دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
ئه‌گه‌ر جوانیت سه‌رنجم ڕابکێشێ، مه‌گره لێم چونکه
جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
په‌چه‌ت لاده ببینم ڕووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م
له ڕووی تۆ تێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
که تیشکی ڕۆژ ئه‌دا زاخاوی پرچی زه‌ردی زێڕینت
له لام قهوسوقهزهح هیچ ره‌ونه‌ق و شه‌وقێکی نامێنێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
به‌وه‌ش دڵشاد و خۆشحاڵم که یادی نائومێدیی خۆم
به خوڕ ئه‌شکی له چاوانا قهتیسماوم ئه‌بزوێنێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
ته‌مه‌ن ڕوو بۆ خه‌زان ئه‌ڕوا که‌چی گه‌ردون ئه‌وا تازه؛
له وێرانه‌ی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئه‌ڕوێنێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
به چه‌شنێ خۆشه‌ویستیی تۆ له سینه و کهلـلهما چه‌سپه
مه‌گه‌ر جامی ئه‌جه‌ل ئه‌و تین و تاوه‌ی لێ ههڵنجێنێ .
* ئەگەر دەقی تەواوی ئەم شیعرەتان لایە، یان هەر تێبینییەکتان هەیە، ئاگادارمان بکەنەوە، سوپاستان دەکەین.