شه وانەی 2

خۆشم ئەوێت
چونکە دەیناسم
بە هەڤاڵی و تاقانەیی،
- شار
هەموو نامۆیی و دژمەنایەتییە.-
ئەو کاتێ کە دەسە دڵۆڤانەکەی بە دەسمەوە ئەگرم
لە تەنیاییە خەمبزوێنەکەی تێئەگەم.
پەژارەکەی
ڕۆژپەرێکی دڵگرانە
لە دوورەوڵاتی و بێکەسییدا
هەروا کە خۆشییەکەی
هەڵاتنی تەواوی هەتاوەکانە
و ناشتا
و نامی گەرم،
و پەنجەرەێک
کە بەیانیان
هەوای خاوێن
ئەکرێتەوه،
و تەرچکی گوڵەشەمانییەکان
لە پاشۆرەی حەوز.
کانیاوێک

پەنجەره

پەنجەرەێک بۆ بینین
پەنجەرەێک بۆ بیستن
پەنجەرەێک کەوەکوو ئەڵقەی بیرێ
بەجەرگەی ئەرز ئەگات لە ئاخری خۆیدا
و بە لای پانایی ئەم دلۆڤانییە پەیتا پەیتای شین ئەکرێتەوە
پەنجەرەێک کە دەسە چکۆلەکانی تەنیایی
لە بەخشیشی شەوانەی عەتری ئەستێرەکان دەسواز
دارماڵ ئەکات
و لەوێووە ئەکرێ
خۆرەتاو میوان کرێ بە دوورەوڵاتی گوڵە شەمانییەکان
پەنجەرەێک بۆ من بەسە
من لە وڵاتی بەبلانەکان دێم
لە ژێر سێبەرە دارەکانی قاغەزی
لە باخی کتێبێکی وێنەدار

دوو نـموونە لە شیعری دوکتور ڕەزا بەرا هەنی


پێشەکی:
ڕەزا بەراهەنی نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی لەساڵی 1314 ی هەتاوی لەشاری تەورێز لە بنەماڵەێکی هەژار لەدایک بووه. دەگەڵ فێرکاری سەرەتایی و دواناوەندی لە ناعیلاجی کاریشی کردووه. بەکالۆریوس لە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی لە زانستگای تەورێز لە ساڵی 1336 دا و لە دوای ئەوە بۆ تورکیە دەچێ و دوا گەرانەوەی بەرەو وڵات دوکتورای وێژەوانی خۆی لەسەر زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی وەردەگرێ.