- مه‌ریه‌م ئه‌ڵێت:
من و ناپلێون به ته‌نیا له شه‌ڕگه‌کان گه‌ڕاینه‌وه
ڕۆژێک که هه‌وا
بۆنی ترس و تاریکی لێ ئه‌هات
ده‌ریاکان به ده‌می چۆله‌که پیس ئه‌بوون نه با سه‌گ
پاڵه‌وانه‌کان به گورزی مێرووله ئه‌که‌وت
شاخه‌کان به ته‌په‌ی پاژنه‌کان ئه‌بوونه تۆز
خوداکان وه‌ک ماشێن گه‌لێکی شکاو چۆن ڕه‌گی جاده ون ئه‌کات
ئه‌سه‌ری ئێمه‌یان ئه‌برد و ئه‌مردن
ئه‌ستێره بۆ هیچ مرۆڤێک سنووری ئاسمانی نه‌ئه‌به‌زاند
هیچ هه‌ورێک داڵغه‌ی بارینی بارانی لێ نه‌ئه‌دا
هه‌تاو شه‌رمی ئه‌کرد
گه‌ر ڕۆژێک له ڕه‌حمی باخچه که‌وتبێت
سه‌رکرده‌کان به له‌شکری شکاوه تێ ئه‌په‌ڕین
حاجیه‌کان به له‌شی پیسه‌وه
له یه‌که‌م دێوری که‌عبه‌یا ئه‌مردن
- مه‌ریه‌م ده‌ڵێ:
من و ناپلیون به‌ته‌نیا گه‌ڕاینه‌وه
ڕۆژێک که
ڕاستی له پارکێکی مولحیدا ئه‌گریا
- ئه‌یووت :
خوێنی من په‌ریوه‌ته چ سه‌نگه‌رێ
دڵی من به‌ڕمی کێتانه‌وه به‌جێماوه
له قوماری کێدا دۆڕام
وه‌ک چۆن گوڵ له‌گه‌ڵ بۆنی خۆی
با له‌گه‌ڵ وژه‌ی خۆی
خوا له‌گه‌ڵ ده‌نگی خۆی
جوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌نجه‌رانه‌یا ئه‌دوا
که له‌سه‌ر گه‌ردنی جووت ئه‌بوون
که‌رامه‌تی ته‌عه‌دایی و
ئورجازمی مردنی بوو
مه‌ریه‌م ده‌ڵێ
من سه‌ره‌تا
به‌وه‌دا ئه‌مزانی
ئیدی ژیان هه‌رگیز له‌سه‌ر پایی خۆی ناڕوات
خودا جارێکی تر بۆ هیچ ئومه‌تێک پێغه‌مبه‌ر نانێرێت
ئه‌ولیاکان بۆ که‌س زیندوو نابنه‌وه
- که‌س عاساکه‌ی هه‌ڵنابڕێ بڵێ:
هه‌سته
ئه‌ی ئه‌وه‌ی تاریکی له ژێر پێستدا خه‌وتوه‌وه و
ژیان له به‌رتا گه‌نیوه
ئیتر مێژوو له قامکی تۆ دروست نابێت
هاوارت به هیچ خودایه‌ک ڕاناگات
به‌که‌س ناڵێت
سبه‌ینێ سوپاکه‌م ئه‌گاته سه‌رت
هه‌وا بۆنی ترس و تاریکی گرتبوو
- ناپلێون ده‌یووت:
مه‌ریه‌مه
له‌هه‌ر کوێیه‌ک ده‌ستت پێ بکه‌یت
له‌خۆتدا کۆتاییت دێت
له‌هه‌ر جه‌بهه‌یه‌که‌وه بجه‌نگیبت
خه‌نده‌قتت ئه‌که‌وێته‌وه سه‌ر جه‌سته‌ت
هه‌ر رێگایه بگریت بۆ رووناکی داڵده‌ت نادات
هه‌ر دۆستێک بکه‌یت به هاوڕێت
ونت ئه‌کات
ده‌ریاکان پڕ بوون له دڵۆپه ئاوی خیانه‌تکار
کوڵانه‌کان پڕ بوون له سێبه‌ری وه‌حشی
له کێڵگه دروێنه‌ی خه‌تا ئه‌کرێت
با سڵاوی باخچه ناداته‌وه
که‌س ته‌رمی خۆی ناباته‌وه گۆڕستانێ
ژنه‌کان بێزوو به‌خوێنی ئه‌و توفڵانه‌وه ئه‌که‌ن
که له تۆی ئاگرن نه‌ک به‌شه‌ر
ناپلێون ده‌ڵێت
به‌وه‌دا ئه‌مزانی گه‌ردوون له‌سه‌ر میلی تاریکی ئه‌سوڕێت
ڕؤژه‌کان وه‌ک ته‌رمی ساردی مردوویه‌ک له‌سه‌ر ده‌سته‌کانم که‌وتبوون
مه‌یزه‌ده‌کان له بری مه‌یخانه شه‌ویان له مه‌نجه‌نیقه‌کاندا ئه‌کرده‌وه و
له بری شه‌راب کیمی کاره‌ساته‌کانیان ئه‌نۆشی
پاڵه‌وانه‌کان له بری سنگی دوژمن
نێزه‌کانیان له سنگی خۆیاندا ئه‌چه‌قاند
مه‌یته‌ره‌کان به‌لاقی ئه‌سپه په‌یزه‌نه‌کانه‌وه
ئه‌به‌سترانه‌وه
مه‌لهاکان پڕبوون له قه‌شه
تۆ له بری ئینجیل و لۆقا
ناوی سیاسییه‌کانت ئه‌ژمارد
له بری مۆسیقا
خوێنی خۆت لێ ئه‌دا
له بری ئاراگۆن
مایل بوویت له هیتله‌ر ئاوس بیت
خه‌ونت به‌خستنه‌وه‌ی ئه‌هریمه‌نه‌وه ئه‌بینی نه‌ک فریشته
بێ هوده به دوای ئه‌و ماسیانه‌دا ئه‌ڕۆیشتیت
که‌ده‌ریا ونی کردبوون
سه‌وڵت له‌و خوێنانه لێ ده‌دا
که شه‌پول خۆی نه‌ئه‌کرد به هاوڕێیان
ئه‌و که‌له‌سه‌رانه‌ت ئه‌گرته‌وه که به‌ده‌م باوه ئه‌بارین
ئه‌و ده‌ستانه‌ت ئه‌چنیه‌وه
که له هه‌ودا وه‌ستابوون!!!!
- ده‌تووت:
بۆ من ناپلێون بۆ من
ئه‌م هه‌موو تاریکییه بۆ من
ده‌تووت بۆ من ناپلیۆن بۆ من
ئه‌م هه‌موو قامچییه بۆ من
ده‌تووتت بۆ من سه‌قه‌رو جه‌هه‌نەم بۆ من
با له‌سه‌ر ده‌نگی من خوا هاوار کات
با له‌سه‌ر سینه‌ی من کتێبه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه
- مه‌ریه‌م ده‌ڵێت:
من و ناپلێۆن به ته‌نیا له شه‌ڕگه‌کان گه‌ڕاینه‌وه
هه‌وا بۆنی ترس و تاریکی گرتبوو
شار بۆنی قۆشمه‌چییه‌کانی سیاسه‌ت و
ئه‌سپه خوێناویه‌کانی سوڵتان و
پاشه‌ڵی سه‌رکرده‌کان
گوله‌به‌ندی حیمایه خیگله‌کانی لێ ئه‌هات
وه‌ک دوو نێچیری چکۆله سێبه‌ره‌کانمان ڕاویان ده‌ناین
ڕاوچیه‌کان مشتیان له دڵمان ئه‌گرت و
خوداکان سه‌یریان ئه‌کردین و پێ ئه‌که‌ین
سه‌رکرده‌کان بۆ عه‌یشی شه‌وانه
عه‌وره‌تیان پێ ڕووت ئه‌کردین
ناپلێون ده‌ستی له تارمایی ڕائه‌گرت
تکایی له با ئه کرد له خۆیدا هه‌ڵی گرێت
دڵی به‌و هه‌ڵو کوێرانه ئه‌دایه‌وه
که ڕۆژێک له ڕۆژان دۆستی بوون
په‌لی بۆ ئەو ئه‌ستێره دوورانه ئه‌کوتا
که نه‌یده‌زانی له‌سینه‌ی مندان یان ئاسمان
- هاواری ئه‌کرد:
مه‌ریما
به‌چی ئه‌چێ خودا هه‌ڵگریت یان ئینسان
به‌چی ئه‌چێت مه‌لهاکان پڕ بن له سۆزانی یان قه‌شه
خودا له ئاسمان بێت یان زه‌وی
کتێبه‌کان به وێرانه‌یی گه‌ردوون ئیعتراف بکه‌ن یاخود نا
ژیان ئیتر له‌سه‌ر پێێ خۆی ناڕوات
که‌س بۆ هیچ ئومه‌تێک پێغه‌مبه‌ر نانێرێت
سێداره له هه‌تاو زیاتر حوکم ئه‌کات
ته‌نیایی جوانتره له عه‌شق
ئه‌هریمه‌ن باشتره له خودا