- سه‌باره‌ت بهڕێگهرییهکانی به‌رده‌م ژنان بۆ گه‌یشتن به پۆسته ڕابه‌رییه‌کان -
ده‌روازه
بۆ که‌سێک که‌بیه‌وێت له‌ڕێژه‌ی ئاماده‌یی ڕه‌گه‌زی مێ لهپۆستهڕابهرییهکاندا له‌وڵاتی ئێمه‌دا بکۆڵێته‌وه، پێویستی به‌هیچ ئامارێک نییه‌تا ئه‌و حهقیقهتهببینێت که‌جڵه‌وی هه‌ر سێ مه‌یدانی سیاسیی و کارگێڕیی و بازاڕی کار، تا ئاستی زاڵبوونی ڕه‌ها، به‌ده‌ستی پیاوانهوهیهو نائاماده‌یی ژنان له‌پۆستی بڕیاردهرییدا دیارده‌یه‌کی ته‌واو به‌رچاوه.
له‌ئاست دیارده‌یه‌کی وادا چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌نددار خۆی دێنێته‌پێشه‌وه: ئایا ئهمهبۆ وایه؟ ئایا ڕهوایهوا بێت؟ گرفتی چییهئهگهر هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت؟ ئایا ئهمهخهتای ژنان خۆیانه، یان خه‌تای پیاوانه یان ئه‌و کلتووره کۆمه‌ڵایه‌تیی-سیاسییه‌ی که زاڵه؟ ئایا ئهوهژنانن که‌خۆیان نایانه‌وێت پایه‌ی ڕابه‌ریی وه‌رگرن یان کۆمه‌ڵگا نایانداتێ؟ ئایا ژنان لیاقه‌ت و لێهاتوویی پێویستیان نییه‌بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی ڕابه‌ریی یان ئهمهبیانوویهکهکهمێنتاڵیتێتی پیاوسالاریی له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دهیخاتهبازاڕهوه؟ ئایا ڕاستکردنه‌وه‌و باڵانسدانهوهی ئه‌م دۆخه ئه‌رکی ژنان خۆیانه، یان ئه‌رکی هه‌موو کۆمه‌ڵگا؟ چی بکرێت بۆ باڵانسدانهوهی ڕێژه‌ی ژن وپیاو لهپۆستهڕابهرییهکاندا؟
ئه‌م پرسیارانهههندێکیان به‌ئاراسته‌ی خوێندنه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی دۆخهکهکار ده‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشیان به‌ئاراسته‌ی چۆنێتیی تێپه‌ڕاندن و چاره‌سه‌کردنی ئه‌و دۆخه.
ئه‌م باسه مه‌به‌ستێتی به‌هه‌ردوو ئاڕاسته‌که‌دا کار بکات. لهسهرهتاوهخوێندنهوهیهک بۆ ئه‌و هۆکارانه ده‌که‌م که‌ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ی خستۆته‌وه، تا دواتر بچمه‌سه‌ر پێشنیارکردنی چه‌ند جێگهوڕێگهیهک که‌به‌ڕای من گرتنه‌به‌ر و جێبه‌جێکردنیان ڕۆڵی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ژنان و پیاوان له‌گرتنه‌ده‌ستی پۆستهڕابهرییهکاندا.
نائاماده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رامبه‌ر به‌نائاماده‌یی له‌نێو ده‌زگاکاندا
خاڵێکی جه‌وهه‌ریی کهگرنگهههر له‌م سهرهتایهوهئاماژهی پێ بکه‌ین ئهوهیهکهنائامادهیی ژنان له پۆسته ڕابهرییهکاندا ئاکامی هه‌ر هه‌مان ئه‌و هۆکارانهیهکه نائاماده‌یی ژنانیان له‌ئاستی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییدا کردۆتهواقیع. له‌ڕووی تهسهلسولهوهمن وای ده‌بینم کهئهوهپلهدوویی و بێڕوخساریی کۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانهکهپلهدوویی و بێروخساریی ژنانی له‌ناو داموده‌زگاکانی کۆمه‌ڵ و پایهڕابهرییهکانی ناو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه. به‌مانایه‌کی تر، من پێموایهکهنائامادهیی ژنان له‌ناو داموده‌زگاکاندا و لهپایهڕابهرییهکاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ناحه‌قیی و سهرکوتانهیهکهکۆمهڵگای پاتریارکیی کوردستان دژ به‌ژنانی ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیهخوێندنهوهی دیارده‌یه‌کی وا، وهدۆزینهوهی چاره‌سه‌ر بۆی به‌ناچاریی کارکردنێک ده‌بێت به‌هه‌مان ئاراسته‌ی کارکردن بۆ خوێندنه‌وه‌ی پله‌دوویی و چه‌وساوه‌یی ژنان و کارکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆی. ئهمهچونکهئهگهر ئێمهگرفتهکهلهبازنهیهکی به‌رته‌سکتردا گه‌مارۆ بده‌ین و ته‌نها له‌و ئاسته‌دا سه‌یری بکه‌ین که‌بۆچی ژماره‌ی ژن له‌ناو ده‌زگاکاندا له‌پۆستی ڕابهرییدا که‌مه، هیچ ناکه‌ین ئه‌وه‌نه‌بێت کهلهئهندازهی ڕاسته‌قینه‌ی ناحهقییهکهخۆمان ده‌خه‌ڵه‌تێنین. ئێمه‌بۆ ناسینی ئه‌ندازه‌ی ناحهقییهکهدهبێت ئه‌و ڕاستییهبکهینهبناغهکهکهم و زیاد هه‌رچییه‌ک بێت نزیک به‌نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕه‌گه‌زی مێیه. له‌م خاڵی دهستپێکردنهوهیهدهتوانین ببینین که‌ژنان زۆر که‌متر له‌رێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ئاماده‌ییان لهپایهڕابهرییهکاندا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ژنان له‌ناو داموده‌زگا حکومیی و ئه‌هلییه‌کاندا بکهینهبناغه، ئه‌وا که‌میی ژنان له‌و پایانه‌دا ئهوهندهناحهقانهدهرناکهوێت مادامێک ڕێژه‌ی ژنان خۆی له‌و ده‌زگایانه‌دا له‌پله‌کانی ژێرهوهشدا هه‌ر که‌مه.
گرفتێکی دیموکراتیی
لهسهرهوهووتمان کهکهمیی ژماره‌ی ژنان لهپایهڕابهرییهکاندا ئاکامی پله‌دوویی ژنان و ناحهقیپێکردنی کۆمه‌ڵگای پاتریارکییهبهژنان. خودی ئه‌م ئاکامهبهڕۆڵی خۆی ده‌بێته‌هۆکار بۆ که‌وتنه‌وه‌ی ناحه‌قییه‌کی تر و بۆ بهشخوراوییهکی زیاتری ژنان.
که‌میی ڕێژه‌ی ژنان لهپایهڕابهرییهکاندا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌کۆمه‌ڵگادا گرفتێکی دیموکراتییه. گرفتێکی دیموکراتییه مادامێک کارێکی وا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ده‌نگی ژنان و خواسته‌کانی ژنان وه‌ک توێژێک له‌ناوه‌نده‌کانی بڕیاردا کهمئامادهتر بێت له‌و ئیستیحقاقه‌ی ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان له‌کۆمه‌ڵگادا ده‌یانداتێ. ئهمهبهڕۆڵی خۆی ده‌رگا بۆ ئهوهدهکاتهوهکهپیاوان جڵه‌وی بڕیاردان له‌سه‌ر گه‌وره‌و بچوکی ژیانی ژنان بگرنه‌ده‌ست. میکانیکییهتێکی وا دیسانهوهدهبێتههۆی ئه‌وه‌ی که‌عه‌قڵی پاتریارکییه‌ت زاڵ ببێتهوهبهسهر داموده‌زگاکانی وڵات‌دا و ژنان زیاتر له‌گۆشه‌یه‌کدا ته‌ریک بکاته‌وه.
بهنوێنهرایهتییهکی کهمهوهژنان ده‌رفه‌تی وا گه‌وره‌یان نابێت که‌بتوانن کارکردیان له‌سه‌ر کلتوری ڕابه‌رایه‌تیی ناو ده‌زگاکان هه‌بێت. پیاوان بهپێچهوانهوهئهو کلتورهتۆختر ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌رگاکان ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ڕووی ژنانێکدا داده‌خه‌ن کهخواستیانه بهپلهڕێکخراوهییهکاندا سه‌رکه‌ون و پۆستێکی ڕابه‌ریی بگرنه‌ده‌ست. ئهمهگرفتێکی دیموکراتییه. گرفتێکی دیموکراتیی که‌ته‌نها به‌ده‌قی یاسا و ڕێسای نیازپاکانه‌و به‌دروشمی هه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ ژن و پیاو بۆ ڕابه‌رایه‌تیکردن، هیچێکی لێ ناگۆڕدرێت.
سه‌قفی شووشه
لهناوهندهئهکادیمییهکاندا چه‌مکێک هه‌یه‌بۆ وه‌سفکردنی ئه‌م حاڵهتهزۆر به‌کار دێت که‌چه‌مکی ''سه‌قفی شووشه''یه. دیارهئهم چهمکهمیتافۆرێکهو بۆ وه‌سفی پووچیی ئه‌و پاکانانهبهکار ده‌هێنرێت که‌بۆ هه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ ژن و پیاو بۆ ڕابهرایهتییکردن ده‌هێنرێنه‌وه. ڕه‌خنه‌گرانێک که‌ئه‌م مێتافۆرهبهکار دێنن ده‌یانه‌وێت بڵێن کهئهوهههر وههمێکهکاتێک وا ده‌رده‌که‌وێت که‌ئاسمان و ڕێگای سه‌رکه‌وتن بۆ سهرهوهبهههرهمی ڕێکخراوه‌یی ده‌زگاکاندا، بۆ ژنان کراوه‌یه. به‌ڵێ به‌بینین کراوهیهچونکهسهقفهکهڕوونه، به‌ڵام کاتێک ژنانێک ده‌خوازن بۆ پله‌یه‌کی باڵاتر سه‌رکه‌ون، ئینجا ده‌زانن که‌تائێستا ئاسمانی ڕوونیان له‌ژێر ''ئه‌لحه‌د''ی سه‌قفێکی شووشه‌یی ڕووندا پیشان دراوه.
ڕێگرییه‌کان
ده‌کرێت ئه‌و رێگرییانه‌ی که‌ده‌رفه‌تی ژنان بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ سهرهوهکهم ده‌که‌نه‌وه، دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر به‌دوو کاتاگۆری سه‌ره‌کییدا:
یه‌که‌م: پێکهاته‌ی یان هه‌یکه‌له‌ی ڕێکخراوه‌یی کهلهخێزانهوهدهیگرێتهوهتا ده‌گات به‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کی حکومیی و حیزبیی و ته‌نانه‌ت ئه‌هلییش. پێکهاته‌ی زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌و دامه‌زراوه‌کان پێکهاته‌یه‌کی قوچه‌کیی یان هه‌ره‌مییه. لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان سهلماندوهکهچوونهسهرهوهی ژنان بۆ ئاسته باڵاکان له‌م جۆرهههیکهلهڕێکخراوهییانهدا زهحمهتترهتاوهکو ڕێکخراوه‌و دامه‌زراوه ئاسۆیی و ته‌خته‌کان.
ئه‌م جۆرهلهدامهزراوهی قوچه‌ک که‌ده‌بێت به‌چه‌ندین ئاستدا تێپه‌ڕیت تا بگهیتهسهرهوه، له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆره‌و ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌مووی ،ئه‌وا زۆربه‌ی زۆریان له‌و جۆرهڕێکخراوهن. کلتوری زاڵ له‌ناو ئه‌م ڕێکخراوانه‌دا کلتوری بڕیاردانی تاکڕه‌وانه‌یه، کهبهتهبیعهتی حاڵ زیاتر کلتورێکی پیاوانهیهنهک ژنانه. ژنان زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی هاوکاری و ڕاوهرگرتنهوه کاره‌کان به‌رنه پێشه‌وه نه‌ک بڕیاری تاکڕه‌وانه. ئه‌مه‌ش وایکردووهکهژنان به‌که‌سی گونجاو بۆ سه‌رکرده‌ی ئه‌م ڕێکخراوانهدانهنرێن.
ئه‌وه‌ی که‌کام له‌م دوو جۆری کلتوری ڕابهڕایهتییکردن و بهڕێوهبردنهلهویتر کاراتر و گونجاو تره، باسێکی تره، بۆیه‌لێره‌دا خۆمان له قوڵاییهکانیی ناده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگهلێرهدا بووترێت ئهوهیهکهچهندین و چه‌ندین ساڵهپیاوان زۆرینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رکرده‌کان بوون. بۆیهچاوهڕوانکراوهکهکلتورێکی کارگێڕیی پیاوانهباڵ بکێشێت به‌سه‌ر شێوه‌کاری ڕێکخراوه‌کاندا و شێوازی پیاوان بۆ به‌ڕێوه‌بردن ببێتهستاندارد و، ئه‌و شێوازهپهسهندیی گهورهوهربگرێت. گۆڕینی کلتورێکی وا ڕهگداکوتاویش له‌شه‌ووڕۆژێکدا مومکین نابێت. ئهمهیهوا ده‌کات که کاتێک بڕیارهسهرکردهیهک یان به‌ڕێوه‌به‌رێک ده‌ستنیشان بکرێت، پیاوان ئه‌وله‌وییه‌ت وه‌ربگرن چونکه که‌سی بڕیارده‌ر نایه‌وێت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی جیاواز له‌وه‌ی که‌خۆی پێیوایهتهنها له‌و ڕێگهیهوهباشترین کارایی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، ڕیسکێک به‌و دلنیاییه‌وه بکات کهئهڵتهرناتیڤی یه‌که‌م ده‌یداتێ.
دووه‌م: ڕۆڵی باوی ژن له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا. کولتوری باوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه چه‌نان ساڵهوایکردووهکهگۆشبوونی جێنده‌ریی، واتهسۆسیالیزهبوونی جێنده‌ریی به هه‌مان پێوانه‌کانی ئه‌و ڕۆڵهکۆنهباوهی سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بێت که‌ژن دهکاتهکائینێکی بێده‌سه‌ڵات کهههمیشهبۆ سه‌رده‌رکردن و وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رک پێویستی به پیاوانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه. کائینێک که‌ئیتر دواجار بۆ خۆشی زه‌حمه‌ت ده‌بێت بتوانێت باوه‌ر به‌توانا و لێهاتوییه‌کانی خۆی بکات و بوون بهسهرکردهلهههر بوارێک‌دا دهبێتهخهونێکی گه‌وره کههاتنهدی به‌مه‌حاڵ ده‌بینێت. ئه‌م گۆشبوونه واته شه‌کڵگرتنی تێگه‌یشتنی مرۆڤ لهواقیعێک پرۆسهیهکهکه هه‌ر له‌ژیانی منداڵیی ناو خێزانهوهدهست پێده‌کات و دواتر له‌قوتابخانه‌و بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تردا زیاتر و کامڵتر شه‌کڵ ده‌گرێت. ئه‌م کولتوره وه‌نه‌بێ هه‌ر ته‌نها ژنان به‌و جۆرهبار بهێنێت، به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌ردا پیاوانیش هه‌مانشت به‌ڕۆڵی پیاوانه‌ی خۆیان گۆش ده‌کات. به‌کورتیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی منداڵییهوهژنان وه‌ک کائینێکی ده‌سته‌پاچه‌و چاوله‌ده‌ستی پیاوان په‌روه‌رده‌ده‌کرێن و وێنا ده‌کرێن و پیاوانیش وه‌ک کائینێکی به‌توانا و خاوه‌ن که‌سایه‌تیی و خاوه‌ن توانای بڕیار.
کچانی وڵاتی ئێمهلهو ڕۆژوهی له‌دایک ده‌بن به‌و ڕۆڵهترادیشناڵهپهروهردهدهکرێن که‌مادام ئه‌وان منداڵیان ده‌بێت، کهواتهئهوان ناتوانن ئه‌و کارانه‌بکه‌ن کهپیاوێک ده‌توانێت بیانکات. بۆیهپرۆسهی سۆسیالیزه‌کردن و سۆسیالیزهبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که به‌دوو ڕۆڵی جیاواز و نه‌بوونی هه‌مان فرسه‌تی گه‌شه‌کردن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینێت له‌په‌راوێزخستنی ڕه‌گه‌زی ژنان و مه‌حرومبوونیان له‌زۆر فرسه‌تی خۆپێگه‌یاندن و خۆگه‌شه‌پێدان که‌بۆ پیاوان وه‌ک مافێکی بێئهملاوئهولا فه‌راهه‌م ده‌کرێن. مه‌ترسیی ئه‌م جۆرهگۆشبوونهجێندهرییهنادروست و خوارهئهوهیهکهزیهینییهتی که‌متربوونی ژنان له‌پیاوان نه‌ک هه‌ر لای پیاوان، به‌ڵکو لای کچان و ژنان خۆشیان جێ ده‌خات. ئهمهیههۆکاری ئه‌وه‌ی که‌زۆر جار ده‌بینین ته‌نانه‌ت ژنان خۆشیان تێروانینێکی نێگه‌تیڤیان بۆ ڕۆڵ و جێگاوڕێگای خۆیان هه‌یه‌و له‌زۆر مه‌سه‌له‌دا پێش پیاوان ده‌که‌ون و پێ له‌سه‌ر ڕه‌وایی ئه‌و ناڕهواییانهدادهگرن که‌به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت.
ڕێگا به‌ره‌و سه‌ره‌وه
ئێستا دوای ئه‌وه‌ی باسێکمان له‌و له‌مپه‌رانه‌ی به‌رده‌می چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژنان بۆ گرتنه‌ده‌ستی وه‌زیفه‌و مهوقیعهتهباڵاکان لهبوارهجیاجیاکاندا کرد، ده‌توانین به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لهمپهرانهقسهیهک له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ڵهلایهن ده‌سه‌ڵات، ڕێکخراوهودامهزراوهکان و ژنان خۆیانه‌وه بکه‌ین.
١– كاری سه‌ره‌کیی و گرنگ له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگرییانه‌ی کهدێنهڕێی ژنان لهدهستڕاگهیشتنیان بهپۆستهباڵاکاندا دهکهوێتهئهستۆی ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتدا. مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵات لێره‌دا هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردن ده‌گرێته‌وه.
ده‌کرێت لێره‌دا و له‌چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کیدا ئه‌رکه‌کانی ده‌سه‌ڵات کورت بکه‌ینه‌وه:
- به‌کارهێنانی سیستمی هه‌ڵاواردنی پۆزیتیڤ له‌ڕێگه‌ی کڤۆتاوه. واتهتهرخانکردنی ڕێژه‌یه‌کی دیارییکراو له پۆست و وهزیفهباڵاکان بۆ ژنان.
زۆر جار باس له‌وه‌ده‌کرێت که‌نیزامی کڤۆتا بۆ ژنان جۆرێک له‌هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییه. به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و جیاوازییهببینین که‌ئه‌م جۆره هه‌ڵاواردنه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنێکی پێشوه‌خته، نه‌ک زیادکردنی هه‌ڵاواردنێکی تر. ئهمهدهبێتههۆی شوێنپێقایمکردنی ژنان تا له‌داهاتوودا له‌سه‌رپێی خۆیان بوه‌ستن. زۆر جار ئهوهدهکرێتهڕیگریی کهئاخر ژنی شیاومان نییه‌بۆ ئه‌وپۆستانه. ئه‌وه‌ی کهئایرۆنییهلهم مه‌سه‌له‌یه‌دا ئهوهیهکهزۆرێک له‌و پۆستانه‌ی ئه‌م بیانووه‌یان بۆ دههێنرێتهوهدهدرێنهپیاوانێک که‌ئاشکرا دیارهبهههر پێوانه‌یه‌کی تر دانرابێتن، به‌پێوانه‌ی لێهاتوویی و شیاویی دانه‌نراون. کۆمه‌ڵگای کوردستان و عێراق هه‌رده‌م نموونه‌یه‌کی ئه‌و وڵاتانهبووهکهپێوانهی گوێڕایه‌ڵیی بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌بوونی موڵک و خزمایه‌تیی و شتی تر ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له‌دانانی که‌سه‌کان لهپۆستهکاندا بینیوهتهنها له‌حاڵه‌تی باسی دانانی ژناندا نه‌بێت که‌ئیتر هه‌زار و یه‌ک مه‌رجی هه‌بوونی لێهاتوویی و توانایی داده‌نرێت و عه‌قڵی باوی پاتریارکیی هه‌زار و یه‌ک به‌دگومانیی دهخاتهبازاڕهوهسهبارهت به‌توانای ژنان لهئیدارهداندا و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی کهدهقهومێن ئه‌گه‌ر پۆستێکی ئیداریی بده‌نه‌ده‌ست ژنێکه‌وه. ئێمهدهبینین که‌سێک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌خه‌باتی شاخی ههیهدهکریتهوهزیر و وه‌زاره‌تێکی ده‌درێته‌ده‌ست، به‌ڵام بۆ دانانی ژنان له‌کابینه‌ی حکومه‌تدا چه‌ندین و چه‌ندین بڕوبیانووی نه‌بوونی که‌سی شیاو ده‌هێنرێته‌وه. ئێمهئاگادارین که‌ئه‌گه‌ر سیستمی کڤۆتا نه‌بوایه، به‌ده ساڵی تریش به‌و ڕاده‌یه‌ی ئێستا ژنان له‌په‌رله‌ماندا نه‌ده‌بینران. به‌کورتیی سیستمی هه‌ڵاواردنی پۆزه‌تیڤ کاری ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌بێت به‌جیددی کاری بۆ بکات بۆ ڕێگهکردنهوهلهبهردهم ژناندا. ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئه‌وه‌بزانێت که‌ئه‌رکی ئهوهلهههموو بوارهحکومییهکاندا ڕێژه‌ی ژنانی پله‌دار زیاد بکات و بڕهبڕیاری گونجاو و عه‌مه‌لیی بۆ ده‌ربکات.
- ئه‌رکی دهسهڵاتهکهکوڕ و کچی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمهبهجۆرێک په‌روه‌رده‌بکرێن که‌ئه‌و ئه‌فسانه‌ی به‌توانابوونی پیاو و بێده‌سه‌ڵاتییه‌ی ژنان لهزیهینییهتی پاتریرکییانهی کۆمه‌ڵگادا کاڵ بکرێته‌وه. ده‌سه‌ڵات ده‌بێت به‌رنامه‌و پرۆگرامێکی په‌روه‌ده‌یی یهکسانییخوازانهلهباخچهی ساوایانهوهتا دهگاتهزانکۆکان ڕه‌چاوبکات.
- هه‌بوونی ژماره‌ی کافیی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان کۆڵه‌که‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیی هه‌وڵی ده‌رکێشانی ژنانهلهپلهدوویی. دابینکردنی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان یه‌کێکه‌له‌و کارهزۆر گرنگانه‌ی کهدههێنێت بخرێتهڕیزی یه‌که‌می داخوازییهکانهوهو چیتر قبوڵ نه‌کرێت ده‌سه‌ڵات ئیهمالی بکات، چونکهههبوونی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان دایکان ده‌ستئاوه‌ڵا ده‌کات بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌و خۆپێگه‌یاندن له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. دیاریشهههر ئه‌م ڕێگایهیهکهدهرفهتی گه‌شه‌کردن و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژنان بهپلهوهزیفییهکاندا زیاتر ده‌کات. گومانی تێدا نییه‌که گرتنه‌ده‌ستی پۆستی باڵا، ئیتر له‌هه‌ر بوارێک‌دا بێت، خۆته‌رخانکردنی ده‌وێت. هه‌بوونی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان ئه‌و دهرفهتهدهداتهژنان که‌بتوانن کاتێک بۆ چالاکییه‌ک به‌غه‌یری چالاکیی به‌خێوکردنی منداڵ ته‌رخان بکه‌ن.
٢– ئه‌رکه‌کانی ڕێکخراوه و دامه‌زراوه‌کان ئه‌وه‌یه‌که:
- چاوێک بهستراکتۆر و پێکهاته‌ی خۆیاندا بخشیننهوهو جارێکی تر به‌عه‌قڵییه‌تێکی مۆدێرنانهترهوه له په‌یوه‌ند به به‌شداریی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که، به‌یه‌کسانیی خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه. لێکۆڵینهوهئهکادیمیهکان ئهوهدهردهخهن که‌دانانی ژنان لهپۆستهباڵاکانی هه‌ر دامه‌زراوه‌و ڕیکخراوێکدا نه‌ک ته‌نها وه‌ک پیاوانی هاوپیشه‌یان سه‌رکه‌وتوو بووه، به‌ڵکو جار ههیهئهو جۆرهلهتێڕوانینی ژنان بۆ به‌ڕێوه‌بردن ئه‌نجامی زۆر پۆزهتیڤتری هه‌بووه له‌تێڕوانینی باوی ناو ئه‌و کولتوره‌ی که چهندینساڵهبهپێی گریمانه‌کانی پیاوان داڕێژراوه.
- ده‌بێت ئه‌و دامهزراوانهئهگهرچی ئه‌هلییش بن، هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ کولتوری ئیداری باوی ناو خۆیان بکه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای کلتورێکی ههمهچهشنهتر و کراوه‌تر به‌ڕووی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌دا کاری داهاتوویان درێژهپێ بده‌ن. له‌م ڕێگهیهوهبواردهکرێتهوهبۆ ژنان تا تواناییه‌کانی خۆیان بسه‌لمێنن.
٣– ژنان خۆیان چ وه‌ک گروپ و چ وه‌ک تاک ده‌توانن ڕۆڵی گرنگ بگێڕن له‌که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕیگرییانهی کهلهبهردهمیاندا هه‌یه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌پۆست و وهزیفهباڵاکان له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ی که:
- ڕێکخراوه‌کانی ژنان ببنهگروپی فشار به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌وه‌ی که‌هه‌م پێشنیار و پرۆژه‌یاسا بدهنهدهسهڵات و چاره‌سه‌ی گونجاو بخه‌نه‌به‌رده‌ست بۆ په‌ره‌پێدان و بهکارهێنانیتواناکانی ژنان و هه‌میش ببنهدهزگایهکی چاودێریی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لهلهلایهک و، ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌کان له‌لایه‌کی تره‌وه له‌په‌یوه‌ند به‌جێبه‌جێکردنی بڕیار و پێشنیاره‌کانه‌وه.
- ژنان ده‌توانن وه‌کو تاکیش کار بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌باڵاکان بکه‌ن له‌ڕێگه‌ی دروستکردنی لۆبی له‌ناو ڕێکخراوه‌و داموده‌زگاکاندا، هه‌روه‌ها له‌ڕێگای خوێندن و بردنه‌پێشه‌وه‌ی تواناییه‌کانی خۆیانه‌وه.
- ژنان ده‌توانن له‌ناو خۆیاندا تۆڕی په‌یوه‌ندیی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت و پشتیوانیی و پاڵپشتیی یه‌کتریی بکه‌ن له‌بواری کار و پیشه‌که‌یاندا و سوود له‌ته‌جروبه‌ی یه‌کتریی وه‌ربگرن.
- ژنان وه‌ک تاک ده‌بێت جورئه‌تی ئه‌وه‌بکه‌ن له‌شوێنی کاری خۆیاندا هه‌وڵ بده‌ن گوێ لهڕاکانیان بگیردرێت و قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر داهاتووی ڕێکخراو یان دامه‌زراوه‌کانیان بکه‌ن.
ژنان ده‌بێت جورئه‌تی ئهوهلهخۆیاندا دروست بکه‌ن که‌خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌بێت و باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بێت که‌ئه‌و خهونانهدهکرێت بێنه‌دی.
ئه‌وانه‌ی لهسهرهوهباسمان کرد چه‌ند خاڵێک بوون که‌ده‌کرێت هه‌نگاوی یه‌که‌م بن بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگا کڵۆمدراوه‌کان له‌به‌رده‌م چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژنان بهپلهوهزیفییهکاندا. دیارهبهجیا له‌م خاڵانهدهکرێت چه‌ندین و چه‌ندین بڕیار و کاری تر هه‌بێت که‌بتوانێت له‌م ڕووهوهڕۆڵی ئیجابیی ببینێت. هه‌ر رێگرییه‌ک له‌به‌رده‌م ژناندا له‌وه‌ی که‌بتوانن پله‌ی ڕابه‌رێتیی بگرنه‌ده‌ست، سه‌رباری ئه‌وه‌ی کهناحهقییهکه ده‌رحه‌ق به‌توێژێکی کۆمه‌ڵگا، هاوکات بێبه‌شکردنی کۆمهڵگاشهلهبهشداریی و لهووزهو تواناییه‌کانی، بهئامارهسهرپێییهباوهکه، نیوه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی.
* * *
بۆ نووسینی ئه‌م باسهسوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
Drake, Irmelin: Kvinner og ledelse. TANO A/S, 1995
Hernes, Helga Maria: Staten – Kvinner ingen adgang? Universitetsforlaget, 1982