سیگارێک ده­س له ملانی دوو قامکم
سیگارێک نازانێ سیگاری نیم!
سیگارێک ده­س له ملانی دوو قامکم
خیابان هه­روا چۆڵ
- هه­روا یانی زۆر چت! -
هه­نگاو هه­ڵئه­گرم
هه­رچه­ن قورسه
ڕه­نگه تووشی دیسکی که­مه­ر بم
- دیسک یانی زۆر چت! -
سیگارێک ده­س له ملانی دوو قامکم
سیگارێک چاوه­ڕوانی لێوی ڕه­شه
لێوێک که­مڕه­نگتر له ماتیک
گومان ئه­کێشێ!
خیابان که چۆڵ بوو
- هه­روا -
سوورتر تێکه­ڵی ئه­بم!
هه­نگاو که قورس بوو،
هه­ڵمگرت!
 
پێش ئه­وه­ی بگه­مه نازانم کوێی خیابان
زانیم په­ڕه­سێلکه­کان گه­ڕۆکن!
- گه­ڕۆک یانی زۆر چت! -
پاییزه­کان دێن
بۆ ئه­وه­ی بڕۆن و
دیسانه­وه بێن!
سێداره­کان ئه­ژین
هه­تا په­یوه­ندییان له گه­ڵ ئه­و دنیا نه­چڕێت!
کچه­کان بۆ ئه­وه نه­هاتوون
لێویان سوور که­ن!
- سوور یانی زۆر چت! -
 
پێش ئه­وه­ی بگه­مه نازانم کوێی خیابان
مه­راق گرتمی
پیاو بوو نه­یکوشتم!
بیر ده­که­مۆ گه­ر ژن بوایه چ ده­بوو؟!
ژن یانی.. ئازادی!
ژن یانی.. فێمێنیزم!
ژن یانی.. عەشق!
ژن یانی.. شەهوەت!
ژن یانی.. هه­شتی مارس!
ژن یانی.. ماتیک!
ژن یانی.. ئامێزی قامچی!
ژن یانی.. خه­یانه­ته­کان!
ژن یانی.. پێڵاوی پاژنه به­رز!
ژن یانی.. جلێ که کرا به‌ر، پیاوان بڵێن: ته‌ح له‌و چته!
ژن یانی.. چت
ئه­وه­ی من نه­مدیوه قه­ت قه­ت!!!!
 
پێش ئه­وه­ی بگه­مه نازانم کوێی خیابان
ساده له خۆم تێگه­یشتم
له ڕاستیدا
- ئه­گه­ر ڕاستییه­ک مابێ به­شی ئه­م شیعره -
پێش ئه­وه­ی بگه­مه خۆم،
له تۆدا،
که­وتمه ناو قاقه­زی سپی " بازگشت همه به سوی اوست "
- "او" یانی زۆر که­س! -
حه­زم ئه­کرد
کۆمۆ.. نیستێ بوایه­تم
هه­تا "او" چاوه­ڕێم نه­کا
به­ڵام
لاجه­ره­م "میم"م
ئه­ویش به مارکی "سێ"یه­که­ی!!!!
- سێ یانی زۆر چت!
[ ... = حکومه­تی هه­رێم - ٤ ]
زۆر چت­ تریش! -
 
تێپه­ڕبوونم له نازانم کوێی خیابان
ئه­مگه­یێنێته نازانم کوێیه­کی ­­تر!
ئه­م نازانمانه گڕیان گرتووه
شه­وان سبووره­کان
نه­خه­وتنی پێ گه­رم ئه­که­نۆ!
که­­سێک نیوه پیتزاکه­ی پێ گه­رم ئه­کاتۆ!
سیگارێک حه­زی له داگیرسانه
سیگارێک ده­س له ملانی دوو قامکم
سیگارێک که کۆتاییش هات
هه­ر نه­یزانی سیگاری نیم!!!!
٩ بەفرانباری ٢٧١٢
سەقز