( 1)
هه‌مووی له‌و رۆژه‌وه ده‌ستی پێ کرد، که من به خۆم و خولیاکانمه‌وه، به‌خۆم و خه‌یاڵه شێته‌کانمه‌وه بریارم دا به پاره‌یه‌کی زۆر که ساڵانێک ده‌بوو کۆمکردبوونه‌وه کامێرایه‌ک بکڕم و به چه‌پ و ڕاستدا بکه‌ومه وێنه‌گرتنی هه‌ر شتێک بێته به‌ر چاوم. بیهێنه به‌رچاوی خۆت هه‌ر شتێک ده‌جوڵیته‌وه، به‌چرکه‌یه‌ک ده‌ست ده‌نێی به دوگمه‌یه‌کداو له شوێنی خۆی بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌یوه‌ستێنیت. ئه‌و چرکه‌یه بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌ژی، تۆ ده‌ڕۆیت و ئه‌و ده‌مێنێته‌وه.، ئه‌و وێنه‌یه‌ی تۆ له چرکه‌یه‌کدا دروستی ده‌که‌ی، له کاتێکی تردا، له زه‌مه‌نێکی دوورتردا بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانی ئه‌و تۆ دروست ده‌کاته‌وه.
جا ئه‌و ڕۆژه‌ی من کامێراکه‌م کڕی ته‌نها شتێک له‌خه‌یاڵمدا بوو ئه‌وه بوو هه‌موو شتێک له شوێنی خۆی بوه‌ستێنم، زه‌مه‌ن ته‌نها له وێنه و له عه‌شقێکی قووڵدا ده‌وه‌ستێ، جا چونکه من قه‌ت تووشی عه‌شقێکی قووڵ نه‌بووبووم بۆیه هه‌ستم به وه‌ستانی زه‌مه‌ن نه‌ده‌کرد، جا هه‌وڵم دا له‌ناو وێنه‌کانه‌وه زه‌مه‌ن بووه‌ستێنم. که منداڵ بووم هه‌میشه به‌و وێنانه سه‌رسام بووم که له‌ساڵه‌کانی زۆر زوودا گیراون و که‌سه‌کان و شوێن و شته‌کان زۆر به ڕوونی ده‌بینران و منیش به سه‌عات سه‌یرم ده‌کردن و تێر نه‌ده‌بووم. ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار بوو لای من، ئه‌وه‌بوو چۆن هه‌موو شتێ به زه‌مه‌نیشه‌وه له‌ناو کاغزێکدا ده‌یبه‌ستێ؟ هه‌میشه وێنه و ئه‌لبوومه‌کانم به یارییه‌کی فێڵزانانه‌ی ژیان خۆی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌هاته به‌رچاو، یارییه‌ک که هه‌موومان تێایدا به‌شدارین و به یاسا دڕنده‌ییه‌کانی ڕازین.
( 2)
نا، هه‌مووی له‌و رۆژه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو زیاتر ئه‌و کاته بوو که من به خۆم و گرفته‌کانمه‌وه، به خۆم و نه‌گبه‌تییه‌کانمه‌وه چوومه لای دوکتۆرێکی ده‌روونی و له‌به‌ر ده‌میدا کز و شرۆڵه وه‌ستام و به‌ده‌نگێکی نزم که نه‌مه‌وێ ته‌نانه‌ت خۆشم گوێم لێ بێ وتم: دوکتۆر گیان من نه‌خۆشم، دوکتۆریش وه‌ک که‌سێکی به‌ئه‌زموون که له‌سکی دایکییه‌وه دوکتۆر بوو بێت و به سه‌رو سیمای که‌سانی وه‌ک من ڕاهاتبێت، بزه‌یه‌کی کرد و وتی: جا کێ نه‌خۆش نییه؟ له تاودا پێکه‌نیم و یه‌کسه‌ر زانیم که دوکتۆر بۆیه وای وت تا من زیاتر بکرێمه‌وه و بتوانم باشتر باسی رۆحی زامداری خۆمی بۆ بکه‌م. وتم دوکتۆر گیان! من ماوه‌یه‌کی زۆره نه‌خۆشم و به‌خۆم نه‌زانیووه. وتی: زۆر ئاساییه. هه‌موو نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان وان و وه‌ک نه‌خۆشی تر نین، له سه‌ره‌تادا که‌س نازانێ که نه‌خۆشه تا ماوه‌یه‌کی زۆر تێده‌په‌ڕێ. به‌ڵام فه‌رموو پێم بڵێ چیته؟ وتم دوکتۆر، من بوونه‌وه‌رێکی سه‌یرم، سه‌ر له خۆم ده‌رناکه‌م، وه‌ک هه‌زار ده‌رگای نه‌بینراوم بۆ خۆم ده‌روست کردبێ و هه‌ر خۆشم کلیله‌کانیم فڕێ دابێته قورگی ده‌ریاوه، ئاوام. وتی چۆن، مه‌به‌ستت چییه؟
( 3 )
نا، هه‌مووی له‌و ساته‌وه ده‌ستی پێ کرد که من به خۆم و کامێراکه‌مه‌وه، به خۆم و وێنه‌کانمه‌وه، له‌به‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسدا وتم، من ده‌زانم کێ کچه‌که‌ی هه‌فته‌ی پێشووی کرد به ژێره‌وه و بۆی ده‌رچوو.
( 4 )
له ڕاستیدا خه‌ونی من کڕینی کامێرایه‌ک بوو بتوانم به هۆیه‌وه ڕۆحی دیمه‌نێک به هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه بگوازمه‌وه. هه‌میشه خه‌یاڵێک مه‌ستی کردبووم، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که دیمه‌ن له‌و وێنه‌یه گرنگتره که ده‌یگرین چونکه هه‌میشه تابیر له ساتی ئێستا ده‌کات و ڕه‌سه‌ن و ئوریگیناڵه، به‌ڵام وێنه‌کان هه‌میشه تابیر له کاتێکی ڕابردوو ده‌که‌ن، کاتێک که تێپه‌ڕیووه و مردووه و هه‌رچه‌ند بکه‌ین بۆمان نابنه‌وه به ژیان، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کاتێکی زۆر وێنه‌که دێت و جێگای دیمه‌نه‌که ده‌گرێته‌وه، ئه‌وکاته دیمه‌نه‌که ده‌مرێت و وێنه‌که وه‌ک تاقه شایه‌تێکی خۆی بۆ ژیان به‌کاردێنێت.
( 5 )
وتم : دوکتۆر من به هه‌زاره‌ها چاڵم بۆ خۆم هه‌ڵکه‌ندووه، ڕۆحم به سه‌ده‌ها به‌ندیخانه‌ی بۆ خۆم دروست کردووه. ڕۆژ نییه خۆم نه‌خه‌مه به‌ر گرانترین تاقیکردنه‌وه، تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک که هه‌ر پێویستیشم پێ نییه. دوکتۆر وتی: ئه‌مانه‌ی تۆ ده‌یڵێیت زۆر گشتین، ده‌زانی به سه‌ده‌ها کتێب له‌سه‌ر به‌ندیخانه‌کانی ناو مرۆڤ نووسراوون، سه‌ده‌ها کتێب له‌سه‌ر ئه‌و چاڵانه‌ی که مرۆڤ بۆ خۆی دروست ده‌کات و نایبینێت، به‌ڵام ئه‌وه بزانه هیچ یه‌ک له‌و چاڵانه، هیچ یه‌ک له‌و زیندانانه له‌یه‌ک ناچن، بۆیه ده‌مه‌وێ به روونتر باسی ئه‌و چاڵانه‌م بۆ بکه‌یت که ده‌که‌ویته ناوی.
( 6 )
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس به گومانی پیاوێکه‌وه که ئیشی زۆری له‌و بواره‌دا وای لێ کردبێ به ئاسانی بڕوا به که‌س نه‌کات، سه‌یرێکی هه‌ردووکمانی کرد و وتی، ده‌بێ ئه‌وه بزانی که تاوانبارکردنی که‌سێکی دیاریکراو به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک تووشی کێشه‌ت ده‌کات، منیش لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌که‌ی هه‌فته‌ی پێشووم له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی کردوه و وێنه‌ی کچه‌که‌شم له باوکی وه‌رگرت که له‌ته‌نیشتمه‌وه دانیشتبوو، وتم ئه‌مه ئه‌و کچه نییه که هه‌فته‌ی پێشوو کرا به ژێره‌وه؟ وتی با، وتم ئه‌مه‌ش ده‌ناسی باوکی کچه‌یه و چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا وه‌ک خۆی پێی وتم، باسی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی بۆ کردن که به‌و به‌یانییه زووه کاتێ کچه‌که‌ی له نانکڕین دێته‌وه له نزیک ماڵی خۆیانه‌وه ده‌یکات به ژێره‌وه و بۆی ده‌رده‌چێت. وتی وایه، وتم باوکی له‌و ساته‌دا له حه‌وشه ده‌بێ گوێی له ئۆتۆمبیلێک ده‌بێ که یه‌کێک ده‌کات به‌ژێره‌وه و بۆی ده‌رده‌چێ، ته‌نها فریای ئه‌وه ده‌که‌وێ بێته ده‌ره‌وه و بزانێ چی ڕووی داوه، سه‌یاره‌یه‌ک ده‌بینێ وه‌ک تیر ده‌رده‌چێ و به‌و شڵه‌ژاوییه که کچه‌که‌ی ده‌بینێ ته‌نها ڕه‌نگی سه‌یاره‌که‌ی له خه‌یاڵدا ده‌مێنێته‌وه، تۆش پێیت وتووه : ئاخر خاڵه گیان من ناتوانم خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و سه‌یارانه بگرم به‌و ره‌نگه‌وه که تۆ باسی ده‌که‌یت.، به‌ڵام ئێستا ده‌توانی بیگریت، به‌ڕێوه‌به‌ر وتی چۆن؟
( 7 )
بۆ نموونه که وێنه‌ی گوڵێکم ده‌گرت و ده‌مشته‌وه، ته‌نها شتێک له خه‌یاڵمدا گواستنه‌وه‌ی ڕۆحی گوڵه‌که بوو بۆ ناو پارچه کاغەزێک. ده‌هاتم و په‌ڕی گوڵه‌که‌م به وشکی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر وێنه‌که داده‌نا، ئینجا له چه‌ند دڵۆپێک ئاوی تایبه‌تیدا په‌ڕه‌کانم ده‌کوڵاند و به چه‌ند دڵۆپێک که لێم دروست ده‌کردن وێنه‌که‌م گوڵاوپڕژێن ده‌کرد، بۆیه هه‌ر کاتێک سه‌یری وێنه‌که‌ت ده‌کرد بۆنی گوڵه‌که‌ش بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌فسوونێکی له‌ناکاو به‌سه‌رتا ده‌هات، هه‌ر له‌خۆته‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانی وێنه‌که‌ت له لووتت نزیک ده‌کرده‌وه، که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌و عه‌تره له کوێوه دێت. به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌میشه ئه‌و گوڵه‌ی ناو وێنه‌که زیندوو ده‌مایه‌وه و زه‌مه‌ن زه‌فه‌ری پێ نه‌ده‌برد چونکه نه وێنه‌ی گوڵه‌که‌ی پێ له‌ناو ده‌برا و نه بۆنه‌که‌ی. یان به‌هه‌مان شێوه کاتێک وێنه‌ی ته‌نه‌که‌یه‌کی خۆڵم ده‌گرت، وێنه‌که‌م بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌خسته ناو ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه تا بۆنێکی بۆگه‌نی ده‌گرت و هه‌ر که‌سێک سه‌یری بکردبایه له خۆیه‌وه بزه‌یه‌کی ده‌کرد و نه‌یده‌توانی پرسیار نه‌کات، ئه‌وه به ڕاست بۆنی ناخۆشی لێ دێ، ئه‌وه چۆن؟ ئه‌م بۆگه‌نییه له کوێوه دێت؟
( 8 )
دوکتۆر! من گه‌وره‌ترین دوژمنی خۆمم له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، ڕۆژێک نه‌مبینی به‌قسه‌ی خۆم بکه‌م، ئێواره‌یه‌ک نه‌بوو قۆڵ بکه‌م به قۆڵی خۆمدا پیاسه‌یه‌کی ته‌نیا و خۆش له‌گه‌ڵ خۆم بکه‌م. قه‌ت به دڵی خۆمم نه‌کردووه، ده‌چم بۆ بازاڕ و خراپترین و ناشرینترین کراس له دونیادا بۆ خۆم ده‌کڕم. سه‌یری پانتۆڵه‌که‌م بکه، تووخوا زه‌لام هه‌یه له دونیادا پانتۆڵی وا بکڕێ؟ من ده‌بێ هه‌میشه بۆ ماوه‌ی ده چرکه له دوای داخستنی ده‌رگای ده‌ره‌وه چاو بنووقێنم، ده‌نا ناتوانم ماڵ به‌جێ بێڵم و بچمه ده‌ره‌وه، گه‌ر وا نه‌که‌م هه‌موو ڕۆژه‌که دڵم لای ماڵ ده‌بێت و هه‌ست ده‌که‌م شتێکی ناخۆش ڕوو ده‌دا. تێل بۆ هه‌ر که‌سێ بکه‌م و وه‌ڵام نه‌داته‌وه یه‌کسه‌ر هه‌ست ده‌که‌م شتێکی لێ هاتووه، بۆیه هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم هه‌میشه گله‌ییم لێ ده‌که‌م که تێلیان بۆ ناکه‌م، ئه‌وه هی ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ک وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه. قه‌ت ناتوانم دوو جار له ڕۆژێکدا به هه‌مان ڕێگادا بڕۆم، چه‌ند جارێک به هه‌مان ڕێگادا ڕۆشتووم و که‌وتووم و قاچم شکاوه یا ن له جێ چووه. گه‌ر به پاس بڕۆم، ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕێی سێیه‌م پاس بکه‌م و ئینجا سوار ببم، بۆیه هه‌میشه دوا ده‌که‌وم، گه‌ر پاسی یه‌که‌م و دووم بگرم ئه‌وا بێ شک شتێک ڕووده‌دا، سه‌یرت لێ نه‌یه‌ت گه‌ر بڵێم چه‌ند جارێک خراپ به‌ر پاس و ئۆتۆمبیلی تر که‌وتووین و خه‌ڵکێکی زۆر به هۆی منه‌وه تووشی کێشه بووه و هه‌ستێکی زۆر به گوناح به هه‌فته ژیانی منیان کردووه به دۆزه‌خ و نه‌موێراوه به پاسه‌کان بڕۆم و به سه‌عات به پێ ڕۆشتووم تا پێویستم به پاس نه‌بێ و تا که‌س تووشی گرفت نه‌بێ. گه‌ر شتێکم له‌ماڵه‌وه بیر چوو، گه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌و ده‌رگام کرده‌وه تا بیهێنم. ئه‌وا ده‌بێ له ئاوێنه‌دا سه‌یرێکی خۆم بکه‌م و مۆڕه‌یه‌ک له‌خۆم بکه‌م، گه‌ر وا نه‌که‌م ئه‌وا ڕه‌نگه دز بێته ماڵم. یان کلیله‌کانم له‌بازاڕ لێ بکه‌وێت. بڕوا بکه چه‌ند جار بیرم چووه سه‌یری ئاوێنه بکه‌م و مۆڕه بکه‌م بۆیه کلیله‌کانم ون کردوون و نه‌مدۆزیونه‌ته‌وه. که نان ده‌خۆم ده‌بێ شه‌ش جار نانه‌که‌ی ده‌مم بجووم، گه‌ر پێنج بێت یان حه‌وت، هه‌ست ده‌که‌م له قوڕگم ده‌گیرێت و ده‌مکووژێت، ئه‌و ڕۆژه نانه‌که‌ی وا خۆش بوو، حیسابم لێ تێک چوو به‌جۆرێک له بینم گیرا وا زه‌رد و بێ ڕه‌نگ بووم ده‌تووت ده که‌س ده‌ستیان خستۆته بینم و ده‌مخنکێنن، خۆشم نازانم ئه‌م حیساب و کیتابه بۆ ده‌که‌م و بۆ پارووه‌کانم ده‌ژمێرم و خواردنه‌که‌م لێ ده‌بێته ده‌رد، ئه‌مه چ نه‌خۆشییه‌که؟
( 9 )
به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ناکاو هه‌ستاو له سه‌لاجه‌یه‌کی بچووکی ژووره‌که‌ی، دوو ئاوی ساردی هێناو له‌به‌ر ده‌م من و باوکی کچه‌دا داینان و دانیشته‌وه، منیش کامێرا دیجیتاڵییه‌که‌م له‌ناو جانتاکه‌دا ده‌رهێنا و وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌م به ژماره‌که‌شییه‌وه پێشان دا، ته‌نانه‌ت خاوه‌نه‌که‌شی که لێی ده‌خوڕی زۆر به ڕوونی دیار بوو. ده وێنه‌یه‌ک ده‌بوون پێنجیان وێنه‌ی کچه‌که بوون له کۆڵانی خۆیانه‌وه به نانی گه‌رمه‌وه به‌ره‌و ماڵ دێته‌وه و خه‌ریکه ده‌گاته ماڵه‌وه، پێنج وێنه‌که‌ی تریش که خوله‌کێک و چل و چوار چرکه دوای ئه‌وه گیراوه، وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله بوو که زۆر به خێرایی له کۆڵانه‌که‌وه دێته ده‌ره‌وه‌و ئه‌وسا من له‌سه‌ر شه‌قامه‌که بووم و ئه‌و به‌به‌رده‌ممدا زۆر شێتانه تێ په‌ڕی. هه‌ر فریا که‌وتم له‌و ساته‌دا ئه‌و پێنج وێنه‌یه‌ی بگرم.
( 10 )
من ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه که ئه‌م کامێرایه‌م کریووه، به هه‌زاره‌ها وێنه‌م گرتووه و وێنه‌یه‌کی تیا نییه رۆحی دیمه‌نه‌که‌م نه‌گواستبێته‌وه، ده‌مه‌وێ ببمه فۆتۆگرافه‌رێک هیچ نه‌بێ دوای خۆم ئه‌لبوومێک جێ بێڵم یادم بکاته‌وه، ئێستا له‌م شاره‌دا ژماره‌ی فۆتۆگرافه‌ره خراپه‌کان له شاعیره خراپه‌کان زیاترن، به زه‌وقێکی خراپه‌وه، به کامێرایه‌کی خراپ، فڵق ده‌ست ده‌نێن به دوگمه‌یه‌کی خراپ‌دا و وێنه‌یه‌کی خراپ ده‌گرن و دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک له فه‌یس بووکدا دایده‌نێن و به سه‌ده‌ها لایکی خراپیان بۆ دێت. به‌ڵام من وا ناکه‌م، من وێنه‌یه‌کم نه‌گرتووه پارچه‌یه‌ک له رۆحی خۆمی تیا نه‌بێت، وێنه‌م نه‌گرتووه به‌شێک له گلێنه‌ی چاومی تیا به‌جێ نه‌مابێت. من نازانم چ ئه‌لبوومێک جێ دێڵم، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند مانگێکه وازم له هه‌موو شتێک هێناوه و دونیا‌م کردووه به وێنه، هه‌موو شتێکم له‌م شاره‌دا کردووه به فۆتۆیه‌ک و ماوه‌یه‌کی تر به‌ته‌مام پێشانگایه‌ک بکه‌مه‌وه، من چوومه‌ته هه‌موو شوێنێک تا وێنه‌یه‌ک بگرم، به په‌نجه‌ره و ده‌رگاکاندا سه‌رکه‌وتووم، چوومه‌ته به‌رزترین شوێن و سه‌ر به‌رزترین دره‌خت و له دووره‌وه وێنه‌ی ئه‌و ژووری ئوتێلانه‌م گرتووه که به نێهنی گرێبه‌ستی تیا ده‌کرێ و که‌س ئاگای لێ نییه، وه‌رن بۆ پێشانگاکه و ده‌موچاوه‌کان ببینن. به دزییه‌وه سه‌رمێزی خواردنه‌وه‌ی شه‌وانم گرتووه که مرۆڤ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری تیا هه‌راج ده‌کرێ. ئه‌و منداڵانه‌ی که به بازاره‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌زۆر ئیشیان پێ ده‌که‌ن. وه‌رن و وێنه‌ی هه‌موو ڕووداوه‌کانی ئۆتۆمبیلم گرتووه و تا هه‌مووتان کلیلی سه‌یاره‌کانتان فڕێ بده‌ن، ببینن لێخوڕینی سه‌یاره چه‌ند ناشرینه له‌م شاره‌ی ئێمه‌دا. له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه ژووری پۆله‌کانم گرتووه، تا هه‌موو ئه‌و قوتابییانه ببینن که ڕۆژانه ده‌گرین، تا بزانن چه‌نده ناشرینن زۆربه‌ی زۆری مامۆستاکانی ئێمه. وه‌رن بۆ زانکۆ و ئه‌و مامۆستایانه ببینن که حیزبه‌کان کردوونی به مامۆستا، سه‌ر به‌ژووره‌کاندا بکه‌ن و بزانن هه‌موو شتێکی تیایه زانست نه‌بێت. ئه‌وانه ببینن که به‌ده‌ستی پۆلیس کوژران، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی که پاره‌ی دایره‌که‌یان ده‌خۆن، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دوای ڕۆشتنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان تێی ده‌ته‌قێنن و ده‌چنه ماڵه‌وه. ئه‌وانه‌ی موچه وه‌رده‌گرن و ئیشیش ناکه‌ن. ئه‌و دووکاندارانه‌ی نرخ له‌سه‌ر کاڵاکانیان دانانێن تا به‌گرانتر بیانفرۆشن. ئه‌وانه ببینن که له‌سه‌ر ڕای جیاواز به‌ر چه‌قۆ ده‌درێن، ئه‌و برا بێ مێشکانه‌ی له‌سه‌ر نامه‌یه‌ک یان تێلێک خووشکه‌کانیان ده‌کوژن. گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئه‌لبوومه‌که‌م ببینن، وه‌رن، وه‌رن بۆ پێشانگاکه‌م.
( 11 )
له‌وانه‌ش خراپتر، دوژمنایه‌تیم له‌گه‌ڵ خۆمدا گه‌یشتۆته ئاستێک که هه‌ندێ حه‌ب و ده‌رمان ده‌خۆم پێویستم پێی نییه، حه‌بی زه‌خت وحه‌بی گه‌ده و شرووبی قوورگ. ماوه‌ی مانگێک زیاتر ده‌ستم به په‌تێک به‌ستبوو و له ملم ئاڵاندبوو وه‌ک شکا بێت یان له جێ چووبێت، به‌ڵام هیچم نه‌بوو، ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بوو بزانم به‌رگه‌ی ده‌گرم یان نا. بیرته ماوه‌یه‌ک پیش ئێستا چه‌ند جارێک به‌فر باری، ده من هه‌موو جارێ بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات به ته‌نها شۆڕتێکه‌وه له حه‌وشه ده‌وه‌ستم و خۆم ره‌ق ده‌که‌مه‌وه. ئه‌و ڕۆژه چووم بۆ ڕیستووڕانتێک، پاره‌م دا و نانیشم نه‌خوارد. ده‌چمه حه‌مام و ده‌بێ شه‌ش ده‌قیقه‌م پێ بچێ، یه‌ک چرکه‌ی زیاتر بێت به ڕووتیش بێت دێمه ده‌ره‌وه. ماوه‌یه‌ک هه‌وڵم زۆر دا به چاوی کراوه‌وه بنووم و بۆم نه‌کرا. دوکتۆر گیان ! هه‌ست ده‌که‌م دوژمنێکی زۆر له‌ناو مندا خه‌وتووه و هه‌ر ڕۆژه‌وه و چه‌ند دانه‌یه‌کیان خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه و دێنه گیانم. پێم بڵێ چی بکه‌م؟
( 12 )
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس زۆر به وردی سه‌یری وێنه‌کانی کرد، پاش و پیشی کردن و دووباره و ده‌باره سه‌یری کردنه‌وه و هه‌موو جارێکیش ده‌تووت یه‌که‌مجاره سه‌یریان ده‌کات، من لای خۆمه‌وه هه‌ر ده وێنه‌که‌م کۆپی کردبوون و ئه‌ویش به‌راوردی ده‌کردن و وتی، پێش ئه‌وه‌ی هیچ بریارێک بده‌م، من چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه، وتم فه‌رموو: وتی باشه بۆ به‌م وێنانه‌دا ده‌بێ ئه‌م ئۆتۆمبیله بێت؟ ئه‌ی تۆ چۆن ئه‌م وێنانه‌ت گرت؟ به‌و به‌یانییه زووه چیت ده‌کرد له‌و کۆڵانه‌دا، وه‌ک بزانی ئه‌م پیاوه یه‌کێک ده‌کات به ژێره‌وه چۆن هه‌ر له‌خۆته‌وه وێنه‌یه‌کی وا جوانت گرتووه هه‌ر ده‌ڵێی سه‌یاره‌که له ژووره‌که‌دایه و که له پێشه‌وه سه‌یری ده‌که‌م هه‌ستێکم هه‌یه که خه‌ریکه منیش ده‌شێلێ. ئه‌م وێنه ده‌گمه‌نانه به بێ هیچ ئاماده‌کارییه‌کی پێش وه‌خت چۆن ده‌گیرێن؟ هی ئه‌م کامێرا باشه‌یه یان سیحرێکی تریش هه‌یه بۆ گرتنی ئه‌م جۆره وێنانه؟ وتم راست ده‌که‌ی به‌ڕێزم، وه‌ک ده‌بینی ئه‌مه کامێرایه‌کی باشه و هه‌موو ماڵ و موڵکم بۆ به‌ده‌ست هێنان و کڕینی دانا، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌تی من له‌پشت گرتنی ئه‌م وێنانه‌وه هه‌یه، نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی که خه‌ریک بوو به‌ره‌و نه‌مانم به‌رێ،که‌مێکم مابوو بخنکێم تا خۆم گه‌یانده دوکتۆرێکی ده‌روونی و دوای چه‌ند جارێک سه‌ردان وقسه گۆرینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، پاش ئه‌وه‌ی چیرۆکی خۆم و وێنه‌و خوولیاکانم بۆ گێڕایه‌وه، پێشنیاری کرد که باشترین چاره‌سه‌رێک بۆ من که له‌و نه‌خۆشییه سه‌خته ڕزگارم بێت، باشترین رێگا که خۆم له ئاژه‌ڵه درنده‌کانی ناو ڕۆحم بپارێزم و هه‌وڵ بده‌م له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا ئاشت ببمه‌وه، ئه‌وه‌یه کامێرایه‌ک بکڕم و به چه‌پ و ڕاستدا ته‌نها و ته‌نها بیر له وێنه گرتن بکه‌مه‌وه و هه‌موو شتێکی تری ئه‌م دونیایه فه‌رامۆش بکه‌م، گه‌ر توانیم ڕۆحی دیمه‌نه‌کان بگوازمه‌وه، ئه‌وا بێ شک ده‌توانم ڕۆحی خۆشم چاره‌سه‌ر بکه‌م. منیش هه‌ر وام کرد، ئه‌و به‌یانییه‌ش یه‌کێک بوو له ڕۆژه ئاساییه‌کانم، وه‌ک حه‌ب خواردنێک وا بوو بۆ تیماری ده‌ردم. چونکه من ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌موو به‌یانییه‌ک سه‌عات پێنج زوو دێمه ده‌ره‌وه و وێنه ده‌گرم، ئه‌م شاره وه‌ک تۆپێک وایه، هه‌ر یه‌کێک دێت و شه‌قێکی تێ هه‌ڵده‌دا. ئای خوایه! ئه‌م شاره نه‌گبه‌ته‌ی من ته‌نها به به‌یانییان جوانه، ئه‌و کاته‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک خه‌به‌ریان نه‌بۆته‌وه. بۆیه هه‌میشه حه‌ز ده‌که‌م به به‌یانییان زوو وێنه‌ی بگرم، وێنه‌ی شه‌قامه ناڕێک و ماڵه ناشرینه‌کان، ده‌ره‌خته وشکه‌کان و باڵنده برسییه‌کان. وێنه‌ی بینا بێزه‌وق و کۆڵانه پیس و پۆخڵه‌کان. ئه‌و به‌یانییه دوای سه‌عات شه‌ش گه‌یشتمه کۆڵانێک، به ته‌نیایی و هێمنی کۆڵانه‌که‌وه هاتمه خوارێ، له‌به‌رده‌م به‌رد و ده‌رگاکاندا ده‌وه‌ستام و وێنه‌م ده‌گرت، له دووره‌وه کیژۆڵه‌یه‌کم بینی هێنده جوان هه‌ڵمی نانه گه‌رمه‌که‌ی ده‌ستی تێکه‌ڵاوی چاوه خه‌واڵووکه‌ی ده‌بوو، له دووره‌وه ئه‌و ده‌موچاوه وه‌ک تازه له ته‌نووره‌وه هاتبێته ده‌ره‌وه وای له‌من کرد پێنج وێنه‌یه‌ک بگرم که دیاره سه‌عات شه‌ش و هه‌شت خوله‌کی له‌سه‌ره. به‌ره‌و خوار بوومه‌وه. له سه‌ری کۆڵانه‌که که‌مه‌کێک لام دابوو که له‌دواوه ده‌نگی ئۆتۆمبیلێکم بیست که زۆر خێرا له کۆڵانه‌که‌وه ده‌رپه‌ڕی و به لای چه‌پی شه‌قامه‌که‌دا دایشکانه‌وه، هێنده خێرا بوو که حه‌زم کرد له‌و خێراییه‌دا توانایی خۆم بۆ وێنه گرتن تاقی بکه‌مه‌وه . هه‌ر توانیم پێنج وێنه‌یه‌کی بگرم، که به روونی دیاره سه‌عات شه‌ش و نۆ خوله‌ک و چل و چوار چرکه گیراوه، دووانیان ته‌واو کۆڵانه‌که‌ش دیاره که پێچی لێ ده‌کاته‌وه. به مانای کاتی نێوان وێنه‌ی کچه‌که که به‌دڵخۆشی و هه‌ڵمی نانه گه‌رمه‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی سه‌یاره‌که‌دا که جوان دیاره له کۆڵانه‌که‌وه هاته سه‌ر شه‌قامه‌که ته‌نها یه‌ک خوله‌ک و چل و چوار چرکه‌یه، ئه‌وه‌ش باوکی کچه که له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتووه و له‌وه دڵنیای کردیته‌وه که ڕه‌نگی ئه‌م سه‌یاره‌یه هه‌مان ره‌نگی سه‌یاره‌که‌یه که ئه‌و له دووره‌وه بینیبووی. به‌ڵگه له‌مه زیاتر ده‌بێ چی بێت به‌ڕێزم.
( 13 )
نا، دۆکتۆر گیان، هه‌ست ده‌که‌م چاکبوونه‌وه‌ی من هه‌مووی له هه‌فته‌ی پێشوووه‌وه ده‌ستی پێ کرد که دوو شتی گرنگی تیا ڕووی دا. یه‌که‌میان که به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس به ده‌نگه ناخۆش و گڕه‌که‌یه‌وه، به له‌ره‌یه‌کی پڕ سووپاسه‌وه پێی ڕاگه‌یاندم که پیاوه‌که‌یان گرتووه و دانی به تاوانه‌که‌یدا ناوه و پێی سه‌یر بوو یه‌کێک له‌و کاته‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌کی جوانی گرتووه و به‌خۆی نه‌زانیووه. وتی: باش بوو شوکور کچه‌که نه‌مردووه ده‌نا نه‌مده‌هێشت جارێکی تر ڕووناکی ببینێت چونکه بۆی ده‌رچووه و نه‌وه‌ستاوه له‌سه‌ری. دوکتۆر گیان! دووه‌میشیان هه‌مان ڕۆژ کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌م بوو که ماوه‌ی چوار ڕۆژی خایاند و خه‌ڵکێکی زۆر هاتبوون و که ده‌چوونه ده‌ره‌وه ده‌ستخۆشییان لێ ده‌کردم و زۆربه‌ی زۆریان ده‌یانووت: ماڵت ئاوا بێ، ده‌ڵێی باسی ئێمه ده‌که‌ی، هه‌موو خۆمانی تیا ده‌بینینیه‌وه. سوپاس دوکتۆر گیان ! که چاکت کردمه‌وه، سوپاس که منت خسته سه‌ر خولیا وێنه‌گرتنێکی جوانی ئه‌م دونیا ناشرینه.
ستۆکهۆڵم، ئۆکتۆبه‌ری 2012