دڵی من
شکاوه
ده‌ستی لێ مه‌ده
چیتر گۆرانی ناڵێ
دڵی من.
***

ڕۆژ به ڕۆژ
ته‌ڵخ ده‌بێ ڕوانینم
پاییز ڕژاوه‌ته چاومه‌وه
***

هیچ تاقه‌تی ژیانم نه‌ماوه هیچ
خۆ من منداڵ نیم
له یاریکردن بێزار بووم
***

هه‌موو ڕۆژێک ساڵێک پیر ده‌بم
که له خه‌و خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێی له مردن گه‌ڕاومه‌ته‌وه
***

هه‌موو شه‌وێ هه‌زار خه‌ون ده‌بینم
من بێتاقه‌تی ئه‌و خه‌ونه ناخۆشانه‌م
نه‌ک ژیان
ڕاهاتووم له‌وه‌ی
ژیان یه‌ک خه‌ونه به‌تاڵ و خۆش
***

منداڵیم پڕ بوو له خه‌ون
ئێستام پڕه له نائومێدی
ژیانم خه‌ونێکی پڕ نائومێدی و
نائومێدییه‌کی پڕ خه‌ون
***

به منداڵی خه‌ونم ئه‌وه بوو گه‌وره ببم
به خه‌یاڵ خۆم گه‌وره ده‌کرد
ئێستا
به خه‌یاڵیش ناتوانم منداڵ ببمه‌وه
***

ده‌توانین به ژیان بڵێین: ئاگر، ئاگرێکی به له‌ززه‌ت
به مردنیش بڵێین: نا هیچ ناڵێم مردن شایه‌نی ئه‌وه نییه
هیچ ناوێکی لێ بنێم ته‌واو ناخۆشی کردووه.
***

گله‌یی چی له تۆ بکه‌م
من خۆم دڵم وه‌ک ژێرپیاڵه‌یه‌ک کێشا به زه‌ویدا
***

ڕه‌نگه‌کان به تۆوه ده‌دره‌وشێنه‌وه
تۆ به ڕووتی ده‌دره‌وشێیته‌وه.
***

له ژێر بارانه‌که‌دا پێی گه‌یشتم
وای له ساردیی ده‌ستی و
گه‌رمیی لێوه‌کانی
***

به‌فر ده‌باری
هێنده له ژێر به‌فره‌که‌دا وه‌ستاین
سه‌ر و قژمان سپی سپی بوون
به‌ڵام چاوه‌ڕه‌شه‌کانی هه‌ر ده‌دره‌وشانه‌وه.
***
