زۆر دەرگای ئەم دەزگای چاپ و ئەو دەزگای چاپم كوتا، ئەهلی چەپڵە و مەكینەی ماستاو، ئەوانەی هەموو مەعریفەیان بەشی شیعرێكی باش ناكات، زۆر دۆست و هاوڕێی ئازیز تەقەللای بێفایدەیان لەشوێنێكەوە چاپی بكەن نەیانكرد، سەرەنجام گەیشتمە ئەو قەناعەتەی بیانسوتێنمو سەری خۆم سوك بكەم. زۆرجار قەرزم كرد بۆ ئەوەی كتێبی پێبكڕم، كرێ سەیارەی خۆمم داوە بەكتێبێكو چەند كیلۆمەترێك ڕێگام بڕیوە، زۆرجار بڕەپارەیەكی كەم ئەوەندەی مناڵێكی هەژاری پێ ڕازی بكرێت لەمن ئەبوو بەخەیاڵ. بەداخەوە ئەبوو ئەو عومرەی لەكتێبو دەفتەرو ئینتەرنێتدا خەرجم كرد لەگوڵە بەڕۆژە فرۆشتنو شتگەلێكی تری لەو بابەتەدا خەرجم بكردایە. ئەبوو وەكو زۆرێك لەو گەمژە حازر خۆرانەی (لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەوانەی ماندووبوونیان كردوونی بەمامۆستا)بەقۆپیەكانی حیزب بوونە مامۆستاو بوونە شاعیری زوڕنا ژەنو نوسەری نوسەر كوژو و خنكێنەری هەموو ئەو دەنگانەی مەكینەی ماستاوێك لەكەللە سەریانا ناخولێتەوە. هاوڕێیان بمبورن بەزمانێكی ئەوەندە ناشیرین ئەنوسم من زۆرم دیوە لەسەر پارەی میللەتو ڕەنجی ئەو خەباتەی میللەتێك بەنانە ڕەقو فرمێسك بەخێوی كرد خەریكی سڕینەوەو ناشیرن كردنی كلتوری میللەتێكن، خەریكن نەوەی میللەتێك ئەكوژن ئەیكەن بەسۆزانی. بیرمە كۆڕێكیان بۆ بەرپرسێكی حیزبی گرتبوو ئەیوت نابێت بەحیزبەكەی جەنابیان بڵێین دز، لەبەر ئەوەی هەموو حیزبەكان دزیان تیایە! لەوێ پێم وت باشە بۆچی من مافی ئەوەم نەبێت پاسپۆرتێك بەبێ پشتگیری حیزبێك دەربهێنم؟! كەهاتمە دەرەوە بەرپرسەكانی ئەو حیزبە ئەیانوت ئێمە پشتگیریت ئەكەین!!!!وتم من قسەم لەسەر ئەوەیە پشتگیریی نەمێنێت ئەی ئەوەی پشتگیری نیە چی بكات؟؟ بۆیە پێش ئەوەی ئەوان باسی پشتگیریم بۆ بكەن من پشتگیریم ناوێت. ئەمەوێت بڵێم ئەوانە بەناوی ئێمەوە پارە ئەدزنو پارە ئەخۆن باسی خزمەتو تەڕەماشو شتی وانەكەن خەریكی برادەر چێتیو حیزبچێتیو شتگەلێكی ترن.
هاوڕێیان ئەشێت بەیەكجاری ئیتر بیر لەوە بكەمەوە نوسین مایەی كڵۆڵیە، مرۆ شتێك لە چەشنی گوڵەبەڕۆژ فرۆشتن، تور فرۆشتن فێر بێت زۆر لە نوسین باشترە. ئێ خۆ ناكرێت فایلی ئەو هەمووە هەڵبدەیتەوەو بەهەمان تۆمەت كەخۆیان لەواقیعدا وان نەتكوژنو ئەوان لەدواوە پشت ملی تۆ نەگرن. بیرمە دوای ساڵێك لەسۆراغ كردنی كتێبێكم بەرپرسی یەكێك لەو چاپخانانەی بەشلیف پاروی دەمی ئەو ژنە لەشفرۆشانەیان لەناچاریا ئەبن بەلەشفرۆش بۆ خەرج ئەكەنو "خەندان محەمەد جەزا" لەئۆقیانوسێك لەتاوانا باسی ئەكاتو دواتریش كچێنیانی پێئەكڕنەوە پێی وتم "وەزیر ئەڵێت شیعر چاپ ناكەین" كەچی هەر چەند ڕۆژێ بۆ هەرزە نوسێكی ناسكۆڵەیان چاپكرد!! ئەمە دوای ئەوەی ساڵێك ئیمڕۆنا بەیانیان پێكردم. من پێم وایە نوسین هیچ كاتێك لەژیانی مرۆڤ پیرۆزتر نیە مرۆڤ لەپێناویا بێدەنگی بكات بەرامبەر حەقیقەتێكی بۆ گەن بوو، كەچی سەیركە خەڵكێك سەرقاڵی پارە خواردنە بەناوی نوسینەوە وەك لەچایخانەی شەعب ئەڵێن "بۆ قومار بازیش ناشێت". بۆیە من بڕیارمدا هیچ نەنوسمو ئەوەی هەیە بیسوتێنمو داوا لەو سایتە بەڕێزانەش ئەكەم نوسینو لاپەڕەكانی من لەسەر سایتەكانیان لابەرنو گەلێك سوپاسی سایتگەلێكی وەك ،ماڵێك لەئاسمانوچراكانو دەنگەكانو ئەمڕۆو كوردستان نێتو ،قەڵەمو هەڵەبجەو....هتد یش ئەكەم. تو ویژدانتان گوناه نیە سایتێكی وەك چراكان....لەبێپارەییا هاواری لێهەڵبسێتو گۆڤاریش هەیە لەمەخزەنەكانا بەلۆری كەڕو ئەكات و بەفەردە پارەی بۆ خەرجئەكرێت!! ئەمەوێ ئەوە بڵێم هەموومان قسە لەسەر ئەوە ئەكەین سوتاندنی كتێب سوتاندنی مرۆڤیشی بەدواوەیە، بەڵام وای بەحاڵی ئەو ڕۆژگارەی چاپخانەو بەناو نوسەری شڕە خۆرو تاڵانچی ئەتكەن بەگۆڕ هەڵكەنی كتێبەكانی ،خۆت. ماڵئاوا هاوڕێیانو دۆستانی ئەدەب ئیتر منیش دوای شتێكی تر ئەكەوم لایەنی كەم سەری خۆم هەڵئەگرمو گۆشەیەكی غەریبی ئەكەم بەماڵ. ناشمەوێ سەربوردەی ئەو ڕۆژە تاڵانە وەكو ئەرشیفی برینەكانم هەڵبدەمەوە چەنێك ڕەزالەتم لەپێناوی كتێبێكدا ئەكێشا تا دەستم ئەكەوت، ئەشێت كەسە نزیكەكانم ئەو ڕاستیە باش بزاننو ئەم شیوەنە بۆخۆشم ناكەم هیوادارمو هەموو ئەوانەی دوای من ڕوئەكەنە چاپخانە ئەو ڕاستیانە بزاننو لەو حەقیقەتە تێبگەین ئەمە كێشەیەكە خەونی هەزارن كەس ئەكوژێت پێش ئەوەی بچن بیر لە زیندەبەچاڵكردنی خەونەكانیان نەكەنەوە. ئاخر ئەوان بە نائومێد كردن ئەتكوژن. دواتریش ئەبێت ئەوە بڵێم پێویستیشم بەهاوكاری كەس نیە تەنیا كۆمەكێك ئێوە بتانەوێت بەمنی بكەن هاوكاری كەسانێكی تربكەن وەك منیان بەسەر نەیەت، دزیو فایلی تاڵانچیانتان لابوو بۆم بنێرن چونكە من هەرگیز لەو نوسینانەم پەشیمان نیم لەسەر ئەم دەسەڵاتەم نوسیو ئەمەوێت ئەوەشتان پێبڵێم ئەگەر ڕۆژێك ویستیان بەنابووتكردن بمكوژن، "ئاخر ئێستا ناتكوژن نابوتت ئەكەن" بزانن بەرلەوان من قسەی دڵی خۆمم كردووە. دواجار ئەبێت ئەوەش بڵێم ئەم ڕۆژانەش وەكو سەردەمی بەعس ئەڕواتو ئەگەر نەمتوانی لەگەڵ ئەم بەڵێنەشمدا ڕاستگۆبم كەئیتر نەنوسم ئەوا بیر نوسینەوەی نیشتیمانێك ئەكەمەوە سەركردەكانی بەبرسێتی زەللیلی ئەكەنو ئەینێرن بۆ لەشفرۆشیو دواتریش وەك سۆزانی بەپارەی پاروی دەمی خۆی سواری ئەبن