baker.ahmed@telia.com
که محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام گۆرانی" ئاگرێکی بێ خۆڵه‌مێشی" چڕی، له‌لایه‌ن گۆرانیبێژێکی کچه‌وه ئه‌م گۆرانییه‌ی به هه‌مان تێکستی پیاوانه‌ی خۆیه‌وه وترایه‌وه. وه‌ک نوکته‌یه‌ک له‌سه‌ر گۆرانییه‌که، هاوڕێیه‌که‌م ده‌یگووت:" باشتر بوو ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه بیوتایه، سمێڵی زلت، وه‌ک زنجیرێک، له ده‌ست و قاچم ئاڵاوه" . ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت له تێکسته ئه‌سڵییه‌که‌دا:" قژی زه‌ردت وه‌ک زنجیرێک، له ده‌ست وقاچم ئاڵاوه" ، واوه‌یلای کاکی شاعیره بۆ کچێکی قژزه‌رد. به‌ڵام له زه‌مه‌نی ڕێپێنه‌دانی کولتووری باڵاده‌ستی کوردی‌دا، کچانی کورد ناچار بوون به هه‌مان تێکستی پیاوانه‌وه گۆرانی بڵێن. ئه‌وانه‌یشی وتییان و ناوییان ده‌رکرد، لای زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی ناوێکی باشییان بۆ خۆیان په‌یدانه‌کرد. یان شێتییانکردن، یاخود له پاش چه‌ند گۆرانییه‌کی که‌مه‌وه، بێده‌نگییان لێکرد. ئه‌م زه‌مه‌نه له باری مێژووییه‌وه زۆر دوور نییه. تا کۆتایی حه‌فتاکانیش، له شانۆدا ده‌بوایه پیاوی کورد رۆڵی ژنی ببینیایه.
ونبوونی ده‌نگی کچی کورد له گۆرانی کوردی‌دا که به هه‌ستێکی کچانه و ژنانه‌ی خۆیه‌وه له ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ده‌ڕوانێت، پیایدا هه‌ڵده‌دات، باڵاگه‌ردانی عاشقه‌که‌ی ده‌بێت، نه‌ک هه‌رده‌بێته گاڵته‌جارییه‌ک بۆ میژووی گۆرانی کوردی، به‌ڵکو نێری کوردیش دووچاری حاڵه‌تێکی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه له ئاستی سایکۆلۆژیدا. دۆخێک تیایدا گوێچکه‌ی نێری کورد خاڵییه له زرنگانه‌وه‌ی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر بۆ خۆشه‌ویستی. مناڵێکی پێنج ساڵانه‌ی کورد گوێچکه‌کانی پڕن له ده‌سته‌واژه‌کانی:" مه‌مکی قووتی وه‌ک به‌هێ، باڵا نه‌ونه‌مام، ده‌ستم برد بۆ ناو ڕانی، کوڵم سوور، سه‌ر گۆی مه‌مکه‌که‌ت ده‌خشێ له باڵم". ئه‌م لیسته هه‌تا ده‌کرێت، ده‌توانرێت درێژبکرێته‌وه.
هاوڕێێهکم که له مێژه له‌گه‌ڵ کچێکی سویدیدا ژیان به‌سه‌رده‌بات ده‌ڵێ:" تا ئێستاش که توڕه ده‌بم یان ده‌گریم، یان ده‌ربڕینی هه‌ستێکی تایبه‌تی بێت، چی ده‌کۆشم، هه‌ستده‌که‌م کوردانه ده‌رده‌چێت" هۆکاره‌که‌یشی ڕۆشنه، به‌شێکی زۆری هه‌ست و نه‌سته‌کانی ئینسان له منداڵی‌دا گه‌شه‌ده‌که‌ن و زمانی دایک تاکه که‌ره‌سته‌ی ئه‌م ههستدهربڕینهیه. کاتێک ئه‌م ههستدهربڕینهی کچی کورد له گۆرانی و سه‌رتاپای ستره‌کچه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ونده‌بێت، ئه‌وه هه‌ر کچی کورد نییه له زمان ده‌خرێت له یه‌ک یه‌کی ئه‌و بوارانه‌دا، به‌ڵکو ئه‌م بێزمانییه له ده‌ربڕینی هه‌سته‌کاندا له‌لایه‌ن کچانه‌وه، ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ریش، واتا نێری کورد، له بۆشاییه‌کی پڕ له بێده‌نگیدا ڕاده‌گرێت که نازانێت کۆده‌کانی ئه‌م بێزمانییه‌ی کچی کورد چۆن بخوێنێته‌وه.
بێگوومان گۆرانی هه‌ر به ته‌نها تێکست نییه. سه‌ما و جووڵه‌ی له‌ش، گه‌وره‌ترین پانتایی له گۆرانیدا داگیرده‌که‌ن. ئه‌م دوانه‌یه، گۆرانی و سه‌ما، وه‌ک حه‌کایه‌تی مریشک له هێلکه‌یه یان هێلکه له مریشکه درێژتره. کاتێک ئه‌مه‌ی دووایان ده‌خرێته ناو هاوکێشه‌ی گۆرانی کچانی کورده‌وه، ئیتر، ناوی خوای لیبێنه. کولتوورێک ڕێگای به ده‌رکه‌وتنی:" سمێڵی زلت وه‌ک زنجیرێک، له دست و قاچم ئاڵاوه" گرتبێ ناتوانێت ده‌رفه‌تێک بۆ جه‌سته بکاته‌وه ئازادانه ببزوێت.
سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه، کاتێک گۆرانی کوردی پڕده‌کرێت له " شلکه‌ی ڕان و گه‌ردن به‌رز و جووت مه‌مکی خڕ، چاوی کاڵ و له‌ره‌ی مهمه و ئاره‌قی نێوان سینگه‌که‌ی" ، بۆ زۆر که‌س ده‌کرێته بانگه‌وازی کراوه‌یی کۆمه‌ڵگای کوردی و خۆڕاگری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له به‌رانبه‌ر کولتووری ئایینی ئیسلامدا. به‌ڵام ئه‌وه‌یان بیرده‌چێته‌وه که هیچ کام له‌م ده‌ربڕینانه ئه‌گه‌ر بۆنی دژه تێروانینی ئاینیشییان تێدا بێت، ده‌ربڕینی ئه‌و فشاره توونده کولتورییه که ده‌سه‌ڵاتی پاتریارکی کوردی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا سه‌پاندوویه‌تی که تیایدا ئافره‌ت و سێکسوالیتێتی ئه‌و له هه‌زاران کۆدی قه‌ده‌غه و موحه‌ره‌ماته‌وه ده‌پێچرێ. . به واتایه‌کی دی، ئه‌م هه‌موو پیاهه‌ڵدانه سیكسییهی ناو گۆرانی کوردی، هیچی دیمان پێناڵێت جگه له‌و کۆششه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی پاتریارک که جه‌سته‌ی ژنی وه‌ک مه‌مله‌که‌تێکی قه‌ده‌غه و مینڕێژ لێکردووه و پیاوی کوردیش به هۆی سهردهستهییبوونی خۆیه‌وه له کۆمه‌ڵگادا، له ڕێگای گۆرانییه‌وه، به شوێن گه‌یشتن به‌و مه‌مله‌که‌ته حه‌رامه‌وه بووه. واتا ده‌سه‌ڵاتی پاتریارکی کوردی، جه‌سته‌ی ژن قه‌ده‌غه‌ده‌کات و پیاوی کوردیش له ڕێی گۆرانییه‌وه و به‌هۆی سهردهستهبوونییهوه ، ده‌یه‌وێت له‌م مه‌مله‌که‌ته قه‌ده‌غه‌کراوه‌ی ژناندا، له ڕێی گۆرانییه‌وه، شتێک بۆ خۆی بپچڕێت. ئه‌گینا، به‌و باره‌ی دی‌دا بۆ ده‌نگی کچی کورد به هه‌مان ئه‌ندازه ئاماده‌یی نییه.
به‌ڵام حه‌کایه‌تی ونبوونی جه‌سته و هه‌ستی کچ و ژنی کورد له گۆرانی کوردی‌دا، ده‌بێ له شوێنێکدا به کۆتایی خۆی بگات. ده‌شنێ و هانی و لۆکه و چه‌ندین ناوی دیکه که نێت و بوونییان له ئه‌وروپا، چوارچێوه‌یه‌کی دیکه‌ی کولتوورییان پێده‌به‌خشێت، له‌و ده‌نگانه‌ن که له دووباره گێراندنه‌وه‌ی جه‌سته و ده‌نگی کچی کورد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قوربانییه بێدهنگکراهوی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌نگهه‌ڵبڕێت، کاریگه‌رییان هه‌یه. ئه‌وه‌ی له باری هونه‌ری گۆرانیه‌وه چه‌ند ئه‌م ناوانه داهێنه‌رن و ده‌نگیان خۆشه یاخود نا،چه‌نده میزاجی کورده‌واری که‌سانی دیکهییان تێکداوه، شوێنی تیرامانی من نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه، نه‌وه‌یه‌ک هاتووه‌ته سه‌ر شانۆ و حه‌کایه‌تی هه‌ست و جه‌سته شاردراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیمان له زمانی خۆیانه‌وه بۆ ده‌گێڕنه‌وه. هه‌ستێک که له مێژه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، چه‌پێنراوه و ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌رزکردنه‌وه‌ی پێنه‌دراوه.
به‌ڵام گێرانه‌وه‌ی حه‌کایه‌تێک که هه‌ست و ده‌نگی کچی کورد تیایدا سه‌نته‌ره، نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاتریارکی کورد تووشی شۆکده‌کات، به‌ڵکو پیاوی کوردیش ده‌خاته ناو ئه‌زمه‌یه‌کی ڕۆحی و ئه‌خلاقی گه‌وره‌وه. پیاوێک که تا ئێستا مافی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی حه‌کایه‌ته‌کانی جه‌سته‌ی ئافره‌تی له‌سه‌ر موڵکی خۆی تۆمارکردووه و له‌مڕۆ به‌دواوه، ناتوانێت ئه‌م خاوه‌ندارێتییه به ته‌نها بۆ خۆی به میرات جێبێڵێت. ئه‌وه‌تانێ که‌سێکی دیکه په‌یدا بووه و له زمانی خۆیه‌وه ده‌ڵێ:" ده‌ستت فێری سینه‌م مه‌که، لێوت به لێوم ته‌رمه‌که، لێت تێده‌گه‌م، لێم تێبگه"
به‌ڵام کاره‌سات لێره‌وه ده‌ستپێناکات، ئاخر ئیمکانی ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌و به‌شه له جه‌سته شاراوه‌که‌ی پیاوی کوردێش وه‌ک جه‌سته‌ی کچی کورد بکه‌وێته سه‌ر زاران و ئیدی ئه‌و نه‌توانێت ئه‌و پاڵه‌وانه بێت که به ته‌نها ده‌رباره‌ی جه‌سته‌ی کچان ده‌نگهه‌ڵده‌بڕێ و ناشیه‌وێ که‌سێکی دیکه ده‌رباره‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و شتێک بزانێت. ئیستا پیاوی کورد له به‌رانبه‌ر مهئزهقی ڕووتکردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خۆیدا ڕاوه‌ستاوه و کۆششی ئه‌وه‌یه ده‌ست به داوێنی جله‌کانی خۆیه‌وه بگرێت و لێنهفڕێنرێت. ئاخر پیاوی کوردیش ئه‌گه‌ر چی مافی ڕووتکردنه‌وه و ده‌ستبردن بۆ شلکه‌ی ڕانی مێی کوردی له چه‌ندین ساڵه‌وه به کاری ئاسایی خۆیزانیوه تا له ڕێگای فه‌نتازیا و خه‌یاله‌وه به‌و کائینه بگات که کولتوری باڵاده‌ستی پاتریارکی کورد ڕه‌نگڕێژی کردووه، له لایه‌کی دیکه‌وه قوربانی ده‌ستی هه‌مان پاتریارک بووه و ئه‌ویشی له‌و مافه بێبه‌شکردووه که جه‌سته و سێکسوالێتێتی خۆی بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر نیشانبدات. من تا ئێستاش نازانم له ناو ئه‌و وه‌سفه ورد و درشته‌ی پیاوی کوردا بۆ بچوکترین به‌ش له جه‌سته‌ی ژنی کورد، کام به‌شه له جه‌سته‌ی پیاوی کورد بۆ کچی کورد، جازبییه‌تی زیاتر هه‌یه. ئاخر ئه‌و تا ئێستا گوێی له ده‌نگی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر نه‌بووبێت که چۆن وه‌سفیده‌کات، خۆیشی کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی به‌رانبه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نابێت. ئه‌ی ئه‌گه‌ر کچی کورد به‌شه‌کانی جه‌سته‌ی ئه‌وی خسته ناو تێکستێکی گۆرانییه‌وه، چی لێدێت. ئه‌وه‌تانێ کچی کورد له به‌رانبه‌ر قوتبوونی مه‌مکه‌کانیدا، خوازیاری به‌ستنی ئه‌و ستیانانهیه که سینه زیاتر ده‌رده‌خات، تا درزی مه‌مک سه‌رنجڕاکێشه‌رتر بێت، ده‌بێ کراسێ له‌به‌رکات، درز بتوانێت چاوشارکێ بکات. ئه‌مانه هه‌مووی ستراتیژه سێکسییه‌کانی کچانه له به‌رانبه‌ر ئه‌و وه‌سفکردنه مێژووییه درێژه‌ی کچی کورد ده‌مێکه له گه‌ڵیدا ده‌ژی. به‌ڵام بۆ پیاوی کورد چی؟ ئه‌گه‌ر کچی کورد ئه‌و و خۆیشی له گۆرانییه‌کدا ڕووتکرده‌وه ده‌بێ چی بکات؟
له‌م په‌یوه‌نده‌دایه، سه‌رنجدان له ڤیدیۆ کلیپی پاداشتی "مژدێن ساڵح" ده‌مانخاته به‌رده‌م ساتێکی مێژووی گرنگ. ساتێک تیایدا جه‌سته‌ی کچی کورد له ڕێگای خواست و ویستی خۆوه دێته قسه و حه‌کایه‌تی خۆی ده‌گێڕێته‌وه. نه‌ک که‌سێکی دی ده‌رباره‌ی ئه‌و جه‌سته‌یه شت بگێڕێته‌وه. بۆیه ئیدی کچی کورد له‌وه ده‌که‌وێت مه‌وزوع بێت و ده‌بێته زات. ئه‌مه ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌یه که ئه‌م ڤیدیۆکلیپه پێمان ده‌ڵێت. بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌کانم ڕۆشنتر بکه‌م، ده‌مه‌وێ بڵێم که نه ته‌کنیکی کلیپ و نه ده‌نگی مژدێن و هه‌موو کاره هونه‌رییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کلیپه‌ی پێده‌ناسرێته‌وه، جێگایه‌کی له تێروانینی مندا نییه و زه‌وق و سه‌لیقه‌ی ئینسانه‌کان له یهکناچێت و هه‌ر که‌سه و تێڕوانینێکی بۆ گۆرانی هه‌یه. ئه‌وه‌ی هه‌یه، کرده‌ی خۆڕووتکردنه‌وه‌و سێکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌یه‌که که مێژووی گۆرانی کوردی به‌ر له مژدێن به خۆیه‌وه نه‌بینیوه و له کلیپی پاداشتدا، بۆ یه‌که‌مجار ئێمه رووبه‌ڕووی جه‌سته‌یه‌کی زیندووی کچی کوردین و سه‌ربه‌رزانه له تۆمارکردنی مێژووی چرکه ساتێکدا، وه‌ڵامی نه‌یارانی ده‌داته‌وه.
مژدین ساڵح و سارا ڤیدیبێک
ساڵی 1839 ی سویده، سارای کچی کابرای شووشهچی له که‌شتییه‌کی نێوان ستۆکهۆڵم و لیدشۆپیندا موسافیره. به هۆی درێژی سهفهرهکهوه، په‌یوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ سه‌ربازێکی سه‌ر که‌شتیه‌که‌دا په‌یدا ده‌کات. بڕیارده‌ده‌ن پێکه‌وه په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری ببه‌ستن و هیچ ئه‌ڵقه‌و کڵێسایه‌کیش له نیواندا نه‌بێت. کاتێک سارا بانگه‌وازی ئه‌لبێرت ده‌کات که برۆنه‌وه ماڵ و له‌وێ پێکه‌وه بژین، ئه‌لبێرت، شه‌رمنۆکانه ده‌پرسێ:" ده‌کرێ بێ ماره‌کردن و ئه‌ڵقه له‌ده‌ستکردن له ماڵێکدا بژین". سارا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ به‌ڵێ ده‌بێ.
"به‌ڵێ ده‌بێ" ناونیشانی رۆمانه به‌ناوبانگه‌که‌ی نووسه‌ری سویدی" کارل یوهان ئالمکڤیست"ه. کاردانه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگای سویدی له به‌رانبه‌ر ئالمکڤیست و بانگه‌وازه‌که‌ی سارا‌دا:" نه‌خێر نابێ"یه له هه‌زار و ههشهددهکانی سویددا.
سه‌رنجدانێک له‌و کۆمێنتانه‌ی له ژێر کلیپه‌که‌ی مژدێنهوه نووسراوه، هیچ شتێک نییه جگه له هاواری:" نه‌خێر نابێ"ی ده‌سه‌ڵاتی کولتوری باوی کۆمه‌ڵگای کوردستان.
چی وا ده‌کات گه‌نجێکی کورد خۆی به خاوه‌نی جه‌سته‌ی که‌سێکی دیکه بزانێت و به خۆی ڕه‌وا ببینێت جنێو و قسه‌ی بێ‌مانا تۆمارکات له سایتێکی ئینته‌رنێتیدا. بۆ ئه‌م پیاوه به‌لایه‌وه کارێکی ئاسایی بێت له رێێ گۆرانییه‌وه "سینه‌م گوشی له‌گه‌ڵ ڕانی" به ئاشکرا به کچ بڵێ، به‌ڵام کاتێک هه‌مان کچی کورد خۆی ده‌بێته خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆیی و بڕیارده‌دات که من بڕیارده‌ری ڕان و جه‌سته‌ی خۆمم، قبوڵناکرێت.
به‌ڵام مه‌گه‌ر ڕووتبوونهوهکهی مژدێن ناچێته خانه‌ی سێکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌وه. ئایا کۆمیرشیالیزهکردنی له‌ش به مه‌به‌ستی بازاڕیکردنی جه‌سته، کارێکی شیاوه. ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌ن که به‌ر له سووکایه‌تیی و تفکردنی به‌شێکی زۆری که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و پیاوی کورد له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م کلیپه‌دا نیشانیاندا، ده‌کرا بووروژێنرایه. نه‌ک یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌کانی ناو ئه‌م کلیپه له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی کورده‌واریدا. ئاخر له چه‌ند مانگی رابردوودا، کریستینا ئهگولێرا له کلیپێکی کورتی ریکلامدا بۆ عه‌ترێک که به ناوی خۆیه‌وه‌یه‌تی، هه‌ڵایه‌ک که‌وته‌وه که کریستینا له‌ش ده‌فرۆشی یان عه‌تر. ئه‌وه‌ی که له جه‌ده‌لی عه‌تره‌که‌ی ئهگولێرادا به‌رجه‌سته‌ده‌کرێته‌وه، له ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی فێمێنیستی خۆرئاواوه ته‌واو دروسته. ئه‌ی که‌وایه هات و هاواری ئه‌و به‌شه له پیاوی کورد بۆ ناکرێت له‌م خانه‌یه‌دا شوێنی بۆ بکرێته‌وه؟
ئه‌گه‌رچی سه‌رتاپای هات و هاواری ڕه‌خنه‌گرانه له‌م ڤیدیۆیه، له رووتبوونه‌وه‌ی کچێکی کوردایه که داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌به‌زێنێت، به‌ڵام سه‌رنجدان له ڕووتبوونه‌وه‌ی جه‌سته وه‌ک کاڵایه‌ک که سیکسوالیتیتی کچ تیایدا کۆمیرشیالیزهدهکرێت و ده‌کرێته‌وه به کالایه‌کی دیکه‌ی ناو بازاڕ، ده‌کرێ هه‌ندێک ڕوونکردنه‌وه‌ی گرنگمان بداته ده‌ست. با لێره‌وه ده‌ستپیبکه‌ین.
سیسته‌مه پاتریارکییه‌کانی ئه‌مڕۆی دنیا
ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که له‌سه‌رییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی نایه‌کسانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌کان به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه له‌سه‌رتاپای دنیادا له‌یه‌کده‌چن. هاوکاتیش جیاوازیه کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئه‌م سیسته‌مه کاری تیا ده‌کات، له ناو خۆیدا هه‌ڵگرتووه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پاتریارکهی له کوردستان و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ندێک شوێنی دیکه‌ی دنیادا کارده‌کات، کۆنترۆڵکردنی جه‌سته‌ی ژن و سیکسوالێتی ئه‌وی به یه‌كێک له بناغه سهرهتاییهکانیی خۆی داناوه. تاوانی شه‌ره‌ف، هیچ شتێک نییه جگه له نمایشی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ی کۆنترۆڵکردنی جه‌سته‌ی ژن. به‌ڵام له خۆرئاوا و زۆر جێگای دیکه‌ی دنیادا، ئه‌گه‌رچی نایه‌کسانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌کان له بواره جیاوازه‌کاندا به جۆرێکی دی درێژه به خۆی ده‌دات، به‌ڵام کۆنترۆڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پاتریارکییه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژن‌دا نه‌ماوه. واتا ژن خۆی خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆیی و سێکسوالیتێتی خۆیه‌تی. رزگارکردنی جه‌سته‌ی ژن له کۆنترۆڵه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌لاته پاتریارکه، خه‌باتێکی درێژی ویستووه و تا ئیستاش به‌رده‌وامه. ده‌سه‌ڵاتی پاتریارکی له خۆرئاوادا، کاتێک کۆنترۆلی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژن و سێکسوالێتی ئه‌وه‌وه نامێنیت، دووباره له ڕێگای سیکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌ی ژنه‌وه، خه‌ریکی دووباره داگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌سته‌یه‌یه. ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆکه‌ی مژدیندا ده‌گوزه‌رێ، ده‌رکێشانی جه‌سته‌ی خۆیه له داوه کولتووریه‌کانی داب و نه‌ریتی کورده‌واری له لایه‌ن کچێکه‌وه که خۆی بڕیارده‌دات چی له جه‌سته‌ی خۆی ده‌کات. کۆتاییپێهێنانی پرۆسه‌ی نامۆییه‌کی درێژه که له‌مێژه که‌وتۆته نێوان دابڕانی ڕۆح و جه‌سته‌ی ژنه‌وه. پراکتیکێکی به ئاگاهانه‌ی ڕزگارکردنی جه‌سته‌ی خۆیه له ده‌ستی هه‌ژدیهایه‌ک که ڕۆژێ ناوی فیشه‌که و ڕۆژێکی دی ناوی په‌ره‌مێزه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م حه‌کایه‌ته له رێگای سیکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه. واتا جه‌سته‌یه‌ک که له‌م پرۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه خۆی نمایشده‌کات و کۆده‌کانی کولتوری باو تێکده‌شکێنێت، سێکسوالیزه‌کردنی جه‌سته ده‌کاته که‌ره‌سته‌ی ڕزگاربوون. ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی ئازادکردنی جه‌سته‌یه پر کێشه ده‌کات ئه‌وه‌یه که جه‌سته سێکسوالیزهدهکرێت به مه‌به‌ستی کۆمێرشیالیزهکردن و بازاڕفرۆشی. بۆیه کاتێک مژدێن ده‌نووسێ:" ئەگەربێت و شیكارى دەرونى بۆ وێنەكەم بە تایبەت دەم و چاوم بكرێت دەزانن كە سێكسییانە ناڕوانم و روانینم تەنها لە كاتێكى وەستاوى مێژوییدایە، لەبەرئەوە وێنەكەم وێنەیەكە بۆ مێژوو" ناکرێ وه‌ک حه‌قیقه‌تێکی ته‌واو سه‌رنجی بدرێتێ. ئاخر زۆر جێگای دیکه‌ی کلیپه‌که، سوڕانه‌وه‌ی کامێرا له ده‌وری مه‌مک و جووله‌یه‌کی به ئاگاهانه، ئاماژه‌ی ترن که ناچیته خانه‌ی نهڕوانینی سێکسییانه‌وه. ئه‌وه‌ی مژدێن ده‌یکات، ڕزگارکردنی جه‌سته‌یه له ده‌ستی سیسته‌مێکی پاتریارک له ڕیگای سێکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌وه. بۆیه‌ش ڕه‌خنه له چه‌شنی ئه‌وه‌ی که ئه‌م جه‌سته ڕزگارکراوه تامی ئازادی ناکات و ده‌بێته‌وه به کۆیله‌ی پێداویستییه‌کانی بازاڕ له ڕێگای سێکسوالیزه‌کردنی خۆیه‌وه، سه‌فه‌ری جه‌سته‌یه‌کی ته‌واو کۆنترۆڵکراو بۆ جه‌سته‌یه‌کی ئازادی کۆنترۆڵنه‌کراو به‌ڵام سێکوالیزهکراو، ئه‌م سه‌فه‌ره ده‌گه‌ێنێته ویستگای ئازادنه‌بوون. که‌واته کامه چرکه ساتێکی مێژوویه ئێمه باسی لێوه‌ده‌که‌ین. به‌ڵام ئایا قبووڵکردنی گوتاری نه‌ء بۆ سیکوالیزهکردنی جه‌سته ده‌کرێ له هه‌موو کۆنتیکستێک و چوارچێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووریدا به هه‌مان شێوه بێت؟ به‌بڕوای من، ئه‌م نه‌ء وتنه به سیکسوالیزه‌کردنی جه‌سته له هه‌موو شوێنێکی دنیادا ناکڕێ وه‌ڵامی کۆتایی بێت. هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌یه کاتێک جه‌سته و سێکسوالێتی ژن سه‌نته‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پاتریارکهیه له کوردستاندا که کولتوری شه‌ره‌فی له ده‌وور هه‌ڵده‌چنرێت، ده‌ربازبوون له‌م زیندانه‌ی کۆنترۆڵکردنی جه‌سته و سێکوالیتێتی ئه‌و، ناکرێ به ڕێگای سێکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌دا تێنه‌په‌ڕێت. واتا رێگای سیکسوالیزه‌کردنی ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی که هه‌موو مافه فه‌ردییه سیکسوالییهکانی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه و وه‌ک مه‌وزوعێک کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌مه به مانای کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره به ئاگر. ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که پیاوانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی ئه‌مریکی له به‌رانبه‌ر کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری چاڵه نه‌وته‌کانی کوه‌یتدا کردییان. دووباره ته‌قاندنه‌وه‌ی بیره‌کان و ئاگرتێبهردانهوهیهتی.
به واتایه‌کی دی، ئاگرێک له ڕێگای پارێزه‌رانی کولتووری شه‌ره‌فی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه به‌رده‌درێته جه‌سته‌ی کچ و ژنی کورد، جارێک فیشه‌کی گڕداره و جارێکی دی ئاگری پهرهمێزێکه که ژنان ناچارده‌کات له خۆی به‌ردات هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنووره‌کانی کولتووری شه‌ره‌فی به‌زاندووه به هۆی نیگایه‌ک یان هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی تره‌وه که بۆنی سێکس و سێکسوالیتێتی ژنی لێدێت. مژدێنیش دێت و به ئاگری سیکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌ی خۆی، ئاگربهردهداته ئه‌و تێڕوانین و کۆدانه‌ی که له‌ده‌وری سێکسوالیتێتی ژن ته‌نراوه. به‌ڵام ستراتیژێکی دیکه نه ده‌کرا بوونی هه‌بوایه.؟
ستاره حوسێنزاده، گۆرانیبێژێکی کچی ئه‌فغانستانه و له به‌رنه‌مای "ئه‌فغان ستار"دا، له کۆتایی پێشبڕکێێ خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌رنامه‌که‌دا، دێته سه‌ر شانۆ و به بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر و تیمی ته‌له‌فیزیۆن، له‌چکه‌که‌ی تووڕدهدات و نه‌رمه سه‌مایه‌کی ترادیسیۆنی ناوچه‌کانی هیراتی ئه‌فغانستان ده‌کات. چ بوومهلهرزهیک له‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا ده‌خوڵقێ؟ ژنێک که له‌سه‌ر شانۆی ڕووبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌فغانستاندا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌باندا ده‌شاردرێته‌وه و له پڕێکدا له مه‌مله‌که‌تی قه‌ده‌غه‌کردنی گۆرانیدا، نه‌ک هه‌ر گۆرانی ده‌ڵێت، به‌ڵکو له‌چکیش فڕێده‌دات و سه‌مایش ده‌کات. چ شۆکێک کاره‌بایی له دڵی سیسته‌م ده‌درێت؟ ستاره تا ئێستاش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی هێزه ترادیسیۆنه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا، خۆی شاردۆته‌وه. به‌ڵام له کوردستاندا، سه‌ماکردنی کچی کورد له گۆرانیدا به هۆی نه‌وه‌یه‌که‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان گه‌وره بوون، هیچ ئیشکالییه‌تێکی نه‌خوڵقاندووه و ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر سیسته‌می پاتریارکی کوردیی‌شدا فه‌رزکراوه. بۆیه، کچانی گۆرانیبێژی کورد له کوردستاندا، بوومه‌له‌رزه‌ی سه‌مای ستاره‌یان تێپه‌ڕاندووه و ده‌بوایه بپه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و به‌ری سه‌ما و له ڕێگای سێکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌وه، گڕ له سیسته‌می کولتووری شه‌ره‌فی کوردی بدات و دڵی سیسته‌م له حه‌ساسترین بڕگه‌کانیدا، بسووتێنێ و داخی بکات. ئه‌وه‌ی که سه‌مای جه‌سته ڕاکشاوه، ڕووته بێ جووڵه‌که‌ی مژدێن ده‌کاته سه‌مایه‌کی مێژوویی و وێنه‌که‌ش ده‌چێته مێژووی گۆرانی کوردییه‌وه، ئه‌م ئاگرتێبهردانهی سیسته‌می کۆنترۆڵکردنی سێکسوالیتێتی ژنه له ڕێگای دووباره سێکسوالیزه‌کردنی جه‌سته‌ی ژنه‌وه له لایه‌ن ژن خۆیه‌وه. ئه‌مه کۆتایی حه‌کایه‌تێکه که تیایدا ژن ده‌مێکه مه‌وزوعه و کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی خۆی ویستبێتی، ده‌ستپێکردنی حه‌کایه‌تێکی دیکه‌یه که تیایدا ژن زاتێکی سه‌ربه‌خۆیه و بکه‌رێکی چالاکه.
. له ئێستادا دیفاعکردن له کچێکی کورد که ئه‌م وه‌ڵامه دۆکۆمێنتکراوه به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه به سیسته‌می "نه‌خێر نابێ"ی ده‌سه‌ڵاتی پاتریارکی کوردی ده‌داته‌وه، دیفاعه له یه‌کێک له جومگه گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان که گه‌وره‌ترین گؤڕستانی بۆ ژنان دروستکردووه. تا هیچ نه‌بێ، گۆڕستانه‌کانی کوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، هیچ قوربانییه‌کی دیکه نه‌گرێته‌خۆ.