فه‌ره‌نسا
خودا
ئه‌ی ته‌نیاتر له‌من
ئه‌ی له‌تۆ ته‌نیاتر من
تۆ له هه‌موو جێیه‌كی و ماڵت نیه
من له هه‌موو ماڵێكم و جێم نیه
ئه‌ی بێگووناهتر له‌من و
ئه‌ی له تۆ بێگووناهتر من
ته‌ماشا
چه‌ند به یه‌كتر ده‌چێت شه‌وی شه‌هاده‌تمان
چه‌ند به یه‌كتر ده‌چێت شه‌وی هه‌ڵوه‌رینمان
چه‌ند به یه‌كتر ده‌چێت شه‌وی ڕوتبوونه‌وه‌مان.
پیاو
ئه‌ی له‌تۆ دیلتر من و
ئه‌ی له‌من دیلتر تۆ
من دیلی جه‌نگه‌كانی تۆ‌و
تۆ دیلی جه‌نگه‌كانی خۆت
ئه‌ی له‌من قوربانیتر تۆ‌و
ئه‌ی له تۆ قوربانیتر من
من قوربانی خه‌نجه‌ره‌كانی تۆ‌و
تۆقوربانی شه‌هوه‌ته‌كانی خۆت
من ده‌ستێك ده‌سته‌مۆم ده‌كات
تۆ مه‌هزه‌له‌ی شه‌هامه‌تێك
من بچووكی ده‌مكوژێت و تۆ گه‌وره‌ی
ژن
ناگه‌هان دوا لاپه‌ڕه‌ی یاداشتی فه‌یله‌سوفێكم خوێنده‌وه
كه‌نووسرابوو
ـ نا تۆ دیلنیت
ئه‌ی نازه‌نینترین جه‌لاد
تۆ خودا‌و پیاو و نیشتمان له‌كریشمه‌یه‌كدا دیلده‌كه‌یت
دایكم له پیریدا وه‌ختێك
مردن له ته‌نهاییه‌وه فواره‌ی ده‌كرد
شتێكی وت
نازانم بۆ كه‌ناری
به‌ته‌وسه‌وه سه‌یرم ده‌كات و
ته‌ریق ته‌ریق ده‌بێته‌وه
كچه‌كه‌م كه هێشتا داره داره‌ی ئه‌م وه‌حشه‌ته‌و
تارمای ئه‌م عه‌به‌سه دای نه‌چڵه‌كان بوو
ووتی
چوونكه قه‌فه‌سه‌كه‌ی تۆ له قه‌فه‌سه‌كه‌ی ئه‌و بچووكتره.
تێبینی:
سێ كۆپله شیعره له قه‌سیده‌یه‌كی درێژ.
سێ كۆپله شیعره له قه‌سیده‌یه‌كی درێژ.