بۆننامە
"مەحوی" ناهێڵێ داسەکێنم وەکو "وەڵام"
"مەحوی" ناهێڵێ من هەرگیز سەقامگیر بم وەکو "یەقین"
بۆیە ئەو منی کردووە
بە هەڵچوون و بە داچوون و
بە زمانێکی دڕدۆنگ و بە شیعرێکی پڕ لە "بەڵام"!
"مەحوی" ناهێڵێ داسەکێنم وەکو "وەڵام"
"مەحوی" ناهێڵێ من هەرگیز سەقامگیر بم وەکو "یەقین"
بۆیە ئەو منی کردووە
بە هەڵچوون و بە داچوون و
بە زمانێکی دڕدۆنگ و بە شیعرێکی پڕ لە "بەڵام"!
بەشێک لە شیعرەکانی (کو ئون)
بەر لە خوێندنەوەی ئەم شیعرانە، ئەم پێشەکییە کورتە پێویستە.
(کو ئون) بە یەکێك لە دەنگە گەورەکانی شیعری جیهانی و کۆریای باشوور لە قەڵەم دەدرێت و هەموو ساڵێک لە لیستی ئەو ناوانەدایە کە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ دەپاڵێورێت.
خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە
بە حەققەت ئێمە گەللەین، ئەو شوانە!
لەبەر چی وا مەڕی خۆی مەردی چووپان،
بە دەستی خۆی ئەخاتە بەر نیشانە؟
سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی
من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موجازاتم ئەدەی
من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهانی تێ ئەگەم
تۆ بە مەئموور و ئیعانەی دۆم و خەڕاتم ئەکەی
من بە سەد میننەت لە نەحلی لێوی یاری خۆم ئەخۆم
تۆ بە شاگردی دووکانی مەروەقە و نانم ئەکەی
گوێم لە کۆکەکۆکی ئەو هەناوە بریندارەیە
ئارەقی ئەو ڕوخسارە دەسڕم..
ئەی تای گیانت بە گیانم!
ئاخ، هەناسەی ساردت بە سینەم!
ئۆی، لەهەمووکەس دوور، لە مەرگ نزیک..
ئەمە «بۆرەتار»ێکی شوومە و
سەرەتای شەوێکی ئاوس بە قات و قڕیی.
بۆرەتارێکی ژان گرتوو بە:
بەچکە شەیتان و بەچکە سیاسی و بەچکە بازرگانەوە.
ئەمە شەوێکی چەلاکی ڕەقەڵەی بەدبینە و بێبەزەیی.
چاوەکانی گۆڕیچەی ئەستێرانن و پەناگەی جادووگەران.
ئەم شەوە: قەڵای مێردان نییە،
قەڵای دزانە، قەڵای کاسەسەرم و
قەڵای جەستەی ڕووخاوم و
قەڵای خۆڵەمێشی ئارەزۆکانمە و
هەوێزی تاوان!
بەهرە
ئەی خواوەندی بەهرەی گەورە!
تۆ 'بیتهۆڤن'ێکی کەڕ و
یەک 'دستۆیفسکی' فێدار و
'ئەبولعەلا'یەکی کوێرم
پێ ببەخشە و
ئیتر هەموو بەهرە ساغە نیوەناچڵ و گچکەکان
بۆ دیوانی خۆت ببەوە!
کە لە دارستانەکە دێمە دەر
نیگام بە ترۆپکی بەرزی سنەوبەردا هەڵدەواسم،
پەنجەکانم لە دەووری تەڕترین گەڵا و گوڵی بن بەردێکدا جێدەهێڵم
گوێچکەکانم دەدەمە دەست
گەرووی پڕئاوازی بەرزی
باڵندەی سەر بەردە گەورەی نزیک داربەڕووە تەنیاکە.