆ ئەو ئەبڕێ. لە ئەندامانی کانوونی نووسەرانی ئێرانە و سەرۆکی پێشووی کۆڕی قەڵەمی کانادا بووه. بەرهەمەکانی تا ئێستا بە چەند زمان وەک: ئینگلیزی و فەرانسەوی وەرگێڕدراونەوه.
بڕێ لەبەرهەمەکان:
ئەلف: شێعر
١. ئاسکەکانی باخ
٢. دارستان و شار 1343
٣. شەوێ لەنیوەڕۆژ 1344
٤. کارەساتێک ژێر خۆر 1349
٥. رووبەندەکان و بەندەکان( ئینگلیزی) 1356
٦. خەمەگەورەکان 1363
٧. وەرەبەر پەنجەرە1367
٨. ڕوو لەپەپوولەکان
بێ: رۆمان
١. دەنگی کوژراوەکان
٢. نهێنییەکانی وڵاتی من
٣. ئازادەخانم و نووسەرەکەی
٤. ڕۆژگاری جەهەنەمی ئاغای ئەیاز
٥. چاڵ بەچاڵ
٦. دوای شاهی چ ڕوو دا
جێ: ڕەخنەی ئەدەبی:
١. زێر لە مەسدا
٢. کیمیا و خاک
٣. مێژووی نێرینه
٤. لەڕاپەڕینی ئێران
٥. ڕوو لەپەپوولەکان یا بۆچی من ئیتر شاعیری نیمایی نیم.
دوو نـموونە لە شیعری دوکتور ڕەزا بەرا هەنی
نموونەی یەکەم:
بەشێ لە شێعری بەرزی (ئیسماعیل)
بە چاوە سوورەکانت سوێند ئەخۆم ئیسماعیلی خۆشەویستم
کە هەتاو، ڕۆژێ، باشتر لەو ڕۆژەی کە تۆ مردی تیشک ئەدا
بە مووەسپییەکانت کە بۆ ماوەێکیش سوور بوون
کە هەتاو ڕۆژێ کە هەتاو ڕۆژێ کە هەتاو ڕۆژێ
باشتر لەو ڕۆژەی کە تۆ مردی تیشک ئەدا
ئەی ناسیاوی من لە باخە بنەوشەکانی لێوەیی و ماچدا!
ئەی ڕاکشاوە لەسەر چرپایە فەنەریکەی خەستەخانەی «مێهرگان»!
ئەی ئازادیخوازی هەژار لەسەر پلیکانەکانی دڵۆڤان!
ئەی ئەسرینە بێکەسە سپاردراوەکان بە سروەباخی شێتخانه!
ئەی شاعیرتر لە شێعرەکانی خۆت و شێعرەکانی ئێمه!
تۆ ئەی بەزایەچوو لە زانکۆکان، قوتابخانەکان، قاوەخانەکان، مەیخانەکان،
و لە خۆشەویستی ژن و مناڵ و هەڤاڵەسپڵەکانێ وەک ئێمه!
ئەی هیوادار بەم گومانە کە کاتێ « ئیستالین» لەشەقامی«چرچیل» دەرکەوێت
و «هەڤاڵه» کانیشت بۆ چارەسەری چورکەپێچەکەت تۆ بەرەو مسکۆ بنێرن!
|...|
بیرەوەریەکەت ناشتاێکە لە هەوەڵین ڕۆژی ڕاپەڕین خواردم
بیری مردنت،
ئاوە و سڵێکە کە شەهیدێکی کون کون کراو لە شۆرشدا پێمدا
لەسەر جێوبانەکەت هەڵمەسته
ئەی کەسێ کە وشەکانت دانەدانە و دەسەدەسە لەبیرچوووه
توخوا، هەڵ مەستە لە جێوبانەکەت!
-هەر وەک ئاسمانێ کە باڵندەکانی خۆی بە پۆل لەبیر ئەکات
وەک شەوێ کە ئەستێرەکانی خۆی لەبیر ئەکا-
هەڵ مەستە لە جێوبانەکەت!
ئەی باوکی زامدار ی کۆترەکانی گریانی ئێران!
ئەی شاعیرە گەنجەکەی سی ساڵ لەمەو بەر بۆ کرێکاران!
-کاتێ ئەبوایە لەوان واژۆت بگرتایە کە لە شێعرەکەت تێئەگەیشتن
کە ئەو شێعرێ کرێکارەکانیش ئەفامن-
ئەی شاربهدهر لە شانەسووتاوەکەی شافر بەرەو قاحبەخانەی تاران!
تاران، بەر لەوەی بمری، تۆی بە قەبرێکی بێ ناو دانا
هەڵ مەستە لە جێوبانەکەت ،
بەڵام بە من بڵێ: قەبرەکەت لەکوێیەتا هەورێشمێ لە وشەکان بەسەریا بڕێژم!
\
نموونەی دووەم:
چ یادگارێکی ڕەشی سەر دەرگاکەنا
ئەو کەسەی کەنارەتەی خۆی تا هەتاو گەیاند
و بەبەزەیی نەهات
بەچاوانی خۆی بەو هەتاوەخورماییه
و حیچ بەزەی نەهات
و هەر وەکو ئاو باسکەکانی وێڵ کرد
کە لەسەر لێوارە درەوشانە بەرزەکەی
حەنبەڵێک لە ئاسۆکانی ڕووناکی
وەک ئێوارە بێخەوشەکەی
هەزار گلێنەی پەشێو کرد.
و لەپڕاوێزی ئاوێنە پیر و ماتەکان
کەسێ کە سێبەرەی خۆی بەگەیاندە هەتاو
لە خۆی زاق بوو و لە خۆف مایەوه
و ڕووی وەرگەڕاند
لەم پەستییە بەربڵاوبووە بەسەر بەزمی زەماندا
و خەڵک، خەڵکی شەهیدکراو لە قەراخە کڕووزانەوە
« لەڕۆژی کارەسات، تاوتکەم بەسهروو داپۆشن
کەمردوین بەداخی باڵا بەرزێکەوه»*
چ یادگارێکی ڕەشی نا سەر دەرگا
ئەوەی کە بەزەیی نەهات
ئەو کەسەی کە ئازیەتی خۆی بەهەتاو گەیاند.