لە مەیخانە، خودا! گەر ئـێمە دەرچـین
بە کێ بەین ئـیلتـیـجا، بـۆ کـێـهـە دەر چـین؟!
کە ئێمە چوونـە جەنـنەتمـان بـە تـۆ دا،
لە ئـێمە لادە زاهـید! ئـێمە هەرچـین
خەت و زوڵـفی بە یەکدا دێ لـەسـەر ڕوو
مەگەر زەنگ و خەتـا شـەڕیە لەسـەر چـیـن
لە بـاوەشـما دەدا مەوج ئـەشکی حەسرەت
کەمەرتـی گرتـە بـاوەش تـا کەمەرچــیـن
ئەوەندە تەنگ و ناخۆشـە، لە دنـیا
خۆشە دەرچوون، ئەگەرچی بۆ سەقەر چین
سـەرت پـێ لازمە ، مەیـبـازە ( مەحوی )
دەبێ دولبەر کە هات ئـێـمە بە سەر چـین
مەحاڵاتە لە بەندی زوڵفی دەرچوون
چەها چـیـنـە، چەها چـیـنـە لەسـەر چـیـن

 
 
----
دەر : دەرگا
زەنگ: وڵاتی قولەڕەشەکان. خەتا: خەطا، خەتا و خوتەن لە تورکستان
کەمەرچین: پشتێن
سەقەر: دۆزەخ
مەیبازە: لە کیس خۆتی مەدە، مەیدۆڕێنە
چەها: چەندەها