ئه‌و ده‌ڵێ:زۆر جار ئاوا بیردهکهمهوهکهئینسان بۆ جارێکیش بێت دهبوایهلهسهقفهکانهوهسهیریی ژووره‌کانی خۆی بکردایهوهک ئه‌وه‌ی لهژێرهوهسهیری ده‌کات .
به‌شێک له‌ئاخاوتنی باوکهمومین له‌کارتۆنی "مۆمین ترۆلێن"دا
پرۆژه‌یاسای 1300 لهناوهگهورهو بچووکه‌کانی ئیلیتی به‌ناو ڕۆشنبیری کوردی له‌رۆژنامه‌ی هاولاتیدا، به‌ته‌نها نیشانده‌ری به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌م ئیلیته‌ی کۆمه‌لگای کوردستان نییه‌بۆ غه‌می هاولاتییانی کۆمه‌لگاکه‌یان، به‌لکو به‌دیوێکی تریشدا، نیشانده‌ری چۆنێتی ئه‌م لهغهمدابوونهی ئه‌وانه. جه‌ده‌له‌کانی تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه، هێندهلهلۆژیکی قوربانیی و جهللادهوهدهستپیدهکات، هێنده‌ی به‌رگی ئایدیۆلۆژی " له‌گه‌ڵ ئه‌مبه‌ری یان له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌ر"، سنووره‌کانی دیاریکردووه، ناهێڵرێت دیدێکی دیکه‌به ئاسانی ده‌نگی خۆی ههلبرێت. بۆیهسهرنجدان له‌م کێشهیهلهروانگهیهکی ته‌واو جیاوازی جه‌ده‌له‌کانی تا ئێستاوه، ده‌کرێ له‌م داستان و قارهمانسازییهی لایه‌نه‌کاندا، کۆمه‌ککه‌ر بێت. سه‌رتاپای پرۆژه‌که‌و پێشنیارهیهکلدواییهکهکانی، به‌رئه‌نجام و کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ئیلئتهروناکبیرییهی کوردستانهلهبهرانبهر ده‌ستتێوه‌ردانی "مه‌لا"کانلهم چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا بۆههلسهنگاندنی پرۆژههونهریی و ڕۆشنبیرییه‌کان. کارێک کهلهرابردووی کوردستاندا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن مهلاکانهوهکراوهو قوربانی چنیوهتهوهو میژووهکهیشی زۆر دوور نییه. به‌ڵام په‌لاماره‌کان گهیشتۆتهدۆخێکی هێرشبه‌رانه‌ی مهترسیدارهوهو به‌دوایدا ئه‌م پرۆژهیهلهدایکدهبێت. به‌لام ریزی پێشنیارهیهک له‌دوای یه‌که‌کان، که‌هه‌ریه‌که‌یان بۆ خۆی جێگای پرسیار و وردبوونه‌وه‌ی زیاتره، بۆ من جێگایه‌کی تایبه‌تی له‌م نووسینه‌دا داگیر ناکات، کارێک کهخهلکانێکی دیکهلهوتاری جۆراوجۆردا، ئاماژه‌یان پێداوه. بۆ من ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی پرۆژه‌که، خاڵی ده‌ستپێکردن و جه‌وهه‌ری تێروانینی من ده‌بێت.
له‌پێشنیاری سێیه‌مدا و له‌ژێر بڕگه‌ی دوه‌مه‌وه:" هیچ مه‌لایه‌ک له‌کاتی خوتبه‌دا نابێت بهرههمههونهریی و وێژه‌ییه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنن، واتا نابێت خۆیان بکهنهپسپۆڕی وێژه‌و هونه‌ر یان ببنهدادوهر به‌سه‌ر بهرههمهرۆشنبیریی و هونه‌رییه‌کانی (واتا چالاکییه‌کانی) نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان: ته‌نیا له‌سه‌ر کاغه‌ز و له‌ناو چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌کانی راگه‌یاندندا نه‌بێت". بۆیه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌وه‌ی مه‌لاکان خۆیان کردووهبهپسپۆر:"دادگایه‌ک دابمه‌زرێت کهدادوهر به‌پێی نرخاندن و بۆچوونه‌کانی چه‌ند پسپۆڕێکی بهستێنههونهری یان وێژه‌یی یان رۆشنبیرییه‌که دادوه‌ری بکات"
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، له‌م دهربڕینهکورتهسادهیهدا، جێگۆركێیهک به‌مه‌لا و ڕۆشنبیر ده‌کرێت . واتا ئه‌وه‌ی
که‌جێگای ره‌خنه‌یه( مه‌لاکان)، له‌لایه‌ن رهخنهگرانێکهوه(هونه‌رمه‌ندان و روناکبیران) ، بێ ئه‌وه‌ی خۆشییان هه‌ستی پێبکه‌ن، ده‌بنه‌یه‌ک و جیاوازییه‌کیش له‌نێوانیاندا نامێنێت. خاڵی هاوبه‌شی دوو ته‌ره‌فی کێشهکهکهلهرووکهشدا له‌دوو سه‌نگه‌ری دژبهیهکهوهلهبهرانبهر یه‌کدا ده‌نگهه‌ڵده‌بڕن، لهوهدایهکهلای هه‌ردوو لا موقه‌ده‌سێک ئاماده‌یی هه‌یه‌و هه‌ردوو لا به‌جۆرێک ناتوانن ده‌ستبه‌رداری موقه‌ده‌سی خۆیان بن. له‌په‌یوه‌ند بهموقهدهسی ئاینه‌وه، پێموانییهخوێنهر نارۆشنییهکی هه‌بێت لهناسینهوهیدا.
به‌ڵام موقه‌ده‌سی ڕۆشنبیران، که‌متر ناو و ده‌موچاوی ههیهبهبهراورد بهموقهدهسی یه‌که‌میاندا. من به‌کورتی له‌م موقه‌ده‌سه‌ی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران وردتر ده‌بمه‌وه، تا ئاسانتر له‌مه‌غزای ئه‌م کێشه‌یه بگه‌ین کهحهماسهی وتاره‌کانی هه‌ردوو لا، ده‌رفه‌تێک نادات، ده‌رکه‌وێ.
تا ئیستا له‌کوردستاندا، چه‌ندین جار ، هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌لا و مزگه‌وت و پیاوانی ئاینییمان بینیوه‌و بیستووه. له‌زه‌مه‌نی ئینته‌رنێت و کۆمنیکاسیۆنی خێرای ئه‌مرۆدا، ده‌بێ سوپاسی یۆتوب و کامیراکانی مۆبایل بکه‌ین که‌به‌شێکی زۆری ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌مان بۆ تۆمارده‌کات. له‌په‌یوه‌ند به‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕۆشنبیرانه‌وه، که‌متر بیستراوه. ئه‌وه‌ی له‌و دهربڕینهسادهیهی سه‌ره‌وه‌دا، ده‌په‌یڤێ، هه‌ڕه‌شه‌ی رۆشنبیرانه. هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که‌مافی سه‌رنجدان و هه‌لسه‌نگاندنی بهرههمههونهریی و رۆشنبیریه‌کان له‌مه‌لا دهسهنێتهوهبهبهلگهی نه‌بوونی شاره‌زایی و پسپۆربوون له‌م بواره‌دا.مه‌لا پسپۆر نییه‌و ده‌وری پسپۆر ده‌بینێ، ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که‌یه. که‌وایه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌به‌رانبه‌ر کارههونهریی و رۆشنبیریه‌کاندا سه‌رنجبدات، ده‌بێت لانی که‌م، پسپۆڕی ئه‌م بوارانهبێت. که‌وایه، مافی ره‌خنه‌گرتن و سه‌رنجدان له‌م کاره‌ی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران، مهرجداردهکرێتهوهو به‌جیا له‌مه‌لاکانی کوردستان، ده‌کرێ رۆژگارێکی دی و له‌ژێر به‌هانه‌ی جۆراوجۆردا، تویژاڵێکی ئێجگار گه‌وره‌ی هاولاتیانی کوردستانیش بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج و ره‌خنه‌یه‌ک له‌به‌رانبه‌ر کارێکی هونه‌ریی و رۆشنبیری‌دا ده‌ربڕن.
به‌لام به‌جیا لهپسپۆربوونی مه‌لا، مه‌رجێکی دیکهدهکرێتهپێوهرێک بۆ قبولکردنی ئاخاوتنه‌کانی ئه‌وان:"ده‌بێ قسه‌ی مه‌لا له‌ناو مزگه‌وتدا وه‌ک بلاوکراوه‌یه‌ک حسیبی بۆ بکرێت نه‌ک وه‌ک قسه‌یه‌کی پیرۆزی بێ چه‌ندوچوون، له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌ی قانوونێکدا بێت"، کاتێیش قسه‌کانییان دابهزییهناو گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان، :"هاته‌سه‌ر کاغه‌ز و له‌ناو چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌کانی راگه‌یاندندا" ده‌رکه‌وت، ئه‌وسا ده‌کرێت، وه‌ک ئاخاوتنی مه‌لاکان سه‌رنجی بدرێت. ئهممهرجه، هه‌تا بڵێی ساویلکانه‌یه. به‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئایین له‌کوردستاندا له‌ده‌سه‌لاتی سیاسیی جیانهکرواتهوه، مه‌لا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌لاتی ئاینیی کۆمه‌لگا ده‌کات. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و مافهبهخۆی ره‌واده‌بینێت، باس لهتهنوورهبکات و لهتسونامیش، ده‌م له‌شیعر بکوتێت و باسی خهتهنهیش. بۆیهئاخاوتنهکانی ئه‌و له‌مینبه‌ری مزگهوتێکهوهبێت یان له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌یه‌کدا، یه‌ک زهررهلهجهوههری مهسهلهکهکهمناکاتهوه. هه‌ره‌شه‌یه‌ک به‌ده‌نگ یان به‌نووسین تۆمارکرابێت، ناکرێ بچیته‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچیێوهیاساییهی که‌ئازادی راده‌ربرین ده‌کرا رێکخه‌ری چوارچێوه‌کانی بێت.
بۆیه‌ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌سه‌ر باسی موقه‌ده‌سی ڕۆشنبیران، هه‌ستده‌کرێت له‌سه‌ر ئاوازی :" بی ده‌ستنوێژگرتن ده‌ستبردن بۆ قورعان حه‌رامه"، ئه‌مجاره‌یان به‌له‌به‌رکردنی به‌رگی پیرۆزی "پسپۆربوون"، زۆرایه‌تییه‌کی کۆمه‌لگا لهدهنگدهخرێ و مافی سه‌رنجدان و هه‌لسه‌نگاندنی بهرههمههونهرییهکان، دهخرێتهناوناوچهموحهرهمهکانی مه‌له‌کوتی رۆشنبیرانه‌وه. کاتێکیش مناطق المحرمةدروستکرا، ئه‌و کاتهگرنگ نییه، ناوچهحهرامهکان، حه‌رامی ئاینیین یاخود حه‌رامی رۆشنبیریی و هونه‌ریین. به‌ڵام پرۆژه‌ی حه‌رام و موقهدهسدروستکردن، پیاوێک یان ژنێکی پیرۆزیشی ده‌وێت. ئه‌وه‌ی که‌مافی هه‌لسه‌نگاندن و نرخاندنی ئهمهبهرههمانهدهسپێردرێتهکهسانی پسپۆڕ، خۆیشی ده‌خاته‌سه‌ر و پسپۆره‌و لهکهشکهلانی فهلهکهدا، وه‌ک موقه‌ده‌سه‌که‌ی ئاین، سه‌یری کۆیله‌کانی خۆیده‌کات. به‌لام رهنگهکهسانێک بێن و بڵێن: ئه‌م گێچهلگرتنهت له‌چییه، مه‌گه‌ر ئهوهمهلاکان نین هێرشده‌به‌ن و خه‌لک هانده‌ده‌ن له‌رۆشنبیران و ده‌کرێ زیانی رۆحی و جه‌سته‌یی لێبکه‌وێته‌وه؟ مه‌گه‌ر تۆ چه‌قۆ و بۆمبهئینسانییهکانی ئه‌م هێزهناناسیت ؟
به‌بروای من، پرسیاری ئازادی به‌یان و راده‌ربڕین، په‌یوه‌ندی به‌چه‌ندایه‌تی و چلۆنایه‌تی هه‌ره‌شه‌کان له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕینی رووناکبیران و هونهرمهندانهوهنییه. په‌یوه‌ندی بهوهوهنییهکهسی هه‌ره‌شه‌لێکراو خوێن له‌لووتی هاتووهیا له‌دڵی. ئینسان کاتێک ئهمهمافهسهرهتاییهی چه‌سپاند و رێزی بۆ دانا، زۆر ئاسایی له‌رێگای ده‌یه‌ها یاسای دیکه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه، ده‌توانێ سنوورێک بۆ ئه‌و هێرشانه‌یش بدۆزێتهوهکهدهکرێ پراکتیزه‌کردنی ئازادی راده‌ربڕین بیهێنێتهپیش. ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م کێشه‌یه‌ی خوڵقاندووه، له‌سه‌ر نه‌بوونی ئازای راده‌ربڕین کارده‌کات له‌په‌یوه‌ند به‌ئایندا. چ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و چ دسه‌لاتی ئاینی له‌کوردستاندا به‌ئاشکرا ئه‌وه‌یان راگهیاندووهکهئاینی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بی رێزی لێبگیرێت و ناکرێ ئه‌م سنوورهئاینییانهببهزێنێرێن. به‌شیک له‌ناوه‌کانی ناو ئه‌م لیستهدرێژه، ئه‌گه‌ر به‌شێوازێکی شهرمنۆکانهیش بێت، ڕه‌خنه‌یان له‌هه‌ندێک لایه‌نه‌کانی ئاین گرتووهکهمافێکی بێ چه‌ندوچوونی ئه‌وان و هه‌ر هاوڵاتییه‌کی کوردستانه. ئه‌م ئازادیرادهربڕینهی روناکبیران و هونه‌رمه‌ندان له‌په‌یوه‌ند به‌پرسیاره‌کانی ئاینه‌وه، دهبوایهگروپی به‌رانبه‌ری بخستایهتهدۆخی که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ئازادی راده‌ربڕینی خۆیانه‌وه‌و که‌ڵک له‌هه‌مان ئازادی راده‌ربڕین وه‌ربگرن و وه‌ڵامبده‌نه‌وه. به‌لام به‌وه‌ی ئه‌م گرووپهبروای به‌ڕه‌خنه‌گرتن لهموقهدهسهکانی خۆی نییه، هه‌ره‌شه‌ی گیانی و بێحورمه‌تیکردن بهروناکبیران و هونه‌رمه‌ندانی کردۆتهچهکێکی خه‌ته‌ری ههمیشهلهئامادهباشدا. به‌وه‌ی ئه‌م دهسهڵاتهئاینییهئیلهام له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وه‌رده‌گرێت و ئاینییان له‌سنووره‌کانی ڕه‌خنه‌لێگرتن کردۆتهدهرهوه، پرسیاری ئازادی راده‌ربڕین لهنادیارییهکی گه‌وره‌دا ده‌هێلرێته‌وه. به‌لام جه‌وهه‌ری ئه‌م بهرامبهرکێیهی نێوان هونه‌رمه‌ندان و مه‌لاکان، له‌وێوه‌ده‌ستپێده‌کات که‌ئازادی راده‌ربڕین له‌کوردستاندا، ناتوانێت دیوارهبهرزهکانی سانسۆر ببه‌زێنێت و هاولاتی که‌لک لهوهوهربگرێت کهئاینیش له‌سه‌ر و ڕهخنهوهنییهو ده‌کرێ هه‌موو که‌سێک له‌به‌رانبه‌ریدا قسه‌ی خۆی هه‌بێت.
په‌لاماری ئیسلامییه‌کان و مه‌لاکان ڕێک له‌و شوێنهوهسهرچاوهدهگرێت که‌ئه‌وان ناتوانن ته‌حه‌مولی ئه‌و ئازادییهرادهربرینهی به‌شێک لهرۆناکبیرانی کورد بکه‌ن که‌زۆر شهرمنۆکانهدهست بۆ به‌شێک له‌چه‌مکه‌کانی ئایین ده‌به‌ن. به‌لام ئه‌م پرۆژهیهبهر له‌وه‌ی له‌داخوازی شه‌رمنۆکانه‌ی سنووردارکردنی ده‌سه‌لاتی پیاوانی ئاینییهوهلهپهیوهند بهکارههونهریی و رۆشنبیرییهکانهوهدهنگیههڵبڕیایه، ده‌کرا له‌په‌یامی جیایی دین له‌ده‌وله‌ت و کردنی پرسیاری ئاینداربوون یان نه‌بوونی هاوڵاتییانی بکردایهتهخاڵی ده‌ستپێکردن. کاتێک ئهوهناکرێت و رهخنهلهئاین و پیاوه‌کانی سنوورداردهکاتهوهبهکایهیهکی وه‌ک هونه‌ر و رۆشنبیرییه‌وه، کۆمه‌لگا و خۆیشی تووشی شیزۆفرینیایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات. له‌په‌یوه‌ند بهدهستدرێژیهکانی ئایین بۆ سه‌ر منداڵ، بۆ سه‌ر ژنان ، بۆ سه‌ر جه‌سته، پرسیاری سیکسوالیتێتی تاکه‌کانی کۆمه‌لگا و ئاماده‌یی ئاین له‌سه‌رتاپای ستره‌کچه‌ری کۆمه‌لایه‌تیدا، ئه‌م پرسیارانهبهکوێ ده‌گه‌ن، چی له‌و ئامادهییهگهورهیهی ئاین ده‌کرێت کهلهبچووکترین جومگه‌کانی ژیاندا ده‌بینرێ و قوربانیدهگرێت له‌ئینسانه‌کان. ئه‌مانه‌هه‌مووی به‌نادیاری دههێڵرێتهوهو قسه‌یه‌کی له‌به‌رانبه‌ردا ناکرێت.
ئه‌م پرۆژهیهلهئاستهههره"رادیکاڵ"یه‌که‌یدا، لهبچووککردنهوهی سنووره‌کانی ئازادی رادهربڕینهوهدهستپێدهکات و له‌به‌رانبه‌ر په‌لاماره‌کانی ئاییندا، خوازیاری "بزن بۆ شه‌وێک جێێ خۆیده‌کاته‌وه"، به‌شوێن په‌یداکردنی رووبه‌رێکی زۆر بچکۆلانهوهیهبهتهنها بۆ خۆی. واتا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕینی بکردایهتهئاسۆ تا هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگای بگرتایه‌ته‌وه، به‌ڕه‌خنه‌گرتن لهئاینیشهوه، دهچیتهبارهگای ئایین و له‌ڕیگای پارانهوهیهکی رهزیلانهوه، سواڵی شوێن پێیه‌کی بچکۆلانهبۆ خۆی ده‌کات. به‌ڵام ئیشکالییهتهکهههر لێره‌دا نییه، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شوێن پێ بچووک و به‌ناو ئارامهبۆ خۆی په‌یدا بکات، ده‌بێ له‌سه‌ر حسابی بێده‌نگکردنی که‌سانی دییهوهئهنجامبدرێت. واتا لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی له‌گروپێکی دیکهکهمهلاکانی کوردستانه. به‌بروای من ئهمهخهتهرترین دیدێکهکهکۆمهڵگا تێبکه‌وێت کاتێ پرسیاری فراوانکردنه‌وه‌ی مه‌وداکانی ئازادی راده‌ربڕین به‌رێگای لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی که‌سانی دیکهوهببهستێتهوهئهگهر ئه‌و کهسهتووندرهوێکی ئیسلامیش بێت و رۆژانهههرهشهدهکات.
کاتێک یاسای بناغه‌یی ولاتێک له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین داده‌رێژرێت، ئیستیسنائهکان، لهبێبهشکردنی ئه‌م گروپ و ئه‌و گروپهوهدهستپێناکات، به‌ڵکو ئیستیسنائهکان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپی ترهکهبۆ نموونهتۆ بۆت نییهلهدهربڕینی دیدی خۆتا، سووکایه‌تی بهکهمایهتییهکی دیکهبکهیت وه‌ک ئه‌وه‌ی راسیسته‌کانی ئه‌مرۆی ئه‌وروپا ده‌یکه‌ن. تۆ ئازادیت چی بڵێیت به‌پێێ پره‌نسیپه‌کانی ئازادی راده‌ربڕین، به‌ڵام ئازادیت سنوورداردهکرێتهوهبهکۆمهڵیک یاسای دیکه‌ی مهدهنییهوهلهسهر ناوه‌رۆکی وتراوه‌که. تۆ ئازادیت ده‌رباره‌ی تاوانبارێک قسه‌بکه‌یت، به‌لام ئازاد نیت، ناو و ئه‌دریس و زانیاری تایبه‌تی ده‌رباره‌ی تاوانبار بلاوبکهیتهوهتا دادگا بریاری یه‌کلایکردنه‌وه‌ی خۆی ده‌دات.
ئه‌م جهدهلهنزیکایهتیهکی زۆری بهجهدهلی ئیعدامهوهههیهوهک سزایه‌ک بۆ تاوانبار له‌یاسای ئه‌و ولاتانه‌دا که‌ئه‌م سزایه‌یان لهیاساکانیدا لابردووه. لابردنی سزای ئیعدام له‌ژماره‌ی زۆری کوژراوه‌کانی ده‌ستی جهللادهوهسهرچاوهناگرێت، به‌لکو له‌پره‌نسیپی پاراستنی مافی ژیانهوهئیلهاموهردهگرێت که‌هیج که‌سێک بۆی نییهپێشێلیبکات.
هه‌ر بۆیه‌ش پرسیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هه‌لسه‌نگاندنی بهرههمههونهریی و رۆشنبیرییه‌کان له‌مه‌لاکانی کوردستان به‌وه‌ی پسپۆڕ نین، له‌زمانی هه‌ره‌شه‌ئامێزی ئهوانهوهناکرێت به‌ده‌ستبهێنرێت، به‌لکو وه‌ک مافێکی بنه‌ڕه‌تی هاولاتییان ده‌بێ و پێویستهپاریزراو بیت بۆ هه‌موو هاولاتییه‌ک به‌بێ سنووردانان و مه‌رجدارکردنی. مه‌لاش وه‌ک هه‌ر هاولاتییه‌ک به‌جیا له‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌کانی له‌چ ئاستێکدایه، هاولاتییهکهو ده‌بێ بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌رببڕێت. ئه‌گه‌رچی ئێمهلهئێستادا له‌دۆخێکی وادانین که‌ئه‌م تێڕوانینه‌بۆ ئازادی راده‌ربڕین به‌م شێوه‌یه‌بێت، به‌لام هیچ رێگرییه‌کیش نییهکهئهو کهمهئازادیڕادهربڕینهی له‌کوردستاندایه، هێنده‌ی تر بهرتهسکبکرێتهوهو کلک و گوێێ بکرێت، ئه‌گه‌رچی بۆ پیاوانی ئاین و فتواچییهکانیشیهتی. چونکه‌ئه‌گه‌ر دیدێکی ئاواهی بۆ ئازادی راده‌ربرین له‌کۆمه‌لگادا جێیگرت و چووهچوارچێوهیهکی یاساییه‌وه، ده‌کرێ زۆربه‌ی مه‌لاکانی کوردستان ڕابکێشرێتهبهردهمی دادگا به‌هۆی سووکایه‌تیی و بێحورمهتیکردنی رۆژانهیانهوهبههاولاتییانی کوردستان.
خاڵێکی تر که‌جێی سه‌رنجه، دانانی مه‌رجی پسپۆڕبوون بۆ سه‌رنجدان له‌سه‌ر کارههونهریی و ئه‌ده‌بییه‌کان، ته‌نها به‌سه‌ر جه‌سته‌ی له‌توپه‌تکراوی ئازادی راده‌ربڕیندا گووزهرناکات کهپرۆژهکهبهشوێنیهوهیهتی، به‌لکو کار‌و بهرههمههونهریی و رۆشنبیریهکانیش دهکاتهکارێکی زۆر ناوازه‌و له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی ره‌مزی و ماددی ئه‌م کارانه‌دا، هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانیش دهخاتهسهرو کۆمه‌ڵگاوه. به‌بڕوای من له‌هێچ شوێنێکی دنیادا لووتبه‌رزی له‌م چه‌شنه‌و سووکایه‌تیکردن به‌هاوڵاتییان له‌ده‌می هیچ رۆشنبیریک و هونه‌رمه‌ندێکه‌وه نه‌هاتۆته سه‌ر کاغه‌ز وه‌ک له‌کوردستاندا.