دڵدان به هیوا
دڵدانه به‌و شته‌ی له نزیكته‌وه
دانیشتووه
بۆیه تۆش
له نزیكم به
بـــــــا هیوام
كۆچه‌رییانه
له ده‌وری هیچ ئاده‌مێكه‌وه له‌نگه‌ر
نه‌دا
*
دوای مـــــــــــــــــــن
بیركردنه‌وه له خودی ژیان
یه‌كه‌م .. دۆڕاندنه
كه ده‌ستنوێژی پیربوونت ئه‌شكێنێ
دووهه‌م .. شكست
كه‌كه‌وتنی خه‌یاڵه به‌تاڵه‌كانه
له‌سه‌ر مێزی ئاوێنه‌كه‌ت
سێهه‌م .. بیرچوونى
قسه‌كانه
كه به وشكی بوونه‌ته پۆسته‌رێكی ڕه‌ش
بۆ به‌ر مزگه‌وت و مه‌زاره‌كانی
به‌رزه‌خ
چواره‌م .. ونبوونه
ئه‌وده‌مه‌ی
ده‌سته‌كان باڵ ئه‌گرن
قاچه‌كان ئه‌چن بۆ شه‌وێكی ئه‌به‌دی
دڵ له‌ناو ده‌ریادا
بۆته شه‌وچه‌ره‌ی ماسیه ترسنۆكه‌كانی
نه‌هه‌نگ
*
پێنجه‌م .. خۆمم خــــــــۆم
كه هه‌واری ئه‌مانه
به ئه‌مانه‌ت
ده‌ده‌مه‌وه ده‌ست خۆت
به نزایه‌كی غه‌زه‌لییه‌وه ده‌ڵَێم:
بیده‌ره‌وه جه‌سته‌ت
ڕێ مه‌ده ژیان فریوت بـــــــا،
ده‌ڵێم:
شه‌راب مه‌ده‌ره ده‌ست زینده‌گی
ئاستانه‌ی نیانت
با تاڵان نه‌كرێ
خودا بیدا
ده‌دا ئاوه‌نگی حه‌قیقه‌ت
سه‌رت لێره مه‌شۆ
ئه‌مه ئاوی سووربوونی گێلاسه
كه به منداڵی له دایكیان بزر كراون
*