کارلۆس زافۆن، ڕۆماننووسی ئیسپانی، له 25 ی سپتێمبه‌ری 1964 دا له به‌رشلۆنه له‌دایک بووه. له باوکێک له باشووری ئیسپانیا و دایکێکی خه‌ڵکی کاتالان، به‌ڵام ئه‌م به ئیسپانی ده‌نووسێ، نه‌ک کاتالانیی. له سه‌ره‌تادا له بواری ڕیکڵامدا کاری کردووه. تا به ته‌واوی بێتاقه‌ت ده‌بێ و ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرێ و ڕووده‌کاته مۆسیقا و نووسینی نۆته‌ی مۆسیقیی. تا له‌ساڵی 1993 دا یه‌که‌م ڕۆمانی خۆی ده‌نووسێ ، که بۆ گه‌نجان بووه. تا ئێستا 6 ڕۆمانی هه‌یه، چواریان بۆ گه‌نجانه و دووانی ئه‌م دوواییه‌شیان وه‌ک خۆی ده‌ڵێ بۆ گه‌وره‌کان. یه‌که‌م ڕۆمانی به ناوی (ئێل پرینسپێ دێ لا نێبلا)، که ڕۆمانێکی زۆر سه‌رکه‌ووتوو بوو، ساڵی 1993 نووسی و توانی خه‌ڵاتێکی گرنگی ئیسپانی به‌رێته‌وه و له‌وه‌وه ناوبانگ وه‌ربگرێت. 3 ڕۆمانی تری هه‌ر بۆ گه‌نجان نووسی،له ساڵه‌کانی 94 و95 و99 دا، ئه‌مه‌ی ساڵی 1999ی ناوی مارییانهیه، به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌ی یه‌که‌می پێشوازی لێ نه‌کرا. ساڵی 1994 که کارلۆس زافۆن سه‌فه‌ری کرد بۆ لۆس ئه‌نجلۆس له ئه‌مریکا و له هۆڵیود وه‌ک نووسه‌ری فیلم ده‌ست به‌کار بوو. له‌و کاته‌دا بوو که ده‌ستی کرد به نووسینی یه‌که‌م ڕۆمانی خۆی بۆ گه‌وره‌کان، به ناوی سێبه‌ری ڕه‌شه‌با، که لێره‌دا چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌م نووسه‌ره تازه‌یه ده‌خوێننه‌وه له باره‌ی ئه‌م ڕۆمانه گرنگه‌وه. که ساڵی 2001 ته‌واوی کرد، ساڵی 2004 گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌رشلۆنه و ئێستا له‌وێ ده‌ژی. رۆمانی دوومیشی به ناوی ( یاری فریشته) که ساڵی 2008 نووسی. من که ڕۆمانی سێبه‌ری ڕه‌شه‌بام به سویدی خوێنده‌وه، هێنده به دونیای ئه‌م نووسه‌ره سه‌رسام بووم، نه‌مده‌توانی کتێبه‌که دابنێم، پێم سه‌یر بوو نووسه‌ر بتوانێ ئه‌و هه‌موو جوانییه له‌ته‌نیا کتێبێک‌دا کۆبکاته‌وه. ئه‌و هه‌موو گێڕانه‌وانه له‌ناو یه‌ک گێڕانه‌وه‌دا، خۆی وته‌نی چه‌ند ڕۆمانێکه له‌ناو ڕۆمانێکدا. چه‌ند ژانرێکه له‌ناو یه‌ک ژانردا کۆبۆته‌وه. ( دانێل)ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که، که ته‌مه‌نی 11 ساڵانه‌و له‌گه‌ڵ باوکی‌دا ده‌ژی. چونکه دایکی له‌مێژه مردووه. ئه‌م کوڕه به‌یانییه‌ک له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و سه‌یر ده‌کات که ناتوانی سیمای دایکی بیر بکه‌وێته‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌دا ناتوانێ. باوکیشی وه‌ک دیارییه‌کی جه‌ژنی له‌دایک بوون ده‌یبات بۆ شوێنێکی زۆر سه‌یر، که به گۆڕستانی کتێبه کۆنه‌کان ناو ده‌برێ، له‌وێدا ئه‌م براده‌ره بۆی هه‌یه کتێبێک هه‌ڵبگرێته‌وه و هه‌موو ته‌مه‌نی ئاگای لێ بێ نه‌فه‌وتێ، ئه‌ویش ڕۆمانێک هه‌ڵده‌گرێته‌وه به ناوی سێبه‌ری ڕه‌شه‌با، که نووسه‌رێک نووسیووێتی، که‌س نایناسێت، نووسه‌ره‌که ناوی جولیان کاراکسه. ئیدی ژیانی دانێل به جۆرێک تێکه‌ڵاوی ئه‌م کتێبه ده‌بێ وبه‌جۆرێک دوای چاره‌نووسی ئه‌م جولیانهدا ده‌گه‌ڕێ، که له ڕووداوێکی نادیار و پڕ ته‌مومژدا ده‌کوژرێ و دانێل ته‌واو پێوه‌ی گیرۆده ده‌بێ. ئه‌م ڕۆمانه به جۆرێک به‌لای خۆیدا ڕاتده‌کێشێ و به جۆرێک قووتت ده‌دا، که تۆش وه‌ک خوێنه‌رێک حه‌ز ده‌که‌ی به‌شداری بکه‌یت له گه‌ڕان به دوای کاراکته‌ره‌کانیدا.
ئه‌م ڕۆمانه له دوای دۆنکیشۆتهوه، پڕفرۆش‌ترین ڕۆمانێکه له مێژووی ئیسپانیادا. 15 ملیۆن نووسخه‌ی هه‌ر له‌وێ لێ فرۆشراوه، به 35 زمانی جیاواز وه‌ڕگێردراوه و چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه. که پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌که‌ن که بۆ ده‌نووسێ، ده‌ڵێ: زۆر جار ئه‌م پرسیاره له نووسه‌ران ده‌کرێ، زۆر جار نووسه‌ر خۆی له خۆی ده‌کات، بۆ من ده‌نووسم؟ بۆ بووم به نووسه‌ر؟ بۆ نه‌بووم به دوکتۆری دان؟ بۆ نه‌بووم به پارێزه‌ر؟ بۆ نه‌بووم به بازرگانی چه‌ک یان هه‌چ پیشه‌یه‌کی تر؟من ناتوانم له جیاتی هه‌موو نووسه‌ران قسه بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یه که من هیچ هه‌ڵبژاردنێکی ترم نه‌بوو. هیچ شتێکی تر نازانم. نووسین ئه‌وه‌یه که ده‌یکه‌م و ئه‌وه‌یه که خه‌ریکیم. من له‌م بواری ئیشهدام تا بگێڕمه‌وه. من هه‌میشه وا بووم. هه‌میشه وا ده‌بم. هه‌تا کاتێ منداڵیش بووم، هه‌ر حه‌زم له گێڕانه‌وه بوو، حه‌زم له ڕێکخستنی حیکایه‌ت بوو، ژیان به کاراکته‌ره‌کانم ببه‌خشم. ڕووداو دروست بکه‌م، ژیان بکه‌م به وشه و بیگێڕمه‌وه. هه‌موو ئه‌مه‌ش بگۆڕمه‌وه به که‌مێک پاره، یان به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک یان فرمێسکێکی خوێنه‌ر. من ده‌نووسم تا نانی ژیانم په‌یدا بکه‌م. من دونیا ده‌که‌م به گێڕانه‌وه تا خۆم بژێنم. من بۆ گه‌نجانم زۆر نووسیووه، سیناریۆی فیلمم بۆ گه‌وره‌کان زۆر نووسیووه، به‌ڵام له هه‌موویان زیاتر بۆ که‌سانێک ده‌نووسم که حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌یه، که قووڵ ده‌بنه‌وه له‌ناو رووداوێکدا، من بۆ خۆم نانووسم، به‌ڵکو بۆ ئه‌وانی تر ده‌نووسم، بۆ مرۆڤێک که به ڕاستی خوێنه‌ره. من ته‌نها نووسه‌ر نیم، به‌ڵکو خوێنهریشم، بۆیه من ده‌مه‌وێ ئه‌و کتێبانه بنووسم که حه‌ز بکه‌م بیانخوێنمه‌وه. دوا ڕۆمانی ئه‌م نووسه‌ره تا ئه‌م ساته به ناوی( یاری فریشته)،ساڵی 2008 نووسیویه‌تی، که‌مێک له‌م ڕۆمانه‌ی تری زه‌حمه‌تتره، پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که، نووسه‌رێکی گه‌نجه به ناوی داڤید مارتین، که له رۆژنامه‌یه‌کدا کار ده‌کات و خانوویه‌ک له شوێنێکی زۆر سه‌یردا وه‌ک بوورجێکی به‌رز به‌کرێ ده‌گرێ. ژیانی ئه‌م گه‌نجه له‌ناو ئیش و نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و دڵدارییه‌کی ناکامدا ده‌گوزه‌رێ، تا ڕۆژێک یه‌کێکی لێ په‌یدا ده‌بێ و داوایه‌کی زۆر سه‌یری لێ ده‌کات، داوای ئه‌وه‌ی کتێبێکی بۆ بنووسێت و له پاداشتی ئه‌وه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیی پێ ده‌دا و زۆر شتی تریش، به جۆرێک که داڤید زۆر به ئاسانیی ناتوانێ بڵێ نا. هه‌تا کتێبه‌که زیاتر بخوێنیته‌وه، زیاتر له‌ناو ئه‌و پرسیاره‌دا ون ده‌بێ که ئایا ئه‌م پیاوه‌ی که ئه‌م داوا سه‌یره‌ی لێ کردووه، فریشته‌یه یا شه‌یتان؟ ده‌یه‌وێ یارمه‌تی بدات یان پاشقولی لێ بگرێت؟ به‌و وه‌ڵامه ناگه‌یت تا دووا لاپه‌ڕه نه‌خوێنیته‌وه، به‌ڵام تا ده‌گه‌یته ئه‌وێ به شوێنی وادا ده‌تبا که خۆشت نازانی له کویایت، پڕ به دڵ حه‌ز ده‌که‌یت یارمه‌تی داڤید بده‌یت و ناتوانی، به ناچاری ته‌نها ئه‌وه‌ی له ده‌ست تۆ دێت وه‌ک خوێنه‌رێک ئه‌وه‌یه که ئه‌م کتێبه ئه‌ستووره دانه‌نێی تا ته‌واو ده‌بێ.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌یه که نووسه‌ر و خاوه‌ن پرۆگرامی تایبه‌تیی ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ پاوڵ بلێزارد له‌گه‌ڵ کارلۆس زافۆندا ئه‌نجامی داوه، ئه‌م پیاوه له ماوه‌ی چوار ساڵدا زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌زار نووسه‌ردا چاوپێکه‌وتنی کردووه و که‌سێکی هه‌تا بڵیی شاره‌زایه له کاره‌که‌ی خۆیدا و یه‌کێکه له خوێنه‌ره جدییه‌کان، هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ڵێ که 42 ساڵی ویستووه تا توانیوێتی له کاره‌که‌ی خۆیدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ.
پرسیار1 ! له‌باره‌ی ڕۆمانهکهتهوه( سێبه‌ری ڕه‌شه‌با)، بۆچی 4 کتێبی ویست تا توانیت یه‌که‌م ڕۆمانت بنووسیت؟
کارلۆس زافۆن : من ماوه‌ی 10 ساڵ ڕۆمانم نووسی که بۆ گه‌نجان زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م ڕۆمانه ویستم شتێکی تایبه‌ت بخوڵقێنم، شتێک هه‌میشه ده‌مویست له‌ناو یه‌ک کتێب‌دا کۆیبکه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی من کردم ئه‌وه بوو که گرنگ بوو بۆ من هه‌موو جوانیی و حه‌ز و ویستیی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی ڕۆماننووسه‌کان بێنمه‌وه، هه‌ر له تۆلستۆیه‌وه، هه‌ر له دیکنزه‌وه، له ویلکی کۆلێنتسهوه، به‌ڵام به جۆرێک هه‌وڵ بده‌م که جارێکی تر ئه‌مانه به‌و هه‌موو تووخمی گێڕانه‌وانه‌ی هه‌یانه تا سه‌ده‌ی بیستیش به ئێمه‌یان داوه، نه‌ک ته‌نیا ئه‌وه به‌ڵکو ڕێزمانی فیلم، مولتیمێدیا تا جوانیی گشتیی ئه‌ده‌ب و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تریش که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌ب هه‌ن تا بۆ چێژی خوێندنه‌وه حاڵه‌تێکی چڕتر بخوڵقێنێت، ئیدی بیرکردنه‌وه‌که‌م ئاوا بوو تا توانیم سێبه‌ری ڕه‌شه‌با دروست بکه‌م. ئا به‌م جۆره سێبه‌ری ڕه‌شه‌با ڕۆمانێکه له چه‌ند ڕۆمانێک، گێڕانه‌وه‌یه‌که پێک هاتووه له چه‌نده‌ها گێڕانه‌وه. گێڕانه‌وه‌یه‌که پابه‌ندی ته‌نز، پابه‌ندی نادیاریی، پابه‌ندی مێژوویه‌کی خۆشه‌ویستی، پابه‌ندی ڕۆمانی میژوویی، پابه‌ندی زۆر تۆخمی جیاواز، تا توخمێکی تازه‌م لێ دروست کردووه.وه‌ک تێکه‌ڵییه‌ک که هه‌موو ئه‌مانه‌ی تیا کۆبۆته‌وه.
پرسیار 2: به‌س ئه‌وه به خوێنه‌ر بڵێ که چی له‌م کتێبه چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن، به کورتی بۆمان بگێڕه‌وه؟
کارلۆس زافۆن: به‌سه‌رهاته‌که له به‌رشلۆنه‌ی ساڵی 1945 وه ده‌ست پێ ده‌کات.کاتێ منداڵێک که ته‌مه‌نی 11 ساڵه به‌یانییه‌ک له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و سیمای دایکی له‌یاد نه‌ماوه.ئه‌و به‌یانییه باوکی، که کتێب فرۆشێکی کۆن بوو، منداڵه‌که‌ی ده‌بات بۆ شوێنێکی زۆر نهێنیی و نادیار، که وه‌ک گۆڕستانێک وایه بۆ کتێبه ون بووه‌کان، ئه‌م شوێنه وه‌ک کتێبخانه‌یه‌کی سیحریی له شوێنێکی کۆنی به‌رشلۆنه‌دا شاردراوه‌ته‌وه، وه ئه‌مه‌ش ئه‌و شوێنه‌یه که ئه‌و کتێبانه‌ی له‌بیرکراون، ئه‌و تایتڵانهی که ون بوون لێره‌دا حه‌شاردراون، شته‌که‌ش وایه وه‌ک هاوده‌مییه‌کی نهێنی له‌و که‌سه‌وه که ئه‌و کتێبخانه‌یه ده‌بات به‌ڕێوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کتێب ده‌خوێننه‌وه،بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م شوێنه ده‌پارێزن، ئه‌وه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی که ئه‌وه‌ی هاته ئه‌م شوێنه‌وه، بۆی هه‌یه کتێبێک له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێته ده‌ره‌وه، تا هه‌موو ژیانی پارێزگاری کتێبه‌که بکات تا له‌ناونه‌چێ و بیکاته باشترین هاوڕێی خۆی. دوای ئه‌وه منداڵه‌که که ناوی (دانێل)ه کتێبێک هه‌ڵده‌بژێرێت به ناونیشانی ( سێبه‌ری ڕه‌شه‌با)، هه‌ر ئه‌و شه‌وه کتێبه‌که ده‌خوێنێته‌وه و زۆر پێی سه‌رسام ده‌بێ.چونکه له ژیانیدا شتی وا به‌هێزی نه‌خوێندۆته‌وه، کاراکته‌ری وا، ژیانیان، وێنه‌کان تا ئاستێکی ناکۆتا سه‌رسامی ده‌که‌ن. بۆیه حه‌ز ده‌کات بزانێت ئه‌م نووسه‌ره کێیه‌و چی به‌سه‌ر ئه‌م کتێبه‌دا هاتووه.ئه‌وه‌شی ده‌یزانێ ئه‌وه‌یه که نووسه‌ری ئه‌و کتێبه که ناوی( جولیان کاراکس)ه، زۆر نه‌ناسراوه، که‌س نازانێ چی به‌سه‌ر هاتووه. له‌وه‌ش ده‌چێ که هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیادا له‌بارودۆخێکی زۆر نادیاردا کوژرابێت. ئه‌وه‌ش ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که به گه‌یشتن بهنادیارییهک، چونکه ده‌رده‌که‌وێ که‌سێکی زۆر تاریک، فیگورێکی زۆر نادیار که له‌م دونیایه‌دا ڕاده‌کات و به‌داوی کتێبه‌کانی جولیان کاراکسدا ده‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی بیانسووتێنێ و له‌ناویان ببات، ناوی ئه‌م کاراکته‌ره‌ش ( لان کویبریت)ه، که دانێل ده‌زانێ ئه‌م ناوه ناوی که‌سێکه له رۆمانه‌که‌وه هاتووه و ناوی که‌سێکه بۆ شه‌یتان به‌کاردێت، جا له‌م خاڵه‌وه خاڵی ده‌سپێکه، چیرۆکێکی دوور و درێژ به کاراکته‌ری زۆره‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌یه( 50 سالێک) درێژده‌بێته‌وه، به جۆرێک ڕێکخراوه، وه‌ک بووکه شووشه ڕووسییه‌کان که له‌ناو یه‌کدان( به‌رووسی ناویان ماترووشکه، وه‌رگێڕ)، هه‌ر نادیارییه‌ک ده‌مانباته سه‌ر نادیارییه‌کی تر، هه‌چ نیشانه‌یه‌ک ده‌مانباته سه‌ر کاراکته‌رێکی تر، جا ئه‌م هه‌موو کڵیسا به‌رز و گه‌ورانه‌ی وشه‌و داستان، هه‌موو ئه‌م ژیانه، وه‌ک چه‌ند تونێلێکی پێچاوپێچی چوون به‌ناو یه‌کدا، تا هه‌موو نهێنییه‌کان و ڕووداوه‌کان ئاشکرا ده‌بن و له‌دواییدا ده‌بن به یه‌ک،کاتێ هه‌موو کتێبه‌که سه‌رله‌به‌ری ده‌خوێنیته‌وه هه‌ر وه‌ک سێبه‌ری ڕه‌شه‌بایه‌ک، که هه‌مان ئه‌و کتێبه‌یه که ئێمه‌ش ده‌یخوێنینه‌وه و ده‌بێ به یه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌موو نادیارییهکانیدا ده‌یکاته ئه‌زموونێکی میتاخهیاڵیی .
پرسیار3: بێگومان زۆر غه‌ریب نییه که تا ئێستا ئاوا سه‌رکه‌وتوو بووه، تکایه کارلۆس ! تێمبگهێنه بۆچی چوار کتێبی یه‌که‌مت ته‌نها بۆ گه‌نجان نووسی و له‌م کتێبه‌شه‌وه ویستت ده‌ست پێ بکه‌یت بۆ گه‌وره‌کان بنووسیت؟
کارلۆس زافۆن: له ڕاستیدا یه‌که‌م ڕۆمانی من، که ڕۆمانێکی پڕ نهێنیی و پڕ ڕووداوه، خه‌ڵاتێکی زۆر گرنگی له ئیسپانیا برده‌وه که بۆ نووسه‌ره گه‌نجه‌کان بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بووه کتێبێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو بۆم، که تا ئێستا وه‌ک شتێ له زۆربه‌ی قووتابخانه‌کانی له ئاستی ئاماده‌ییدا له ئیسپانیادا ده‌خوێندرێ، بۆیه له‌وه‌ێوه هه‌ست ده‌که‌م که من خۆم یه‌که‌م قوربانی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی خۆم بووم له نووسیندا بۆ گه‌نجان، که ئه‌وه‌ش قه‌ت ئه‌وه نه‌بوو که من ده‌مویست، من قه‌ت نه‌مده‌ویست له‌و جۆره ئه‌ده‌به بنووسم. به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووم و ناوبانگی بۆ په‌یدا کردم، بۆیه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بۆ من وه‌ک وانه‌یه‌کی به‌سوود وا بوو، که وای کرد من بتوانم وه‌ک لابوورێک کۆمه‌ڵێک ژانر، کۆمه‌ڵێک ته‌کنیک له یه‌ک شت‌دا کۆبکه‌مه‌وه، تا ئاماده‌ی کردم بۆ نووسینی کتێبێک، که له‌هه‌موو ژیانمدا حه‌زم کرد بینووسم، که له کۆتایدا بوو به سێبه‌ری ڕه‌شه‌با. به‌و جۆره دوای ده ساڵ، له تاقیکردنه‌وه‌ی نووسینی ڕۆمان بۆ گه‌نجان، که وه‌ک وتم سه‌رکه‌وتنێک بوو بۆ من، وای کرد بتوانم زۆر شتی تازه تاقی بکه‌مه‌وه، ده‌توانم بڵێم له کۆتایدا هه‌مووی هاته ناو سێبه‌ری ڕه‌شه‌باوه، که ده‌توانم به‌یه‌که‌م ڕۆمانی خۆی له‌قه‌ڵه‌م بده‌م، هه‌رچه‌نده پێنجهمیشه.
پرسیاری 4: بێگومان تۆ به هه‌ستێکی گه‌رمه‌وه باسی ڕۆمانه‌که‌ت ده‌که‌ی،دوو جۆر پاڵپێوه‌نان هه‌یه بۆ نووسین، یه‌که‌میان له‌وه‌وه ده‌نووسی که ده‌یزانی، دووه‌میان له‌وه‌وه که حه‌زی پێ ده‌که‌ی و خۆشت ده‌وێ.ئه‌ی له‌باره‌ی سێبه‌ری ڕه‌شه‌باوه چی ده‌ڵێی؟ئایا له‌وه‌وه نووسیت که ده‌تزانی؟ یان له‌وه‌وه که خۆشت ویست؟
کارلۆس زافۆن: وا هه‌ست ده‌که‌م له هه‌ردووکیانه‌وه، وا هه‌ست ده‌که‌م که هه‌موو نووسه‌رێک گه‌ر له دڵه‌وه بنووسێت، که ئه‌مه‌ش بێگومان لای من تاقه رێگایه‌کی نووسینه.گه‌ر وا نه‌بێ ده‌بێته بێمێشکترین داگیرکردن بۆ دونیا، گه‌ر ئه‌و شته‌ی تۆ ده‌یکه‌ی به خۆشه‌ویستییه‌وه نه‌یکه‌ی، هه‌ست نه‌که‌ی که ئه‌مه گرنگه بۆ تۆ.من هه‌ست ده‌که‌م که تۆ کاتێ ده‌نووسی، هه‌میشه له‌باره‌ی خۆته‌وه ده‌نووسی، چونکه هه‌میشه ده‌ته‌وێ ئه‌و ژیانه‌ی له ناختایه و ده‌بێ به دوایدا بگه‌ڕێی و ئه‌زموونی بکه‌یت ودوایش به‌هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ خوێنهرهکانتا قسه بکه‌ی، بۆیه به‌و شێوه‌یه، سێبه‌ری ڕه‌شه‌با هه‌میشه له‌منه‌وه دێت و له‌ناو ئه‌زموونه‌کانی منه‌وه دێته ده‌ره‌وه. نه‌ک به ته‌نها ئه‌وه،به‌ڵکو دیسان له ئه‌ده‌بی جیهانیشه‌وه هات، له‌ناو ڕۆمانه گه‌وره‌کانه‌وه، له‌ناو گێڕانه‌وه گه‌وره‌کانه‌وه وه‌ک توخمێک له‌وان، چونکه رۆمان له‌دوا جاردا وه‌ک نامه‌یه‌کی دڵداریی وایه بۆ خوێنه‌ره‌کانی، بۆ ڕۆمانه گه‌وره‌کان، بۆ حیکایه‌ته گه‌وره‌کان، که ئه‌مانه هه‌موویان به‌یه‌ک ده‌گه‌ێنێ، چونکه من ته‌نها نووسه‌ریش نیم، به‌ڵکو خوێنهریشم، بۆیه من ده‌مه‌وێ ئه‌و کتێبانه بنووسم که حه‌ز بکه‌م بیانخوێنمه‌وه.
پرسیاری 5: که‌واته ئه‌م کتێبه‌ت پێ‌زانین و یادکردنه‌وه‌یه‌کی کارلۆس زافۆنه بۆ نووسه‌ره گه‌وره‌کان له مێژووی خۆتدا، بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆت بۆ ڕابردوو،پێش ئه‌وه‌ی دیداره‌که ته‌واو بکه‌ین، حه‌ز ده‌که‌م پرسیاری ئه‌وه بکه‌م که تۆ به‌هره‌ی تریشت هه‌یه، ئه‌ویش مۆسیقایه،ئایا ئه‌م خولیایه له‌کوێوه دێ؟
کارلۆس زافۆن: له ڕاستیدا من چه‌ند ئه‌ده‌بم خۆش ده‌وێ، ئه‌وه‌نده‌ش مۆسیقام خۆش ده‌وێ.وه چه‌ند ساڵێک پێش ئیستا، پێش ئه‌وه‌ی ببم به نووسه‌ر که هه‌موو کاتم بۆ نووسین ته‌رخان بکه‌م،وه‌ک مۆسیقارێک کارم ده‌کرد و هه‌ندێ ئیشیشم بۆ ته‌له‌فیزیۆن کرد، هه‌ندێ ئاماده‌کاری، کهیبوردیشم لێ ده‌دا، که ئه‌مانه ئێستا وه‌ک شتێ له ژیانی ڕابردوومدا ون بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا من ئیستاش عه‌شقم بۆ مۆسیقا هه‌یه، له‌و کاتانه‌ی له کۆمپیوته‌ره‌که‌م، له خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کان، ڕۆمانه‌کان دوور ده‌که‌ومه‌وه،ده‌چم هه‌ندێ پارچه مۆسیقا ده‌نووسم، ته‌نها بۆ خۆم، ته‌نها بۆ هاوڕێکانم، وه ئێستا زۆر به‌وه به‌خته‌وه‌رم که ئه‌مه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌کانمدا به‌ش ده‌که‌م، وه‌ک چوونه ژورهوهیهک بۆ ناو دونیایه‌کی نادیاریی ڕۆمانه‌کانم.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی له سوویدییهوه:ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
شه‌وی سه‌ری ساڵی 2010 ستۆکهۆڵم
سه‌رچاوه:Carlos Zafon websate