سەعیدی گوڵفرۆش
ڕێك لەكات و ساتی خۆیدا بێ ئەوەی تەنانەت یەك چركەش دوا بكەوم، بێ ئەوەی تەنانەت یەك چركەش بەڵێنەكەی خۆم نەبەمە سەر پێتان گەشتمەوە. ئەمە هەرچەندە خوویەكی سەیرە بەڵام چەند ساڵێكە وازم لێ ناهێنێت و دەبێت لە كات و ساتی خۆیدا ئەنجامی بدەم، رەنگە ئێوە ئەمە چەندەمین جار بێت گوێتان لەم قسە قۆڕانەی من گرتبێت، گوێتان لێ بووبێت و تێرتێر بەدەم ئاسكرێم خواردنی ئەم هاوینەوە پێكەنیبێتن، بەڵام من هەمیشە باكم نییە و شەرم داینەگرتووم و جارێكی دیكە بۆ ئەوانەی تازە گوێیان لێمە خۆمتان پێدەناسێنمەوە.